په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\١١\٢٠١٦

گەشەی تیرۆری هزریی.

شوان سديق       


بەشیکی پەیامی "مەسعود بارزانی" ئیوارەی ٢٠,١١,٢٠١٦ شەممە باس لە ئیرھاب-تیرۆری فیکری دەکات. کە ھەرەشەیەکی مەترسیە بۆ سەرناوچەی سلیمانی.


ناوھینانی چەمکی ئیرھابی فیکری بۆ ھەر شوین و ناوچەیەکی دەشیت لیکدانەوەی وردی بۆ بکریت. ئایا ئەم ئیرھابە لەکویدا بوونی ھەیەو تاچەند لەگەشەکردندایە تیرۆرەکە لە ئاستی تیۆردایە؟ یان وەک شتیک قۆتافی حەتمی تیپەراندوە. بووەتە کردارەکی؟!


سەرەتا گەر بارزانی خۆپیشاندانی ھاونیشتمانیانی سلیمانی بۆ مووچە و دەنگ بەرزکردنەوەیان دژی نا دادی و بوونی چینایەتی بە ئیرھابی فیکری بزانیت. ئەوە کاریکی خراپە ناکریت، کەسیک لە ئاستی باڵا ئەوە بیرکردنەوەی بیت. ھیوادارم وانەبیت!


ھەموو ھاولاتیەکی ھەریمی کوردستان. مافی ئەوەی ھەیە داوای گۆرینی حوکمڕانی کوردی و ئەم عەقڵیەتە لە بەریوەچوونی کوردستان بکات. کەحزبەکەی کاک مەسعود بەرپرسی یەکەمە!


بەدەر لە قسەکانی بارزانی لایەنی گرنگی ئیرھابی فیکری کە چەندین ساڵە ھەرەشە لە کوردستان دەکات. بوونی ئەو فیکرە ئیسلامییە رۆژ بەرۆژ لەنیو چین و تویژی کۆمەلگای کوردی گەشە دەکات. تەنانەت چوونی ژمارەیەک لە گەنجانی کورد بۆ نیو "داعش" گەواھی نموونەیەکی زیندوە، بۆ بوونی شانەیەکی نووستوو لە ئیرھابی فیکری لە کوردستان.


زۆر بەکورتی، بوون و گەشەی ئیسلامی و فیکری فیندامینتالیزمی ئیسلامی کە ئەمرۆ ئامادەیی ھەیە ئەمە ھۆکارەکەی پەیوەستە بە ئیدارەدانی حزبی فەرمانرەواوە. حەقوایە کاک مسعود و پارتی و یەکیتی و حزبەکانی تریش ئەم راستیە بەھەند وەربگرن. چونکە ئەوانیش بەرپرسن.


ئەوە باش دەزانین، کە ساڵانێکە لە کوردستان، پارتی و یەکیتی وەک دوو حزب تارادەیەک عەلمانی و کەمیک دوورتر لە کۆنسیپتی ئایینی، ئیدارەی ھەریمی کوردستانیانکردوە.


بەڵام حکومرانیەکی خراپیانکرد سەرکەوتوو نەبوون لە وەی ریگربن لە ئیرھابی فیکری و گەشەی ئیسلامی ئەم جووت حزبە ئەم وڵاتەیان ویرانتر کرد نەیانتوانی ژیانیکی شایستە بۆ ھاونیشتمانیانی کوردستان، بەبی جیاوازی دابین بکەن. خویندنەوەی باش بکریت. بۆ ئازادی رادەربرین و ھەستکردنی تاک بە بەرپرسیاریەتی. لەلایەکی تریش دوورخستنەوەی ھەژموونی، وڵاتانی وەک تورکیا و ئیران.


ھەروەھا، ئینسانی کورد دووربن لە ئیرھابی فیکری و ئالودەی فیکری خراپ نەبن. کە ئەمرۆ کۆمەلگای شەرقی و خودی کۆمەلگای کوردیش زەلزەلەیەتی بەدەست ئەم فیکرەوە!


جیگای داخە ئەم وڵاتە پڕبووە لە قەیران. ئەخلاقی، ئینسانی، ئابوری، نەبوونی ئینتیما، تەنانەت قەیرانی ھەستکردن بەخودی خۆیان لەنیو ئینسانی کورددا بووە بەسەرچاوەی باسکردن.


خراپی حکومرانی پارتی و یەکیتی وایکردوە. کۆمەلگای کوردی باشور دابەش ببیت. بەسەر دووچیندا، بژیوی تاکە کەسی رووبەڕووی قەیرانی دارایی بووەتەوە.


ھەروەھا بەردەوام بوونی سیاسەتی سەرکوتکاری حکومرانی کوردی بەرامبەر رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی وەک ئیرھابیک دریژەی ھەیە.


ئەم ئەزموونە کەوتووە. ھاوڵاتی کوردی سەرقاڵکردوە بە ھەندی خواستی بچووک کە لەدونیا باوی ئەمە نەماوە. ئەویش ھەمووی وەک یەک بیربکاتەوە. یان شارچیتی و ژیانی ھەرکەس بۆ خۆی بەبی ئەوەی ھیچ حیسابیک بۆ بەرژەوەندی گشتی بکریت. ئایا ئەمەش جۆریک نییە لە ئیرھابی فیکری؟ بیگومان جۆریکە لەتووشبوونی کۆمەلگایە بە ئیرھابیک کە ئاسۆی رووناکی تیدا بەدی ناکریت و بەریز بارزانی و حزبەکانی تریش ئەم راستیە باش دەزانن!


لەلایەکی تر، وەک فرسەت ھینان. لەناو کۆمەلگای کوردی بەتایبەتی چینی خوارەوە. ئەو لایەنانەی لەژیرناوی حزبی ئیسلامی و ریکخراوی ئیسلامی و سەلەفیەت و داعش و ھاوکارانیان بە کۆمەڵیک رەنگ و رووی جیاواز لەژیرناوی ئایین و پاداشتی دوا رۆژ، جیگای خۆیانکردوەتەوە. لەنیو چین و تویژی کۆمەلگا. توانیویانە لەو ئامانجەیان، کە ھەیانە بەدەستی بھینن. لیی نزیک ببنەوە.


جا گەر بارزانی، ئەمە بە تیرۆرکردن و بەرەو تیرۆریزم بردنی تاکی کورد نەبیت. زۆریش ھەڵەیە کاربەدەستیکی گەورەی کورد تەنیا خۆپیشاندان بۆ مووچە بە ئیرھابی فیکری ناوزەد بکات!

 

ماڵپه‌ڕی شوان سدیق

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک