گفتوگۆکه‌ران بۆ ریش ده‌چن و سمێڵی له‌سه‌ر داده‌نێن.
سه‌ردار پشده‌ری با له‌داخی هه‌ڵه‌کانی سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کیه‌تی ده‌ست له خاکه داگیرکراوه‌کان هه‌ڵنه‌گرین.
داگیرکه‌ران هه‌رکاتێک لاواز ده‌بن یان پیلانێکیان له ژێر سه‌ردایه داوای گفتووگۆ ده‌که‌ن یان داوای گفتووگۆت لێوه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر لێره‌دا باس له سه‌رنه‌که‌وتنی گفتووگۆکانی ده‌ورانی مه‌لیکیش نه‌که‌ین، ده‌بینین له‌ساڵی 1963 و دوای کوده‌تاکه، عه‌بدوالسه‌لام عارف بۆ خۆبه‌هێز کردن و چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی داوای گفتووگۆی له مه‌لامسته‌فای بارزانی کرد، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی که خۆی چه‌سپاند ئاماده نه‌بوو حوکمی لامه‌رکه‌زیشی بداتێ، له دوای تروری عه‌بدوالسه‌لام و هاتنه سه‌رکاری عه‌بدوالره‌حمان عارفی برای، جارێکی تر ده‌وڵه‌تی عێراق داوای گفتووگۆی کرد‌و عه‌بدوالره‌حمان عارف بۆ خۆی هات بۆ سه‌ربازخانه‌ی دیانه بۆ دیتنی بارزانی، ئه‌ویش که خۆی چه‌سپاند ئاماده نه‌بوو هیچ بدات به کورد، به‌عسیه‌کان که هاتنه سه‌ر حوکم هه‌مان شێوه‌ی حاکمانی پێشوو بۆ خۆ چه‌سپاندن داوای گفتووگۆیان کرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که سۆڤیه‌ت گه‌ره‌نتی دابوو به مه‌لامسته‌فا که ئه‌مجاره رێگا نادات ده‌وڵه‌تی عێراقی له په‌یمانه‌کانی پاشگه‌ز ببێته‌وه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی عێراقی په‌یمانه‌که‌ی یازده‌ی ئازاری 1970ی پێشێل کرد‌و له ساڵی 1994 کڵێشه‌یه‌کی ئۆتۆنۆمی خۆی دارشت، وه‌ک له‌و نه‌خشه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌یبینن، بێجگه له شاره داگیرکراوه‌کانی پێشوو وه‌ک تکریت و موسڵ و سامه‌راو به‌عقوبه، له کڵێشه‌که‌دا نیوه‌ی خوارووی کوردستانی دابڕیوه‌و خستویه‌ته سه‌ر عێراق و په‌یتا په‌یتا هه‌وڵی به عه‌ره‌ب کردنی ئه‌و ناوچانه‌ی داوه، ئه‌وه‌بوو سه‌رکردایه‌تی کورد به هه‌موو باڵه‌کانیه‌وه به ئه‌و کڵێشه ئۆتۆنۆمیه‌ی به‌عسیه‌کان رازی نه‌بوون و شه‌ڕ ده‌ستی پێکرده‌وه‌و ئه‌نجامه‌که‌شی به هه‌ره‌س ته‌واو بوو.
شه‌ڕی ئێران و عێراق ده‌وڵه‌تی عێراقی لاواز کردبوو و له ناچاریدا ده‌وڵه‌تی عێراقی که‌وته گفتووگۆ له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تی نیشتمانی له ساڵی 1984، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌و کڵێشه ئۆتۆنۆمیه‌که‌ی به‌عسیه‌کانی قبوڵ بوو، به‌ڵام له کۆتایدا که ده‌وڵه‌تی عێراق خۆی به هێز کرده‌وه، به جه‌لال تاڵه‌بانی ووت ده‌بێ بێیته ناو ئوتۆنۆمه‌که‌وه، من ئه‌و ئۆتۆنۆمیه ناده‌م به تۆ، به‌مانای ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه به‌شدار بی که ئێستا ئه‌و ئۆتۆنۆمیه به‌رێوه ده‌به‌ن، مام جه‌لال ئه‌وه‌ی قبوڵ نه‌کردو ئه‌نجامه‌که‌شی به ئه‌نفال و کیمیا باران و وێرانی هه‌زاران گوند‌و شار ته‌واو بوو.
تێشکانی ده‌وڵه‌تی عێراقی له شه‌ڕی کوێت و راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ر، جارێکی تر ده‌وڵه‌تی عێراقی لاواز کرده‌وه‌و گفتووگۆ ده‌ستی پێکرده‌وه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی کوردستانی، به‌ره‌ی کوردستانیش که له هه‌موو شتێک بێ ئومێد بووبوون، گفتووگۆکه‌یان قبوڵ کرد، پێشنیاری ده‌وڵه‌تی عێراقی ئه‌وه‌بوو له حاڵی حازردا ئێوه ئه‌و کڵێشه‌ی ئۆتۆنۆمیه‌ی ده‌وڵه‌ت قبوڵ بکه‌ن، له دوایدا باس له کێشه‌کانی که‌رکوک ده‌که‌ین، ده‌بێ بڵێی به‌داخه‌وه هه‌روه‌ک گفتووگۆکانی پێشوو هه‌ر خه‌ریکی پاره وه‌رگرتن بوون به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی به‌ده‌ست بهێنن، گفتووگۆکان به‌رده‌وام بوون تاکو ساڵی 2003 و دابه‌زینی هاوپه‌یمانان.
له‌لایه‌ک گفتووگۆ له‌گه‌ڵ رژێمی عێراقی به‌رداوام بوو، له‌لایه‌کی تریش گفتووگۆ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی عێراقی ده‌کرا، ئۆپۆزسیۆن که خاوه‌نی هیچ شتێک نه‌بوون، ده‌میان له ده‌می سه‌دام حوسه‌ین گه‌وره‌تر بوو، له یه‌که‌م دانیشتنی به‌ره‌ی کوردستانی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن له هاوینی 1992 له سه‌لاحه‌دین، له‌سه‌ر ئه‌وه رێک که‌وتبوون که موسڵ شارێکی عه‌ره‌بیه‌و که‌رکوکیش ده‌بێ دوای ئازاد کردنی عێراق قسه‌ی لێ بکرێ، ئۆپۆزسیۆن زۆر چاپووکانه به‌ره‌ی کوردستانیان فریوداو به پشتیوانی به‌ره‌ی کوردستانی خۆیان دروست کرد‌و حوکمی عێراقیان گرته ده‌ست و وورده ورده خۆیان به هێز کرد‌و ئه‌مجار له کورد بێمنه‌ت بوون، ئێستا هه‌موو لایه‌کیان له‌سه‌ر ئه‌وه رێک که‌وتون که بێجگه له کڵێشه ئۆتۆنۆمیه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ین هیچ شتێکی تر نه‌ده‌ن به‌کورد، وا ورده ورده له ژێر ناوی یاسا‌و دیموکراتیه‌ت دا هه‌وڵی به‌ده‌رنانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌ده‌ن له‌و ناوچانه‌ی که له کڵێشه ئۆتۆنۆمیه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ین دایه.
ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی عێراقی به هێزی چه‌کداری پێشمه‌رگه ده‌ڵێ نابێ هیچ هێزێکی چه‌کداری پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌رێم بێت، ناوچه‌ی هه‌رێمیش هه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه که وه‌ک له نه‌خشه‌که‌ی سه‌ره‌وه دیاری کراوه، ده‌بێ بڵێین به‌داخه‌وه سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کیه‌تیش داواکه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی قبوڵ کرد‌و پاشه‌کشه‌ی کرد. http://www.knewsdaily.org/Direje_koment.aspx?Babet=Hewal&Jimare=5181
لێره‌دا ناکرێ ئێمه‌ی کورد بێده‌نگ بین له‌به‌رامبه‌ر چاوی ته‌ماح کاری عه‌ره‌به‌کان له داگیر کردنی کوردستان، ده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی به هه‌موو دنیا راده‌گه‌یه‌نێ و ده‌ڵێ: هه‌ر که‌سێک ئاماده‌بێ ده‌ست له بستێک له‌خاکی کوردستان هه‌ڵبگرێ بۆ خاتری هاودینی یان کورسی و داهات، ئه‌و که‌سه نوێنه‌ری کورد نیه. گه‌رمبوونی کێشه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تی عێراق و کورد، جارێکی ده‌روونی کوردایه‌تی ئێمه‌ی گه‌رم داهێناو بڕیارمان دا ئه‌گه‌ر هه‌ر کێشه‌که گه‌رم تر ببێ، خۆم و کورێکم و دوو برام بگه‌رێینه‌وه بۆ به‌شداری کردن له پاراستنی خاکی کوردستان و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی خاکه داگیرکراوه‌کان، به‌ڵام داخه‌که‌م دوای بڕیاره‌که‌م بیستم که سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کیه‌تی پاشه‌کشه‌یان کرد له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره داگیرکه‌ریه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی.
12 - 8 - 2008
|