گه‌ر ئه‌مجاره بتبینمه‌وه.

هێمن بابان
گه‌ر ئه‌مجاره بتبینمه‌وه
رێی ژوانم گوڵڕێژ ده‌که‌م
ده‌ست له ملی شادی ده‌که‌م
بۆ به‌رده‌می هیواکانم چۆک داده‌نێم
یه‌ک یه‌ک هه‌نییان ماچ ده‌که‌م
ئاخر گوڵم
خونچه‌ی دڵم
خۆ ده‌توانم
دڵه‌ی بێنازی پڕ گڕم
ده‌ربێنم و
له ژێر پێتا سه‌ری بڕم
خۆ ده‌توانم ئاسمانی پڕ له ئه‌ستێره‌ت
به‌سه‌ر شانا بۆ ڕاگرم
ده‌سا ئه‌تۆش وه‌ره لام و
ده‌با تاوێ له ئامێزت ئارامگرم
جا ئه‌و کاته چه‌نده خۆشه
له باوه‌شی گه‌رمی تۆدا
گه‌ر بشمرم.
hemnbaban@yahoo.com
|