گفتوگۆ ده‌رباره‌ی که‌مپه‌ینی ١٠٠٠٠٠ واژۆ ، که ناوه‌ندی چاک ده‌ستی‌پێکردووه و درێژه‌ی پێده‌دات.
سازدانی: ئه‌میرقادر
هاوژین عه‌لی هه‌ڵسوڕاوی ناوه‌ندی چاک کۆمیته‌ی سویسرا و یه‌کێک له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م که‌مپینه‌ی ، بۆ زانیاری زیاتر و ڕوناکی خستنه‌سه‌ر ئه‌م‌کاره ئه‌م گفتوگۆیه‌ما‌ن له‌گه‌ڵدا سازدا.
ئه‌میرقادر : بۆچی کۆکردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌م ساڵدا، تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌م که‌مپینه‌ی کۆمیته‌ی سویسرای ناوه‌ندی چاک چین؟
هاوژین عه‌لی: وه‌ک ده‌زانن ئه‌مساڵ یادی 20 ساڵه‌ی مه‌رگه‌سات و تاوانی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفاله. دیاره ژماره‌ی ساڵی یاده‌وه‌رییه‌کان و ئه‌و دۆخه‌ی هه‌ر دۆزێکی تیاگوزه‌رده‌کات گرنگی و بایه‌خی خۆیان هه‌یه‌و ئه‌وانه‌ش به‌شێک بوون له‌و بنه‌مایانه‌ی که بوونه مایه‌ی دروستبوون و هێنانه‌دی ئه‌م پڕۆژه‌یه. ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی جینۆسایدی گه‌لی کورد به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی و به‌رده‌وام بابه‌تی کارکردنی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه پێکده‌هێنێت.
له‌م ساڵدا کۆمه‌ڵیک پێشکه‌وتن له‌م بواره‌دا له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه هاتنه‌دی. یادکردنه‌وه‌ی ئه‌مساڵ له چاو ساڵانی پێشوو له باری چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیه‌وه فه‌رق و جیاوازییه‌کی به‌رچاوی هه‌بوو. بۆ نمونه په‌رله‌مانی عێڕاق به‌فه‌رمی ئه‌م تاوانه‌ی وه‌ک جینۆساید ناساند، له کوردستان زۆر کۆنفرانس و کۆنگره له‌م باره‌یه‌وه سازدران، له‌ناو هه‌ندێک له په‌رله‌مانه‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌م تاوانه به جۆرێک له جۆره‌کان باسیان لێوه‌کراو یادکرایه‌وه، فراکسوێنه سه‌وزو چه‌په‌کانی ئه‌وروپا زیاتر له‌م باره‌یه‌وه ڕۆڵیان گێڕا‌و ویستیان ده‌ورو پشکی نه‌رێنی ئه‌وروپا له‌م کاره‌ساته‌دا ده‌ربخه‌ن، به‌تایبه‌تی ڕۆڵی کۆمپانیه‌کانی ڕۆژئاوا له‌به‌رنامه‌ی چه‌کسازی ڕژێمی عێڕاق، ئه‌مه‌ش بکه‌نه مایه‌ی زۆرهێنان و ناچارکردنیان به‌وه‌ی به جۆرێک قه‌ره‌بوی زه‌ره‌رو زیانه‌کانی قوربانیه‌کان و پاشماوه‌ی قوربانیه‌کان و ناوچه‌که‌نیان بکه‌نه‌وه.
بێگوما‌ن هه‌موو ئه‌وانه هه‌نگاوی چاک و ئه‌رێنین له‌م دۆسییه‌داو خزمه‌ت به پێشه‌وه‌چوون و سه‌رکه‌وتنی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت که ڕه‌هه‌ندو لایه‌نه‌کانی ئه‌م دۆسییه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کاتدا، به‌هۆی پشتگوێخستنی ساڵانێکی زۆر له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه و نه‌بوونی هه‌ڵوێست و بڕیاڕنامه پێویست له‌م باره‌یه‌وه، ڕوی له فراوانبوون و زیادبوون کردووه و شوینه‌وارو کاریگه‌ری زۆرتریان خستووه‌ته‌وه .
ئێمه له کۆی چالاکیه‌کانی ده‌ره‌وه تێبینیمان کرد حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپاو داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان هه‌تاکو ئێستا نایانه‌وێت ئه‌و تاوانه وه‌ک جینۆساید بناسینن و دیاره ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و ئابوریه‌کانی خۆیانه‌وه هه‌یه و به‌ڕاشکاوی دڵنه‌وایی ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی له پشته‌وه‌یه. بۆ شکاندنی ئه‌م ته‌لیسمه به پێویستمان زانی له ڕێگای بیرخستنه‌وه‌و ناساندنی دۆزه‌که‌مان، کار له‌سه‌ر ڕای گشتی خودی ئه‌و وڵاتانه بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پشتیوانی گه‌له‌که‌مان و ببنه فشارێك به‌سه‌ر حکومه‌ت و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه. هه‌ڵبه‌ته یه‌کێک له‌و ده‌زگا گرنگه جیهانیه‌ی که به درێژایی 20 ساڵ پێچه‌وانه‌ی ئه‌رک و مه‌هامه ڕاگه‌ێندراوه‌که‌ی خۆی جوڵاوه‌ته‌وه‌و هه‌ڵوێستی ناشایسته‌ی هه‌بووه، ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه. خراپ نیه ئه‌گه‌ر ئه‌وه بخه‌ینه‌وه بیر که له بارودۆخه زۆر دژوار‌و تراژیدیای ساڵانی هه‌شتادا، که ڕژێمی عێڕاق به فراوانی سه‌رقاڵی جینۆسایدی گه‌له‌که‌مان بوو، به‌ڵام ئه‌و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه بێده‌نگ بووه له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و تاوانانه که به چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراو ئه‌نجامئه‌دران. به‌دڵنیایی ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌زگایه به لانی که‌می په‌یمان و بڕیاڕنامه و گفته‌کانی نیونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ده‌رباره‌ی مافی مرۆڤ و گروپ و نه‌ته‌وه‌کان... هه‌ڵسایه‌و کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕژێمی عێڕاق هه‌بوایه ئه‌وه گه‌له‌که‌مان دووچاری ئه‌و چاره‌نوسه نه‌ده‌هات و قه‌واره‌ی تاوان و قوربانی و زه‌ره‌روزیانه کانی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌نده گه‌وره نه‌ده‌بوون.
له‌به‌ر هه‌موو ئه‌وانه ئێمه به چاکمان زانی ڕاسته‌وخۆ پرسه‌که‌مان به‌رینه ناو ڕای گشتی ئه‌م وڵاته‌و له‌ڕێگای به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری ئه‌وانه‌وه هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌کانی هه‌تاکو ئێستای UN بخه‌ینه ژێر پرسیار و شه‌رمه‌زاری بکه‌ین.
ئه‌وه‌نده‌ی له‌م مه‌یدانه‌دا هه‌ڵسوڕاوین و کارمان کردووه تێبینی ئه‌وه‌مان کردووه که ڕای گشتی پێشوازی له داواکارییه‌کانمان ده‌که‌ن و پشگیری له خواستی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ن. خه‌ڵکی به‌سه‌رسوڕمانه‌وه ده‌پرسن به‌ڕاست UN هه‌تاکو ئێستا سه‌باره‌ت به‌م تاوانه هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی فه‌رمی نه‌بووه‌و ئه‌م کرده‌وانه‌ی به جینۆساید نه‌ناساندووه؟ هه‌روه‌ها هاوده‌نگن له‌گه‌ڵمان بۆئه‌وه‌ی 16.03 بکرێته ڕۆژێکی جیهانی دژ به چه‌کی کیمیاوی.
ئه‌میرقادر: که‌مپه‌ینی 100000 ئیمزا گه‌یشتۆته کوێ و کاره‌کانتان چۆن ده‌چێته‌پێش؟ ئایا ئه‌م که‌مپه‌ینه که‌هه‌فتانه و به‌رده‌وام کاری له‌سه‌رده‌که‌ن و کات و تونایه‌کی زۆری ده‌وێت ئامانجه‌کانی خۆی ده‌پێکێت؟
هاوژین عه‌لی: که‌مپه‌ینه‌که‌مان که ناوونیشانی هه‌موو گه‌لی کورد‌و سیمبولی کیمیابارانی هه‌ڵگرتووه به‌ره‌وپیشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت و ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ باشتر مه‌به‌سته‌کانی ده‌پێکیت. له‌گه‌ڵ کارکردن‌دا قه‌ناعه‌ت و باوه‌ڕمان زیاتر ده‌بێت و ده‌زانین که ده‌ستمان خستۆته سه‌ر بابه‌تێکی گرنگ و جدیی و خه‌ڵکی به‌بایه‌خه‌وه ته‌ماشای ده‌که‌ن. له‌هه‌مان کاتدا میکانیزمی باش و گونجاوو کاریگه‌ریشمان هه‌یه بۆ پیاده‌کردنی هه‌ڵمه‌ته‌که. وه‌ک ژماره‌ی واژۆکۆکراوه‌کان هه‌تاکو ئێستا زیاد له 7000 واژۆمان کۆکردۆته‌وه، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بگوترێت که واده‌ی جێبه‌جێکردنی هه‌ڵمه‌ته‌که تا کۆتایی ساڵی 2008 ه، هه‌تاکو ئه‌و ڕێکه‌وته‌ش ئێمه کات‌و فرسه‌تێکی زۆرمان له‌به‌رده‌ستدایه. له‌هه‌مان کاتدا له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کاتیش هێزی مرۆیی و جۆری په‌یوه‌ندیه‌کانمان بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئیشوکاره‌کان زیاتر ده‌بێت و ئه‌زمون و شاره‌زایی زیاترمان له‌لا کۆده‌بێته‌وه بۆیه ئێمه خۆشبینین به ڕه‌وتی کاره‌که‌مان.
ئه‌میرقادر: کورده‌کان و سویسریه‌کان چۆن به‌پیر کاره‌کانتانه‌وه دێن؟.هه‌ڵوێستی شه‌قام به‌گشتی و تائێستا ڕه‌وتی پێشوازیکردن له‌کاره‌کان چۆن ئه‌بینن؟
هاوژین عه‌لی: هه‌تاکو ئه‌و شوێنه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر جۆری چالاکیه‌که هیچ کوردێک نیه په‌سه‌ندی نه‌کات و پشتگیری نه‌کات و واژۆی خۆی نه‌خاته‌سه‌ر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی شان به‌شانی ئێمه هه‌ڵسوڕانیان هه‌بێت و ڕۆڵی خۆیان له‌ناو هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا بگێڕن، ئه‌وه به‌داخه‌وه هه‌تاکو ئێستا ئه‌م ڕه‌وشه نه‌هاتۆته‌دی. ئێمه ئومێد ده‌که‌ین که له‌درێژه‌ی کاره‌که‌دا، له‌ناو ڕه‌وه‌ندی کوردی، هاوکارمان بۆ دروست بێت و ئه‌م دۆخی خۆگۆشه‌گیرکردنه کۆتایی پێبێت. سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی پارت و لایه‌نه کوردیه‌کانیش دیسانه‌وه هه‌مان ڕه‌وش له‌ئارادایه. ئه‌وان کاره‌که‌ی ئێمه په‌سه‌ند ده‌که‌ن و ده‌ینرخێنن، به‌ڵام که‌م تا زۆر له‌باری مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه هاتنه‌پێشه‌وه‌و پشکێکی وایان نیه. ئه‌گه‌رچی ئیمه لایه‌نه‌کانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌مان به جۆرێک ڕێکخستووه‌و ده‌یبه‌ینه پێشه‌وه، که که‌مترین مۆرکی تایبه‌تی ناوه‌ندی چاکی هه‌ڵگرتووه و هیچ بیانوو پاساوێکمان بۆ هیچ که‌س و لایه‌نێک نه‌هێشتۆته‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌شدارنه‌بن و ده‌مانه‌وێت ئه‌م هه‌ڵمه‌ته مۆرک و خه‌سڵه‌تی هه‌مو کوردی پێوه‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌تاکو ئێستا له‌هه‌موو ڕویه‌که‌وه ته‌واوی ئه‌رک و زه‌حمه‌تی کاره‌که ته‌نها له‌سه‌ر شانی هه‌ڵسوڕاوانی ناوه‌ندی چاک بووه.
ئه‌میرقادر: که‌مپینه‌که به دوو جۆرده‌که‌ن، شێوه‌کانیان چۆنه و کامیان تائێستا سه‌ر‌که‌وتووتره؟ رای گشتی چۆن سه‌یریان ده‌کات و خه‌ڵک چۆن ده‌ڕواننه ئه‌م کاره‌ساته؟
هاوژین عه‌لی: به‌ڵی ئێمه که‌مپه‌ینه‌که به دوو شێواز ده‌به‌ینه پێشه‌وه که هه‌ردووکیان ته‌واوکه‌ری یه‌کن و له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌شدا ئێمه واژۆکۆده‌که‌ینه‌وه بۆ پرسه ڕاگه‌یاندراوه‌که‌مان. ده‌توانین بڵێین کاریگه‌ری شێوازه‌کان له‌سه‌ر ڕای گشتی هه‌ندێک جیاوازی هه‌یه. یه‌که‌م شێواز ئه‌وه‌یه که ئێمه هه‌ڵده‌ستین به‌کردنه‌وه‌ی پێشانگای دۆکۆمێنتی دیمه‌نی مه‌رگه‌سات و تاوانی هه‌ڵه‌بجه له سه‌نته‌ری شاره‌کان و له‌م ڕێگه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا یادی 20 ساڵه‌ی ئه‌و مه‌رگه‌ساته ده‌که‌ینه‌وه. بێگوما‌ن پیشاندانی قوربانیه‌کان باشترین زمانی ئاگادارکردنه‌وه‌ی ڕای گشتی له‌م پرسه. له‌م میانه‌دا داوا له‌و خه‌ڵکه ده‌که‌ین له ڕیگای تۆمارکردنی واژۆوه پشتگیری له داواکانی هه‌ڵمه‌ته‌که بکه‌ن.
شێوازی دووه‌هه‌م شیوازێکه که له‌ناو شوێنه‌گشتیه‌کان و ئه‌و ئاهه‌نگ و بۆنه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتوریانه‌ی که له‌کاتوساتی جیاجیادا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ین. بۆ ئه‌مه تیمی گه‌ڕۆک دروست ده‌که‌ین و ڕاسته‌وخۆ ڕوو له شوێنی کۆبونه‌وه‌و قه‌ره‌باڵه‌خیه‌کان ده‌که‌ین و پاش ناساندنی هه‌ڵمه‌ته‌که‌مان داوای واژۆیان لێده‌که‌ین. بێگوما‌ن لێره‌شدا جارێکی‌تر ئه‌م تاوانه به ڕای گشتی ده‌ناسینینه‌وه و پشتگیریان به‌ده‌ست ده‌هێنین.
ئێمه له‌م پرۆسه‌یه‌دا هه‌ردوو شێوازه‌که درێژه پێده‌ده‌ین، ئه‌گه‌رچی شێوازی دووهه‌میان له‌ڕوی به‌ده‌ستهێنان و کۆکردنه‌وه‌ی واژۆوه سه‌رکه‌وتوتره.
ئه‌میرقادر: به‌نیازنین ئه‌م کاره له‌کورستان و وڵاته‌کانی تر له‌ڕێگه‌ی کۆمیته‌کانی تری ناوه‌ندی چاکه‌وه به‌رفراوان بکه‌ن؟
هاوژین عه‌لی: وه‌ک خۆتان ده‌زانن باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له وڵاتی سویسرا هه‌یه‌و ڕوی داواکاریه‌کانیشمان له‌و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌یه. ئه‌مه یه‌کێک له‌و خاڵانه‌بوو که وای کرد ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌تایبه‌تی له وڵاتی سویسرا به‌ڕیوه بچێت. ئه‌مه به جیا له‌وه‌ی که جۆری سیسته‌می دیموکراتی ئه‌م وڵاته تا ڕاده‌یه‌ک جیاوازی له‌گه‌ل وڵاتانی ئه‌وروپیدا هه‌یه و بۆ بڕیاڕوه‌رگرتن و به‌ڕێوه‌چوونی وڵات پشت به ڕاپرسی گشتی و ڕاسته‌وخۆ ده‌به‌ستن و کۆکردنه‌وه‌ی واژۆش له‌م میانه‌دا سوننه‌تێکی جێکه‌وتوه‌و بایه‌خداره و گرنگی زۆری هه‌یه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه ئه‌وه ڕه‌تناکاته‌وه که ئه‌گه‌ر له هه‌موو شوێنیک ئه‌م کاره بکرێت باشتره، به‌ڵام وه‌ک ده‌زانن به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له‌هه‌موو ئه‌و وڵاتانه کارێکی قورس و زه‌حمه‌ته. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆئه‌وه‌ی کاریگه‌ری و فشارێکی زۆرتر بخه‌ینه‌سه‌ر نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، وا بڕیاڕممان داوه که له کوردستان و له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی پشتگیری بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی سویسرا کۆبکرێته‌وه. بۆ نمونه پشتگیری شاری هه‌ڵه‌بجه بۆ هه‌ڵمه‌ته‌که‌مان به‌ده‌ستبهێنین، که له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا بایه‌خێکی سیمبولی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه، له‌ده‌ره‌وه‌ش ده‌مانه‌وێت پشتگیری دۆستانی کورد له نووسه‌رو سیاسی و په‌رله‌مانتارو ئه‌دیب و ڕۆشنبیرو که‌سایه‌تی نیونه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌ڵمه‌ته‌که به‌ده‌ست بهێنین.
ئه‌میرقادر: هه‌ڵسوکه‌وتی خه‌ڵک و ئه‌وانه‌ی که‌داوایان لێده‌که‌ن واژۆتان بۆبکه‌ن چۆنه،هاوخه‌می و پشتیوانیه‌کان له‌کام ئاستدان؟ دژایه‌تی و ڕای ناڕازی و دژ به‌باره‌که‌یتردا چۆنه؟
هاوژین عه‌لی: له میانه‌ی ئه‌م کاره‌دا مرۆڤ باشتر له مۆزایکی بیروبۆچون و هه‌ڵوێست و دابه‌شبوونه فکری و سیاسیه‌کان تێده‌گات، چونکه کاره‌که‌مان ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێکهاته جیاجیاکانی شه‌قامی گشتی ده‌کات.
تا ئه‌و شوێنه‌ی هه‌ڵده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر پێشوازی و هه‌ڵوێستی ڕای گشتی له دۆز‌و داواکاریه‌کانمان ئه‌وه به دڵنیایه‌وه ده‌ڵێم که ڕای گشتی به‌گه‌رمی پشتگیریمان لێده‌که‌ن. زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ڕوویان لێده‌که‌ین پاش که‌مێک ده‌ڵێت باباتێکی چاکه... داواکاریه‌کانتان ڕه‌وایه... به‌باشی ده‌بینمه‌وه... من له‌گه‌ڵیدام و سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌ڵمه‌ته‌که‌تان... که‌م نین ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ل تۆمارکردنی واژۆی خۆیان، داوای فۆرمی خاڵیمان لێده‌که‌ن و له‌لای خۆیانه‌وه هه‌ڵده‌ستن به واژۆکۆکردنه‌وه‌و و پاش ئه‌نجامدانیشی له‌ڕێگه‌ی پۆسته‌وه بۆمان ڕه‌وانه‌ده‌که‌نه‌وه.
دیاره خه‌ڵکانێکیش هه‌ن دژایه‌تیمان ده‌که‌ن و ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر کاره‌که‌مان پیشان ئه‌ده‌ن، سه‌ره‌کیترینی ئه‌وانه به‌شێک له تورک و عه‌ره‌به شۆڤێنیسته‌کانن که ئێمه له چه‌ند ڕێپۆرتاژ و ڕاگه‌یاندنێکدا باسمان کردون. هه‌ڵبه‌ته ڕای گشتی هه‌ڵوێست و ڕه‌وشت و ئاکاری ئه‌وانه‌یان پێ سه‌یره وا کوێرانه دژایه‌تی گه‌لێکی جینۆسایدکراو ده‌که‌ن.
خۆشبه‌ختانه دژایه‌تیکردنه‌که‌ی ئه‌وان و مامه‌ڵه‌ی شارستانی ئیمه‌ش به‌رامبه‌ر به‌وان، ئه‌نجامی باش و ئه‌رێنی بۆ پرسه‌که‌مان لێکه‌وتۆته‌وه‌و ده‌ستکه‌وتی باشی هه‌بووه بۆ هه‌ڵمه‌ته‌که‌مان.
|