گه‌ر کورد جورئه‌تی هه‌بووایه عه‌لی کیمیاوی و به‌عسی تاوانبار
نه‌ده‌کرد.

مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
ئه‌نفال کرده‌یه‌کی تا بڵێی کۆنه. له زیندانه‌که‌ی حه‌ججاجدا، وه‌ک
زیندانه‌که‌ی نوگره سه‌لمان، به‌سه‌دان هاوڵاتی ڕه‌شوڕووتی هه‌ژار له
برسا مردن. له کاره‌ساته‌که‌ی حه‌ڕڕه‌ی ناو شاری مه‌دینه‌دا، وه‌ک کچ
و دایکی ئێمه‌ی کوردستان، ئیهانه‌ی دایکانیان کرد، په‌رده‌ی کچێنی
زیاتر له هه‌زار ئافره‌تیان دڕی. خێڵ و عه‌شیره‌ته‌کانی به‌نی قوره‌یزه‌و
به‌نی نه‌زیرو قه‌یونقاع، وه‌ک خێڵ و عه‌شیره‌ته‌کانی جاف و گۆران له
گه‌رمیان ئه‌نفال کران و خرانه ژێر لمی بیابانه‌وه، سه‌روه‌ت و
سامانیان بردن، له‌ناو موجاهیده‌کاندا خوشک و دایکه‌کانیان دابه‌ش کرد.
ناوه‌ڕۆک
سه‌دان ساڵه ئه‌نفال ده‌کرێین، کلتوورمان، مێژوومان، فه‌رهه‌نگمان،
تێز‌و ئایینمان، مه‌عریفه‌و زانست و شارستانییه‌تمان به‌درێژایی ئه‌م سه‌دان
ساڵه به‌به‌رده‌وامی ئه‌نفال ده‌کرێ و ده‌سوتێنرێ. بێ‌ئاگا له هۆو
هۆکار، بێ‌ئاگا له مێژووی کۆن و نوێ، بێ‌ئاگا له دین و ڕه‌گه‌زپه‌رستایه‌تی،
بێ‌ئاگا له ئێستا‌و داهاتومان، دێین و چه‌ند که‌سێک تۆمه‌تبار ده‌که‌ین
و له‌ناو دادگادا یه‌خه‌یان ڕاده‌ته‌کێنین و په‌تی سێداره‌یان بۆ هه‌ڵده‌واسین.
دواتر له دواکه‌وتنی کوشتنیدا که‌مپین به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین، هیوادارین وه‌ک
برا گه‌وره‌که‌ی (سه‌ددام) ملی له لاشه‌ی بکرێته‌وه.
که‌ی عه‌لی کیمیاوی تاوانباری سه‌ره‌کییه.؟؟ بۆ له‌گه‌ڵ خۆماندا
ڕاستگۆ نین.؟؟ یاخود ئێمه هه‌ر واین و شانازیمان به به کوشتنی ناحه‌زان
و جه‌به‌روتی خۆمانه‌وه کردووه. تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به‌شێکی گرنگی
ژیانی ئێمه‌ی ئایینپه‌روه‌ر بووه. ئه‌وه‌تا ئه‌فسانه‌که‌ی نه‌ورۆزمان
کرده ڕوداوێکی ڕاسته‌قینه‌و زوحاکێکی خوێنخۆرمان بۆ خۆمان دروستکردو
دواتر سه‌رمانبڕی، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاین، پان و به‌رین، به‌رزو به‌هه‌یبه‌ت،
په‌یکه‌ری ئینسانه‌سه‌ربڕه‌که‌مان دروستکردو که‌لله‌سه‌ری زوحاکمان
دایه ده‌ستی‌و له یه‌کێک له گۆڕه‌پانه گه‌وره‌کانی سلێمانیدا هه‌ڵمانواسی
و ناومان لێنا کاوه‌ی ئاسنگه‌ر. هه‌ر میوانێکی بێگانه‌مان بهاتایه،
بێ‌ئاگا له‌وه‌ی باسی مێژوویه‌کی دێرینی پڕ له تۆڵه‌ی خوێناوی کورد‌و
تاکی کوردی قاتل باس ده‌که‌ین، به فه‌خره‌وه باسی کرێکارێکی داماوی
کوردی ناو مێژوومان بۆ ده‌کرد که چۆن زوحاکی سه‌ربڕیوه.
لای من جیاوازی له‌نێوان ئه‌و دوو که‌سه‌دا نییه که یه‌کێکیان
پۆلیسێکی به‌ر ده‌رگای یاساکانی ده‌وڵه‌ته‌و له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌کانیدا
که‌سێک ده‌مرێت، ئه‌وی دیکه پله‌دارێکی به‌رزی ده‌وڵه‌ته‌و به فه‌رمانێکی
بچووک سه‌دان و هه‌زاران ده‌مرن. ئه‌وه‌ی ئه‌م دووانه جیاده‌کاته‌وه
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه که له‌و زمکانه‌دا هه‌یانه، هه‌موو ئینسانکوژو
حاقدو تامه‌زرۆی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ن، ئه‌وه‌ی له‌یه‌کیان جیاده‌کاته‌وه
پله‌یه‌و ئه‌وه‌ی پێکه‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه ئه‌و ئه‌قڵه‌یه که پێی
گۆش کراون، که ئه‌ویش دینه، یاسا‌و ڕێسایه‌که هه‌ر له منداڵییانه‌وه
پێی په‌روه‌رده کراوه.
خۆمان بێ جورئه‌تین له درکاندنی ڕاستییه‌کان و له‌جیاتی دادگایی‌کردنی
تاوانباری سه‌ره‌کی، کۆمه‌ڵێک موجاهیدی خوامان هێناوه‌و داخی دڵی
خۆمانیان پێ ده‌ڕێژین. نه سه‌ددام تاوانباری سه‌ره‌کییه‌و نه عه‌لی
کیمیاوی، ئه‌و دووانه‌و ئه‌وانی دیکه‌ش به‌شێکن له‌و وه‌سیله‌و
هۆکارانه‌ی که خوای ئیسلام بۆ جێبه‌جێکردنی یاسا‌و ڕێساکانی خۆی دروستی
کردوون. ئه‌وان، له ئایینی ئیسلامدا ڵا جُنَاحَ عَڵیْهُمْ هیچ
گوناهێکیان ناگاتێ، به‌شێوه‌یه‌کی جوان و ڕێکوپێک، یاساییانه‌و بێ که‌م
و زیاد شه‌ریعه‌ته‌کانی خودای ئیسلامیان جێبه‌جێ کردووه. ۆمَنْ ڵمْ
ێحْکُمْ بِمَا ڕَنْزَڵ الڵهُ فَڕُوڵئِکَ هُمُ الْکَافِرُونَ. ئه‌وه‌ی
کار به‌و فه‌رمان و یاساییانه نه‌کات که‌خوا بۆی دابه‌زاندوون، ئه‌وانه
کافرن. ئه‌وان نه‌بوون کیمیاییان ڕشت و ئه‌نفالیان کرد، به‌ڵکو ئه‌وه
دیین بوو، سوره‌ت و ئایه‌ته‌کان بوون، فه‌رمایشته‌کانی خوا‌و په‌یامبه‌ریان
بوو، له باخه‌ڵی خۆیانه‌وه وشه‌ی ئه‌نفالیان نه‌هێنابوو، هه‌ر له‌خۆوه
فێری سه‌ربڕین و زینده‌به‌چاڵکردن و هه‌ڵڵوشینی سه‌روسامانی خه‌ڵکی نه‌بوون.
ئه‌وه ئه‌زموونه‌کانی ڕابه‌ری گه‌وره‌و موقه‌دده‌سی ئیسلام و سه‌عدو
قه‌عقاع و حه‌ججاج و خه‌لیفه‌کان بوون، ئه‌ی له زیندانه‌که‌ی موجاهیدی
گه‌وره‌ی ناوداری جیهانی ئیسلامی، حه‌ججاجی کوڕی یوسفی سه‌قه‌فیدا، وه‌ک
زیندانه‌که‌ی نوگره سه‌لمان، به‌سه‌دان هاوڵاتی ڕه‌ش و ڕووتی هه‌ژار
له برسا نه‌مردن.؟؟ به فه‌رمانی خه‌لیفه‌و له‌ژێر سێبه‌ری ئایه‌ته‌کانی
قورئاندا به‌ڕێوه‌نه‌برا.؟؟ ئه‌ی له کاره‌ساته‌که‌ی حه‌ڕڕه‌ی ناو شاری
مه‌دینه‌دا، وه‌ک کچ و دایکی ئێمه‌ی کوردستان، ئیهانه‌ی دایکانیان نه‌کرد،؟
په‌رده‌ی کچێنی زیاتر له هه‌زار ئافره‌تیان نه‌دڕی.؟؟ ئه‌ی ئه‌وه‌ش به
فه‌رمانی خه‌لیفه‌و له‌ژێر سێبه‌ری ئایه‌ته‌کانی قورئاندا به‌ڕێوه‌نه‌برا.؟؟
خه‌لیفه سه‌ففاح، به‌که‌لله‌سه‌ری هاوڵاتیان، کۆشکی دروست نه‌کرد.؟؟
ئه‌ی خێڵ و عه‌شیره‌ته‌کانی به‌نی قوره‌یزه‌و به‌نی نه‌زیرو قه‌یونقاع،
وه‌ک خێڵ و عه‌شیره‌ته‌کانی جاف و گۆران له گه‌رمیان ئه‌نفال نه‌کران.؟؟
نه‌خرانه ژێر لمی بیابانه‌وه.؟؟ سه‌روه‌ت و سامانیان نه‌بردن.؟؟ له‌ناو
موجاهیده‌کاندا دایک و خوشکه‌کانیان دابه‌ش نه‌کرد.؟؟ ئایا ئه‌وانه‌ش
عه‌لی کیمیاوی و سه‌ددام و ئه‌عوانه‌کانی کردیان.؟؟
گه‌ر وایه بۆ جورئه‌ت نامانگرێ و به ئاشکرا په‌نجه ناخه‌ینه سه‌ر
برین و تاوانباری سه‌ره‌کی.؟؟
خوای ئیسلام له سوره‌تی حه‌دید 22 وتویه‌تی :
مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنْفُسِكُمْ
إِلَّا فِي كِتَابٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَبْرَأَهَا.
واته: هه‌ر به‌ڵاو
ڕوداوێک له‌زه‌ویدا رووده‌دات و هه‌ر به‌ڵاو رووداوێک به‌سه‌ر خۆتاندا
دێت، به‌ر له‌وه‌ى رووبده‌ن پێشتر له‌کتێبدا، (له‌وحى مه‌حفوز)
نوسیومانن.
که‌واته ئه‌نفالکردنی میلله‌تی کورد، خوا هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه له
له‌وحی مه‌حفوزدا نوسیویتی.
هه‌روه‌ها له ئایه‌تى 38ى الانعامدا ده‌ڵێت:
وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ
بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُمْ مَا فَرَّطْنَا فِي
الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ.
واته : هیچ
زینده‌وه‌رێک نییه له زه‌ویدا ببزوێ و هیچ باڵنده‌یه‌ک نییه به
باڵه‌کانى بفڕێت، ئه‌وانیش به وێنه‌ى ئێوه ئومه‌تن، هیچ شتێکمان له
کتێب‌دا له‌بیر نه‌کردووه، هه‌ر هه‌موویمان نوسیوه.
که‌واته ئه‌نفالکردنی میلله‌تی کورد، خوا هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه له
له‌وحی مه‌حفوزدا نوسیویتی و ئه‌م کاره‌ساته‌ی له‌بیر نه‌کردووه.
هه‌روه‌ها له‌هه‌مان
سوره‌تی الا‌نعام 59 خواى ئیسلام ده‌ڵێت:
وَعِنْدَهُ مَفَاتِحُ الْغَيْبِ لَا يَعْلَمُهَا إِلَّا هُوَ
وَيَعْلَمُ مَا فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَمَا تَسْقُطُ مِنْ وَرَقَةٍ
إِلَّا يَعْلَمُهَا وَلَا حَبَّةٍ فِي ظُلُمَاتِ الْأَرْضِ وَلَا
رَطْبٍ وَلَا يَابِسٍ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ.
واته : ئه‌و (خوا)
کلیلى هه‌موو نهێنییه‌کان و زانینى هه‌موو شاراوه‌کانى لایه‌و ئه‌و نه‌بێت
که‌سى دیکه نایزانێت، ده‌زانێ چى له وشکانى و هه‌رچى له ده‌ریادا هه‌یه
به ورد‌و درشتییه‌وه، گه‌ڵایه‌ک ناکه‌وێ ئه‌گه‌ر خوا پێى نه‌زانێت،
هیچ ده‌نکه و تۆوێک له تاریکایى زه‌وى و هیچ ته‌ڕی و وشکاییه‌ک نییه
مه‌گه‌ر له کتێبى ئاشکرادا تۆمارمان کردبێت.
که‌واته بۆ ئه‌نفالکردنی میلله‌تی کورد، خوا هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه
زانیوێتی و له له‌وحی مه‌حفوزدا تۆماری کردووه.
له سوره‌تى التغابن 11 دا
نوسراوه:
مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ.
واته : هیچ
به‌ڵاو ڕوداوێک روونادات مه‌گه‌ر به مۆڵه‌تى خوا نه‌بێت.
له‌سوره‌تى التوبه 51 دا
نوسراوه:
لَنْ يُصِيبَنَا إِلَّا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَنَا.
واته : هیچ
به‌ڵاو ڕووداوێک دووچارمان نابێت مه‌گه‌ر خوا پێشتر له‌سه‌رى نوسیبین.
له سوره‌تى فاطر 11دا
نوسراوه:
وَمَا يُعَمَّرُ مِنْ مُعَمَّرٍ وَلَا يُنْقَصُ مِنْ
عُمُرِهِ إِلَّا فِي كِتَابٍ.
واته :
که‌س ته‌مه‌نى درێژ نابێ و
که‌س ته‌مه‌نى کورت نابێ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى له کتێب‌دا هه‌یه.
وه‌ک بڵێی قورئان وه‌ڵامی ئه‌و موسڵمانانه ده‌داته‌وه که ڕه‌خنه
له‌م نوسینه‌مان ده‌گرن و ده‌ڵێن شتی وا نییه و ئه‌مه ڕاست نییه و
هه‌رگیز خوا حه‌ز به کاره‌ساتێکی وا جه‌رگبڕ ناکات، ته‌فسیری ئه‌م
ئایه‌تانه‌ش هه‌مووی ناڕاستن، بۆ وه‌ڵامی ئه‌وانه ده‌رباره‌ى ناوچه
ئه‌نفالکراوه‌کانى وه‌ک گه‌رمیان و ناوچه کیمیابارانکراوه‌کانى وه‌ک
هه‌ڵه‌بجه، خواى ئیسلام له سوره‌تى الاسرا‌ء
58دا ده‌ڵێت:
وَإِنْ مِنْ قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ
الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا كَانَ ذَلِكَ فِي
الْكِتَابِ مَسْطُورًا.
واته :
پێش روودانى رۆژى
قیامه‌ت، ئێمه هیچ گوند‌و ناوچه‌یه‌کمان وێران نه‌کردووه‌و سزایه‌کى
توند‌و سه‌ختمان نه‌داوه مه‌گه‌ر پێشتر له کتێب و دۆسیه‌ى تایبه‌تدا
(له‌وحى مه‌حفوز) تۆمارمان کردبێت.
به به‌ڵگه‌ى ئه‌م ئایه‌تانه، به‌ئاگادارى خواى موسڵمانان، له چه‌ند
چرکه‌یه‌کدا شارێک که‌وتۆته ژێر به‌زه‌یى کیمیاباران و له‌ماوه‌یه‌کى
کورت‌دا سه‌دان هه‌زار مرۆڤ ئه‌نفال کراون.
ئێستا کێ ده‌زانێت تاوانباری سه‌ره‌کی
کێیه.؟؟
mhalabjaee@gmail.com
|