په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

گەر فریانەکەوین مۆبایل جینۆسایدمان دەکات.


فەرهەنگ جه‌لال      


وەک دەبینین ئەمڕۆ لە کوردستان کەم کەس هەیە مۆبایلى تایبەتى خۆى نەبێت ،چونکە تەکنەلۆجیایەکى سەردەمەو نوێیە بۆتە ئامێرێکى گرنگ و پێویستى ئەم سەردەمە ڕەنگە ئەمەش بگەڕێتەوە بۆ هەرزانى نرخەکەى کە بە ئاسانى دەستەبەر دەکرێت ، بۆیە لەم ڕوانگەیەشەوە دەتوانین بڵەین تاکە ئامێرێکە بەهۆى بچووکى قەبارەکەى و چەندین تایبەتمەندى تر تەنیا بۆ یەک کەس بەکاردێت ، هەرچەندە ئێمەى کورد ئەم ئامێرەمان کردووە بە بۆمبێک کە بە خۆمان و خۆشەویستانمانا دەیتەقێنینەوە ، بەڵام بە داخەوە ئێمەى پیاو زیاتر بە شێوەیەکى سلبى بەکارى دەهێنین بۆ شکاندنى شەرەفى خەڵکى کە لەو بڕوایەشدام قوربانى دەستى یەکەمیش لەم گێژاوى تەکنەلۆجیایەدا ئافرەتە .


وەک سەرجەممان ڕۆژانە گوێبیستى کێشەى گەورەى خێزانى دەبین ، کۆمەڵگەى ئێمەش کۆمەڵگەیەکى ڕۆژهەڵاتیە کە بەهۆى ئامێرى مۆبایلەوە لەم دوایەنەدا کێشەى زۆر سەرى هەڵداوە و ڕووى لە زیاد بوونە کێشەى زۆرى لە ناو خێزانەکاندا دروست کردووە بە جۆرێک کە تاڵترین و ناخۆشترین ڕووداوى لێکەوتۆتەوە وە لە ئەنجامدا بۆتە هۆى لە دەست دانى دەیان کچ و کوڕى ئەم کوردستانە ، بە بڕواى من ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ هەڵە بەکارهێنانى لە لایەن خۆمانەوە ، بۆیە دەبێت مۆبایل کەسى تێگەیشتوو بەکارى بهێنێت نەک بۆ منداڵ یان هەرزەکارێک چونکە لە ئەنجامدا تووشى کێشە دەبێت ، وە هەمیشە لەم کۆمەڵگایەى ئێمە جیاوازى هەیە لە نێوان ژنان و پیاوان ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بەداخەوە لەم بوارەشدا هیچ کاتێک ئافرەت ناتوانێت وەک پیاو بە ئازادى هەڵسوکەوت بکات چونکە هەمیشە لە ژێر چاودێریەکى بەردەوامدایە ، جگە لە لایەنى ئابووریش کە ڕۆڵێکى سەرەکى دەبینێت لەم بوارەدا لەبەر ئەوەى ئەو دەسکەوتى ماددیەى کە پیاو هەیەتى بە ڕێژەیەکى زۆر کەم ئافرەتان هەیانە بۆیە داهاتی ئافرەت سنووردارە ، هەرچەندە وەک دەبینین ژنان کەمتر ئازادن لە بەکارهێنانى وەک لە ڕەگەزى بەرامبەریان ، خۆ ئەگەر ئەو ئامێرەشیان هەبێت ئەوا بێگومان کە چاودێرى دەکرێت جا چ لە لایەن برا یان باوکەوە یان هاوسەرەوە بێت ، تەنانەت هەندێ جار لە کاتى زەنگى مۆبایلدا کە بۆى دێت دەبێت بزانێت ئەو کەسە کێیەو بۆچى تەلەفۆن دەکات !


بە داخەوە ئەم ئامێرەمان زۆر بە زوویى پێشوازى لێکرد بەڵام زۆربەشمان سەرنەکەوتین لە بەکارهێنانى وە بگرە لە سوودى ئەو تەکنەلۆجیا بچووکەشمان نەزانى ، لەبەرئەوە پێویستە دەسەڵات و لایەنى پەیوەندى دار و کۆمپانیاکانى مۆبایل لە ڕێگەى ڕاگەیاندنەکانەوە و وە هێنانى پسپۆرى تایبەت لە بوارى کۆمەڵناسى و دەروونناسى تاکو ئەم ئامێرە بە سوود وەرگرتن بە کاربهێنین وە مەرجى کڕینى ئەو خەتەى کە لە کۆمپانیاکاندا هەیە تەمەنى سەروو هەژدە ساڵ بتوانێت بیکرێت و داواکاریشم دەسەڵات بەڕێوەبەرایەتیەکى تایبەت بەم بوارە بکاتەوە بۆ چارەسەر کردنى ئەو کێشانەى کە لە ئەنجامى مۆبایل دروست دەبێت.


با چیتر ئەو نەخۆشیە کۆشندەیە ڕوونەکاتە سەرجەم ماڵەکانمان ، بۆ ئەوەى هەر هیچ نەبێت لە بەهاى ئەم تەکنەلۆجیایە کەم نە کەینەوە .
 

 

 

سلێمانى
Farhang_jalal@yahoo.com
Farhang_jalal@hotmail.com