٢٢\١١\٢٠١٠
گفتوگۆیه‌کی کراوه
له‌گه‌ڵ که‌مال غبریال.
که‌مال غبریال
سازدانی: حه‌مید که‌شکولی
وەرگێڕانی له عه‌ره‌بیه‌وه: جیهاد محه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
که‌مال غبریال له گفتوگۆیه‌کی کراوه‌دا له‌گه‌ڵ
خوێنه‌راندا له‌سه‌ر:
عه‌لمانیه‌ت و
رۆشنبیریی ئاشتی له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی فێندیمێنتالیسته چێنراوه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
له پێناوی په‌ره‌پێدانی
چالاکی وتوێژی فکری و رۆشنبیری سیاسی له نێوان نوسه‌ر و که‌سایه‌تیه
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌کان له لایه‌ک و نێوان خوێنه‌رانی
ماڵپه‌ڕی وتوێژی مۆدێرن له‌سه‌ر ئینته‌رنێت له لایه‌کیتر و له پێناوی
پشتیوانیی و کارلێکی پۆزه‌تیڤانه و وتوێژی چه‌پگه‌رایی و عه‌لمانیه‌ت
و دیموکراتی و بابه‌تی و شارستانی دروستکه‌ر، دامه‌زراوه‌ی وتوێژی
مۆدێرن هه‌ڵده‌سێت به پێکهێنانی گفتوگۆیه‌کی کراوه ده‌رباره‌ی بابه‌ته
هه‌ستیار و گرنگه‌کانی په‌یوه‌ست به گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان و نوێبونه‌وه‌ی
و به‌رجه‌سته‌کردنی رۆشنبیریی مافی مرۆڤ و مافی ژن و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی
و پێشکه‌وتن و ئاشتی.
مۆدێرن: ماویه‌که قسه له‌سه‌ر پرس و مه‌سه‌له‌ی
قبتیه‌کان له میسر ده‌کرێت، به‌ڕای تۆ ئه‌مه چۆن ده‌رکه‌وت؟ و
پاشخانه مێژوییه‌که‌ی چیه؟ ئایه جیاکاریی دینی له میسردا هه‌یه؟
که‌مال غبریال: ئه‌وه‌ی ئێستا له میسردا
ده‌گوزه‌رێت و ناوده‌برێت به که‌یسی قیبتیه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دو
به‌شی سه‌ره‌کی، یه‌که‌میان ریشه مێژویه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی
حه‌وتی زاینی، که داگیرکه‌ره عه‌ره‌به‌کان میسریه‌کانیان چه‌وساندۆته‌وه
و به زاڵبون و خۆ سه‌پاندن به‌سه‌ریاندا ماڵ و سامانیان بۆ خۆیان
بردوه و مایه‌پوچیان کردون، ئه‌م ڕه‌وشه‌ش هێور نه‌بوه‌ته‌وه تا ئه‌و
کاته‌ی میسریه‌کان بون به موسڵمان و له دواجاردا سته‌مکاریه‌که که‌ۆتۆته
سه‌ر ئه‌و قیبتیانه‌ی که په‌یوه‌ست بون به دینی مه‌سیحیه‌ته‌وه.
هێوربونه‌وه‌ی ئه‌م چه‌وساندنه‌وه و سته‌مکاریه له سه‌رده‌مێکه‌وه
بۆ سه‌رده‌مێکی تر له گۆڕاندا بوه، به‌گشتی ده‌توانین بڵێین خراپه‌کاری
و سته‌می حوکمی عه‌ره‌بی و پاشاکانی میسر به‌رامبه‌ر به هه‌مو میسریه‌کان
به‌رپاکراوه، به‌ڵام به‌شی شێر له‌م سته‌مکاری و خراپه‌کاریه‌دا به‌رامبه‌ر
به مه‌سیحیه‌کان کراوه و مه‌سیحیه‌کان هه‌میشه گورزیان به‌رکه‌وتوه
و چه‌وسێندراونه‌ته‌وه. له‌و کاتانه‌ش که ڕه‌وشه‌که هێور بوه‌ته‌وه
به‌رامبه‌ر به میسریه‌کان، که‌متر ئه‌م هێوربونه‌وه‌یه مه‌سیحیه‌کانی
گرتۆته‌وه و هه‌میشه مه‌سیحیه قیبتیه‌کان له په‌راوێزدا بون، جاران
هه‌مو میسریه‌کان به قیبتی ناوده‌بران، به‌ڵام ئێستا و ته‌نها به
میسریه مه‌سیحیه‌کان ده‌وترێت قیبتی، ناوهێنانی قیبتی ئاماژیه بۆ
میسریه مه‌سحیه‌کان. به‌ڵێ له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی حوکمی خانه‌واده‌ی
محه‌مه‌د عه‌لی دا که هه‌وڵێک بو بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نوێ له
میسردا ڕه‌وشی ژیان و گوزه‌رانی قیبتیه‌کان باشتر بو، سته‌م که‌متر بوه‌وه
له‌سه‌ریان، ئه‌م ڕه‌وشه باشه‌ش زیاتر فراوان بو له کاتی شۆڕشی ساڵی
1919دا، که به‌سه‌رده‌می لیبرالیه‌ت له میسردا ناسراوه، ئه‌م حاڵه‌ته
به‌رده‌وام بو به هۆکاری به‌رده‌وامبونی پێشکه‌وتنی شارستانیه‌ت له
کۆمه‌ڵگای میسریدا تا ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیست، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که
زۆرێک له خاڵه‌کانی جیاکاری دینی دژی قیبتیکان هه‌ر وه‌ک خۆی به‌رده‌وام
بو به‌ڵام نه‌گه‌یشبوه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی که به سته‌م و چه‌وساندنه‌وه
بێته ژماردن.
له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای شۆڕش یان کوده‌تای ساڵی 1952 به‌شی دوهه‌می که‌یسی
قیبتیه‌کان ده‌ستیپێکرد، له ئه‌نجامی فکری ئیخوان موسلیمین که کۆمه‌ڵێک
ئه‌فسه‌ر به ناوی ئه‌فسه‌رانی ڕزگاریخواز حوکمی وڵاتیان گرته ده‌ست،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕوخساری عه‌لمانیه‌ت به سه‌ره‌تای قۆناغی حوکمی
پیاوانی کوده‌تاکه و جه‌مال عه‌بدولناسره‌وه ده‌رکه‌وت، به‌ڵام هه‌ردوای
ئه‌م قۆناغه و و له‌سه‌رده‌می سادات دا که خه‌لیفه‌ی جه‌مال عه‌بدولناسر
بو ڕه‌وشی هێوربونه‌وه‌ی سته‌مکاری گۆڕا، و خراپه‌کاری و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه
و جیاکاری دژی قیبتیه‌کان ده‌ستیپێکرده‌وه، ئه‌ویش به هۆکاری به‌رجه‌سته‌کردنی
ڕه‌وتی ئیسلامی سیاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی حوکمی خۆی و مه‌یله
فاشیه‌تیه‌که‌ی، گۆڕه‌پانی کۆمه‌ڵگای میسری فه‌رامۆشکرد بۆ ته‌راتێن و
یاریکردنی هه‌مو ڕه‌وته ئیسلامیه سیاسیه‌کان، تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی
زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت بون به دامه‌زراوه‌ی ئیسلامی، ئه‌دای
سادات به ئه‌دایه‌کی ڕه‌گه‌زپه‌رست و ده‌مارگیر ناسرا، تا خه‌لیفه‌که‌ی
ئه‌میش (حوسنی موباره‌ک) به یاریکردنێکی سیاسیانه ده‌ستی به حوکمکرد
به ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که ساداتیان کوشت و له لایه‌کیتره‌وه
به یاریکردن له نێوان ته‌وزیف و درۆ و موزایه‌ده‌کردن و داپڵۆسیندا،
تا ئه‌وه‌ی که ئێستا ده‌یبینین له بێسه‌روبه‌ری و ناجێگیری و تاوان
به‌رامبه‌ر به قیبتیه‌کان و پێشێلکاری مافه‌کانیان، که ده‌وڵه‌ت ئاره‌زومه‌ند
نیه بۆ ڕاگرتنی و بۆ هه‌ڵکێشانی ڕه‌گی ئه‌م جیاکاریه دینیه. له‌گه‌ڵ
ئه‌مه‌شدا ئه‌وه‌ی که ڕوده‌دات و ده‌گوزه‌رێت به‌رامبه‌ر به قیبتیه‌کان
ناتوانین به چه‌وساندنه‌وه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک و مه‌به‌ست ناوی به‌رین،
که‌واته ده‌توانین ناوی به‌رین به جیاکاریی دینیی، که پێویسته له‌سه‌ر
هه‌مو میسریه‌کان هه‌وڵبده‌ن بۆ پاکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگاکه‌مان
له‌و جیاکارییه دینیه.
مۆدێرن: هۆکاری هه‌ژمونی تاریکستانی و
فکری دینی ده‌مارگیری چیه به سه‌ر هه‌مو بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگای
میسریه‌وه که لانکه‌ی وشیاربونه‌وه و ژیانه‌وه و تازه‌گه‌رێتی عه‌ره‌بیه؟
که‌مال غبریال: بڕوام وایه ئه‌وه‌ی له
پرسیاره‌که‌دا هاتوه ئاماژه‌یه بۆ وشیاربونه‌وه‌ی شارستانیه‌تی میسر
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئه‌م وشیاربونه‌وه
شارستانیه زۆر ئاسته‌نگی بۆ دروست بوه و توشی تێشکانی زۆریش بوه، ده‌توانم
بڵێم زۆر پێشکه‌وتنی به‌ده‌سته‌هێناوه و زۆریش به‌ده‌ستده‌هێنێت بۆ
میسر و ده‌وروپشتی و به‌رده‌وامیشه تا هه‌نوکه،. به‌ڵام ده‌بێت
پرسیار بکه‌ین له هۆکاری لاوازی و شکستی ئه‌م وشیاریه شارستانیه، به‌راورد
به به‌رده‌وامی وشیاری و شارستانیه‌ت له نه‌ته‌وه‌کانی تردا، هه‌روه‌ها
مافی خۆشمانه بپرسین له هه‌بونی یاوه‌ریی (هاوه‌ڵێتی) هه‌ژمونی فکری
تاریکستانی له‌گه‌ڵ وشیاری شارستانی ما‌تریاڵی هه‌ستپێکراو له هه‌مو
بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگای میسریدا.
له‌ڕاستیدا ئه‌م وشیاری و هه‌ستانه‌وه شارستانیه روه‌کێکی سروشتی نه‌بو
بۆ که‌شه رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی میسر، به‌ڵکو هه‌ستانه‌وه و
ژیانه‌وه‌یه‌کی دروستکراو و سه‌پێنراوی حوکمی محه‌مه‌د عه‌لی بو، که
ده‌یانخواست وڵات و کۆمه‌ڵگایه‌ک له سه‌ر شێوازی رۆژئاوایی دروستبکه‌ن،
که به ده‌نگه‌وه‌چون و ئاماده‌یی کۆمه‌ڵگای میسری بۆ ئه‌م تازه‌گه‌رێتیه
لاواز و نابه‌دڵ بو، بۆیه نه‌یتوانی عه‌قڵیه‌ت و تێگه‌یشتنی ژیانی
میسریه‌کان بگۆڕێت به گوێره‌ی پێویست بۆ گۆڕانکاریه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی
ژیانی مادی. له سیه‌کانی سه‌ده‌ی رابوردودا حه‌سه‌ن به‌نا و ئیخوان
موسلیمن ده‌رکه‌وتن، ئه‌مه له کاتێکدا بو که لیبراڵیه‌ت له‌وپه‌ڕی
په‌ره‌سه‌ندنیدا بو، فکری حه‌سه‌ن به‌نا و ئیخوان موسلیمین له بره‌ودا
بو به هۆکاری نزیکی ئه‌م فکره ده‌مارگیری و فاشیه‌وه له عه‌قڵیه‌تی
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کۆمه‌ڵگای میسری و هه‌روه‌ها به هۆکاری پاڵپشتی
دارایی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سعودیه‌وه بۆ گه‌وره‌بون و سه‌رکه‌وتنی
ئه‌م فکره ئیسلامیه سیاسیه دژ به‌و تازه‌گه‌ریه شارستانیه‌ی که به
هه‌وڵ و کۆششی تاکه‌کان هاتبوه ئاراوه و کۆمه‌ڵگا وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی
پۆزه‌تیڤانه‌ی نه‌بو بۆی، بۆیه ئیسلامی سیاسی توانی کۆمه‌ڵگا بگێڕیته‌وه
بۆ دواوه بۆ عه‌قڵیه‌تی به‌ر له چوارده سه‌ده و تازه‌گه‌ڕێتی و
پێشکه‌وتن و لیبراڵیه‌ت شکستبهێنێت. هه‌وڵی بوژانه‌وه و وشیاری و تازه‌گه‌رێتی
که‌وته په‌راوێزه‌وه، ئه‌وه‌شی که هه‌بو ته‌نها له شاره پیشه‌سازیه‌کاندا
ده‌رده‌که‌وت، ئه‌م ڕه‌وته لیبراڵ و شارستانیه نه‌یتوانی بگاته
قوڵایی کۆمه‌ڵگا له لادێکاندا، به کۆچکردنی لادێکانیش بۆ شار و
فراوانی عه‌قڵیه‌تی لادێیه‌تی وه‌ک عه‌قڵیه‌تیکی زه‌راعی له شاردا
زیاتر ئاسته‌نگی دروستده‌کرد له به‌رده‌م بوژانه‌وه و شارستانیه‌تدا،
تا هه‌نوکه ئه‌م ململانێیه به‌رده‌وامه له نێوان شارستانیه‌ت و عه‌قڵیه‌تی
دواکه‌وتودا.
مۆدێرن: ده‌ربڕینی ( هاوڵاتی عه‌لمانیه‌ت)
که به‌و مانایه دێت هه‌مو هاوڵاتیه‌ک بتوانێت خاوه‌نی هه‌مو وڵات بێت
و په‌یوه‌ندیه‌کان له نێوانیاندا به شێوازێک بگوزه‌رێت که بتوانن به
گفتوگۆ باشترین ڕێگه بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که وڵات وڵاتی هه‌موان
بێت بێ جیاوازی، ئه‌و میکانیزمه کامه‌یه به ڕای تۆ بۆ گه‌یشتن به‌و
په‌یوه‌ندیه؟
که‌مال غبریال: ئه‌و میکانیزمه‌ی ئێستا
له ئارادایه به داخه‌وه میکانیزمێکی ده‌ره‌کیه، که ده‌مانبه‌ستێته‌وه
به‌و جیهانه‌وه، که تیایدا سه‌رده‌می تاکگه‌راییه نه‌ک سه‌رده‌می
کۆمه‌ڵ و قه‌واره‌کانی که له سایه‌یدا تاک ده‌هاڕێت. ئێستا ده‌نگی
مرۆڤه تاکه‌کان و مافه‌کانیان له‌سه‌رو هه‌مو ئه‌و ده‌نگانه‌وه‌یه که
جاران پیرۆز بون، تا مرۆڤه تاکه‌کان ببن به ته‌نها پیرۆز. ئه‌م فکره‌یه
گه‌یشتۆته جیهانی میسریش، له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی وێرانی و زاڵبونی فکری
تاریکستانیدا.. که‌سه ساکاره‌کان له میسردا ده‌چنه خۆپیشاندانه‌کانه‌وه
و ئیدانه‌ی هه‌مو ئه‌و بڕیارانه‌ی حکومه‌ت ده‌که‌ن (هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر
حه‌قیش نه‌بن) که مافه‌کانیان پیشێلده‌کات.. ئه‌و دروشمانه‌ی که
پیاهه‌ڵدان بو بۆ نیشتیمان وه‌ک قه‌واره‌یه‌ک یان خێمه‌یه‌کی به به‌ها
بۆ هاوڵاتیان ئه‌مڕۆ ره‌ونه‌قی نه‌ماوه، له جیاتی ئه‌مه خه‌ڵکی
داوای ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌که‌ن له نیشتیمان که به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌کان
بپارێزێت.. له‌م ڕوه‌وه هه‌مو شت تازه‌یه‌و هه‌مو مه‌سه‌له تازه‌کان
هاتۆته ئاراوه بۆ تاکه‌کان به‌ڵام ئایه ئاراسته‌ی چونه پێشه‌وه له‌م
مه‌سه‌لانه‌دا له‌ڕاستیدا زۆر لاوازه‌و له پاشه‌کشه‌دایه.
مۆدێرن: کاریگه‌ری عه‌لمانیه‌ت چیه له‌سه‌ر
ململانێی په‌یوه‌ندی دین به ده‌وڵه‌ته‌وه؟ چۆن په‌یوه‌ندی نێوان که‌نیسه‌ی
قیبتی و ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
که‌مال غبریال: به‌ره‌و عالمانه‌یت
رۆیشتن ئه‌و رێگه‌یه‌یه که ده‌وڵه‌تێکی تازه‌گه‌ریی راسته‌قینه داده‌مه‌زرێنێت،
مه‌به‌ستیش له ده‌وڵه‌تی عه‌لمانیه‌ت ئه‌وه‌یه که دامه‌زراوه
نوێکانی له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه‌ڕۆکه رۆشنبیرییه‌دا یه‌کده‌گرێته‌وه که
له پێناویدا کارده‌کات، به‌ڵام فۆرمی ده‌وڵه‌تی عه‌لمانیه‌ت به گشتی
له ناوچه‌کانی ئێمه‌دا که هاورده‌مان کردوه یان به‌سه‌رماندا سه‌پێنراوه
به فکر و عه‌قڵیه‌تێکی رۆشنبیری دواکه‌وتوه‌وه سه‌روکاریی ده‌که‌ین،
ئه‌م عه‌قڵیه‌ت و رۆشنبیریه دواکه‌وتوه‌مان له بانگهێشته ئیسلامیه‌کان
و ره‌گه‌زپه‌رستیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگاکانمانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه که
تا هه‌نوکه له بره‌ودان، به ڕای من ئه‌مه ئه‌و نهێنیه‌یه که له
پشتی هه‌مو سه‌رنه‌که‌وتنه‌کانمانه‌وه وه‌ستاوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌تی
عه‌لمانی راسته‌قینه و دروستبونی کۆمه‌ڵگای شارستانی.. ئێمه هه‌مومان
به جیاوازی ئینتیماکانمانه‌وه هه‌ریه‌که‌مان له قاوغێکی قایم و
توندی دینی و خێڵه‌کیداین، ده‌رچونمان له‌و قاوغه دینی و خێڵه‌کیه
بۆ جیهانی به‌رفراوان و فه‌نتازیای ئازادی و عه‌لمانیه‌ت به‌ترس و دڵه‌ڕاوکێوه‌یه،
خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه زاڵبوکانیش به ته‌کفیرکردن و خیانه‌تدانه
پاڵی هه‌مو ئه‌وانه‌ی که هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ شکاندنی ئه‌و قاوغه دینی و
خێله‌کیه ده‌وره‌یان داوین.. ئه‌مه حاڵه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان که‌نیسه‌ی
قیبتیه ئارپۆزکسیه‌کان و ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی ڕوکه‌ش و له ناوه‌ڕۆکدا
دینیه.. ده‌وڵه‌تی به‌ناو عالمانی مامه‌ڵه و په‌یوه‌ندی به پێکهاته
دینیه‌کانه‌وه زیاتر به‌لاوه په‌سه‌ندتره وه‌ک له مامه‌ڵه و په‌یوه‌ندی
به ملیۆنه‌ها له تاکه ئازادیخوازه‌کانه‌وه که داوای مافی خۆیان ده‌که‌ن
له سایه‌ی نیشتمانێکی نوێ و پێشکه‌وتودا، و سه‌رکرده‌ی که‌نیسه‌کانیش
نایانه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات و ده‌سکه‌وته‌کانیان بن، بۆیه
جیاوازیه‌کانی نێوان ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت جیاوازیه‌کی روکه‌شه،
ئاراسته ستراتیجیه‌کان بۆ هه‌ردولا یه‌ک شته، ئه‌ویش مه‌حکه‌مکردنی
هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتیانه به‌سه‌ر ملوێنه‌ها له خه‌ڵک و ریسواکردنیان
تا بتوانن به ئاسانی پیرۆزییه گه‌وره دینی و سیاسیه‌کانی خۆیان بسه‌پێنن..
بۆیه لێدان و تێشکانی هاوپه‌یمانیه ناپیرۆزه‌که‌ی هه‌ڵگرانی شمشێر و
هه‌ڵگرانی ده‌قه پیرۆزه‌کان یه‌که‌م هه‌نگاو و ده‌ستپێکه بۆ رزگاری
مرۆڤی میسری و مرۆڤ به گشتی له ناوچه‌که‌دا، بۆ گه‌یشتن به سه‌رده‌می
راسته‌قینه‌ی عه‌لمانیه‌ت.
مۆدێرن: له لێدوانێکتاندا ده‌ڵێن ئاشتیه‌کی
گشتگیری له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا چاره‌سه‌ره بۆ هه‌مو کێشه‌کان، چۆن ئه‌م
ئاشتیه گشتگیریه به‌ده‌ستده‌هێنرێت و چۆن چاره‌سه‌ری هه‌مو کێشه‌کان
ده‌کات؟
که‌مال غبریال: ئه‌گه‌ر پرسیار له چۆنیه‌تی
به‌ده‌ستهێنانی ئاشتی بکه‌ین، ئاشتی به یه‌کێک له‌م دو ڕێگه‌یه به‌ده‌ستده‌هێنرێت،
یان به هه‌ردوکیان پێکه‌وه، به‌پیره‌وه‌چونی گه‌له‌کانمان بۆ ئاشتی و
خۆشه‌ویستی به دڵوداو و ئاره‌زومه‌ندانه‌و ره‌زامه‌ندی ته‌واو به‌وه‌ی
که ئاشتی ژینگه‌ی گونجاوه بۆ هه‌وڵدان به‌ره‌و پێشکه‌وتن و هه‌رزانی
و کارئاسانی بۆ رزگاربون له هه‌ژاری و نه‌خوێنده‌واری و نه‌خۆشی..
رێگه‌ی دوهه‌م ئه‌وه‌یه که جیهان ئه‌م ئاشتیه بسه‌پێنێت به‌سه‌رماندا
به هه‌ڵکێشانی نینۆکه‌کانمان، به‌ڕێکردنمان به کۆد و پێوه‌نده‌وه تا
ببین به پیاوچاک و ره‌فتارچاک. وه‌ک سه‌رنج ده‌درێت هه‌ردو رێگاکه
دوره له به‌ده‌ستهێنانی ئاشتی و چاندنی خۆشه‌ویستی و رێزگرتن له که‌سایه‌تی
مرۆڤایه‌تیه‌وه، قورسه له جێگه‌یه‌کدا ره‌زامه‌ندی بۆ ئاشتی به‌ده‌ستبهێنین
که تیایدا رۆشنبیری عه‌ره‌بی دژایه‌تی هه‌مو ئه‌وانه بکات که عه‌ره‌ب
نین، وه به دوژمنی سه‌ره‌کیان دابنێن.. هه‌روه‌ها مه‌حاڵه به‌ده‌ستهێنانی
ئاشتی له جێگه‌یه‌کدا که ئیسلامی سیاسی تیایدا له‌بره‌ودابێت، که
دوژمنایه‌تی جوله‌که و فه‌له‌ستینیه‌کان بکات تا رۆژی قیامه‌ت له‌سه‌ر
بناغه‌یه‌کی دینی که ته‌نها دینی ئیسلام دینێکی هه‌تاهه‌تایی و سه‌ره‌کی
و به‌رده‌وامه، له‌سه‌ر هه‌مان بناغه‌ی دینیش هه‌تاهه‌تایه ململانێی
نێوان باوه‌ڕداران و بێ باوه‌ڕان ده‌بێت به‌رده‌وامبێت.. به‌ڵام ڕێگه‌ی
دوهه‌م، ئه‌و ئاشتیه‌ی که جیهان ده‌یسه‌پێنێت به‌سه‌رماندا، ئه‌وه‌ش
ئێستا ده‌یبینین که چۆن ئاشتی ده‌سه‌پێنن به‌سه‌ر حاکمه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه
بۆ ملکه‌چکردنیان به‌و شێوازه‌ی که ده‌خوازرێت ره‌فتارچاک بن، به‌ڵام
سه‌رکوتو نابن له سه‌پاندنی ئه‌م ئاشتیه‌دا به‌سه‌ر رێکخراوه جه‌ماوه‌ریه
وشیاره‌کاندا، له کاتێکدا ئه‌م رێکخراوه جه‌ماوه‌ریانه بنه‌ماکانی
ژیان رایانده‌په‌ڕێنێت و وشیاریان ده‌کاته‌وه. ئه‌مه ئه‌و واقیعی
حاڵه‌یه که جیاوزه له تێڕوانینێکی ته‌سکی ئه‌وتۆ که ته‌نها له یه‌ک
گۆشه‌وه سه‌رنجده‌دات و هه‌مو گه‌شه‌ی جیهان له‌و خاڵه‌وه شیکار ده‌کات
که مێژوی گه‌شه‌ی مرۆڤایه‌تی له رابوردوه‌وه تا ئاینده له‌سه‌ر هه‌مان
ڕێچکه‌ی گه‌شه‌و چونه پێشه‌وه ده‌بینێت و جیاوازی ناکات له نێوان گه‌شه‌ی
کۆمه‌ڵگاکاندا، خۆشبه‌ختانه له ناو گه‌له‌کانماندا ئه‌و بنه‌مایانه
ده‌ستناکه‌ون که ببنه هۆکاری زاڵبونی ئه‌م دیدگا به‌رته‌سکه به‌سه‌ر
ئێستا و ئاینده‌یدا، هه‌رچه‌نده ئه‌و بنه‌مایانه زۆر بن له ناو کۆمه‌ڵگا
و گه‌له‌کانی ئێمه‌دا به‌شی ئه‌وه ناکه‌ن که له دواجاردا له‌گه‌ڵ ئه‌و
دیدگا به‌رته‌سکه یه‌ک لایه‌نه یه‌کبگرێته‌وه ته‌ب بێته‌وه به‌و ڕه‌وڕه‌وه
مێژویه‌ی که به زۆر خۆی ده‌سه‌پێنێت بۆ ئاشتی.. ئه‌م تێڕوانینه به‌رته‌سکه
وای پیشان ده‌دات که ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوی مرۆڤایه‌تی به‌یه‌ک ته‌وژم و
به‌یه‌ک خێرایی و له‌سه‌ر هه‌مان سکه ده‌ڕوات به‌روپێشه‌وه، هه‌رچه‌نده
ئاسته‌نگ و ته‌نگه‌ژه هه‌بێت ناتوانێت ئه‌م ڕه‌وڕه‌وه‌یه دوابخات،
بۆیه به بێ هیچ لێکدانه‌وه و شیکاریی و چاوه‌ڕوانیه‌ک ده‌بێت ئه‌م
ڕه‌وڕه‌وه‌یه بڕوات و وه‌ستانی بۆ نه‌بێت، هیچ دواکه‌وتن و که‌ماسی
و ده‌مارگیریه‌ک نابێت و ناکرێت خوێنده‌وه‌ی بۆ بکرێت له سه‌پاندنی
ئاشته‌واتیه جیهانیه‌که‌دا، چونکه ناتوانین خۆمان ڕاگرین له‌به‌رده‌م
کاروانی مرۆڤایه‌تیدا..
مۆدێرن: چۆن ئاشتی ده‌بێته بنه‌مای چاره‌سه‌ر
بۆ گرفت و کێشه‌کان ئایه ئه‌م پرسیاره شیاوه؟
که‌مال غبریال: ئاشتی مه‌رجێکی پێویسته
به‌ڵام به‌س نیه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌و گرفته‌کان، له راستیدا کێشه‌ی
سه‌ره‌کیمان پێگه‌یاندن و گه‌شه‌یه له هه‌مو بواره‌کاندا، پێگه‌یاندن
و گه‌شه‌ی مرۆیی و ئابوری و رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی.. به بێ ئاشتی زه‌مینه
بۆ ئه‌م پێگه‌یاندن و گه‌شه‌یه دروست نابێت، به‌ڵام به‌ده‌ستهێنانی
ئاشتیش به‌س نیه بۆ سه‌رکه‌وتنمان له پێگه‌یاندن و گه‌شه‌کاندا.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌زمونه‌کان بکه‌ین له به‌ده‌ستهێنانی ئاشتیدا له‌گه‌ڵ
ئیسرائیل‌دا، ده‌بینین ئاشتی زه‌مینه‌ی پێگه‌یاندن و گه‌شه‌ی بواره
جیاوازه‌کانی بۆ دروستکردین، به‌ڵام سه‌رکه‌وتنه‌کانمان و گه‌شه و
پێگه‌یاندنه‌کانمان به گوێره‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته نه‌بو که ئاشتی
دروستی کرد بۆمان، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دو هۆکار، یه‌که‌م ده‌ستێوه‌ردانی
ئیسلامیه‌کان و ره‌وته عه‌ره‌بیه دوژمنکاره‌کان به ئاشتی، که بونه
ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م په‌یوه‌ندی و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ هێزه تازه‌گه‌ری
و شارستانیه‌کان، به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیه‌کاندا، دوهه‌م
هۆکاری خۆیه‌تی، ئه‌مه‌ش فره جۆره، ئه‌گه‌ر هه‌وڵمان بۆ بدایه ده‌مانتوانی
به‌سه‌ر هه‌ندێکیاندا سه‌رکه‌وین، به‌ڵام هه‌ندێکی تریان زۆر قورس و
گرانه سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ریاندا!.
_________________________________
سه‌رچاوه: (الحوار المتمدن - العدد: 3185 -
14\11\2010)
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|