١١\١\٢٠١٤
گەڕەکە تاریکەکانی کەلاوەکەم.

دەریا
بە تەنیا دەنوستم
لە ترسی ئەوەی
نەوەک تەنیایی بەجێم بێڵێ
ناکرێ جوانیی دونیا کۆتایی پێبێ
چونکە ئەو کات دونیا کۆتایی دێ
هیچ شتێک نایەوێم
جونکە من هەموو شتێکم دەوێ
مەرگ نزیکە
چونکە بیرییە نەک جەستە
ئەڤینیش دوورە
چونکە جەستەیە نەک بیر
کێوێکی سەر بە تەم داپۆشراو
پیاوێکە سەرکێشیی دەکا
دارستانێکی سەر بە تەم داپۆشراو
ژنێکە خەون دەبینێ
خەون کەناری ناخودایەکە
ناکەوێتە رێ
لەگەڵ ئەوەشدا من سەر بە خەونم
یادەوەرییت لە هەموو چرکەیەک پاک بکەوە
بولبولەکان لە باخچەکەمدا
بە تیشکی خۆر خۆیان دەشۆن
بەهاران
ئەو دەمەی هەزاران چۆلەکە
ستران دەچرن
هەموو شتێک تازە دەبێتەوە
بە تەنیا من پیر دەبم
گەر شەوانی بێ تۆیی
وەک بەفری باریو
بەسەرمدا بکەوێ
ئای خۆزگە لەگەڵیا ون بوومایە
کە دەتوایەوە
نەوت لە چراکەمدا نەما
نووستم
شەوێ مانگ
لە پەنجەرەوە هاتە ژوورەوە..
من لە گەڕەکە تاریکەکانی ئەم جیهاندا
دەژیم
ئەو گەڕەکانەی
کە بێ رووناکیی و بێ ژیانیشن
هێندە تامەزرۆی ژیانم
کە بە شەقامەکاندا دەڕۆم
نووساوم بە رێگاکەمەوە
بەرەو ئەو خەونانەی
کە شێوەیەکیان نییە و
پێم لە کۆتاکانی بەندایەتیم
هەڵدەنووتێ..
گەڕەکەکان تاریکن
جیهانێکن لە نەگبەتیی
کە ئیرادەی تێدا وشک دەبێتەوە و
پیاوان تێکەڵ بە شتەکان دەبن
وا من بە گەڕەکە تاریکەکاندا
بە دزییەوە دەسووڕێمەوە
پشتم بوو بە پرد.. دەچەمێمەوە
من لە زۆرانبازیی دام
زۆرانبازیی لەگەڵ
ئەو تارماییانەدا
بەڵام شەویش تاریکتر دادێ... .
کەنەدا
/ ئەلبێرتا
ماڵپهڕی دەریا
|