٩\٩\٢٠١٥
گەورە مەبە.

فه‌رهاد مازێ
گه‌وره مه‌به..
ژیان له گه‌وره‌بووندا
نییە.
گه‌ورەبوون ترسی گه‌وره‌یه
گه‌وره‌بوون ئازاری گه‌وره‌یه
گه‌وره‌بوون درۆیه‌کی گه‌وره‌یه
ژیان له گه‌وره‌بووندا نییە
ژیان درۆیه‌کی گه‌وره‌یه..
زووتر که‌سێکی هه‌ست ناسک و ئازارچێژ
بووم.. تا ته‌مه‌نی بیست ساڵییم
بۆ زۆر شت گریاوم
بۆ مردنی ئاو
به نزمیی ئاسمان
به نیگه‌رانیی
باڵنده
بۆ ره‌شه‌بای ئاوه‌دان
به ماچی ده‌زگیران
به بزه‌ی گوڵ
به نووزه‌ی پشیله
بۆ گه‌ڵای زه‌رد
به پژمینی مریشک
بۆ نه‌رمیی به‌رد
به ئاگری سارد..
له گه‌وره‌بوون ده‌ترسام، له جه‌نگ ده‌ترسام له
ژیان، راستتر
له جه‌نگی ژیان ده‌ترسام..
ئای گه‌وره‌بوون چه‌ند ناشیرینی،
وای گه‌وره‌بوون چه‌ند به ئازاری،
چار نییە راهاتم
به ئازار به گه‌وره‌یی، راهاتووم به ژیان
به بچووکیی..
زووتر بە خۆم ده‌چووم..
ئێستا بە هه‌موو شتێک و
بە هیچ ناچم، ئه‌و سه‌ره سه‌رقاڵی
کردووم، بێزارم لێی..
ناڕوا و پێموەه‌نوساوه
و لێمنابیته‌وه.
سه‌رێکم هه‌یه بۆ گۆڕینه‌وه
سه‌رێکم هه‌یه بۆ فرۆشتن
سه‌رێکم هه‌یه بۆ ژیان
سه‌رێکم هه‌یه بۆ مردن
سه‌رێکم هه‌یه بۆ گووخواردن..
مار سه‌ری مرۆڤی هه‌یه
سه‌ری مرۆڤ مار
شێر سه‌ری مرۆڤی هه‌یه
سه‌ری مرۆڤ شێر
که‌ر سه‌ری مرۆڤی هه‌یه
سه‌ری مرۆڤ که‌ر
دار، ئاسمان، به‌رد، زه‌وی و ئه‌وانی تریش
ئه‌وه سه‌ر نییە.. ئه‌وه‌ی هه‌یبێ
خەنیی ده‌بێ، ئه‌وه‌ی
هه‌یبێ گەنیی ده‌بێ..
له خۆگۆڕین
ماچی ئاسن
له باوه‌ش سوژن
له منداڵبوون
ئاوی شیرتێن.. شه‌قی نه‌رم
په‌لیکانێی تراویلکە
چاوشلکانێی نێوله‌پ تەڕم..
لای هیندییە سووره‌کان وا باوه گه‌ر دووکه‌ڵی
ئاگر به رووتدا بێ و چاوت
بزوورێته‌وه و لووتیش دووزه‌ڵه
لێ‌بدا، ده‌بێ چه‌ند جاره‌ک بڵێی (رقم
له که‌روێشکه.. رقم
له کەروێشکە..
رقم له که‌روێشکه) تا دووکه‌ڵ لابدا.
- بۆته قومقومۆکەکەی برایم
و فوو له ئاگر دەکا! -.
سه‌رێکم هه‌یه بۆ فرۆشتن
سه‌رێکم هه‌یه بۆ گۆڕینه‌وه
له دوای سه‌رێک ده‌گه‌ڕێم، بارانی خوێن نه‌بێ
و برووسکه‌ی ششمێریش..
بای برسیی نه‌بێ و خه‌ندەی
ئازارکێشیش، سه‌رێکم هه‌یه پڕه له
درۆ.. پڕه له ژیان..
له‌و جه‌نگڵستانه به شێرێکم گوت:
-
هاورێی دڕنده.. با
سه‌رمان بگۆڕینه‌وه؟
گوتی:
- بڕۆ..
هەی خوێنپە‌رستی
حیز!
به که‌رێکیشم گوت:
-
هاوڕێی ئارام و به‌دبه‌خت.. با سه‌رمان
بگۆڕینه‌وه؟
گوتی:
- بڕۆ..
هەی ده‌به‌نگی شه‌ڕخوازی حیز!
به سه‌گێکیشم گوت:
-
هاوڕێی به ئەمەک و پاسه‌وان..
با سه‌رمان بگۆڕینه‌وه؟
گوتی:
- بڕۆ..
هەی سپڵه و دووڕووی حیز!
به کیسه‌ڵێکیشم گوت:
-
هاوڕێی دووره‌په‌رێز و هه‌میشه نوستوو..
با سه‌رمان بگۆڕینه‌وه؟
گوتی:
- بڕۆ..
هەی تەوەزەلی خۆهه‌ڵکێشی حیز!
به سیسرکێکیشم گوت:
-
هاوڕێی له گوو رسکاو.. تۆ
بە من ده‌چی..
با سه‌رمان بگۆرینه‌وه؟
گوتی:
- بڕۆ..
گوو بخۆ.. هەی
پیس و پۆخڵی خوێن‌ڕێژ!
به گه‌ڵا و ده‌رخت و
خونا و و
په‌پووڵه و
باڵنده‌م گوت، به به‌رد
و شاخیش، به ئاسمان و ئه‌ستێره
و هه‌ور و باران و مانگ و
برووسکه
و تیشکیش، به
جۆگەلە و زێ و
ده‌ریا و ماسیشم
گوت:
-
با سه‌رمان بگۆڕینه‌وه؟
به کۆڕس وه‌ڵامیان دامه‌وه:
- گه‌وره
مه‌به.. ژیان له گه‌وره‌بووندا
نییە!
دوینێ له ئاوده‌ستی کاره‌که‌م له به‌رامبه‌ر ئاوێنه له‌گه‌ڵ
خۆم قسه‌م ده‌کرد، هاوکاره‌که‌م هیندییە‌کی
سووره و به ئه‌زموونه له ژیان،
پرسی:
-
تۆ باشی هاوڕێ، ئاگام لێیه له به‌رەخۆتەوە
قسه ده‌که‌ی؟!
- هیچ
نییە..
تەنیا خەریکە به
ده‌ست ئه‌و سه‌ره‌م شێت دەبم..
ده‌چمه هه‌ر شوێنێک له‌گه‌ڵمە.. (ئه‌ویش
له وه‌ڵامدا زۆر به ئارامیی
گوتی):
- بڕۆ
شوێنێک ئاوێنه‌ی لێنه‌بێ. (هێندەک پێکه‌نیم و پێش ئەوەی جێبهێڵم گوتم):
-
کاتێکی خۆش هاوڕێ..
گه‌وره مه‌به.. ژیان ئاوێنه‌یه‌کی گه‌وره‌یه
گه‌ر ده‌ته‌وێ بژی.. ئاوێنه بشکێنه و وه‌ره
ده‌رێ!
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|