گفت‌و گۆ لەگەڵ
ئارام عەلى
سەبارەت وەزعیەتى
سیاسى کوردستان و عێراق و
دوا پەرەسەندنەکانى ئەم دوایە و چارەنوسى خەڵکى کوردستان
.

ئامادەکردنى: بەشدار عەلى
پرسیار/له نێو نائارامى و
نا سه‌قامگیرى وه‌زعیه‌تى عێراقدا چۆن ده‌روانیته ئاینده‌ى کوردستان؟؟
پرسیاره‌که‌تان له ده‌روازه‌ی چه‌ندین باسی ره‌وه‌ندی سیاسی ئێستای
کوردستان ئه‌دات. هه‌وڵ ئه‌ده‌م بتوانم وه‌ڵامی مه‌به‌ستی پرسیاره‌که‌ی
ئێوه ون نه‌که‌م له‌نێو باسه‌کانیتر. هه‌روه‌کو ئیشاره‌تان پێ‌کرد وه‌زعیه‌تی
ئه‌مرۆکه‌ی عیراق نائارام و ناسه‌قامگیره، له چوارچێوه‌ی هاوکێشه‌ی
ئه‌مرۆی نه‌خشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و هێزانه‌ی به هێزی میللیشیای ده‌سه‌لاتیان
له عیراق بۆ خۆیان پاوانکردووه به ناوی حکومه‌ت، له‌سه‌رووی هه‌موو
ئه‌وانه‌ش بوونی سوپای ئه‌مریکی وه‌ک سوپایه‌کی داگیرکه‌ر به‌شێکی سه‌ره‌کی
تاوانه گه‌وره‌کانی ئه‌مرۆی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به‌شێکه له کارنامه و
به‌رنامه‌ی سیاسی بوونی سوپا و سیاسه‌تی ئه‌مریکا له پشتی دروستبوونی
ئه‌و بار و وه‌زعه و هاوکێشه‌کانی ئه‌مرۆ ئاینده‌ی سیاسی کۆمه‌ڵگای
عیراق تاریک‌تر ئه‌کات.
تاکو ئێستا کوردستان به‌شێکی دانه‌براوه له هاوکێشه‌ی سیاسی و وه‌زعیه‌تی
عێراق و کێشه‌کانی. خۆشبه‌ختانه باری ئارامی وه‌زعیه‌تی کوردستان
باشتره له‌و کوشتارگه‌یه ڕۆژانه‌یه‌ی شه‌ری تائفی و مه‌زهه‌بی شاره‌کانی
عیراقی کردۆته گۆماوی خوێن. ئه‌م وه‌زعیه‌ت و کوشتارگایه ته‌نها ته‌سفیه‌کردنی
خاڵه ناکۆکه‌کانی نێو هێزه سیاسیه‌کانی عێراق نێێه به‌ڵکو ئه‌و وه‌زعیه‌ته
ته‌واوه‌ن ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه که هێزه‌کانی نێو ( حکومه‌تی عێراقی ) له‌سه‌ری
ڕێککه‌وتوون. ئه‌و وه‌زعیه‌ته‌ی که ئه‌مرۆکه جه‌سته‌ی کۆمه‌لگای
عێراقی نه‌زیف کردووه ئه‌و رێککه‌وتن و پڕۆسه‌یه که حکومه‌تی عێراقی
له‌سه‌ر دامه‌زراوه.
وه‌زعی ئێستای کوردستان له وه‌زعیه‌تی عێراق ناسه‌قامگیرتره، ته‌نانه‌ت
په‌یوه‌ندی و مامه‌له‌ی ده‌وڵه‌تانی دراوسێش له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای
کوردستان هاوکێشه‌یه‌کی تایبه‌تتره. مانه‌وه و درێژه‌پێدانی ئه‌و
ناسه‌قامگیریه‌ش یه‌کێکه له پێداویستیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی. به‌رژه‌وه‌ندی
و پاراستن و پێش‌گرتن به ئاڵوگۆری ڕیشه‌یی له کۆمه‌لگای کوردستان مه‌رجی
هێشتنه‌وه‌یه‌تی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردی. وه‌زعیه‌تی کوردستان
چه‌نده کارتێکه بۆ ده‌خاله‌ت و فشار به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تانی کۆنه‌په‌رستی
ناوچه‌که، ئه‌وه‌نده‌ش کارتێکی باشه به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌به‌رامبه‌ر
خه‌لک و داخوازییه‌کانی خه‌ڵک و هه‌وڵی ئاڵوگۆری ڕیشه‌یی له‌کۆمڵگای
کوردستان. هه‌ر هێزێکی جددی به‌دوای ئاڵوگۆری ڕیشه‌یی بێت له کۆمه‌گا
ئه‌بێت به‌بێ به‌رنامه‌ی ڕۆشن له‌سه‌ر یه‌کلاکردنه‌وه‌ی چاره‌نووس و سه‌قامگیری
کۆمه‌ڵگای کوردستان، ناتوانێت هه‌نگاو هه‌ڵگرێ بۆ چکۆله‌ترین ریفۆرمی
ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی. به‌کورتی ناسه‌قامگیری کوردستان که‌له‌پچه‌یه‌که
له‌ده‌ستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان که ڕێگره له‌رده‌م هه‌ر هه‌وڵێک
بۆ باشکردنی ژیان. به‌بێ کۆتاییهینان به‌م وه‌زعه و ڕۆشنکردنه‌وه‌ی
چاره‌نووسی سیاسی له کوردستان، ئاڵوگری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌قامگیربوونی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌میشه ئه‌بێته پاشکۆی ڕوداوه تاڵ و کاره‌ساته
دڵته‌زێنه‌کان.
پرسیار/ریفراندۆم و جیابوونه‌وه‌ى کوردستان چه‌نده ده‌توانێ به‌ر به‌کوێره‌وه‌رى
و کاره‌سات و نه‌هامه‌تیه‌کان بگرێت که له رابردوودا خه‌ڵکى کوردستان
دووچارى هاتوون؟؟
سه‌ره‌تا ڕیفراندۆم به‌دیلێک نییه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی کێشه‌کانی ئه‌مرۆی
کۆمه‌ڵگای کوردستان، ڕیفرندۆم به‌رنامه‌ی ژیانێکی باشتر نییه بۆ خه‌ڵکی
کوردستان. ڕیفراندۆم یه‌کێکه له باشترین و کورترین هه‌وڵ و تێکۆشان و
ڕێگاچاره بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به ڕۆشنبوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی سیاسی
کۆمه‌ڵگای کوردستان. ڕیفراندۆم تێکۆشانه بۆ کۆتاییهێنان به ترس و هه‌ڕه‌شه‌کان
له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان. ڕیفراندۆم خۆی له‌خۆیدا ئامانج نییه، کلیلی
سحری کردنه‌وه‌ی ده‌رگا داخراوه‌کانی به‌رده‌م کۆمه‌ڵگای کوردی نییه
به‌ته‌نیا.
ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم ته‌نیا بزوتنه‌وه‌یه‌کی مجرد بمێنێته‌وه
وه‌ک ئه‌وه‌ی تاکو ئێستا بووه. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بێسه‌مه‌ر ئه‌مێنێته‌وه.
ڕیفراندۆم بزووتنه‌وه‌یه‌کی مه‌ده‌نی خه‌ڵکی کوردستانه بۆ گێرانه‌وه‌ی
ئیراده و ئیعتمادی خه‌ڵک به خۆی. مه‌رجی خۆده‌رخستن و جه‌ماوه‌ری
بوونه‌وه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه تێکه‌لبوون و گرێخواردنیه‌تی له‌گه‌ڵ
بزوتنه‌وه مه‌ده‌نی و خواست و ناره‌زایه‌تیه‌کانی ئه‌مرۆی خه‌ڵکی
کوردستان. به‌رای من بزوتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم به‌شێکی دانه‌براوی بزووتنه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی و ویست و ناڕه‌ز‌ایه‌تی خه‌ڵکی
کوردستانه.
تا ئه‌و کاته‌ی گه‌نجان بێ ئومێد و سه‌رگه‌ردان بن، ژنان له‌سه‌ر سه‌ره‌تایی
ترین مافه فه‌ردیه‌کانی خۆیان رۆژانه خه‌ڵتانی خوێن بکرێن و له چاوی
کۆمه‌ڵگاش رۆتین ته‌ماشا بکرێت. تا ئه‌و کاته‌ی ژیان و حه‌قی ژیان
سوکایه‌تی پێبکرێت، بنه‌ما مه‌ده‌نیه‌کانی مافه‌کانی خه‌ڵک به سیسته‌می
گه‌نده‌ڵی وه‌ڵامبدرێته‌وه. تا ئه‌و کاته‌ی عه‌داله‌ت وه‌ک چه‌مکێکی
ئه‌خلاقی بمێنێته‌وه. بزوتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم ده‌نگێکی بێ سه‌نگه‌ره.
بۆیه بزوتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم ئه‌بێت سه‌نگه‌ره‌کانی خۆی قایم به‌ده‌سته‌وه
بگرێت.
مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم له کوردستان، به‌هێزکردنی
سه‌نگه‌ره‌کانیه‌تی. ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم ئه‌وه سه‌نگه‌ره‌کان
و پێکهاته‌که‌ی بێت ئه‌وکاته بۆ هه‌موو که‌سێکیش ڕۆشنه که ئه‌و پرۆسه‌یه
هێزێکی گه‌وره ئه‌به‌خشی به‌خه‌ڵکی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی چین و
توێژه سته‌مدیده‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئاڵوگۆری ڕیشه‌یی و نه‌هێشتنی
کوێره‌وه‌ری و کاره‌ساته‌کانی ڕابردوو و ئیستای خه‌ڵکی کوردستان. ئه‌گه‌رنا
ئه‌کرێ پرۆسه و سیناریۆ‌یه‌کی کۆمیدی له چه‌شنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی
عیراق و کوردستان دوباره بکرێته‌وه ناوی بنرێت ڕیفراندۆم. ئه‌مڕۆ
ڕیفراندۆم له کوردستان هاوسه‌نگی هێزی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و خه‌ڵکی
کوردستانه.
پرسیار/ له رابردوودا وڵاتانى ناوچه‌که و ده‌ووروبه‌ر رێگرییه‌کى سه‌ره‌کى
به‌رده‌م دورست بوونى جیابوونه‌وه‌ى کوردستان و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێکى
سه‌ربه‌خۆ بوونه،له رۆژگارى ئه‌مرۆ ئه‌و وڵاتانه چه‌نده ده‌توانن
ئه‌و ده‌وره ببینن؟
ئه‌وه رۆشنه ده‌وڵه‌ته کۆنه‌په‌رسته‌کانی ناوچه‌که ئه‌مرۆکه‌ش هه‌مان
نمایشی کۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆیان ئه‌گێرن بۆ ئه‌و خواسته‌ی خه‌ڵکی
کوردستان بۆ دروستکردنی مێژوویه‌کی تازه له ژیانی کۆمه‌ڵگا و خه‌ڵکی
کوردستان. به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان، بزوتنه‌وه‌یه‌ک نییه بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ل نیاز و به‌رژه‌وه‌ندی
کۆنه‌په‌رستانه‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که. بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه
بۆ ده‌ستکۆتا کردنی ئه‌وان له هه‌ڕه‌شه‌ی رۆژانه‌ی ئه‌وان بۆ سه‌ر خه‌ڵکی
کوردستان.
بێگومان ئه‌و هه‌وڵ و شه‌ڕ و ڕێگری و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه
له ئیستاکه‌شدا رۆژانه ئه‌بینین و ئه‌بیستین و ئه‌و ده‌وره ئه‌گێڕن.
به‌بێ نه‌خشه‌ی خه‌بات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌و ده‌ڵه‌تانه‌ش،
سه‌رکه‌وتنی جیابونه‌وه‌ی کوردستان ئه‌سته‌مه. به‌ڵام ڕێگری ڕاسته‌وخۆ
و ناڕاسته‌وخۆی ئه‌مرۆکه‌ی به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی جیابونه‌وه‌ی کوردستان
و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خه‌ڵکی کوردستان، ده‌سه‌ڵاتی
کوردی و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه. چونکه ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان
به ته‌واوی له‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان جیاکردۆته‌وه. به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک
که ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی ئه‌که‌ن ڕاسته‌وخۆ له‌به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی
خه‌ڵک وه‌ستاوه‌ته‌وه. به هه‌مان شێوه ئه‌مرۆکه خه‌ڵکیش ئه‌وان به
نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نازانن. خه‌ڵک تاکو ئێستا بۆیه ده‌نگ ئه‌ده‌ن
به‌وان، چونکه خه‌ڵک ئه‌وه ئه‌بینن وه‌زعیک که ئه‌وان دروستیان
کردووه، به‌بێ ئه‌وان خراپتر ئه‌بێت.
بزووتنه‌وه‌ی جیابوونه‌وه‌ی کوردستان، ئه‌گه‌رچی له‌باری ستراتیژی خۆی
رووی له وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ی ئاسۆی چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگای کوردستانه. به‌ڵام
له هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆی خه‌بات و تێکۆشانی خه‌ڵکی
کوردستانه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ک ڕێگری سه‌ره‌تاییترین ویست و
داخوازی مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان. تا ئه‌و کاته‌ی چاوپۆشی له
داخوازی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵک ئه‌که‌ن له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی
به‌رته‌سکی خۆیان.
پرسیار/ ئایا مانه‌وه‌ى کوردستان له نێو دوو فاکتۆى به‌م شێوه‌یه‌ى
ئیستا هه‌یه چه‌نده کاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى ئه‌و نا
ئارامیه‌ى که له شاره‌کانى باشور و ناوه‌راست هه‌یه بۆ کوردستان؟
مانه‌وه‌ی کوردستان له وه‌زعیه‌تی ئێستای، چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان
به‌ره‌و خراپتر و ڕه‌شتر ئه‌بات. هه‌ر ئێستاکه‌ش سه‌ره‌تاکانی په‌لکێشانی
ئه‌و نائارامییه بۆ نێو کوردستان له 2 مانگی ڕابردوو ئه‌بینین.
هێشتنه‌وه‌ی کوردستان به‌و وه‌زعیه‌ته یانی ڕاگرتنی کوردستان به مه‌یدانی
شه‌ڕی تائفی و دینی و فاشیستی.
پرسیار/له‌سه‌ر خه‌ڵکى کوردستان پێویسته چى بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى
تر پله دوویى و سه‌رگه‌ردانى و کیمیاباران و ئه‌نفالى دیکى دووباره
نه‌بێته‌وه؟
بیگومان هه‌ر که‌سێک ئیدعا و به‌رنامه‌یه‌کی هه‌بێت، خه‌ڵک بانگه‌واز
ئه‌کات بۆ پشتیوانی له به‌سه‌رکه‌وتن گه‌یاندنی به‌دیله‌که‌ی خۆی. به‌ڵام
لێره‌دا بانگه‌وازی من بۆ خه‌ڵک پێش ئه‌وه‌ی بانگه‌واز بێت بۆ پشتیوانی
خه‌ڵک له به‌دیل. بانگه‌وازه بۆ دور خستنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر
ژیانی خه‌لک. له هه‌مان کاتیشا ناکرێ بانگه‌وازی بینه‌ر بکه‌یت بۆ
یاری و نمایشێکی باش و جوان. چ بکرێ؟ ئاسۆیه‌که بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ
له مه‌یداندان.
ئێستا هه‌ڵومه‌رجی کوردستان زۆر گۆراوه، ناکرێ له‌سه‌ر دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی
کاره‌ساته مێژووییه‌کان به‌رنامه بۆ ئاڵوگۆر و ژایانێکی باشتر و
ئاینده دابنێیت. ئه‌وه دابڕانی خه‌لکه له ئومێد و ئاینده. هه‌وڵ و
تێکۆشانی زۆر جوان و باش له نێو دڵی کۆمه‌ڵگا هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه.
به‌ڵام ئاسۆی هه‌وڵه‌کان له مه‌دار و بازنه‌کانی گه‌مه‌ی نێو وه‌زعیه‌تی
باوی کۆمه‌ڵگای کوردستان ئه‌خولێته‌وه. مانه‌وه‌ی وه‌زعه‌که به‌م
شێوه و وه‌زعه‌ی ئێستا به‌شێکی گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاته بۆ درێژکردنه‌وه‌ی
ژیانی خۆی.
کوردستان ئه‌مرۆ زیاتر له هه‌ر کاتێکی‌تر پێویستی به به‌ره‌یه‌کی
فراوانی چه‌پ و مۆدێرنه بۆ ئاڵوگۆر. به‌بێ هاتنه مه‌یدانی عه‌مه‌لی و
ده‌خاڵه‌تی جددی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و مۆدێرنیزمی کوردستان، زۆربه‌ی هه‌ڵه
جددی و جوان و باشه‌کان. زیاتر ئه‌که‌ونه ئاسمانی گه‌مه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی
کوردی و خه‌رێک بوون و نقوم بوون له گۆمی شێلوی ئه‌وان. ئه‌وه‌ش زیاتر
خه‌ڵک به‌ره‌و نائومێدی زیاتر و پاسفیزم ئه‌بات.
بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجان به سه‌ربه‌خۆیی خۆی بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئاڵوگۆر به‌خشه،
ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ئه‌توانێ زۆرترین کاریگه‌ری بخاته سه‌ر چاره‌نووسی
کۆمه‌ڵگا و تاکو ئێستاکه‌ش له‌ده‌روازه‌کانی گۆرانکاریه‌کان ئه‌دات.
بزووتنه‌وه‌ی دژی تووند و تیژی دژی ژنان و مافه‌کانی ژنان سه‌نگه‌رێکی
به‌هێزی بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی خه‌لکی کوردستانه. میدیا پێداویستیه‌کی
جددیه و رۆڵێکی زۆر گرنگ ئه‌بینێت له‌نێو ئه‌و هه‌ڵو‌مه‌رجه، ئه‌گه‌رچی
مێدیای کوردی خاوه‌نی چه‌ندین که‌ناڵ و ده‌زگای مۆدێرنی باشه. به‌ڵام
به‌داخه‌وه هه‌وڵه‌کانی گۆرانکاری زۆر په‌راوێز خراون له میدیای
کوردی. لێک هه‌ڵپێکانی ته‌واوی بزووتنه‌وه و لایه‌نه مه‌ده‌نییه‌کانی
کۆمه‌ڵگای کوردستان ئه‌توانێ ئۆمێدێکی گه‌وره بۆ گۆڕانکاری بێنێته‌وه
گیانی سه‌رگه‌ردانی و بێئومێدیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان. بزووتنه‌وه‌ی
ڕیفراندۆم ئه‌توانێ نێتۆرکی ئه بزوتنه‌وه واقیعی و عه‌مه‌لیانه بێت
بۆ ئاسۆدارکردنی ژیان و چه‌ره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان.
|