په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\١\٢٠١٧

گەشتێک بە ناو ژیانی خەلیفەکاندا.

ژیلوان شۆڕش محەمەد ساڵح

- بەشی دووەم -

 

مێژووی خلافەتی ئەمەویەکان، کە بە خلافەتی معاویەی کوڕی ئەبی سوفیان دەستی پێکردوە.


موعاویەی کوڕی ئەبی سوفیان:-خۆی و باوک و دایک و یەزیدی برای ڕۆژی داگیرکردنی مەککە لە لایەن سوپای ئیسلامەوە بون بە موسوڵمان،موعاویە کوڕی ئەبی سوفیانی کوڕی ئەبی حەربە، ئەبی سوفیانی باوکی دوژمنی خوێنخۆری پێغەمبەر بوە تا ڕۆژی داگیرکردنی مەککە (کە بە ناچاری بۆتە ئیسلام)،دایکی ناوی ھندە و بەوە ناسراوە کە دوای کوشتنی حەمزەی مامی پێغەمبەر لە شەڕی ئوحد بە پیلانێکی ئەم ھندە ناو سکیان بۆ ھەڵدڕیوە و جەرگەکەی بە کاڵی جوە وەک تۆڵەیەک بۆ کوشتنی براکەی بە دەستی حەمزە،نەنکی موعاویەش ئەو کەسەیە کە لە قورئاندا بە حمالە الخگب فی جیدھا حبل من مسد ناوی ھاتوە.


معاویە ماوەیەک نوسەری بەردەستی پێغەمبەر بوە و نزیکەی ١٠٠ وتەی پێغەمبەر لە دەمی ئەوەوە دەماو دەمی کردوە.معاویە پیاوێکی زۆرزان و لەسەر خۆو فێڵباز بوە،گەلێک وتە ھەن کەوەک ستایشکردنی بۆ ریایی دراونەتە پاڵی بەڵام زۆر کەم پشتڕاستکراونەتەوە،خەلیفە ئەبو بەکر بە یاوەری یەزیدی برای موعاویە لە گەڵ سوپای نێردراو بۆ داگیرکردنی شام ناردویەتی کاتێکیش یەزیدی برای مردوە بوە بە جێگری لە دیمەشق،لە ماوەی خلافەتی عمر و عوسمان والی دیمەشق بوە،دوای کوشتنی عەلی بوە بە یەکەم خەلیفەی ئەمەویەکان.کاتێ کە عەلی لە مزگەوتی کوفە بە دەستی عەبدولرەحمان کوڕی مەلجەم کوژر،دانیشتوانی شارەکە حەسەنی کوڕی عەلیان کردە خەلیفە،بەڵام لە ژێر فشار و ترسی لە ھێرشی معاویە بۆ سەر کوفە حەسەن دەستی لە خلافەت ھەڵگرت بۆ معاویە بە مەرجێک دوای مردنی معاویە خلافەتەکە بگەڕێتەوە بۆ حەسەن و لە گشت دانیشتوانی مەدینە و حجاز و عێڕاق ببورێ و ھەمو قەرزەکانی بۆ بداتەوە،معاویەش ھەمو مەرجەکانی قبوڵکردو بوە یەکەم خەلیفەی ئەمەویەکان لە دمشق لە ساڵی ٤١ ی کۆ چی و ھەر لەو ساڵەشدا مەروان کوڕی حەکەمی کرد بە والی مەدینە و زیادی کوڕی باوکیشی کردە والی بەسرە و کوفەو تەواوی عێڕاق نەنکی ئەم حەکەمە زەرقای کچی وەھەبە کە ناوبانگی بوە لە لەشفرۆشیدا و خاوەن ئاڵا بوە،لە کۆمەڵی ئەوسای حجازدا لەشفرۆشە بەناوبانگەکان ئاڵا بە سەر ماڵەکانیاندا ھەڵواسراوە،زیادیش ناوی باوکی نەزانراوە،جارێک جارێک بە کوڕی عبید السقفی و جارێک بە کوڕی سفیانی باوکی موعاویە ناوبراوە،دایکی زیاد ناوی سمیە بوە و جاریەی الحارس بن کلدە السقفی بوە،عبید السقفی گرتویەتە خۆی،لە خلافەتی ئەبو بەکردا بۆتە ئیسلام،لەخلافەتی عەلیدا والی فارس بوە و دوای کوشتنی عەلی لە موعاویە یاخی بوە،معاویەش لە یەکێ لە کارە فێڵ و تەڵەکەبازیەکانیدا ئەم زیادەی کردە برای خۆی بە ئامادەکردنی چەند شایەتێک سوێندیانخوارد کە ئەبوسوفیانی باوکی موعاویە کاتی خۆی لاقەی سمەیەی دایکی زیادی کردوە و دوای ٩ مانگ ئەم زیادەی بوە بەوەش کردیە برای خۆی و وڵاتی فارسیش کەوتە ژێر دەستەڵاتی و زیادیش بوە پشت و پەنا بۆی.


موعاویەی کوڕی ئەبو سوفیان یەکەم خەلیفەی ئیسلام بوە کە پێش مردنی خۆی یەزیدی کوڕی وەک(وەلی عەھد)کردۆتە جێگری خۆی و بە فێڵ و تۆقاندن تەماع و دابەشکردنی سامانی وڵاتانی داگیرکراو بەسەر کاسەلێساندا ڕەزامەندی موسوڵمانانی بۆ وەرگرتوە.


لە ماوەی خلافەتی موعاویەدا داگیرکردنی وڵاتانی دراوسێ بەرەو ڕۆّھەڵات و ڕۆژئاوا و باکور بەردەوام بوە،موعاویە ماوەی ٢٠ ساڵ میری شام بوە،٢٠ ساڵیش وەک خەلیفە لە شام حوکمڕان بوە و لە ساڵی ٦٠ ی کۆچی مردوە و نزیکەی ٧٧ ساڵ ژیاوە و تا مردنیشی ھەندێ تووک و نینۆکی پێغەمبەری لابوە و وەسیەتی کردوە کە مرد کاتی لە گۆڕنانی بیخەنە ناو دەم و چاوی.


یەزیدی کوڕی موعاویە:-پیاوێکی کەتەو گۆشتن و تووکن بوە،بە مەیخۆری و داوێنپیسی ناسراوە،معاویەی باوکی پێش مردنی خۆی کردویەتی بە وەلی عەھد،ئەو کردەوەیەشی بوە مایەی نا ڕەزایی ئەسحابەکانی پێغەمبەر و کوڕانی خەلیفەکانی پێش خۆی.


موعاویە پێش مردنی بەیعەی(ڕەزامەندی)دانیشتوانی شامی بۆ بونی یەزید بە خەلیفە لە دوای خۆی وەرگرتبو،کاتێکیش نوێنەری ناردە مەدینە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی دانیشتوانەکەی،حوسەینی کوڕی عەلی ئەبو تالیب و عبداللەی کوڕی زوبەیر بەرپەچیاندایەوە و ڕازی نەبون لە سەر بونی یەزید بە خەلیفەی ئیسلام.
حسێنی کوڕی عەلی ئەبو تالیب لە ژێر داواکاری دانیشتوانی کوفە کە پەیتا پەیتا بە نامەو نێردراو ھەر لە کاتی خلافەتی موعاویەوە داوایان لێ ئەکرد بێتە کوفە و بانگەشەی خلافەتی خۆی بکات و بەڵێنیان ئەدایێ کە پشتگیری بکەن،بۆیە تەماعی بون بە خەلیفە و گێڕانەوەی خلافەت بۆ نەوەی پێغەمبەر لە بەنی ھاشم و ڕق و کینەی لە مێژینەی نێوان ھەردوو بەنی ھاشم و بەنی ئومەیە لە ھۆزی قوڕەیش وایکرد کە حسین بە دەنگ داوای دانیشتوانی کوفەوە بچێت لە ڕۆژی ١٠ ژی الحجە بە یاوەری ژمارەیەک لە پیاو و ژن و منداڵی خێزانەکەی و ھەندێ لە ھەوادارانی لە مەککەوە بەرە و عێڕاق کەوتە ڕێ،کاتێکیش ھەواڵ گەیشتە یەزید نامەیەکی نارد بۆ والی کوفە (عوبەیدواللە کوڕی زیاد)بۆ بەرەنگاربونەوە و کوشتنی حسین،عوبەیدواللە سوپایەکی چوار ھەزار کەسی بە سەرکردایەتی عومەری کوڕی سەعد کوڕی ئەبی وەقاس ناردە سەر ڕێی حسین(کە ژمارەی قافڵەکە بە خۆیەوە ئەگەیشتە ١٠٠ کەس)،خەڵکی کوفەش ھەر وەک چۆن پشتیانکردە عەلی باوکی و حوسەین ھەر ئاوەھاش بە دەنگ حسێنەوە نەچون و کاتێکیش حوسێن خۆی لەو بارەدا دیت،داوای لە سەرکردەکەی سوپاکەی یەزید کرد کە خۆی بداتە دەستیان و بیبەن بۆلای یەزید و دەست بخاتە دەستی بەڵام بێ سوود بو چونکە ئەوان بۆ لەناو بردنی ھاتبون،بۆیە لە شەڕێکی نا بەرامبەردا حسین و ھەوادارانی کۆمەڵکوژکران و سەری حسێنیان لە جەستەیکردەوە و لە ناو تەشتێکدا بردیان بۆ عبیداللەی کوڕی زیاد لە کوفە.


کوشتنی حسین و خاووخێزان و ھەوادارانی بە شێوەیەکی یەکجار دڕندانە ئەنجامدراوە بە دەستی کەسانێک کە ڕابردویان جێگەی گومان بوە،چونکە یەکێک لەوانە کە عوبەیدواللە کوڕی زیاد بوە،دایکی ناوی مەرجانە بوە و کۆیلەی عبدالرحمان کوڕی حەسان بن سابت بوە و بە کۆمەڵ لە لایەن داوێنپیسانی ئەو کاتەوە لاقە کراوە لەوانەش زیاد ئبن ابیە بوە،مەرجانە دوو کوڕی بوە یەکێکیانی ناو ناوە عباد و ئەوی دیکەیان عوبەیدواللەو نەزانراوە باوکیان کێیە،بۆیە زیاد ئبن ئەبیە کە خۆشی نەزانراوە کێ باوکیەتی داڵدەی داون و گرتونیەتە خۆی و ناوی ئەویان ھەڵگرتوە،سەیر ئەوەیە کە عباد لە سایەی خلافەتی ئیسلامدا بوە بە والی سجستان لە کاتی خلافەتی معاویە و عوبەیدواللەش بوە بە والی بەسرە و دواتر والی لە کوفە.


ساڵی ٦٣ ی کۆچی دانیشتوانی مەدینە و دەوروبەری بە سەرۆکایەتی عەبدواللەی کوڕی زوبەیر لە یەزید ھەڵگەڕانەوە و عەبدواللە بوە خەلیفە،یەزیدیش سوپایەکی گەورەی بە سەرکردایەتی یەزیدی کوڕی موسلم ناردە سەریان و لە شوێنێک کە پێی ئەوترێ(حرە راقم)دانیشتوانی مەدینە بەرەنگاری سوپاکەی یەزید بونەوە و ،شەڕەکە بە تێشکاندنی دانیشتوانی مەدینە کۆتایی ھات و ٣٥٠٠کەس لە مەوالی و ١٤٠٠ کەس لە ئەنسارەکان و لە قورەیشەکانیش ١٣٠٠ کەس کوژران کە زۆریان ئەسحابەی پێغەمبەر بون،لەشکرەکەی یەزید چونە ناو شاری مەدینەو کەوتنە تاڵانکردنی سەر و ماڵی دانیشتوانی شارەکە و فەسادکردنی ژن و کچانی شارەکە و کار گەیشتە ئەوەی ھەزار کچ بێبنکران و ساڵی داھاتوش زیاتر لە ھەزار زۆڵ لە دایک بون.


دوای داگیر کردنی مەدینە لەشکرەکەی یەزید بەرەو مەککە کەوتنەڕێ،لە ڕێگا سەرکردەی لەشکرەکە یەزید کوڕی موسلم مرد و پێش مردنی خۆی یەکێکی دیکەی کردە جێگری،سوپاکەش لە ساڵی ٦٤ی کۆچی گەیشتنە مەککەو دوای گەمارۆدانی شارەکە کەوتنە بۆردومانکردنی بە مەنجەنیق و داروبەرد و خانوی شارەکەیان دا بەسەر یەکداو سوتاندیان و بەرگی کەعبە و سەربانەکەی و ھەردوو قۆچی بەرانەکەی کە خودا ناردبووی بۆ ئیبراھیم کە بیکاتە قوربانی لە جیاتی ئیسماعیل،بە ئاگری مەنجەنیقەکە سوتان.


یەزید لە ناوەڕاستی مانگی رەبیع الاولی ساڵی ٦٤ی کۆچی مردوەو موعاویەی کوڕی کراوە بە خەلیفە لە جێگەکەی،عبداللەی کوڕی زوبەیریش لە مەدینە بانگەشەی بۆ خۆیکرد وەک خەلیفە لەھەمانکاتدا.


موعاویەی کوڕی یەزید:-یەزیدی کوڕی موعاویە پێش مردنی موعاویەی کوڕی کردە جێگری خۆی وەک (وەلی عەھد) و لە مانگی رەبیع الاولی ساڵی ٦٤ی کۆچی بوە جێگری باوکی،گەنجێکی ڕەوشت باش بوو لەبەر دەردەداری جەستەی خلافەتەکەی لە دوو مانگ تێپەڕی نەکرد لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا کۆچی دواییکرد و پێش مردنیشی نەیویست جێگر بۆ خۆی دابنێت.

______________________________

بەشی یەکەم: www.emrro.com/geshtekbenawj.htm
 

 

zhilwanshilana@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک