گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ناو ساڵی ٢٠٠٨ دژی توركیا.
حه‌سه‌ن جه‌لال گوێزه‌ل
گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه‌له ناو ساڵی ٢٠٠٨ ڕووبه‌ڕووی توركیا
ده‌بێته‌وه، مه‌سه‌له‌ی له‌باربوونی زه‌مینه‌ی به جیهانی بوون و
به‌نێونه‌ته‌وه‌یی بوونی مه‌سه‌له‌ی كورده،كه ئه‌مه‌ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕی
ژیرانه كاری بۆ بكرێ و ئه‌م هه‌وڵه جیهانیه پوچه‌ڵ بكرێته‌وه
ئه‌گه‌ینا باجه‌كه‌ی زۆرقورسه ده‌كه‌وێ له‌سه‌ر توركیا.لێره‌دا
ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه‌مه‌سه‌له‌ی كۆنه‌پارێزی وبه‌ش به‌شبوونی
توركیا له‌و مه‌سه‌لانه‌ن كه هه‌رگیز نابێ بیری لێبكرێته‌وه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی توركیا هه‌رگیز ناتوانێ ده‌ستبه‌رداری عه‌لمانیه‌ت
و‌مۆدێرنه بێت.گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تێكی سیۆكراتی مه‌حاڵه‌و
له‌توانادا نابێت،به‌هه‌مان شێوه مه‌سه‌له‌ی پارچه پارچه بوونی
ووڵاتیش له‌و مه‌سه‌لانه‌ن كه‌ده‌بێ زۆر به‌ووردی پلانی تۆكمه‌یان بۆ
دابڕێژرێ،ده‌ستنیشان كردنی ئه‌و دوو هه‌ره‌شه‌یه و دیاری كردنیان بۆ
ئێستا‌و داهاتووی توركیا زۆر گرنگن،به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی جیاوازی
ئیتنیه‌كان نابێ ڕێگه‌بدرێ بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد بقۆزرێته‌وه‌و سوودی لێ
ببینرێ،ده‌بێ
نه‌هێڵرێ مه‌سه‌له‌ی كورد ببێته مانۆڕێكی سیاسی نێو ده‌وڵه‌تی و
كێشه‌ی سه‌ره‌كی رۆژهه‌ڵات.ئه‌گه‌رچی له‌ڕووی مێژووییه‌وه له سه‌ده‌ی
١٨وه ڕۆژئاواییه‌كان به‌ووردی له هه‌وڵی پارچه پارچه كردنی
ده‌وڵه‌تی عوسمانیدان له ڕێگه‌ی هاندانی كه‌مه نه‌ته‌وه وگروپه
ئایینیه‌كانه‌وه بۆ ڕاپه‌رین ویاخی بوون له ده‌وڵه‌تی عوسمانی
به‌راوێژكاری ئه‌وان بووه،ئه‌و كاته خۆرئاواییه‌كان به‌ده‌وڵه‌تی
عوسمانیان ده‌گوت پیاوه نه‌خۆشه‌كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ستیان
خستبووه ناو كاره ناوخۆییه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌وه‌و یارمه‌تی
كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانیان ده‌دا بۆ ڕاپه‌رین وهه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌ده‌وڵه‌ت
وله‌هه‌مان كاتیش‌دا كارئاسانیان بۆ ده‌كردن له ڕێكخستنی كۆنفرانسی
نێوده‌وڵه‌تیدا به‌شداریان هه‌بێ، ئه‌م هه‌وڵ و سه‌پۆتاژانه‌ی
رۆژئاواییه‌كان له ساڵی ١٧٧٤ درێژه‌ی هه‌بوو تا په‌یماننامه‌ی
به‌رلینی ساڵی ١٨٧٨و پاشان تا ڕووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی،
په‌یمانی (سیڤه‌ر)یش به‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌وڵه‌ته
ئیمپریالیسته‌كان بووبۆ زیاتر دابه‌شكردنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی
لاوازكردنی،جگه له‌وه‌ی چه‌ندین مه‌رجیان به‌سه‌ر دا سه‌پاندبوو
كه‌هه‌موویان به‌قازانجی گروپه مه‌سیحیه‌كان وكه‌مه ئه‌تنیه‌كان
ته‌واو ده‌بوون چه‌ندین كێشه‌ی لاوه‌كی تریان بۆ ده‌وڵه‌تی عوسمانی
نایه‌وه وه‌كو :كێشه‌ی بولگاریا، رۆمه یۆنانیه‌كان،مه‌سه‌له‌ی كورد
،مه‌سه‌له‌ی ئه‌رمه‌نیه‌كان،كه ئێستاش توركیا به‌ده‌ستی
هه‌ندێكیانه‌وه ده‌ناڵێنێ له‌وانه كێشه‌ی كورد‌و
ئه‌رمه‌ن.رۆژئاواییه‌كان به‌ئاشكرا له‌پشتی راپه‌ڕینه‌كه‌ی شێخ
سه‌عیده‌وه بوون وجه‌نرالێكی ئینگلیز به‌ناوی (نۆئیل) وه‌ك
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی ده‌كرد.جا بۆ
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسیانه پیویسته ئه‌م ڕاستیه
مێژووییانه سوودی لێ وه‌ربگیرێ،ئێمه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی
براكورده‌كانمانداین به‌ڵام نه‌ك وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز له
تورك،ئێمه ئاماده‌ین له نزیكه‌وه گوێ له براكورده‌كانمان بگرین بۆ
چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان و ئێمه‌شده‌مانه‌وێ كێشه‌ی كورد كۆتایی پێبێت،
هه‌ربۆیه سه‌رۆك وه‌زیران به دڵێكی پاكه‌وه له دیاربه‌كر گوتی ئیتر
ڕێگه ناده‌ین كه‌س به‌ناوی كێشه‌ی كورده‌وه بازرگانی بكات وبۆ
به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی به‌كاری بێنێ.به‌ڵام ده‌بێ ئاگادار بین
ڕێگری بكه‌ین له ڕێكخستنی ئه‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی كۆنفرانسانه‌ی
كه‌له ئه‌وروپا رێك ده‌خرێن سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی كورد بۆ
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش (په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كۆنفرانسێكی به‌ناوی
(كێشه‌ی كورد‌و توركیا) كه‌ئه‌مه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی خه‌ته‌رناك بۆ
توركیا دروست ده‌كات ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین ووڵاتی ئه‌وروپی تر
كۆنفرانسی هاوشێوه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا رێكخراوه بۆ نمونه
كۆنفرانسێ له په‌یمانگای په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌ریتانیا(CHATTAM
HOUSE)
تایبه‌ت به مه‌سه‌له‌ی كورد به‌رێوه چووه ،ئه‌م جموجوڵ وچالاكیانه‌ی
كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی شوێنه‌كانی خۆیان بار‌و دۆخه‌كه به‌ره‌و ئه‌وه
ده‌به‌ن كه‌مه‌سه‌له‌س كورد ببێته گرنگترین كێشه‌ی جیهانی كه
به‌دڵنیاییه‌وه توركیا تووشی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ده‌كات. پێده‌چێ
له‌مه‌ودوا رۆژئاواییه‌كان پێمان بڵێن ئێمه ڕێگه‌مان دان
ئۆپه‌راسیۆنه‌كانتان له‌و دیو سنوور ئه‌نجام بده‌ن به دڵی خۆتان،
ئێوه‌ش ده‌بێ مه‌سه‌له‌ی كورد چاره‌سه‌ربكه‌ن له‌وانه‌یه شێوه‌ی
چاره‌سه‌ره‌كه‌شمان بۆ دیاری بكه‌ن كه پێده‌چێ یه‌كێك له فۆرمه‌كانی
سه‌ربه‌خۆیی بێت وه‌كو (فیدرالیزم)
بۆیه توركیا ده‌بێ زۆر ئاگادار بێت نه‌كه‌وێته ئه‌م ته‌ڵه‌یه‌وه و
ڕێگه‌كانی زه‌مینه‌ی به‌جیهانی بوونی مه‌سه‌له‌ی كورد
پوچه‌ڵكاته‌وه.
رادیكال
|