په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\١\٢٠١٣

پەیامی سەرەخۆشی بە بۆنەی تیرۆری سێ ژنە سیاسەتمەداری کورد:

 

گەورەترین دەستدرێژیی تیرۆریستیی کراوەتە سەر شکۆمەندیی سیاسی و دیپلۆماسیی کوردی باکوور لە دەرەوەی وڵات.

 

 


تیرۆکردنی ٣ ژنە چالاکوانی کورد لە پاریس کە ھەموویان ھێمای زیندوویی و لێھاتوییی ژنی کورد بوون، جگە لە شەرمەزارکری ئەنجامدەرانی ئەو کارە دوژمنکار و نامرۆیییە پێمان وایە جارێکی دیکە کورد بە تیرۆر و فیشەک و وەڵامی دەستی ئاشتی دەدرێتەوە.


ریسواکردنی ئەو کارەساتە سیاسییە ئەویش لە ناو جەرگەی پاریسی پایتەختی ئازادیی جیھان بە ئەرکی ھەموو کوردێک و خاوەن ویژدانێک دەزانین، چونکە ئەمجارەیان گەورەترین دەستدرێژیی تیرۆریستی کراوەتە سەر شکۆمەندیی سیاسی و دیپلۆماسیی کوردی باکوور لە دەرەوەی وڵات کە ئەنجامەکانی کاریگەریی خراپ دەکاتە سەر ئاسۆی ئاشتیی نێوان ئەنقەرە و دیاربەکر.


لێرەوە بەتوندی ئەو تیرۆرە سیاسییە مەحکوم دەکەین و چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆیانەی دەزگای دادوەریی فەڕەنسا دەبین، بەو ھیوایە جارێکی تر خوێنی کورد نەبێتە کاڵای دانوستانی سەرمێزی ئوروپا و وڵاتانی داگیرکاری کوردستان.


ھاوکات سەرەخۆشی و پرسەی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و ماڵباتی قوربانییان و پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین کەیەکێکە لەکادیڕە پێشەنگەکانی لەدەستدا لێرەشەوە دوژمنان دڵنیایان دەکەینەوە ئەمڕۆ کورد لە ئاستێکدا نییە وا بە ئاسانی تەرمی ساردی رۆڵەکانی لەبیر بکا.

ھاوار بازیان ڕۆژنامەنووس
دیاری محەمەد ڕۆژنامەنووس
سەلمان کۆچەری ڕۆژنامەنووس
محەمەد گربداخی ڕۆژنامەنووس
فەرمان چۆمانی ڕۆژنامەنووس
جبار عەزیز ڕۆژنامەنووس
شاسوار مامە ڕۆژنامەنووس
عەبدول قەرەگۆلی ڕۆژنامەنووس
لەشکر کوێستانی ڕۆژنامەنووس
شێروان شێروانی سەرنوسەری گۆڤاری باشور
جوانرۆ محەمەد ڕۆژنامەنووس
نما ناوپردانی ڕۆژنامەنووس
توانا تەھا ڕۆژنامەنووس
ئامانج ئیسماعیل ڕۆژنامەنووس
دڵشاد سەروچاوەیی ڕۆژنامەنووس
ستیڤان شەمزینی ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری گۆڤاری شەپۆل جێگری سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان
بایز میراودەلی خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری شەپۆل و ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنوسان
چنور عوسمان، ستافی گۆڤاری شەپۆل
زیرەک عەبدولرەحمان ستافی گۆڤاری شەپۆل
سەناریا خالید پەیامنێری گۆڤاری شەپۆل لە ئەوروپا
محەمەد عومەر پەیامێنری گۆڤاری شەپۆل لەھەولێر
شاھۆ ھەورامانی پەیامنێری گۆڤاری شەپۆل لە ھەورامان
ئازاد قایتەوەنی پەیامنێری گۆڤاری شەپۆل لە کەرکوک
د. ناجح حەمەگوڵپی..کەسوکاری شەھیدانی کیمیابارنی ھەلەبجە

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک