٢٦\١\٢٠١١
گه‌شتێک به ناو
په‌رتووکی (مێژووی خه‌لیفه‌کان)، له نووسینی (امام حافظ جلال ا‌لدین
السیوطی).*

عه‌باس رۆسته‌م
- به‌شی یه‌که‌م -
(امام جلال ا‌لدین السیوطی) هۆی کۆ کردنه‌وه‌و نوسینه‌وه‌ی میژووی
خه‌لیفه‌کانی ئیسلام ئه‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که میژووه
نوسراه‌وه‌کانی پێشخۆی هه‌ریه‌که بۆ قۆناغێکه له‌و میژووه ، بۆیه
ئه‌میش به پێویستی زانیوه به پشتبه‌ستن به‌و به‌رهه‌مانه
ته‌واوکه‌ری نووسینه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه بێت تاوه‌کو دوا رۆژی ژیانی خۆی
که له ساڵی ٩١١ ی کۆچی ، کۆچی دوایی کردوه . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
له مێژوه‌که‌ی (الذهبى و ابن الکثیر و مسالک و ابناء الغمرى ابن
الحجر) و ١٠ به‌رگی میژووی به‌غداد و ٥٧ به‌رگی میژووی دیمه‌شق له
نووسینی (ابن العساکر) و گه‌لێ سه‌رچاوه‌ی دیکه سوودی وه‌رگرتوه.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م مێژووه خوێناویه ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موو
ئه‌وانه‌یه که ئه‌یانه‌وێ له‌وه بگه‌ن بۆچی ئه‌م مێژووه له
سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه و ئه‌مڕۆشی له گه‌ڵدا بێت
ئاوه‌ها به خوێن ڕه‌نگکراوه و چۆنیش کۆتایی خلافه‌تی عه‌بباسی له
به‌رامبه‌ر هێڕشی ( تاتاریه‌کان )هه‌ره‌سی هێنا و دواخه‌لیفه‌شیان به
زه‌لیلی خۆی دایه ده‌ستی تاتاریه‌کان به پێله‌قه‌و شه‌ق مه‌رگی نۆشی.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م مێژووه خوێناویه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی باش له‌وه
بگه‌ین که ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ به ناوی ئیسلامی سیاسیه‌وه و به بیانوی
ئه‌وه‌ی که گوایه ئیسلام چاره‌سه‌ره بۆ هه‌موو کێشه‌کان، چۆن
ئه‌یانه‌وێ وه‌ک میراتگر بۆ ده‌سته‌ڵاتدارانێک که ئه‌و مێژووه ڕه‌شه
خوێناویه‌یان تۆمارکرد ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو به‌ره‌و دواوه بگێڕنه‌وه و
ببنه ته‌گه‌ره له ڕێگه‌ی پێشکه‌وتنی ئه‌و گه‌لانه‌ی که دووچاری
ئه‌م حزبه ئیسلامیه سیاسیانه بوون.
له گه‌شتێکدا به‌ناو ئه‌م کتێبه‌دا زۆر به زه‌قی کێشمه‌کیش و
شه‌ڕوکوشتن و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازی و پاشقول له یه‌کدان ئه‌بینرێ که
له پێناو ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ده‌سته‌ڵاتدا ئه‌و به‌ناو خه‌لیفانه
گرتویانه‌ته به‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی گیان له‌ده‌ستدانی پێغه‌مبه‌ری
ئیسلامه‌وه تاکو ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌شکری تاتاریه‌کان به سه‌رکردایه‌تی
هۆلاکۆ کۆتای‌یان به خلافه‌تی عه‌بباسیه‌کان هێنا به داگیرکردنی شاری
به‌غداد. ئه‌م ڕه‌وشه‌شیان به هه‌مان شێوه هه‌ر به‌رده‌وام بوه له
لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانی پاشماوه‌کانی ئه‌م خه‌لافه‌تانه له مێرو
رۆژئاوای باکوری ئه‌فریقیاو ئه‌نده‌لوس و ئه‌سته‌نبوڵ ، که ئه‌مرۆشی
له گه‌ڵدا بێت بوه به میراتێکی ڕه‌ش بۆ زوربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و
ولاته عه‌ره‌بی و ئیسلامیانه ی که به هه‌مان شێوه ده‌سته‌ڵات له
باوکه‌وه بۆ کوڕ و له دکتاتۆرێکه‌وه بۆ یه‌کێکی دیکه ده‌ستاوده‌ست
ئه‌که‌ن.
کاتێ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به ده‌م ئازاری نه‌خۆشیه‌وه گیانی ئه‌سپارد
و عائشه‌ی ژنی و فاتیمه‌ی کچی و عه‌لی کوڕی ئه‌بو تالیب و زوبیر کوری
ئه‌لعوام و هه‌ندێ له سه‌حابیه نزیکه‌کانی تر به دیاریه‌وه بوون ،
ئا له‌و کاته‌داو دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیان له ده‌ستدانی به
ناو مه‌دینه‌دا ( ئه‌نساره‌کان که به ره‌سه‌ن خه‌ڵکی ئه‌و شاره
بوون) به سه‌رۆکایه‌تی (سه‌عدی کوری عه‌بادە)ی سه‌رۆکیان له
ساباته‌که‌ی بنی ساعدە کۆبوبونه‌وه به نیازی دیاریکردنی سه‌عد وه‌ک
جێگرێک بۆ پێغه‌مبه‌ر ، کاتێکیش ئه‌و هه‌واڵه گه‌یشته قوره‌یشیه‌کان
به په‌له و هه‌ڵه‌داوان ( عومه‌ری کوری خه‌تاب و ئه‌بی عوبیده‌ی کوری
جه‌راح و ئه‌بو به‌کر) ته‌رمه‌که‌ی پیغه‌مبه‌ریان به سه‌ر
که‌سوکاریه‌وه به‌جێهێشت و خۆیان گه‌یانده شوێنی کۆبونه‌وه‌که بۆ
ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن ده‌سته‌ڵاته‌که له ده‌ستیان ده‌رچێت و هه‌ر له ناو
هۆزی قوره‌یشدا بمێنێته‌وه ، له‌و پێناوه‌شدا چیان بۆکرا کردیان به
نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌کی له نێوان ئه‌نێاره‌کانداو به به‌کارهێنانی
فرت‌و فێڵ و ترس‌و تۆقاندن به‌رامبه‌ر هه‌وادارانی علی کوری ابو گالب بۆ
ئه‌وه‌ی ڕبوبکر وه‌ک خه‌لیفه‌ی پێغه‌مبه ر بچه‌سپێنن به بێ
ره‌زامه‌ندی سه‌عدی کوری عه‌باده و به‌شیکی زۆر له ئه‌نساره‌کان و
عه‌لی کوڕی ئه‌بو تالیب و هه‌وادارانی ، (تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی
که‌سێکی وه‌ک عومه‌ری کوڕی خه‌تاب و زوبێری کوری ئه‌لعه‌وام
ده‌ستبده‌نه شمشێر له یه‌کتری ، که هه‌ر یه‌که‌یان له‌و 10 که‌سه‌ن
که پێغه‌مبه‌ر مژده‌ی به‌هه‌شتی بونی داونه‌تێ) هه‌ر ئه‌و کرداره‌شیان
بوو به هۆی چاندنی تۆوی دوو به‌ره‌کی و ئاژاوه‌گێڕیی له‌ناو ئیسلامدا
که تاکو ئه‌مرۆش هه‌ر به‌رده‌وامه له نێوان شیعه‌و سوننه‌دا.
ئه‌م که‌ین و به‌ینی شه‌ڕی گرتنی ده‌سته‌ڵاته‌ی نێوان ئه‌نێارو
مهاجره‌کانی ئیسلام له سای سێبه‌ری ساباته‌که‌ی بنی ساعدە ئه‌و
شه‌وه‌ی وه‌بیر خستمه‌وه که چۆن دوای یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی
په‌رله‌مانه‌که‌ی کوردستانی لای خۆمان بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی
ئه‌نجامه‌که‌ی به سوودی یه‌کێک له دوو ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی ئه‌مدیوو
ئه‌و دیو، ده‌ستمان له‌سه‌ر دڵمان بو نه‌وه‌ک بۆ ساغکردنه‌وه‌ی
ئه‌نجامه‌کانی هه‌ردوولا ده‌ست بده‌نه چه‌ک و شه‌ڕێکی خۆ کوژی
به‌رپابکه‌ن ، تاکو تای ته‌رازوه‌که‌ی ده‌سته‌ڵات به‌رامبه‌ر یه‌ک
وه‌ستاو په‌نجا به په‌نجا له نێوان هه‌ردوو ئیماره‌تی سۆران و
بادیناندا کورسیه‌کانی په‌رله‌مان به‌شکران و به شێوه‌یه‌کی کاتی
کۆتایی به‌و شه‌ڕی ده‌سته‌ڵاته هات و بوه هۆی چاندنی تۆوی
دووبه‌ره‌کیه‌ک که تاوه‌کو ئێستا‌و ره‌نگه تا چه‌ند ده‌یه‌ێیه‌کی
دیکه‌ش هه‌ر به‌رده‌وامبێت.
مێژووی خلافه‌تی ئیسلام ده‌کرێت به سێ به‌شی سه‌ره‌کیه‌وه:
به‌شی یه‌که‌م : - مێژووی خه‌لیفه ڕاشدیه‌کان که به خه‌لافه‌تی
ئه‌بو به‌کری سه‌دیق ده‌ستی پێکردو به کوشتنی خه‌لیفه عه‌لی کوڕی
ئه‌بو تالیب کۆتایی هات، (هیندێکیش لایان وایه که به خه‌لافه‌تی
حه‌سه‌ن کوری عه‌لی ئه‌بو تالیب کۆتایی به و خه‌لافه‌ته هاتووه
کاتێک که حسن به ناچاری و له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی معاویه‌ی کوری ئه‌بی
سوفیان ناچار بو ده‌ست له خه‌لافه‌ت بکێشێته‌وه بۆ معاویه له سه‌ر
به‌ڵێنێک که دوای معاویه حه‌سن ببێته خه‌لیفه . به‌ڵام پێش مردنی
معاویه حه‌سه‌نی کوری ئه‌بو تالیب به فیتی معاویه و به ده‌ستی
ژنه‌که‌ی، به به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی که دوای مردنی حه‌سن ژنه‌که‌ی بهێنێ بۆ
یه‌زیدی کوڕی و ژنه‌ش حه‌سه‌نی مێردی ژه‌هرخواردو کرد و دواجاریش
معاویه به‌ڵێنه‌که‌شی نه‌برده سه‌رو ژنه‌ش له داخا مرد. معاویه‌ش
پێش مردنی خۆی یه‌زیدی کوری کرده وه‌لی عه‌هد، دوای مردنی باوکیشی
یه‌زید بوه دووهه‌م خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌ویه‌کان).
ئه‌م قۆناغه‌ی خلافه‌تی ڕاشدینه تا کوشتنی خه‌لیفه‌ی چواره‌م به
ده‌ستی حه‌بدوڵڕه‌حمان کوڕی مه‌لجه‌م چوار خه‌لیفه تێیدا
ده‌سته‌ڵاتداربون که ئه‌بو به‌کری سه‌دیق و عومه‌ری کوڕی خه‌تاب و
عوسمانی کوری عه‌فان و عه‌لی کوڕی ئه‌بو تالیب بوون، له‌م چوار
خه‌لیفه‌یه سیانیان به کوشتن کۆتایی به حوکمڕانیه‌که‌یان هاتووه.
* خه‌لیفه‌ی یه‌که‌م - ئه‌بو به‌کر سه‌دیق :- ناوی عه‌بدوڵای کوری
ئه‌بی قه‌حافه‌یه، دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر له رێگه‌ی به‌کار هێنانی
کاری ژێر به ژێر‌و ترس و تۆقاندن له لایه‌ن عومه‌ری کوڕی خه‌تابه‌وه
و به بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی و به‌شداری عه‌لی کوری ئه‌بو تالیب و
زوبێری کوری ئه‌لعه‌وام و خالیدی کوری سه‌عیدی کوری ئه‌لعاس و سه‌عد
کوری عه‌بادە ئه‌لئه‌نساری و ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌سحابه‌کان له
موهاجرین و ئه‌نسار به‌یعه‌ی بۆ کراو کرا به خه‌لیفه .
ڕبو بکر یه‌که‌م که‌سه که ئیسلام بوه و یه‌کێکه له دڵسۆزترین
دۆسته‌کانی پێغه‌مبه‌ر، له ماوه‌ی حوکمڕانی ئه‌بو به‌کردا شه‌ڕی
له‌ناوبردنی (اهل الردة) ئه‌وانه‌ی له ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و
نه‌یانده‌ویست چیتر زه‌کات بده‌ن ئه‌نجامدرا و (هه‌ر له‌م شه‌ڕانه‌دا
خالدی کوری ولید وه‌ک جه‌نگاوه‌رێکی دوور له هه‌ستی مرۆڤایه‌تی
ناوبانگی ده‌رکرد). له ماوه‌ی حوکمڕانی ئه‌بو به‌کردا ناوچه‌ی بێره‌و
مه‌دائینی کیسرا له عێراق و به‌شێکیش له شام داگیرکرا. خه‌لیفه
ئه‌بو به‌کر دوای حوکمڕانیکردنی بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی دوو ساڵ و چوار مانگ
، له ته‌مه‌نی ٦٣ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
________________________________________
*
به مه‌به‌ستی
ئاگادارکردنه‌وه‌ی براێیه‌کم له مرۆڤایه‌تیدا به نازناوی (جوامێر)
که له په‌راوێزیکیدا بۆ نوسینێکم نوسیبوی
{ئاخ ئیسلام دوو رۆژ به
ته‌واوی حوکمت بگرتایه‌ته‌وه‌ده‌ست بۆ ئه‌و زۆڵه ڕۆشنبیره غه‌رب
په‌رستانه- ئاخ سه‌د ئاخ.}
به باشمزانی دووباره ئه‌م زنجیره نوسینه له سه‌ر مێژووی
خه‌لیفه‌کانی ئیسلام بڵاو بکه‌مه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی کاکه جوامێرتێبگات
ئه‌مه‌یه مێژوی نزیکه‌ی 900 ساڵ له‌و حوکمه‌ی ئاخ و داخی بۆ ئه‌خوات و
چاوه‌روانیه‌تی!!!
ماڵپەڕی عەباس رۆستەم
|