په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\١\٢٠١٣

گەورەترین گەلە ئەستێرە لە گەردووندا بە رێکەوت دۆزرایەوە!


ئا: سیروان ئەمین  


زانایانی بواری ئەستێرەناسی بە ڕێکەوت گەورەترین گەلەئەستێرەی لوولەی دەدۆزنەوە لە کاتی ڕاڤەکردنی ئەو داتانەی کە لە دۆزەرەوەیەکی پێشکەوتووی گەلاکسیەوە دەستیان کەوتبوو بۆ گەڕان بە دوای ئەو جێگایانەی کە ئەستێرەی لێ دروست دەبن لە دەوروبەری گەلەئەستێرەی ناسراو بە (ن گ گ ٦٨٧٢).

تێمە پشکێنەرەکە سەرسام بوون لە کاتی دەرکەوتنی تیشکێکی بەنەوشەیی کە لە ئەستێرەی بچوکەوە دھاتن، پاشان بۆیان دەرکەوت کە گەلەئەستێرەیەوە و قەبارەکەی پێنج جار قەبارەی گەلە ئەستێرەی کاکێشانی خۆمان دەبێت.

 

لە کاتی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی ئەستێرەناسی ئەمریکیەوە دۆزینەوەکە ڕاگەیندرا.


وە پێشتر وا دەزانرا کە گەلەئەستێرەی(ن گ گ ٦٨٧٢) کە دەکەوێتە دووری ٢١٢ساڵی تیشکی* ھەستارەی پاڤۆوە* و ھاوسێی گەلەئەستێرەی ئای سی( ٤٩٧٠) ھەیە، گەورەترین گەلەئەستێرەی لوولەییە.‌


بە دیاری ھات.


ڕافائیل ئافراشیو لە زانکۆی کاسۆلیکی ئەمریکی و سەنتەری گوارد بۆ گەشتە ئاسمانیەکانی ناسا وتی لە ڕاستیدا ئێمە بۆ ئەم گەلەئەستێرە لوولەیە زەبەڵاحە نەدەگەڕایین بەڵام بە دیاری بۆ مان ھات.


هەروا ئافراشیو بە ڕادیوۆ بیبیسی ڕاگەیاند کە ٢٠ ساڵێک دەبێ دەزانین ئەم گەلەئەستێرە لوولەیە ھەیە،‌ بەڵام ھەرگیز باوەڕمان نەدەکرد کە ئەم قەبارە زلەی ھەبێت
وە دەسگای دۆزەوەرەی گەلە ئەستێرەکان دەری دەخات کە قەبارەی گەلەئەستێرەکە(ن گ گ ٦٨٧٢) زلتر بووە بەھۆی خۆ کێشان بە گەلە ئەستێرەی تردا.


ھەروەھا ئەفرشیو ئەو گەلە ئەستێرەیەی کە خۆی کێشاوە بە (ن گ گ ٦٨٧٢) پاڵی بە ئەستێرەکاندا ناوە بە ھەموو لایەکدا بە دووری ٥٠٠.٠٠٠ ساڵی تیشکی دوور بکەونەوە.
______________________________
* ساڵی تیشکی یەکسانە بە ٣٠٠،٠٠٠کم/چرکە، ئەم پێوەرە بۆ پیوانەی نیوان بۆشایی گەردوون بەکاردەبرێ، بۆ نمونە تیشکی ڕۆژ بە ٨ خولەک و ١٩ چرکە دەگاتە زەوی، یانی ٨ خولەک و ١٩ چرکەکە بکەی بە چرکە و جارانی ٣٠٠ ھەزاری بکە ئەوکاتە دەر دەکەوێ کە ڕۆژ چەند لەزەویەوە دوورە. وە ئەگەر بیر لەوە بکەینەوە کە ئەم گەلەئەستێرە لوولەییە کە لێرەدا باس کراوە و پرش دەھاوێ بۆ دووری ٥٠٠ ساڵی تیشکی بە ھەموو لایەکدا دەبێ باکور و باشوری گەلە ئەستێرەکە ١٠٠٠ ساڵی تیشکی بێت، یانی ١٠٠٠ ساڵ بکە بەچرکەو جارانی* ٣٠٠ کم بکە.
* پاڤۆ یان تاوس یەکێکە لەو بورجانەی کە نیوەی باکوری تۆپەڵەکەی زەویەوە دیارە و بەڕوونیش لە مانگەکانی خەرمانان و پوشپەڕدا بە باشی دەردەکەون. وە ھەستارەی تاوس یان پاڤۆ یەکێکین لەو بورجانەی لە پشتیۆنەی گەلە ئەستێرەی (ن گ گ ٦٧٤٤).


ئامادەکردنی لە سایتی (بی بی سی)یەوە.

 

ماڵپه‌ڕی سیروان ئهمین

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک