گفتوگۆی ’’گۆڤاری مهاباد’’ له گه‌ڵ ''سه‌ردار عه‌بدوڵلا''ی کاریکاتۆریست:
یه‌که‌م نووسینی له ساڵی 1988 له رۆژنامه‌ی هاوکاری بڵاوکرایه‌وه، بۆ یه‌که‌م جاربه‌شداری پێشانگه‌ی هونه‌ری قوتابییانی ئامادده‌ی سلێمانی کرد له ساڵی 1986 ، ساڵی 1993 یه‌که‌م کاریکاتێری کێشا، ساڵی 1994 پێشانگه‌ی کاریکاتێری له‌گه‌ڵ رێناس عارف و شوکاک عه‌بدولستار کردوه له‌سلێمانی و پاشان هه‌ولێر و ڕانییه، ساڵی 1995، سێ قۆڵی پێشانگه‌یه‌کی تریان له سلێمانی کرده‌وه که خه‌ڵکانێکی زۆر ئامادده‌ی بوون. له کوتایی 1995 رووی له سوید کرد، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا به‌رده‌وام کاری کردووه وساڵانه پێشانگه‌ی له کوردستان و هه‌نده‌ران کردۆته‌وه، 1997 له هلسنکی پایته‌ختی فینلاند، ساڵی2002 له شاری یۆتۆبۆری له سوید، هه‌روه‌ها له که‌نه‌داش به‌رهه‌مه‌کانی نمایشکراوه،دواجار له8ی مارس له سه‌نته‌ری شاری یۆتۆبۆری له سوید، پێشانگه‌یه‌کی بۆ رۆژی ژنان کرده‌وه.
پرسیار: "کاریکاتێر"ئه‌گه‌ر ئه‌توانیت به‌ته‌واوی جوانی خۆی نیشان بدا و مانای پێویست نه‌گه‌یه‌نێ، به‌رهه‌مێکی هونه‌ری به‌دی نایه، رای ئێوه چییه؟ به‌ڕای من مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی کاریکاتێریست گه‌یاندنی بیر و په‌یامێکی دیاریکراوه، به هۆی ئامرازێکی هونه‌ری که کاریکاتێره. من ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وه‌ک کاره‌با(به‌رق) و سیمی گه‌یاندن سه‌یرده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌نجامێکی باش ده‌بێت هه‌م به‌رقه‌که و هه‌م سیمه‌که‌مان باش بێت. هونه‌رمه‌ندی کاریکاتێریست گه‌ر فکره و په‌یامی جوانیشی هه‌بێت به‌ڵام ده‌ستی هونه‌ری کورت بێت ئه‌وا به‌رهه‌مه‌که‌ی لاواز ده‌بێت، فکره به ته‌نیا به‌س نییه کاریکاتێریست ده‌بێت هونه‌رمه‌ند بێت، هه‌ر وه‌ک چۆن گۆرانی بێژ ئه‌و که‌سه‌یه که ده‌نگی خۆشه‌و ده‌زانێ گۆرانی بڵێت، به‌ڕای من کاریکاتێر ده‌ربڕینێکی هونه‌ریانه‌ی فیکره!
پرسیار: به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان، هه‌ڵگری کام باری مانایین: فیکرکردن، سه‌رگه‌رمکردن، ئاگاداریپێدان، شۆخی و مه‌زاح و یان ده‌فکره‌وه‌بردن؟ من پێش ئه‌وه‌ی خۆم به هونه‌رمه‌ند بزانم، خۆم به ئینسانێکی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه ده‌زانم و ده‌مه‌وێت کۆمه‌ڵگه پڕکه‌م له به‌خته‌وه‌ری، ئه‌مه‌ش به ئه‌ركێکی ئینسانی خۆم ده‌زانم، به‌خته‌وه‌رم که که‌مێک کاریکاتێر ده‌زانم تا له‌و پێناوه‌دا له‌پێناو ژیانێکی باشتر به‌کاری بهێنم، من ته‌نیا نامه‌وێت خه‌ڵکی بێ مه‌به‌ست پێبکه‌نن، ئه‌مه ده‌بێته گاڵته‌جاڕی، کاریکاتێر ئه‌و زمانه پڕ خه‌نده‌یه‌یه که ده‌کرێت بتگریه‌نێت! ده‌کرێت وات لێبکات تێفکریت و تۆش کارێک که‌یت!
پرسیار: تکایه نه‌ختێک سه‌باره‌ت به سه‌بک و ته‌کنیکی کاره‌که‌تان بۆمان بدوێ؟ هه‌میشه پێم خۆشه که کاره‌کانم سادده و پڕ واتابن، له کاری چڕ و هێڵکێشانی زۆر خۆم لاده‌ده‌م، به‌گشتی به قه‌ڵه‌می سۆفت کارده‌که‌م که هه‌میشه له گیرفانمدایه! پاشان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی له سایته ئیلکترۆنییه‌کان، باکگراوندێکی بۆداده‌نێم!
پرسیار: تا ئێستا له پێشانگاکانی ئێران به‌شدار بوونه، به‌تایبه‌ت له پێشانگای دووساڵانه‌ی کاریکاتێری تاران؟ به‌داخه‌وه تاکو ئێستا فرسه‌تێکی وه‌ها نه‌هاتۆته پێش بۆ من، کاریکاتێر و ته‌نز له ئێران خاوه‌نی مێژووه‌یکی گه‌ش و کارامه‌یه، هه‌ڵبه‌ت ئاشکرایه که بارودۆخی وڵاتێکی وه‌ک ئێران پیویسته کاریکاتێریستی به‌توانا بخولقێنێت! من به‌ش به‌حاڵی خۆم زۆر به‌رهه‌مم سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێران کردووه، که هه‌ندێ جار ویان زانییوه که من ئێرانیم!
پرسیار: به‌شداری کردن له پێشانگاکان دا چ پله و به‌رهه‌مێکی بۆ ئێوه هه‌بووه؟ له راستیدا به‌شداری له پێشانگه کاریکاتێریه‌کاندا، زۆرن له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه، که سه‌ره‌تا به‌کورتی ئاماژه‌م پێدان، به‌ڵام به‌شداریم له پێشانگه‌ی ئه‌وتۆ نه‌کردووه به عینوانی ده‌ستکه‌وتێک، ته‌نیا جارێک خه‌لاتێکم له UNHCR وه بۆ هات سه‌باره‌ت به به‌شداری له پێشه‌نگه‌یه‌ک بۆ قاهیره سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌کانی (مین). به‌ڵام ئامادده‌یی زۆری خه‌ڵکی له پێشانگه‌کانم دا به گه‌وره‌ترین خه‌ڵات ده‌زانم که شانازی پێوه بکه‌م!
پرسیار: ئێوه وه‌ک کاریکاتۆریستێک، جیاواز له مۆزووعه‌کان و ته‌شبیهه‌کاته‌کان، بناغه‌ی هه‌وه‌ڵین کاریکاتۆره‌کانت له چ بیر وته‌رح گه‌لێک وه‌رده‌گرن؟ ئه‌وجۆره‌ی که من له پرسیاره‌که‌ت تێبگه‌م، مه‌به‌ستان چۆنێتی خۆلقاندنی به‌رهه‌مێکی کاریکاتێتریه. له ڕاستیدا کێشانی کاریکاتێرێک، وه‌ک هاتنی ئیلهامێکه بۆ شیعرێک لای شاعیرێک، وه‌ک دانانی ئاوازێکه لای کۆمپۆسیتۆرێک. هه‌ندێ روداو و حاڵه‌ت هه‌بوون که کاریان تێکردووم و لام بۆته کاریکاتێر، جا ئه‌و روداو و حاڵه‌تانه مه‌رج نییه گه‌وره بووبن، هه‌ندێ شت هه‌بوون زۆر بچووک بوون و لای زۆر که‌س بێ وه بایه‌خ بوون به‌ڵام لای من بۆته به‌رهه‌مێک که خۆم به باشی ده‌زانم، که له راستیدا من ئه‌مه به ئه‌رکی هونه‌ر ده‌زانم له زیندووکردنه‌وه‌ی ئه‌و شته جوانانه‌ی که که‌سانی ئاسایی هه‌ست به جوانیه‌کانی ناکه‌ن. له‌وانیه لاتان سه‌یربێت که بڵێم؛ هه‌ندێ فکره‌ی کاریکاتێرم له خه‌ودا بۆ هاتووه، به‌ده‌ر له‌مانه‌ش زۆر روداوی نێو کۆمه‌ڵ هه‌بوون که کاریان تێکردووم و پێویست بووه قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌یت و هه‌ڵوێست بنوێنیت، ئه‌مانه‌ش به‌شێکی زۆری کاره‌کانی من پێکده‌هێنێت!
پرسیار: ئه‌وڕۆکانه به‌شێکی گه‌وره‌ی تیکنیکه‌کانی کاریکاتێر و هونه‌ری ئه‌نیمه‌یشن به کامیوته‌ره‌کان ته‌راحی ئه‌کرێن، ئێوه تا چ راده‌ێه‌ک ئه‌و شێوه کاره ره‌د و یا ئیدیئال و مه‌نتقی ده‌بینن؟ کۆمپویته‌ر و ده‌ستکه‌وته ته‌کنه‌لۆژییه‌کان، ده‌ستکه‌وت و به‌رهه‌می ره‌نجی مرۆڤه، هه‌ر بۆیه ئاساییه که سوود له‌و ده‌ستکه‌وتانه وه‌ربگیرێت. ئه‌مه بۆ خودی هونه‌رمه‌ند ده‌گه‌رێته‌وه، که چه‌ند سوود له به‌رنامه کۆمپیوته‌رییه‌کان وه‌رده‌گرێت، گرنگ دروستکردنی به‌رهه‌مێکی باشه. به‌ڵام خاڵێک هه‌یه که‌زۆر گرنگه که هونه‌رمه‌ند ده‌بێت ره‌چاوی بکات، ئه‌و به‌رنامه و شتانه‌ی ئه‌مڕۆ سوودی لێوه‌رده‌گرێت ده‌شی سبه‌ی کۆن ببن و مه‌رج نییه له داهاتوودا لای خه‌ڵکی جوان بن، چونکه به‌رده‌وام شتی پێشکه‌وتووتر په‌یداده‌بێت! کۆمپیوته‌ر ناتوانێت داهێنان بکات، به‌ڵکو ده‌توانێت یاریده‌ده‌ربێت. من بۆخۆم پێم خۆش نییه زۆر سوود له کۆمپیوته‌ر وه‌ربگرم و هه‌ندێ به‌رهه‌م که به کۆمپیوته‌ر کردومن له پێشانگه‌کاندا بڵاوم نه‌کردونه‌ته‌وه، به‌ش به‌حاڵی خۆم بۆ به‌رهه‌مه‌کانم ته‌نیا سوودم له باکگراوندنی سادده و چه‌ند ئیفێکتێکی سادده‌ی ئه‌لیکترۆنی کردووه، که کاری له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی ئه‌و هێڵانه‌ی کێشاومن نه‌کردووه.
ده‌قی ته‌واوی گفتوگۆی گۆڤاری مهاباد له گه‌ڵ سه‌ردار عه‌بدوڵلا له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ر بێهزاد وه/ نه‌غه‌ده . ساڵی حه‌وته‌م ژماره 78
|