١٩\١\٢٠١٥
گه‌رمای هاوینێك.

خوناو سمایل
بایه‌کی گه‌رم...
ته‌پوتۆزی دووری زوورگ و ته‌پۆلکه‌کان...
"ده‌نگ دێت، ده‌نگێ ترومبێلان بله‌ز ئێتهاژوون و دئێن... وه‌کی هاتنا
قافڵانه... قافڵه‌ی تاڵلانکردن دئێتن" .
ماوه‌یه‌که ترسێك لێتنیشتووه و هه‌ناوت
به هه‌موو ده‌نگێك ده‌هه‌ژێ...نا.. نا
هیچ نییە... ئارام به و مه‌ترسه. گه‌وره ژنه‌کانن دڵت
ده‌ده‌نه‌وه! قه‌ت مه‌ترسه، هێنده ئارام به وه‌ك ئارامیی ئه‌و
بیستانه خه‌وتوه‌ی ژێر سێبه‌ری ئه‌و هاوینه گه‌رمه... سوور به رۆڵه
سوور... قه‌ت زه‌رد هه‌ڵمه‌گه‌ڕێ! رۆڵه خۆ تۆ کوریکه زه‌رده‌ی سه‌ر
کووله‌کان نی ناسك و هێنده بێ به‌رگه و ته‌نك هه‌ڵکه‌وتووبی!
مه‌ترسه، چش نا ئه‌مڕۆ؟ ئه‌مڕۆ هه‌ر نا... ئه‌دی ئه‌مرۆ رۆژی
له‌دایكبوونت نییە؟ خۆت نازانی، دایکته وا ده‌ڵێ! هاوین مانگی
جۆزه‌ردان بوو که باڵای گوڵه‌به‌رۆژه‌کان له هه‌ڵداندا بوون...
خه‌ریك بوو له گه‌رمای ئه‌و هاوین بخنکێی. ده‌موچاوی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌کان
بوونه سێبه‌ری له‌دایكبوونت و مای و نەمردی. ته‌ماشا ئێستاش
سه‌روته‌به‌شت کتومت وه‌ك ئه‌وان خڕوپانە! ئازا و چاونه‌ترس به گوڵی
دایه‌ی... ده‌ی ئارام به‌وه و به‌س ترس له‌و سه‌روگێلاکه باربکه.
"ده‌نگ دهێت دادێ... ده‌نگ".
"ده‌نگێ مرۆڤه! ئان ژ ده‌نگێ دڕندانه، وا نێزیک دبه".
به قیڕوقاڕی قه‌له‌باچکه‌کان، که یه‌کده‌سته هه‌موو له یه‌ك کاتدا
له شه‌قه‌ی باڵیان دا و لقی داره‌کانی ده‌وروبه‌ری بیستانه‌که‌یان
به‌ره‌و ئاسمان خێرا جێهێشت، یه‌کجاریی سامگرتی بووی! بڵێی پێشبینیی
روودانی کاره‌ساتێك بێ؟ هێشتا هێور نه‌ببوویه‌وه که هاوارێك هات و
دڵتی راچله‌کاند!! هاواری دایه‌یه!! شپرزه بانگیت کرده‌وه "دادێ...
ئه‌ڤه ده‌نگێ ته‌یه دێتن؟ دادێ.. دادێ؟ دایکت به قیژه‌قیژ به
هاواران که‌وته‌وه..."گه‌هیشتنه بیستانه‌که" هاواری بابه‌ت ده‌کا
"عابد گرتن... هاتن عابد... ژ هه‌موو ئالییه‌کیڤه دهێن... ته‌ژی بوو،
بیستانه‌که ته‌ژی ئه‌وانن، وه‌خته ره‌ش بتن، ره‌ش ره‌ش هه‌موو ب
جلکێت ره‌شن!
"چه‌ته‌کان گه‌هشتن؟".
نه‌تره به‌ریدای... له‌رزه‌له‌رز گرتتی و نه‌ده‌جوولای و
شه‌قاوه‌کانت چه‌قین... چرقه گه‌رمای نیوه‌ڕۆیه‌که و زریکه و
هاتوهاوار و راکه‌ڕاك سه‌ره‌سووڕه‌ی پێگرتی. چاوانت لێڵن و چیتر
ره‌نگاوڕەنگیی بیستانه‌که نادینی... هه‌موو ره‌نگه‌کان تاریك و شوومن،
هێشتا هه‌ر چه‌قیوی... نازانی! ده‌بێ به هاواری دایه‌ت رابگه‌ی یانیش
به دوای سۆراغی بابه‌تدا بگه‌رێی!!
رێژنه‌ی ره‌شاش و تفه‌نگله هه‌موو لایەك ده‌ستیپێکرد... دایه‌ت هێشتا
بێده‌نگ نه‌بوه و هه‌ر له قیژان ده‌دا... هه‌ر قیژه‌یه‌ك و قه‌یاسه
ترسێکی ترت لێ بار ده‌بێ... نه‌خاسمه که له‌و دووره‌ڕا وا چاوی به
تۆ که‌وتووه زێده‌تر هاواران هه‌ڵداوێ! له دوورڕا ده‌ڵێ "تو...بازده*...
که‌زه‌با من* باز ده...
هه‌ڕه... چه‌ته‌کانن...خو قورتار که".
بڕکه گندۆره و شارۆخه دێمیه‌کانت بڕی... رووت له و شیناییه
بچووکه‌یه، که باوه‌ت له لایەکی ناو بیستانه‌که دایدڕیوه و تا
کۆتایی وه‌رزی بیستانکردن سه‌وزه و ته‌ڕه‌ی رۆژانه‌ی خۆتانی لێ
ده‌خۆن. خه‌تی بامیه‌کانت گرتبوو... هاتی و خۆت له ناو باینجانه‌کان
مات دا... ده‌تویست بابه‌ت بدۆزیه‌وه... ئێستا له‌و دوور نی و به
باشیی وا گوێت له ده‌نگیه‌تی... به کوردی خۆمان ده‌دوێ "ئه‌ز
جوتیارم ب خودێ...". ده‌پاڕێته‌وه "بیکه‌ن ژ رێیێ خودێ"
ده‌یخوڕنه‌وه... تۆ هیچ له زمانی خوڕینه‌وه‌که‌یان تێناگه‌ی! به‌و
ده‌نگانه‌و به ره‌نگ و سیمای چه‌ته‌کان، که له که‌له‌نی لق و
په‌لکان لات و چۆپێکیانت لێ دیارن، له‌رز به لەشت دادێ. ده‌ست
ده‌خه‌یه سه‌ر ده‌مت و ددانان ده‌قرمسێنی... فرمێسكت بۆ بابه به تاو
دێنه خوار و هیچ ده‌سه‌ڵاتێك بۆ هانای شك نابه‌ی... تا تۆشیان
نه‌دیوه باشتره بڕۆی... به دزه‌دزه‌یه‌ك به‌و ناوه‌دا ده‌ڕۆیی و
بامیه و باینجانه‌کان له ژێر پێیانت ده‌تولخێنه‌وه، پنچکه
ته‌ماته‌کان ده‌پلیشێنیه‌وه.
به قسه‌ی دایه‌ت ده‌که‌ی... دوورده‌که‌ویه‌وه...
ده‌نگی فیشه‌ك نیوه‌ڕۆکه گه‌رمتر دادێنێ... زیڕه‌زیڕ و قیژه زه‌ردترت
هه‌ڵده‌گه‌ڕێنن. لێت دیاربوو که فیشه‌که‌کان به چه‌ند که‌سێك
وه‌ده‌نران و لاشه و که‌له‌ش لێره‌و و له‌وێ به‌رده‌بوونه‌وه و
ده‌که‌وتن... به‌و هه‌تاوه و به دیمه‌نی خوێن و که‌له‌شان هێلنج
ده‌ده‌ی... هوڕ و په‌رۆشی... خه‌می هه‌مووانته، به‌ڵام خه‌فه‌تی
پاڕانه‌وه‌کانی بابه یه‌کجار سوتێنه‌ره و وا ئاگرت له ده‌روون
به‌رده‌دا! باوك... بابه‌ی تۆ... له ناو خۆت ده‌له‌رێنیەوه و ده‌ڵێی
"بابێێێێێێێ، بابێ من" و هه‌ڵده‌قرچێی. زوو نا! دواتر له زاری دیکه
زانیته‌وه که بابۆ هه‌ر له لای بڕکه ئاروو و ته‌رۆزیه دێمییە‌کان
به چاو به‌ستراوه‌یی به له‌قه و شولاقان په‌لکێشکرابوو چه‌ند
گوللەیەکیشی به نێوچه‌وانیدا ته‌قێندرابوو...
ئارام ناگری و هه‌ر غاره غارته... وا له نێو قه‌ده بڵنده‌کانی
گوڵه‌به‌ڕۆژه‌کان ونی! وه‌ك ئه‌وان رووت له رۆژه‌که‌یه... هنسكه
هنسكی ماندووبوون و گریان به‌رتناده‌ن... شلی و شنگت نایه‌ته‌وه به‌ر،
به چنگان چه‌ند بنه گوڵه‌به‌ڕۆژه‌یەکت گرت و له بنڕا ده‌رتهێنان و
تینت پێ ده‌دانه قاچانت... ده‌پاڕێیه‌وه و ده‌ناورێیه‌وه... ناته‌وێ
بوه‌ستی، هه‌ر به رووی خۆره‌که وا شێتانه غاردانته...
ده‌نگ... ده‌نگه... ده‌نگی کێیه ئه‌و فیزاحانه؟ چه‌ند دوورتر
ده‌که‌ویه‌وه باشتر ده‌یانبیستی...ده‌نگی ژنانه... ساتمه‌ت پێده‌که‌ن
و به‌رده‌بیه‌وه... ترس به جارێك داتده‌گرێ ... ترس له نامووس!!
قیژه‌کان تیژ و به تینن و ده‌زانی ئه‌و جۆره قیژانه هی ده‌ست بۆ
نامووس بردنن... ده‌تتۆقێنن... بۆیه له "لارێزا" بترازێ که‌سی دیکه‌ت
له هزردا نه‌ما...
ئه‌مڕۆ به‌ره‌به‌یانه زووه‌که ته‌نه‌که‌که‌ی سه‌ر شانی داگرت...
زانیت ئه‌ویش هه‌ستی به شپرزه‌ییت کردوه... به نه‌رمییه‌ك پرسی:
"خوشکا مه‌زن تو یا باشی؟" دیقه‌تت دایه سه‌ر و روخساری... قه‌ت
"لارێزا"ت وا ته‌نك و ئاوی نه‌هاتۆته پێش چاو... تازه جحێڵێکی ناسکی
بێ خڵت و خاش... پێسته و روخساری زۆر له ئاوی بیره‌که ته‌ڕ و روونتر
ده‌بریسکایه‌وه...سه‌رسامی بووی، ده‌تگوت پرچ و پێسته‌ی ئه‌و تاقه
خوشکه‌ت قه‌ت هه‌تاوی به‌ر و بیستانانی وێ نه‌که‌وتیه! ئه‌وسا...
به‌ره‌به‌یانییە‌که... داڵغه‌ی ئه‌وه‌ت لێدا که ئه‌گه‌ر "لارێزا"
که‌ته به‌ر چنگی چه‌ته‌کان؟ رفێندرا... لاقه کرا... بێ سه‌ر و شوێن
که‌وت و قه‌ت ئه‌و خوشکه‌ی خۆت نه‌دیته‌وه!
ئێستا به‌و داڵغه و به‌و ترسه‌ی ئه‌وڕۆی
گه‌یشتنی چه‌ته‌کان، که ماوه‌یه‌که لێت نیشتوه و چاوه‌ڕێی بووی، به
یه‌کجاریی سه‌ر و دڵت تێکدی ده‌ه‌ئالۆزێ... گه‌ر ترسی ئه‌و ده‌سته
نه‌بووایه، که له په‌نای که‌پری په‌له‌وه‌ڕه‌کان له دواوه یه‌خه‌ی
کراسه‌که‌ی گرتی و رایکێشای، ئه‌وا تاوتوێیه‌کی گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه‌ت
هه‌ر ده‌کرد. ده‌بووایه سۆراغێکی "لارێزا" و ئه‌وانی دی هه‌ر بزانی!!
ده‌سته‌که په‌نجه پڕ نینۆکه‌کانی خۆی له به‌رۆکت چه‌قاند و ویستی
به مه‌مکه‌کان بۆ دواوه‌ت راکێشی، زریكه‌ت کرد... قیژاندت، به‌ڵام
نه‌وه‌ستای... ئاوڕانیشت نه‌ده‌دایه‌وه... شه‌قاوی گه‌وره و فش و شاش
و باشت ده‌هاوێشت و بازت ده‌دا... به ده‌ست و به قاچ بۆ پێشه‌وه
هه‌وڵت ده‌دا... له‌و ده‌ستوپلانه‌ڕا زانیت چه‌ته‌یه‌ك بوو!! شانست
هینای و نه‌یگرتی... باری راکردنتی نه‌برد و نه‌تگه‌یشتێ...
ده‌رچووی... له ده‌ست سام و ترس هه‌ستت به ئێشی رنۆکانیشی نه‌کرد...
نه‌کا له دواوه گوللانت وه‌دوو وه‌نێ ... قه‌ت ئاوڕێکیشت
نه‌دایه‌وه! تێتته‌قاندبوو... جگه له ئابرووت، ئه‌و جاره ژیانیشت
لا زۆر خۆشه‌ویست ببوو... ده‌رباز بووی و لێره خۆتت گل دا...
وێده‌چوو بارودۆخی بێستانه‌کانی تریش له‌وه‌ی خۆتان باشتر نه‌بێ و
هه‌موو وه‌ك یه‌کدی لە ژێر گوشاری شه‌قاوان بشێلدرێن... هاوار و زیکه‌ی
ژن و پیاو و ده‌نگی گریه‌ی منداڵانیش دێ.
دوورتر که‌وتبوویه‌وه...
لێره‌ی، له ناو ئه‌و قه‌میشه نیمچه وشکانه... خشه‌خش و قرچه‌قرچی
شکانه‌وه‌ی قه‌ده‌کانیان نائارامترت دەکەن... قه‌یاسه ترسێك بارت بووه
و بێ متق وا له په‌نایاندا هه‌م چاوان ده‌گێڕی و هه‌میش
داده‌بارێنی... خۆزگه چاره‌یه‌که‌ت ده‌بێ، هیچ نییە!! سه‌ران دێنی و
ده‌به‌ی و رێگه‌چاره‌یه‌ك شك نابه‌ی، ته‌نها رووکردن له‌و ئاسمانه
نه‌بێ... ده‌پاڕێیه‌وه "یا خودێ... خودێێ مه... من که‌س ژ ته
زێده‌تر نینه... تاوس مه‌له‌ك هاواره هاریکاریام بکه". لرشمه‌ی لووت
و قوڵپی هنسکان به لچکه ده‌سرۆکه‌که‌ی سه‌رشانت ده‌گری و
ده‌یانشاریه‌وه... هه‌ر سه‌ران به‌و به‌ر و ئاسمانه به‌رز
ده‌که‌یه‌وه و له سێبوورییه‌ك ده‌گه‌ڕێی...
جووله‌جوولت قه‌میشه‌کانی به قرشه‌قرش هێنا.
له لای ده‌سته راست هاتی و به‌و لایه‌دا سووڕایه‌وه... مه‌رزی
بیستانه‌که‌ی خۆتانت جێهێشت... بازێکی گه‌وره‌ی ئه‌ودیوی تێله‌کانت دا
و خۆت گه‌یانده بیره‌که‌ی ئه‌و چه‌ند بیستانه ئاو ده‌دا. وڕ و
سه‌رلێشیواو ده‌گه‌ڕای، ده‌سووڕای!! له کێ؟! له "لیاس و رێناس".
هه‌ردوو کوڕ وه‌ك منداڵانی خاوه‌ن بێستانه‌کانی تر ئه‌وڕۆ و هه‌موو
رۆژێ له فێنکایی بۆڕی و جۆگه‌له راکێشراوه‌کانی ئاوی بیره‌که
کۆده‌بوونه‌وه و لەوێ یاریان ده‌کرد... دیتت وا هه‌ردووکیان له
په‌نای که‌پری ترێیه‌که‌ی، که لقه‌کانی تێکه‌ڵی په‌لکه گه‌وره و
زبره‌کانی دار هه‌نجیره‌که بووه، خۆیان مات دایه...سه‌رکز و تۆقی
دیارن... به ده‌نگت شادبوونه‌وه... توند به باوه‌شت وه‌نان...کات
نییە، بۆیه به غاره‌غار که‌وتن و هه‌رسێکتان وا ئاوڕان به هه‌موو
لایه‌ك ده‌ده‌نه‌وه و په‌لکێشیان ده‌که‌ی! دوو برای پاشه‌به‌ره
خۆزگه‌ی دایه بوون و خۆشەویستی خۆت و بابه و لارێزاش!
مه‌رزی هه‌ر هه‌موو بیستانه‌کانتان بڕیه... دوورن... ئێواره‌یه و
ته‌نها ئومێدی ده‌ربازبوون ده‌خوازی و بیر له خۆت و ئه‌و دوو برایه‌ت
ده‌که‌یه‌وه، بێ خه‌به‌ری له چاره‌نووسی ئه‌وانی دی. لاکه‌لاکتانه و
ده‌له‌نگێنه‌وه... ده‌ڕۆن... کراس و ده‌لینگت تلیش تلیشی شه‌کره که‌ر
و دڕك و تێلی مه‌رزه‌کانه... ترس و ئازار و په‌لکێشانی ئه‌و دووانه‌ش
به جارێك شه‌که‌تی کردووی... خۆت ئاسا ئه‌وانیش تینوو و ماندوو
برسیانه، به نووزه‌نووز ده‌نزێنه‌وه و دادێ و ئۆدێیانه...
تاریکه و نازانن دوورن یان نزیك... نه ته‌قه ماوە نه ده‌نگی هیچ
شرقه‌یه‌کیش، مه‌گه‌ر ناوە ناوە... نه هه‌ناوی خۆت نه هی ئه‌و دوو
برایه‌شت پێ ژیر و کپ دەبێتەوە! وا دره‌نگ ده‌که‌وێ و شه‌و دادێ...
هیچ ترووسکاییەك له هیچ لایه‌کی ئاسماندا نییە... هیچ شنگێکی دیت له
خۆ شك نه‌برد بۆیه وا له‌و چۆله‌وانییه دانیشتووی... خۆت و ئه‌و
دونیایه زۆر بێ خودان دیارن... هه‌ردوو براکه‌ت له ئامێز و له
کۆشتدا خه‌وتوون... قاچ و ده‌ست گۆدی و مێشكت وه‌ستاوه، ته‌نها دوو
دیمه‌ن له‌و هزره‌تدا زاون، یه‌که‌م به‌سه‌رهاتی ئه‌مرۆی بیستانه‌که و
دووه‌میشیان "شه‌نگاله". شه‌نگاڵ شاری حه‌ز و خه‌ونه‌کانت... یاده
شیرینه‌کان! چه‌ند خۆزگه‌ت ده‌خواست که ئه‌و هاوینه‌ش زوو ته‌واو
بووایه و بۆ شه‌نگال بگه‌ڕابوونایه‌وه... به شه‌نگال نه‌بێ به هیچ
شوێنێكی دی ماندووبونی هاوینانت ناهه‌سێته‌وه... هه‌ر له ده‌سپێکی
هاوین تا کۆتاییه‌که‌ی له په‌له‌په‌لی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆی... جار جاره‌ش
خه‌یاڵ ده‌تگرێ و ده‌تگه‌رێنته‌وه نێو ئه‌شق و ئه‌شقبازیی نێوان کچۆڵه
و کوڕوکاڵانی... حه‌یف!! نه‌کا شه‌نگالیش به‌و ده‌رده‌ی ئه‌مڕۆی
بێستانه‌کان بردرا بێ و تۆ لێی بێ‌ئاگا بی!!
ده‌نگی هاتنی ترومبێلێك دێ! نزیك ده‌بێته‌وه، هه‌ست راده‌گری... له‌و
ده‌نگه بترازێ ئێستا بیر له هیچ شتێكی دی ناکه‌یه‌وه! هاتنی
ترومبێله‌که هه‌موو هزرتی بردوه... به‌ره‌و ئێره دێ؟ ئا! وا
ده‌نگه‌که نزیکتر ده‌بێته‌وه، تۆقیوی... وا له ترسان به‌و
ئه‌رزه‌دا ده‌توێیه‌وه... هه‌ست به وه‌ستانی سووڕانی خوێنی جەستەت
ده‌که‌ی... گێژی و مێشکت وا دێ بوه‌ستێ... ئا هیچ دوور نییە بوه‌ستێ!
ترس و خه‌می نزیکبوونه‌وه‌ی تڕومبێله‌که زۆر گه‌وره‌یه و ئه‌وه‌نده
هێزه‌ی تێتدا ماوه به‌شی ئه‌و ترسه ناکا!! هیچیتر به‌رگه ناگری...
خۆ هه‌ر ته‌نێ خه‌می خۆت نییە، ئه‌دی ئه‌و دووه؟ لایتێك دوور و نزیك
لێدرا! ترومبێلێکی تۆزاویت لێ دیاره... هات... وا وه‌ستا... هه‌ناسه‌ت
گیرا... هه‌وا نه‌ما، وا ده‌بوورێیه‌وه، هیچت پێ نه‌ما خۆت به‌سه‌ر
براکانت دادا و سه‌رت هه‌ڵنه‌بڕیه‌وه... نه‌تزانی ترومبێلی دۆستان بوو
یان هی چه‌ته‌کان!
___________________
*
بازده:
غارده، راکە.
*
که‌زەبا من:
رۆڵه‌که‌م.
کانوونی یەکەمی
٢٠١٤ - نەرویج
ماڵپه‌ڕی خوناو
سمایل مامه
|