گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ
یوسف عیزه‌دین.
سازدانی: دانا فایق
دانا فایق: له‌ناو
زۆربه‌ى ده‌قه‌کانتدا سه‌رجه‌م شته‌کان( ده‌رگا، په‌نجه‌ره، دره‌خت،
بوونه‌وه‌ره‌کان، که‌لوپه‌له‌کان، میوه‌و....تاد) فۆرمێکى سامناک و
ترسناک ده‌گرنه خۆ، هه‌ندێکجار خوێنه‌ر له‌کاتى خوێندنه‌وه‌یاندا هه‌ست
به‌ترس و سامێکى زۆر ده‌کات، ده‌بێت هۆکارى ئه‌مه چى بێت؟
یوسف
عیزه‌دین: له‌ده‌سپێکدا ده‌بێت ئاماژه به‌وه بده‌م، ئه‌گه‌ر
مه‌به‌ست بێت قسه له‌و تێکستانه بکه‌ین که‌خوێندنه‌وه هه‌ڵده‌گرن و
ده‌کارێت رۆبچینه نێو چین و توێژه‌کانییه‌وه‌و قابیل به‌توێکارین، ئه‌وه
ده‌بێت له‌وه بگه‌ین که‌خودى دانه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م پرۆسه‌ى
خوێندنه‌وه‌و راڤه‌و ته‌ئویل و هه‌موو ئه‌و شتانه‌دایه که‌ئێمه ده‌توانین
له‌میانه‌یه‌وه خۆمان له‌تێکستێکى دیاریکراو بده‌ین. واته بوونى ناوى
دانه‌ر و نه‌بوونى، سه‌ربارى ماجه‌راکانى ژیانى و به‌سه‌رهاته‌کانى و
شیکار و بۆچوونه‌کانى دیکه سه‌باره‌تى، لاى من هیچ گرنگییه‌کى نییه،
چونکه هه‌موو ئه‌مانه له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ساته‌وه‌خته‌دایه که‌ئه‌و
تێکستێکى تێدا نووسیوه، پاش ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ش بۆ هه‌تا هه‌تایه ئه‌و
تێکسته له‌و ترازاوه. هه‌روه‌ک نووسه‌ر یان نووسه‌رانى نادیارى"هه‌زار
و یه‌ک شه‌و" ه که‌به‌شاردنه‌وه‌و ونکردنى ناوى خۆیان بۆ هه‌تا هه‌تا،
تێکستێکیان هێنایه نێو دنیاى خوێندنه‌وه‌وه، که تائێستا پانتاییه‌کى
به‌رفراوانى مه‌عریفى و ئه‌ده‌بى دنیا ناتوانێت ده‌ستبه‌ردارى بێت. به‌دڵنیاییه‌وه
ده‌ڵێم هێشتاکه پێموانییه زۆربه‌ى ئه‌و خوێندنه‌وانه‌ى بۆ ئه‌و کتێبه
کراون، توانیبێتیان به‌ته‌واوى رۆبچنه نێو چین و توێژه شاراوه‌کانى...!؟.
ئا ئه‌مه‌یه ئه‌و گه‌مه‌یه‌ى که‌دانه‌ر یان دانه‌رانى تێکستێک له‌گه‌لڕ
ئێمه‌ى ده‌که‌ن، به‌بآ ئه‌وه‌ى خۆیان هه‌بن و پاش خۆشیان میراتگرێک هه‌بێت
داکۆکی‌یان لێبکات، ئه‌وه خوێنه‌رانیه‌تى له‌سه‌رى ده‌که‌ونه ناکۆکى و
هه‌ر یه‌ک له‌دنیاى خۆیه‌وه ده‌یخوێنێته‌وه، سه‌یر نییه، ئه‌و
رۆژئاوایه‌ى که‌له‌مڕۆدا بۆته سێنته‌رى به‌کاڵاکردنى سێکس، له
رۆژگارێکى گه‌لێک کۆنیشدا نا؟!.. ئه‌و کتێبه‌ى له‌به‌ر دیمه‌ن و وێنه‌و
باس و خواسه سێکسییه‌کانى قه‌ده‌غه‌کردبێت، ئه‌و کتێبه به‌ناوى
گێڕانه‌وه‌ى حیکایه‌ته‌کانه‌وه نه‌ک هه‌ر "شه‌هره‌یار" به‌ڵکو دنیاى
به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان گۆڕى.
بۆیه ده‌توانم بڵێم وه‌ک خۆم به‌گومانه‌وه ده‌ڕوانمه هه‌موو ئه‌و
دانه‌رانه‌ى که‌ده‌توانن بآ هیچ دوودڵى و گومان و دڵه‌ڕاوکێیه‌که‌وه
چه‌ندت بوآ ئه‌وه‌نده ده‌توانن باسى تێکسته‌کانى خۆیانت وه‌ک که‌سانێکى
شاره‌زارو به‌ڵه‌د بۆ بکه‌ن، چه‌ندت بوێت ده‌توانن باس له‌پاڵه‌وان و
که‌سایه‌تى و شوێن و زه‌مه‌ن و شته‌کانى دیکه‌ى نێو تێکسته‌کانیان بکه‌ن.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ده‌توانن به‌رگرى و داکۆکى له‌نووسینه‌کانیان بکه‌ن
و ره‌تى هه‌ر بۆچوونێکى نه‌یار و پێچه‌وانه‌ى خوێندنه‌وه‌ى خۆیان بۆ
تێکسته‌که‌یان بده‌نه‌وه، ئه‌و جۆره تێکستانه ته‌نها یه‌ک خوێندنه‌وه
هه‌ڵده‌گرن ئه‌ویش خوێندنه‌وه‌ى خودى دانه‌ره‌که‌یه‌تى، ئه‌و دانه‌رانه‌ى
له‌قووڵاییه‌کانى نێرجسیه‌تى خۆیانه‌وه‌و به‌زالڕ کردنى ئیمپریالیه‌تى
بیر و بۆچوون و تێڕوانینه‌کانیان، تێکست ده‌که‌نه ئه‌و قه‌ڵایه‌ى که‌نابێت
هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌کى پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌وان داگیرى بکات، ئه‌وان
له‌نێو ئه‌و قه‌ڵا وه‌همییه‌ى خۆیان به‌ڕیتمێکى سه‌ربازى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵگیرسانى
جه‌نگ ده‌که‌ن ده‌رحه‌ق به‌هه‌ر که‌س و که‌سانێک که‌ڕێگه به‌خۆیان بده‌ن
به‌چه‌شنێکى دیکه و جیاواز له‌تێڕوانینى دانه‌ره‌که‌ى، تێکسته‌که‌ى ئه‌و
بخوێننه‌وه.. که‌واته ئه‌و جۆره دانه‌رانه له‌نێو تێکسته‌کانى
خۆیان نه‌هاتوونه‌ته ده‌رآ و خودى خۆیان و تێکسته‌کانیان وه‌ک دوانه
وان و به‌لێکدابڕاندنیان له‌یه‌کدى، هه‌راسان ده‌بن، زویر ده‌بن،
شێتگیر ده‌بن.. ئه‌وان نه‌یانتوانیوه تێکست فڕآ بده‌نه ده‌ره‌وه‌ى
خۆیان، یان خودى ئه‌و جۆره تێکسته تاک ره‌هه‌ند و ته‌قلیدی و وه‌ستاو
و چه‌قیوانه، قابیل به‌وه نین بچنه ده‌ره‌وه‌ى دانه‌ره‌که‌ى و جگه
له‌خوێندنه‌وه‌ى سه‌رزاره‌کى ناشێت هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌کى تریان بۆ
بکرێت، ئه‌م ته‌سه‌ورى موڵکایه‌تییه بۆ تێکست ده‌مێکه هه‌یه‌و وا به‌ئاسانیش
ژماره‌یه‌کى زۆر له‌وانه‌ى که‌ده‌نووسن له‌و دنیابینییه ناگه‌ن که‌چه‌ند
تێکست وه‌ک خۆى و دانه‌ر وه‌ک خودێک له‌یه‌که‌وه دوورن.
ئاشکرایه زۆرێک له‌ئێمه‌ى خوێنه‌ر ناتوانین ئه‌و تێکسته یه‌ک مه‌وداو
تاک ره‌هه‌ند و راوه‌ستاوانه بخوێنینه‌وه، که نه‌رجسییه‌ت و ئیگۆى
دانه‌ره‌که‌ى هێنده زاڵه که‌ده‌رفه‌تى هه‌ناسه‌دان و هه‌ڵوێسته‌کردن
و تێڕامانت بۆ ناهێڵێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌ئاسته‌م بوونى دۆزینه‌وه‌ى
په‌راوێز و بۆشاییه‌ک که‌بتوانیت له‌وێوه دزه بکه‌یته نێو تێکسته‌که‌وه،
هه‌وڵدان بۆ نووسینى تێکستى کاملڕ و نه‌هێشتنى هیچ ده‌لاقه و کون و
کونۆچکه‌و سووچ و مه‌ودایه‌ک بۆ چوونه ژووره‌وه‌و کڵۆمدانى ده‌رکه‌کان
له‌ڕاستیدا باشترین رێگه‌یه بۆ رێگه نه‌دان به‌خوێندنه‌وه‌ى قووڵى
خوێنه‌رانێک، باشترین ده‌ربڕێکى ئه‌و ترسه‌یه که‌دانه‌ر له‌کاتى
نووسینى تێکسته‌که‌دا هه‌ستى پێکردووه‌و له‌ترسى ئه‌وه‌ى که‌بخوێنرێته‌وه‌و
فێڵ و ته‌ڵه‌که‌کانى که‌شف بێت، تێکستێکى نووسیوه که‌نه‌خوێنرێته‌وه،
واته له‌ئاست خوێندنه‌وه‌دا نه‌کرێته‌وه، به‌مه‌ش هه‌ر له‌یه‌که‌م
ساته‌وه ئه‌و خوێنه‌ره تێکده‌شکێنێت که‌مه‌به‌ستێتى بگه‌ڕێت و پرسیار
بکات و له‌نێو ئه‌و تێکسته‌دا شتێک بدۆزێته‌وه، چونکه خودى ئه‌و جۆره
دانه‌رانه‌و ئه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌که‌ن، هه‌ر له‌یه‌که‌م ساته‌وه
کار بۆ مه‌زنکردن و ناساندنى کامڵێتى تێکسته‌که ده‌که‌ن و ئیدى کارێک
که بۆ به‌شێکى زۆرى خوێنه‌رانى ده‌هێڵنه‌وه ته‌سلیم بوونه، یان...؟!.
دیاره ئێمه وه‌ک خوێنه‌رێک بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگێکى جیاوازمان هه‌بێت،
یان تێڕوانین و ته‌ئویلێک، یان زۆر ورده‌کارى دیکه که‌تایبه‌ته به‌کرده‌ى
خوێندنه‌وه‌وه، په‌نا بۆ خوێندنه‌وه ده‌به‌ین!؟. ئه‌گینا ئه‌گه‌ر بۆ
ئه‌وه بێت پێشوه‌خت شتێکمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت و بانگهێشت بکرێین
بۆ وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌و پرسیار نه‌کردن و قایل بوون به‌هه‌ر چییه‌ک که‌پێمان
ده‌گوترێت، ئه‌وه خوێندنه‌وه چ مانایه‌کى ده‌بێت، له‌کاتێکدا ئه‌و
جۆره خوێندنه‌وانه جارێکى دیکه ده‌بێته‌وه به‌نه‌خوێندنه‌وه.
دیاره من لێره‌دا مه‌به‌ستم نییه بڵێم ده‌بێت و مه‌رجه خوێندنه‌وه
تێکست نه‌فى بکاته‌وه، یان خوێندنه‌وه خۆى نه‌فى بکاته‌وه، چونکه
ئه‌مانه‌و زۆرى دیکه له‌و چه‌شنه خوێندنه‌وانه ده‌چنه خانه‌ى "ناخوێندنه‌وه"وه.
خوێندنه‌وه‌ى زیندوو ئه‌و جۆره خوێندنه‌وه‌یه‌یه، ئه‌وه ناڵێت که
تێکست مه‌به‌ستیه‌تى پێمان بڵێت، به‌ڵکو ئه‌وه ده‌ڵێت که تێکست
نایڵێت و که‌وتۆته په‌راوێز و بۆشاییه‌کانییه‌وه. هه‌ر وه‌ک چۆن
تێکستى زیندوو ئه‌و فه‌زایه‌یه که‌خوێندنه‌وه‌ى جودا له‌خۆ ده‌گرێت،
ئه‌گینا گێڕانه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى که تێکست بۆمانى ده‌گێڕێته‌وه بێمانایه.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش سه‌رقاڵى خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند جاره‌و به‌رده‌وامى
دیوانى "نالى" بووم له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌ى که‌پێشتر چه‌ندین جار خوێندوومه‌ته‌وه،
به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان (دیوانى نالى-ساغکردنه‌وه‌ى مارف خه‌زنه‌دار-چاپى
دووه‌م)م خوێنده‌وه.
جا به‌پێوستى ده‌زانم ئاماژه به‌پێشه‌کییه‌که‌ى مارف خه‌زنه‌دار بده‌م،
پێش ئه‌وه‌ى بچمه سه‌رباسى شیعره‌کانى نالى.
"مارف خه‌زنه‌دار" ده‌ڵێت:
( به‌لاى ئێمه‌وه تێگه‌یشتن له‌شیعرى نالى و خۆشه‌ویستکردنى له‌لاى نه‌وه‌ى
خوێنده‌وارى تازه پێگه‌یشتووى نه‌ته‌وه‌ى کورد به‌ساغ کردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى
شیعرییه‌تى، ئه‌مه‌ش به‌سآ قۆناغ دێته دى:1- بڵاوکردنه‌وه‌ى دیوانى
نالى به‌بى هه‌ڵه،2- فه‌رهه‌نگى نالى، 3- لێکۆڵینه‌وه له‌ژیان و به‌رهه‌مى
نالى).
دوا به‌دواى ئه‌وه باس له‌مه ده‌کات:
( ئێمه که‌گله‌یى له‌خوێنده‌وارانى نه‌وه‌ى تازه ده‌که‌ین له‌بابه‌ت
ئه‌وه‌وه که نالى و شاعیرانى کلاسیکى تر ناچنه ناو دڵیانه‌وه، نابآ
ته‌نیا بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه که‌ئه‌مانه‌و هوشیارانه‌و له‌ڕووى تێگه‌یشتنه‌وه
ئه‌ده‌بى نالى به‌ئه‌ده‌بێکى بآ بایه‌خ و به‌سه‌رچوو داده‌نێن. راسته
له‌وانه‌یه هه‌ندآ که‌سى وا هه‌بآ، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا ئه‌دگارى
کۆمه‌ڵى کورده‌وارى نییه، به‌ڵکو شه‌پۆلێکى به‌ره‌ڵاییه له‌هه‌نده‌رانه‌وه
رووى له‌ئێمه کردووه).
له‌شوێنێکى تریشدا ده‌ڵێت:
( ئه‌و پله‌یه‌ى نالى گه‌یشتوویه‌تى له‌شیعرى کوردی‌دا پله‌یه‌که له‌دواى
ئه‌و هیچ پله‌یه‌کى تر نییه، له‌پێش نالى و له‌پاش نالى و له‌ناو هه‌موو
نه‌ته‌وه‌یه‌ک و له‌هه‌موو رۆژگارێکدا، پله‌ى شیعرى نالى له‌جیهانى
جوانى و هونه‌ریدا بآ ناته‌واوییه، من ناڵێم که‌س هێنده‌ى من له‌گه‌لڕ
نالى-دا نه‌ژیاوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که‌م که‌س ده‌توانآ ئه‌وه‌نده
له‌گه‌لڕ نالى بژى، ئه‌وه‌نده‌ى من له‌گه‌ڵى ژیاوم و ده‌ژیم).
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌و پێشه‌کییه هه‌ر هه‌مووى ده‌بێت ببێته جێگه‌ى
باس و قسه‌ى له‌سه‌ر بکرآ، به‌ڵام له‌به‌ر سنووردارى ده‌رفه‌ته‌که‌مان،
ته‌نها یه‌ک نمونه‌ى دیکه ده‌هێنمه‌وه.
"مارف خه‌زنه‌دار" ده‌ڵێت:
( گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر شیعرێکم به‌دلڕ نه‌بێت یان تێى نه‌گه‌م ده‌یخه‌مه
لاوه، به‌ڵام شیعرى "نالى"م به‌دڵه، له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌ى ئێستا‌و ئه‌وساش
له‌به‌شێکى ناگه‌م که‌چى نایخه‌مه لاوه...... له‌هه‌موو کۆمه‌ڵێکدا
مۆده له‌سه‌رده‌مى دیاریکراودا دروست ده‌بآ، سه‌ره‌تاى هه‌یه‌و کۆتایى
دآ، به‌ڵام مۆده‌ى گه‌ڕان به‌شوێن نالى و شیعرى له‌ساڵى 1968 که‌وتۆته
ناوه‌وه‌و تا ئێستا بڕى کردووه‌و له‌دوا رۆژێکى نزیکیشدا کۆتایى نایه
چونکه ره‌سه‌نه).
سه‌یر نییه که‌سێک که هه‌موو ته‌مه‌نى نووسینى بۆ ساغکردنه‌وه‌و
کۆکردنه‌وه‌ى شیعره‌کانى نالى ته‌رخانکردبێت، ئه‌مه تێڕوانینى بێت،
یان هێشتاکه وه‌ک خۆى ئاماژه‌ى پێده‌دات له‌به‌شێکى نه‌گه‌یشتووه، که‌چى
به‌بێ ئه‌وه‌ش پێى وایه مۆده‌ى گه‌ڕان به‌شوێن نالى و شیعره‌کانیدا
کۆتایى نایه‌ت چونکه ره‌سه‌نه، ئه‌وه‌ى به‌لایه‌وه گرنگه خۆشه‌ویستکردن
و شیرینکردنى شیعره‌کانى نالى-یه لاى نه‌وه‌ى تازه پێگه‌یشتوو، گه‌رچى
داخ له‌دڵه لێیان و پێى وایه نه‌خوێندنه‌وه‌ى نالى- و شاعیرانى
کلاسیک په‌یوه‌سته به‌و شه‌پۆله به‌ره‌ڵاییه‌ى که له‌هه‌نده‌رانه‌وه
رووى له‌ئێمه کردووه، که‌واته به‌گوته‌ى ئه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌پۆله
به‌ره‌ڵاییه رووى له‌کوردستان نه‌کردایه، ئه‌وه کێشه‌یه‌ک نه‌بوو له‌شیرین
بوونى شیعره‌کانى نالى لاى نه‌وه‌ى تازه پێگه‌یشتوو، ئه‌و ده‌م
پێویستیش نه‌ده‌کرا شیعره‌کانى خۆشه‌ویست بکرێن، چونکه خۆیان خۆشه‌ویستبوون،
که‌واته پێش هاتنى ئه‌م ته‌وژم و شه‌پۆلى به‌ره‌ڵاییه‌ى که‌نووسه‌رى
پێشه‌کییه‌که پێى وایه که‌وایه؟!.. ئه‌وا نه‌وه‌ى تازه پێگه‌یشتوو
روویان له‌خوێندنه‌وه‌ى کلاسیکیاتى شیعرى کوردى ده‌کرد، به‌ڵام له‌ئێستادا
هۆکار و رێگر هه‌یه که‌پێشتر نه‌بووه، ئاخۆ هه‌موو ئه‌و راوبۆچوونانه‌ى
که"مارف خه‌زنه‌دار" پاش ساڵانێکى دوور و درێژ پێى گه‌یشتووه وایه؟!.
ئه‌م ریتمه ته‌قلیدییه بۆ بانگهێشتکردن بۆ خوێندنه‌وه‌و ناساندنى
تێکست وه‌ک موقه‌ده‌سێک و خستنه‌ڕووى نووسه‌ریش وه‌ک که‌سێکى ته‌قدیسکراو
و پێدانى ته‌نها رۆڵێکیش به‌خوێنه‌ر، ئه‌ویش وه‌ک ئاشق و خۆشه‌ویستێکى
تێکست و نووسه‌ره‌که‌ى و هیچ نه‌گوتن له‌ئاست هه‌ر شتێکدا که‌پێى وایه
وانییه، هه‌ره‌شه‌لێکردنى شاراوه‌ى "مارف خه‌زنه‌دار" و به‌به‌ره‌ڵا
ناوبردنى ئه‌وانه‌ى نالى و تێکسته کلاسیکییه‌کان ناخوێننه‌وه، جێگه‌ى
سه‌رنجه و به‌هه‌ڕه‌شه‌ى مه‌لایه‌ک ده‌چێت، که‌به‌گه‌نجان بڵێت، ئه‌گه‌ر
کتێبه ئایینییه‌کان نه‌خوێننه‌وه ئێوه به‌ره‌ڵان؟!. که‌واته لاى "مارف
خه‌زنه‌دار" ئه‌گه‌ر نه‌وه‌یه‌کى تازه پێگه‌یشتوو شیعره‌کانى و
کلاسیکیاتى پآ جوان نه‌بێت، ئه‌وه دواى ئه‌و ته‌وژمى به‌ره‌ڵاییه که‌وتووه
که‌له‌هه‌نده‌رانه‌وه هاتووه؟!.
ئه‌وه‌ى که‌له‌پێشه‌کییه‌که‌دا هاتووه نمونه‌ى تێڕوانینێکى سه‌له‌فیانه‌یه
بۆ ئه‌وه‌ى که‌پێشووتر نووسراوه‌و ئه‌وه‌ى که‌دواتریش ده‌نووسرێت،
گوتارێکى وه‌عز ئامێزه‌و هیچى له‌گه‌لڕ گوتارى مه‌لا و فه‌قێ و سوخته‌کانى
حوجره‌دا فه‌رق نییه، کاتێک ده‌ڵێیت هێشتاکه رۆشنبیرى و هزرى کوردى
نه‌چۆته ده‌ره‌وه‌ى دیواره دۆگماکانى حوجره‌وه، که‌سانێکى زۆرت به‌گژددا
دێن، که‌چى راستییه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که‌له‌م رۆژگاره‌دا تازه به‌تازه
خۆى نوآ ده‌کاته‌وه‌و جارێکى دیکه ئێخه‌مان پێده‌گرێت و به‌به‌شێکى گه‌وره‌ى
نووسینه‌کانى نه‌وه‌ى نوێشه‌وه نه‌یانتوانیوه ته‌جاوزى ئه‌و دۆگمایه
بکه‌ن، نه‌یانتوانیوه له‌ده‌ره‌وه‌ى ته‌قدیسکردن و موقه‌ده‌سه‌وه
خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت، مه‌سه‌له‌که له‌گه‌مه‌کردن به‌زاراوه‌کاندا
نییه، وه‌ک که‌سانێک فێرى بوون و به‌چه‌شنى سه‌پاندنه‌که‌ى "مارف خه‌زنه‌دار"
بۆ نالى، ئه‌وانیش که‌سانێکى دیکه‌مان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن و
بانگهێشتى خوێندنه‌وه‌ى تێکسته تاقانه و ناوازه‌کانیان ده‌که‌ن،
تێکسته جوانه‌کانیان، تێکسته مه‌زنه‌کانیان، تێکسته تا ئێستا نه‌نووسراو
و له‌مه‌و دواش نه‌نووسراوه‌کانیان؟!.
نازانم هیچ رێى تێده‌چێت، تۆ خوێندنه‌وه‌یه‌کى زیندوو بۆ تێکستێکى
زیندوو بکه‌یت، به‌بآ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى تێکست وه‌ک خۆى هه‌ڵبوه‌شێنیته‌وه؟!
به‌بآ ئه‌وه‌ى بیر له‌نه‌گوتراوه‌کانى بکه‌یته‌وه؟! ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ى
که‌خودى دانه‌ره‌که‌شى بیرى لێنه‌کردۆته‌وه، به‌ڵام تێکست به‌ره‌و ئه‌وێت
ده‌بات، به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ى که‌دانه‌ر ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ریدا نه‌شکاوه،
به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ى که‌وه‌ک بۆشاییه‌ک جێماوه، به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ى
که‌بۆته په‌راوێز، به‌بآ ئه‌وه‌ى دانه‌ر ئاگادار بووبێت، له‌و په‌راوێزخستنه،
یان مه‌به‌ستى بووبێت.
مانه‌وه‌ى هه‌ندێک له تێکسته ئایینییه‌کان تا ئه‌م ساته‌وه‌خته، له‌ڕووى
هه‌ڵگرتنى خوێندنه‌وه‌و ته‌ئویلکردنه‌وه، به‌ده‌ر له‌و پێگه‌یه‌ى که‌پاراستویه‌تى
یان سه‌پاندنى و هۆکاره‌کانى دیکه، به‌شێکى ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌و
په‌راوێز و په‌نهان و نهێنى و بۆشاییانه‌ى که‌له‌نێو تێکسته‌که‌دا هه‌یه،
کاتێک تێکستێکى ئایینى دیاریکراو سه‌باره‌ت به"هاوڕێیانى ئه‌شکه‌وت"
ده‌خوێنمه‌وه، ئه‌وه‌ى که‌سه‌رنجم راده‌کێشێت، نه‌گوتنى ژماره‌ى ته‌واوى
ئه‌و که‌سانه‌یه که‌چوونه‌ته نێو ئه‌شکه‌وته‌که‌وه، سه‌ربارى دیاریى
نه‌کردنى ساڵه‌کانى مانه‌وه‌یان، ره‌نگه سه‌رپێى ئه‌مه ببرێته‌وه بۆ
نه‌زانینى ژماره‌ى که‌سه‌کان و ساڵه‌کانى مانه‌وه‌یان، له‌کاتێکدا نه‌زانین
و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه له‌گه‌لڕ ره‌هابوونى تێکسته‌که‌و زانینى
میتافیزیکییانه‌ى پێشوه‌ختى به‌هه‌موو شتێک نه‌گونجاو و نه‌شیاوه، ئه‌مه
له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر هه‌ر ژماره‌یه‌کى سه‌باره‌ت به‌که‌سه‌کان و ساڵى
مانه‌وه‌یانى بگوتایه بآ چه‌ندو چوون جێى قبوولڕ بوو، که‌واته ده‌بێت
له‌ڕوویه‌کى تره‌وه تێى بڕوانین، وه‌ک خۆم پێموایه گوتنى هه‌ر
زانیارییه‌ک وه‌ک یه‌قینێک سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ى که‌سه‌کان و ساڵه‌کانى
مانه‌وه‌یان، ئه‌م رووداوه‌ى ده‌برده نێو مێژوویه‌کى به‌رجه‌سته‌وه،
ئه‌و ده‌میش له‌گه‌لڕ راستى و دروستى ئه‌و مێژووه، ئه‌گه‌ر وایه یان
وانییه ده‌که‌وته ناکۆکییه‌وه، به‌ڵام به‌وپێیه‌ى کتێبه ئاینییه‌کان
و تێکسته‌کانیان هه‌وڵى مانه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ى مێژوو ده‌ده‌ن، که‌واته
ده‌بێت ئه‌و بۆشاییه جێبهێڵن و خودى زانینه‌که په‌یوه‌ست بکه‌ن به‌هێزه
میتافیزیکییه‌کانه‌وه، تا تێسکته‌که خودى ده‌سه‌ڵاته میتافیزییکییه‌که‌ى
له‌ده‌ست نه‌دات و هه‌میشه بۆشایى و که‌لێن و سوووچ و گۆشه‌ى نه‌زانراو
هه‌بێت، که‌تێکست عاجیزه له‌ئاست وه‌ڵامدانه‌وه‌یدا، له‌کاتێکدا ئه‌و
تێکسته وه‌ک گوته‌یه‌کى هێزه‌کانى پشت خۆى، خۆى نمایشده‌کات، به‌ڵام
له‌هه‌مان کاتیش‌دا بۆ نه‌فی نه‌کردنه‌وه‌ى خۆى و مانه‌وه‌ى به‌رده‌وامى
پێویستى به‌نه‌زانراوه زیاتر وه‌ک له‌زانراو.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر شیعره‌کانى نالى وه‌ک ئه‌م جاره خوێندمه‌وه،
راستییه‌که‌ى سه‌بارى ئه‌و گومانه‌م سه‌باره‌ت به‌ڕاستى و دروستى دانه
پاڵى هه‌موو ئه‌و شیعرانه بۆ نالى و بوونى چه‌ند که‌سێک له‌پشت ئه‌و
دیوانه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و شیعرانه هه‌مووى هى نالى بێت و
ناچاربین واتێی بڕوانین، ئه‌وه ناکرێت له‌ئاست ئه‌م دێڕه شیعره‌دا
رووبه‌ڕووى ده‌رکه‌یه‌کى داخراو نه‌بینه‌وه، که‌ده‌ڵێت:
( ته‌واو بوو ئینتیخابى شیعرى نالى
له‌تازه‌و کۆنه هه‌رچى بوو بآ نووسیم ).
ئه‌مه جگه له‌و دێڕه شیعریانه‌ى که‌باس له‌عه‌زه‌مه‌تى نووسینه‌کانى
ده‌کات، وه‌ک ده‌ڵێت:
( نه‌زمى نالى میسلى ئاوه ئایینه‌ى ژه‌نگى نییه
دوو رووه بۆ سه‌یرى خاتر یه‌ک خه‌فى، یه‌ک ئاشکار ).
( زاهیر و باتین له‌سه‌ر له‌وحى حه‌قیقه‌ت یا مه‌جاز
ئاشناى سیڕڕى قه‌ڵه‌م بآ غه‌یرى نالى که‌س نه‌ما )
( شیعرى خه‌ڵقى که‌ى ده‌گاته شیعرى من بۆ ناسکى
که‌ى له‌دیققه‌ت دا په‌تک ده‌عوا له‌گه‌لڕ هه‌ودا ده‌کا ).
( نالى حه‌ریفى که‌س نییه ئولف و ئه‌لیفى که‌س نییه
به‌یتى ره‌دیفى که‌س نییه ته‌فریقه نووسه گه‌پ ده‌کا ).
له‌گه‌لڕ بوونى ئه‌م جۆره دێڕه ئیگۆزاڵکه‌رانه، دێڕى زۆر پێچه‌وانه‌ى
ئه‌مانه هه‌یه له‌تێکشکاندن و لێدانى ئیگۆى خۆیدا، وه‌ک:
( ئه‌ى ره‌فیقان سوحبه‌تى نالى مه‌که‌ن
سووک ده‌بن، ریسوواو هه‌م به‌دناوم ئه‌ز ).
( حه‌زره‌تى هه‌یبه‌ته نه‌ک غه‌یبه‌ت و ریبه‌ت نالى
ئه‌ڵڵا ئه‌ڵڵا چ حوزورێکه که‌ئه‌سڵا نییه باس ).
( له‌دارولعیلمى ته‌حسیلى مه‌عاریف
وه‌کو نالى جه‌هوول و بآ به‌سه‌ڕمام )
له‌هه‌مووشى سه‌یرتر ئه‌م دێڕه‌یه:
( میلله‌تى کورد و عه‌ره‌ب هه‌ردوو یه‌که ته‌فریقه‌بوون
له‌جه‌فا و میحنه‌تى موڵکى سه‌با و یه‌مه‌نى ).
ئه‌وه‌ى که‌له‌م خوێندنه‌وه‌مدا رووبه‌ڕووى بوومه‌وه نه‌بوونى بۆشاییه‌ک
بوو بۆ رۆچوونه نێو ئه‌ودیوى گوتراوه‌کانى هه‌ندێک شیعرى، به‌ڕاده‌یه‌ک
که‌هه‌ستمکرد له‌پێناو کامڵبوونى شیعره‌کانیدا، هیچ ده‌رفه‌تێکى بۆ
خوێندنه‌وه‌ى جودا و جیاواز نه‌هێشتۆته‌وه، سه‌ربارى ئه‌و چه‌شنه خۆ
زاڵکردنه‌ى له‌زۆرێک له‌شیعره‌کانیدا، به‌ڵام له‌و شیعره‌ى که‌باس له‌گوێدرێژه‌که‌ى
ده‌کات، توانیویه‌تى له‌زمانى ئه‌وه‌وه خۆى و ئه‌و به‌یه‌ک بچووێنێت و
هه‌ردووکیان ببنه یه‌ک فه‌سیله‌ى ئاژه‌لڕ و به‌مه‌ش چه‌ند توانیویه‌تى
له‌خودى تێڕوانینى ئایینى داببڕێت، ئه‌وه‌نده له‌شیعره ئایینییه‌کانیدا
زۆر ته‌قلیدیانه گه‌ڕاوه‌ته بۆ نێو باوه‌شى ئایین، له‌کاتێکدا له‌شیعرى
مه‌ستووره- ی‌دا نه‌ک هه‌ر باس له‌کرده‌یه‌کى سێکسى ده‌کات، که‌وه‌ک
خۆى له‌ڕوانگه‌ى ئیسلامه‌وه به‌و چه‌شنه ناشه‌رعییه حه‌رامه‌و ئه‌گه‌ر
خه‌ونیش بێت ئه‌وه کارى شه‌یتانه و که‌سه‌که‌ش شه‌یتانى بووه، به‌ڵکو
کرده‌یه‌کى سێکسى ته‌واو حه‌رامکراو له‌گه‌لڕ مه‌ستووره ده‌کات و زۆر
هه‌وڵمدا به‌ده‌ر له‌قسه‌و باسه باوه‌کان و به‌سه‌رهاتى ئه‌و شیعره‌و
ئه‌وه‌ى که‌له‌شیعره‌که‌دا هاتووه دیوێکى دیکه‌ى بدۆزمه‌وه، که‌چى له‌م
خوێندنه‌وه‌یه‌مدا هه‌ستمکرد به‌رانبه‌ر به‌شیعرێکى ته‌قلیدى ده‌رکه
کلۆمدراودا راوه‌ستاوم. له‌کاتێکدا له‌و شیعره‌ى که‌وه‌ڵامى ئه‌وانه
ده‌داته‌وه که‌مه‌حبووبه به‌خێل و قیچ ده‌بینن، ده‌کرێت بچینه ئه‌و
دیو ئه‌وه‌ى که‌له‌و شیعره‌دا هاتووه، یان ئه‌و دیو ئه‌و راڤه و
شیکارییانه‌ى بۆ ئه‌و شیعره کراوه، چونکه که‌لێن و بۆشایى تێدا هه‌ن
له‌وێوه دزه‌بکه‌ینه نێو نه‌گوتراوه‌کان. ئه‌م ئاماژه‌دانه خێرایه‌م
به شیعره‌کانى نالى بۆ زانینى ئه‌وه بوو، که ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌بێت
له‌باره‌یه‌وه بدوێین، خودى تێکسته به‌ده‌ر له‌وه‌ى خودى دانه‌ره‌که‌ى
چى مه‌به‌ست بووه یان مه‌به‌ستى نه‌بووه.
له‌م میانه‌یه‌شه‌وه قسه‌کردنم له‌سه‌ر زۆر پرسیار که‌تایبه‌ت بێت به‌تێکستێک
که‌خۆم نووسیبێتم له‌ئاسته‌م نزیک ده‌بێته‌وه، چونکه ئیدى بۆ هه‌تا
هه‌تایه له‌من ترازاوه.
"عه‌لى حه‌رب" ده‌ڵێت:
( لێره‌وه ئه‌وانه‌ى داکۆکى له‌تێکست و هێما و ناوه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌وانه
له‌هه‌موو که‌س زیاتر واقیعیترن، چونکه به‌رگریى له‌مه‌رجه‌عیه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیان
ده‌که‌ن. ئه‌وان له‌کاتێکدا به‌سیفه‌تى که‌سێکى پارێزه‌رى شووناس و
یاده‌وه‌رى و تێکست هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن، له‌ڕاستیدا وه‌ک سندووقێکى
داخراو مامه‌ڵه له‌گه‌لڕ راستیدا ده‌که‌ن، وه‌ک ژوورێکى تاریک، به‌ڵام
به‌بآ چوونه نێو ئه‌و ژووره تاریکه‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى سندووقه‌که،
مه‌حاڵه دنیایه‌کى نوآ له‌مانا و بیرکردنه‌وه چآ ببآ ).
سه‌باره‌ت به‌ئه‌ده‌بێکیش که‌فانتازیا ته‌وزیف بکات، "کۆنراد" ده‌ڵێت:(
ده‌بێت شتێک له‌ترساندن و تۆقاندن هه‌بێت، له‌نێو ئه‌و مه‌غزایه‌ى که‌ئیبراز
ده‌کرێت). "کۆنراد" یش به‌سوود وه‌رگرتن له"پۆ"و"کیبلنگ" بێ‌سنوور ترس
و تۆقاندن له‌پێناو خوڵقاندنى فه‌زایه‌کى وروژێنه‌ردا به‌کار ده‌هێنێت.
دانا فایق: له‌ناو
به‌رهه‌مى زۆربه‌ى نووسه‌ران و ئه‌دیبانى دنیادا باوک ئاماده‌ییه‌کى به‌رچاوى
هه‌یه‌و پانتاییه‌کى گه‌وره‌ى داگیرکردووه، به‌ڵام له‌ناو چیرۆکه‌کانى
تۆدا ئه‌و ئاماده‌ییه‌ى باوک که‌متر ده‌بینرێت و له‌به‌رامبه‌ردا باپیر
شوێنى گرتۆته‌وه، ئایا ئه‌و باپیره‌ى تۆ هه‌مان ئه‌رکى باوکى که‌سه‌کانى
تر‌ى هه‌یه، یاخود په‌یوه‌ندیى به‌زاکیره‌ى منداڵى خۆته‌وه هه‌یه‌و
تائێستاش له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژییت؟
یوسف عیزه‌دین: ره‌نگه باشترین رێگه‌یه‌ک
بۆ نووسینێک که‌خوێندنه‌وه هه‌ڵبگرێت، ده‌سپێکردن بێت له‌شته په‌راوێز
خراوه‌کانه‌وه، چوونه ژووره‌وه بۆ نێو دنیاى نووسین له‌ده‌رکه‌کانى
پێشووى شته نووسراوه‌کان و زانراوه‌کانه‌وه، کات به‌فیڕۆدان و سه‌رقاڵکردنى
خوێنه‌رانه به‌وێنه‌و دیمه‌نه‌کانى پێشووتره‌وه، ئه‌مه له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌ى
که‌کارى ئێمه مامه‌ڵه‌کردن، له‌گه‌لڕ گوتراوه‌کانى تێکست نییه، به‌ڵکو
شاراوه‌و نه‌گوتراوه‌کانێتى.
جا ئه‌گه‌ر له‌تێکستێکدا باوک کرابێته ته‌وه‌ره‌ى سه‌ره‌کى ئه‌وه نه‌گوتراوه‌کانى
چییه، له‌کاتێکدا وه‌ک بۆچوونێک یان وه‌ک ده‌ڵێن، هیچ کاتێک تێکست
نابێت حه‌قیقه‌ت بگرێته خۆى یان ئه‌گه‌ر بشییه‌وێت نایگرێته خۆى، به‌ڵکو
دواتر خودى تێکسته‌که‌یه که‌وه‌ک حه‌قیقه‌ت تێى ده‌ڕوانرێت، کارى
خوێندنه‌وه‌ى ئێمه‌ش پێش هه‌موو شتێک درک کردنه به‌و جیاوازییه‌ى که‌له‌نێوان
نمایشى تێکست وه‌ک حه‌قیه‌قه‌تێک و حه‌قیقه‌تى تێکسته‌که‌دا هه‌یه.
هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر شتێک به‌وردى بڕوانین ده‌بینین تێکستێکى وه‌ک" ئۆدیب"
پێشتر هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه فرۆید- ه، که‌دێت و باس له‌کۆمپلێسکى
ئۆدیب ده‌کات، ئه‌گه‌ر فرۆید و دواتریش که‌سانى دیکه له‌خوێندنه‌وه‌ى
"ئۆدیب"ه‌وه باسیان له کۆمپلێکسى ئۆدیب نه‌کردایه، ئاخۆ کۆمپلێکسێکى
ئاوا ده‌بووه شوێنى قسه‌و باس، یان ئاخۆ ده‌کرێت بڵێین خودى نووسه‌رى
"ئۆدیب" بیرى له‌شتێکى واکردۆته‌وه به‌و چه‌شنه‌ى که‌دواتر "فرۆید"
راڤه‌ى ده‌کات. که‌واته ئه‌مه خوێندنه‌وه‌ى فرۆید- ه، ئه‌مه ده‌خووڵقێنێت
و له‌تێکستێکه‌وه هه‌ڵیده‌هێنجآ.
"ئه‌پته‌ر" سه‌باره‌ت به‌فرۆید ده‌ڵێت:
( فرۆید وه‌ک هه‌ر نووسه‌رێکى فه‌نتازى، قه‌ناعه‌تمان پێده‌کات که
نامه‌ئلوف مه‌ئلوفه و پێچه‌وانه‌که‌شى راسته ).
له‌پاش راپه‌ڕینه‌وه ئه‌م باس و خواسه‌ى نێرسالارى و باوک سالارییه
به‌به‌کارهێنانى تێڕوانین و بۆچوونه‌کانى فرۆید له‌مه‌ڕ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه،
زۆر ته‌شه‌نه‌ى سه‌ند و ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌ک نووسین له‌سه‌ر باوک و
دژایه‌تیکردنى بووه سوونه‌تێکى ئه‌و نووسه‌رانه‌ى که‌ده‌یانووسیت
نووسینه‌کانیان باس بکرێت و له‌دنیاى ره‌خنه‌کاریدا خوێندنه‌وه‌یان بۆ
بکرێت، که‌مێکن ئه‌و نووسه‌رانه‌ى که‌دواى ئه‌م ته‌وژمه نه‌که‌وتن و
به‌و شێوه‌یه نه‌یاننووسى که‌له‌و ده‌مه‌داو بگره تائێستاش مۆدێله‌و
رێگه‌یه‌کى ئاسانیشه بۆ نووسین، مه‌به‌ستم له‌نووسینێکى چرووک و
مردووه، ئه‌گینا نووسینێک که‌زیندوو بێت، باسى هه‌ر چییه‌کم بۆ بکات
ئاساییه‌و به‌لاشمه‌وه گرنگ نییه، ئه‌وه‌ى که‌گرنگه چۆنى باس ده‌کات.
تێڕوانین بۆ باوک و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵى کارێک نییه له‌فرۆید-وه ده‌ستى
پێکردبێت، به‌ڵکو به‌درێژایى مێژووى ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ى که‌پێى ده‌گوترێت
مرۆڤ، بوونى هه‌بووه، چ له‌نێو سیستمه کۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و
ئایینییه‌که‌داو چ له‌نێو ئه‌ده‌بیاتێکدا که‌هه‌بوو بێت. داستانى رۆسته‌م
و سوهراب یه‌کێکه له‌و داستانانه‌ى که‌باس له‌شه‌ڕى نێوان رۆسته‌مى
باوک و سوهرابى کوڕ ده‌کات، دیاره به‌بآ ئه‌وه‌ى یه‌کتر بناسنه‌وه،
له‌بگره‌و به‌رده‌یه‌کى درێژخایه‌ندا رۆسته‌مى باوک زالڕ ده‌بێت و
سوهرابى کوڕى ده‌کوژێت و پاشان ده‌زانێت کوڕێتى، له‌کاتێکدا خوێنه‌ر هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه به‌و راستییه ده‌زانێت و وه‌ک سه‌یرکه‌رێک دواى
رووداوه‌کان ده‌که‌وێت.
گوێڕایه‌ڵ نه‌بوونى کوڕێک یان چه‌ند کوڕێکى نووح بۆ چوونه نێو که‌شتیه‌که‌ى
باوکیان و ده‌رئه‌نجامى گوێڕایه‌ڵ نه‌بوونیشیان، به‌خنکانیان کۆتایى
هاتووه. یان حیکایه‌تى گوێڕایه‌ڵبوونى ئیسحاق بۆ ئیبراهیم، یان له‌زۆر
شوێندا ئیسماعیل له‌جێى ئیسحاق به‌کارهاتووه، وه‌ک "ته‌به‌رى" یش
ساغیده‌کاته‌وه ئیسحاق-ه نه‌ک ئیسماعیل، به‌هه‌ر حالڕ گوێڕایه‌ڵبوونى
کوڕێک بۆ باوکى ده‌گاته ئه‌وه‌ى که‌سه‌ر بخاته ژێر چه‌قۆى باوکى و به‌مه‌ش
ئیراده‌ى خوداوه‌ند به‌جآ بهێنێت. "کیرکیگارد" له‌کتێبى "ترس و
مووچووڕکه"دا ئاماژه به‌وه ده‌دات که ده‌سته‌که‌وتنه‌وه‌ى"ئیسحاق"
له‌لایه‌ن باوکییه‌وه له‌کۆتایى به‌سه‌رهاته‌که‌دا، وه‌ک کۆتاییه‌کى
ئایینى تایبه‌ت ئه‌و حیکایه‌ته ده‌گه‌یه‌نێته سه‌روو تراژیدیا به‌و
واتایه‌ى که‌له‌ئه‌ده‌بدا باسی لێوه‌کراوه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى که‌خودى
"ئیبراهیم"یش ده‌باته سه‌روو ئه‌و پاڵه‌وانه تراژیدیانه‌ى که‌له‌ئه‌ده‌بیاتى
جیهانیدا ئاماژه‌یان پێدراوه. هه‌ر له‌به‌ره‌به‌یانى مێژووى موڵکایه‌تییه‌وه
سیسته‌م به‌شێوه ترسناک و داپڵۆسێنه‌ره‌که‌ى هاتۆته ئاراوه‌و
تائێستاش بڕى کردووه، نێر سالارى و سیسته‌مى باوکایه‌تى به‌ردى بناغه
و کۆڵه‌که‌ى سه‌ره‌کى راگرتنى خانه‌واده‌و دواتریش ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مه
کۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌وڵه‌ته‌کان بوون، ئایینه‌کان پاڵپشتى بوون،
داکۆکی‌یان لێکردووه‌و پاراستویانه‌و له‌میانى ئه‌ویشه‌وه خۆیان
هێشتۆته‌وه، ئه‌ى ئه‌وه نییه هه‌موو ئاینه‌کان داواى گوێڕایه‌ڵى کوڕ
بۆ باوک، یان سه‌رجه‌مى ئه‌ندامه‌کانى خێزان بۆ باوک و له‌ویشه‌وه بۆ
ده‌سه‌ڵاتدار و دواتر خواده‌وه‌ندو به‌م شێوه‌یه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌کى
به‌رده‌وامى به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ى ئه‌و مۆدێله‌یه که‌تاکه‌کانى تێدا ده‌بنه
که‌سانى نه‌فره‌ت لێکراو و ته‌نها به‌ڕه‌زامه‌ندى سه‌روو خۆیان، تواناى
مانه‌وه‌و ژیانیان ده‌بێت، هه‌رده‌م ده‌بێت وێنه‌ى ئه‌وانه‌ى سه‌رو هه‌ڕه‌مه‌که‌و
ئه‌وانه‌ى ئه‌ملاو ئه‌ولا و په‌راوێزى هه‌ڕه‌مه‌که بهێنینه پێش
چاومان، پێوه‌ندى هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌دنیاى غه‌یبانییه‌ت و
میتافیزیکاوه جێگه‌ى باسه، به‌چه‌شنێک که‌زۆر جار نازانیت سه‌رچاوه‌ى
سه‌ره‌کى کامیانه.
" رێجیس دۆبرآ" پاش ده‌ستبه‌رداربوونى له‌ئایدیۆلۆژیا شۆڕشگێڕانه‌که‌ى
بۆ گۆڕینى دنیا، رۆچووه نێو دنیاى غه‌یبییاته‌وه تا له‌باوه‌ڕى
ئایدیۆلۆژیاى شۆڕشگێڕانه حاڵى بێت، پاش ده‌سالڕ له‌هه‌وڵى بێووچان
له‌ڕێى تیۆلۆژیاوه له‌کتێبى "ره‌خنه‌گرتن له‌ئه‌قڵى سیاسى" دا ئه‌وه‌ى
خسته‌ڕوو، که‌هه‌موو باوه‌ڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌رچه‌نده ناویشیان
بگۆڕێت، په‌یوه‌ستن به‌سلوکیاتى مرۆڤ و هیچ جیاوازییه‌کیشیان
له‌مابه‌یندا نییه، هه‌ر له‌باوه‌ڕه ئایینییه‌کانه‌وه تاقووڵترین
باوه‌ڕى شۆرشگێڕانه، هه‌ر بۆیه ده‌ڵێت:
( ئه‌گه‌ر ئایین نه‌خۆشى بێت، ئه‌وه ده‌بێت له‌گه‌ڵى هه‌ڵکه‌ین،
نه‌چاکیش ده‌بینه‌وه‌و نه رزگاریشمان ده‌بێت لێى، مه‌گه‌ر به‌مردن ).
بۆیه ئینتیماکردنمان بۆ ناوه نوێیه‌کان ته‌نها شاردنه‌وه‌ى که‌ش و
کرده کۆنه‌کانه به‌چه‌شنێک له‌چه‌شنه‌کان.
کورد که تائێستاش زاده‌ى بونیادێکى عه‌شیره‌تگه‌رییه‌و هاتنه نێو شار
و مه‌ده‌نیه‌تى، ئه‌گه‌ر مه‌ده‌نیه‌تێک له‌نێو کوردا تا ئه‌مڕۆکه هه‌بێت؟!..
هێنده‌ى دیکه پێوه‌ندی ئه‌وى به‌میرات و پێشینه‌ى بونیاده‌که‌یه‌وه
پته‌و کردووه، بۆمان هه‌یه پرسیار بکه‌ین، چى له‌کۆمه‌ڵگه‌ى کوردی‌دا
بێجگه له‌فۆرم و مۆدێله‌کان گۆڕاوه، کۆیله‌دارى کورد بۆ میراتێکى
پێشینه که‌هى خۆى نییه، له‌ئاستێکدایه که‌زۆرجار ده‌بێته مایه‌ى
پێکه‌نین، ئیدى له‌م میراته‌دا هه‌موو شتێک جێى ده‌بێته‌وه، هه‌ر له‌نێر
سالارى و باوک سالارییه‌وه تاده‌گاته ژنخوازى و ته‌قلیده‌کانى بیر و
باوه‌ڕ و ئایین. نێوه‌ندێکى کوشنده‌ى ئایینى و سه‌رسه‌ختى سه‌له‌فییانه‌ى
عه‌ره‌ب له‌سه‌رده‌مى "ئه‌بى عه‌لاى مه‌عرى" دا ته‌قه‌بوولى ئه‌وه‌ى
کردووه، ئه‌و زاته له‌چه‌ند دێڕه شیعرێکیدا باس له‌وه بکات که‌په‌یامى
په‌یامبه‌ران حه‌ق و راستى نییه، به‌ڵکو بڵێت دنیا بۆخۆى باش بوو، به‌ڵام
ئه‌وان هاتن و وێرانیان کرد، ئه‌مه و زۆر راو بۆچوونى له‌وه
توندترمان له‌نێو قووڵایى فیکرى عه‌ره‌بى ئیسلامی‌دا به‌رچاو ده‌که‌وێت،
له‌کاتێکدا هێشتاکه ئه‌مه له‌پانتایى فیکرى سه‌له‌فیانه‌ى کوردی‌دا،
یان فراوانرتین پانتایى خیڵه‌کیدا گوتنى شتێکى له‌و چه‌شنه تابۆیه و
ده‌بێت خاوه‌نه‌که‌ى چاوه‌ڕوانى کوژرانى بکات، ئه‌مه له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر
ئه‌و ئایینه‌ى که‌زۆرینه‌ى کورد باوه‌ڕى پێیه‌تى ئه‌گه‌ر په‌یامبه‌ره‌که‌ى
کورد بووایه، یان ئایینه‌که به‌زمانى کوردى گوتراباو هاتبا، ئه‌وه
بێچه‌ندوو چوون کورد خۆى یه‌که‌مین دوژمنى ده‌بوو، حه‌زى کۆیله بوون
بۆ ئه‌وانى تر لاى کورد له‌لووتکه‌دایه، به‌مه‌ش ستراتیژیه‌تى کورد
بوون هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه نییه‌و هه‌موو ئه‌وه‌ى که‌ده‌ستى
پێوه‌گرتووه‌و به‌هى خۆى ده‌زانآ له‌ڕاستیدا هى خۆى نییه، پێوه‌ندى
کورد به‌وانى دیکه‌وه ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ى که‌له‌ڕێى ئه‌وانه‌وه
خۆى بخوێنێته‌وه‌و خۆى ببینێت و به‌شوێن شووناسى خۆیدا بگه‌ڕێت. هه‌ر
ئه‌مه‌شه ئه‌وى هێنده‌ى تر بردۆته ده‌ره‌وه‌ى مێژووه‌وه، که‌واته
هه‌موو ئه‌وه‌ى که‌کراوه‌و ده‌کرێت بازنه داخراوه‌کانى بوونێک
تێپه‌ڕناکات، که‌تا ئه‌م ساته وه‌خته ئه‌و بوونه بێجگه له‌شڵه‌ژانى
به‌رانبه‌ر به‌دنیا هیچى دیکه‌ى تر‌ى نه‌کردووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ى
که‌ده‌نووسن له‌م پانتاییه‌دا و بۆ ئه‌و پانتاییه ده‌نووسن و
به‌ته‌واوى دابڕاون له‌وه‌ى که‌له‌ده‌ره‌وه‌یاندا ده‌گوزه‌رآ،
وه‌رگێڕان و هه‌ندێک هه‌وڵى لێره‌و له‌وآ بۆ ناساندنى پانتاییه‌کى
به‌رته‌سکى ئه‌ده‌بیاتى کوردى به‌دنیاى ده‌ره‌وه، هیچ له‌مه‌سه‌له‌که
ناگۆڕێت. ئێستاکه سه‌دان بیرمه‌ندى ئه‌وروپى هه‌ن، به‌تایبه‌ت ئیسپانى
و پۆرتوگالى که‌باس له‌کاریگه‌رى عه‌ره‌به ئیسلامه‌کان ده‌که‌ن
به‌سه‌ریانه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌مه‌ى ژێر ده‌سته‌یان بوون، بۆ
نمونه دان به‌وه‌دا ده‌نێن له‌وانه‌وه فێرى ئاودێرى و به‌کارهێنانى
ناعور و بیرلێ دان و چه‌ندین شتى دیکه بوون، ئه‌مه سه‌ربارى سه‌دان
وشه‌ى عه‌ره‌بى تێکه‌لڕ به‌زمانه‌که‌یان که‌له‌مڕۆیه‌کدا
به‌کاریده‌هێنن، ته‌نانه‌ت ئه‌وان بوونه مایه‌ى ئه‌وه‌ى
که‌پۆرتۆگاله‌کان و دواتریش ئیسپانییه‌کان بیر له‌داگیرکردنى دنیا
بکه‌نه‌وه‌و ئوستووڵێکى که‌شتیوانى دروستبکه‌ن بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ى
ئه‌و دنیا داخراوه‌ى که‌تێیدان، به‌ڵام کورد جیاواز له‌تورک و فارس و
نه‌ته‌وه‌کانى تر که‌ئیسلامیان خسته سه‌ر ئه‌و باره‌ى که‌قازانجى
خۆیانى تێدابێت و ساڵانێکى دوور و درێژ به‌ناوییه‌وه حوکمیان کرد،
که‌چى به‌شێکى به‌رچاوى کورد به‌چه‌شنێک له‌چه‌شنه‌کان له‌جێى ئه‌وه‌ى
وه‌ک میلله‌تانى دیکه سوودمه‌ند بێت، خودى خۆى کرده عه‌ره‌ب، ته‌نها
وه‌ک گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کى ئه‌سڵى خۆى بۆ یه‌کێک له‌شه‌ره‌جه‌نامه‌کانى
عه‌ره‌ب، به‌ده‌ر له‌توانا حه‌قیقییه‌کانى عه‌ره‌ب و توانسته‌کانى،
وه‌ک نالى ده‌ڵێت:
( میلله‌تى کورد و عه‌ره‌ب هه‌ردوو یه‌که ته‌فریقه‌بوون
له‌جه‌فا و میحنه‌تى موڵکى سه‌با و یه‌مه‌نى ).
ئیدى ئه‌مه حاڵى ته‌سه‌ورى نالى بووبێت، ده‌بێت ته‌سه‌وورى خه‌ڵکه
ئاسایى و ره‌شۆکییه‌که‌ى ئه‌و ده‌م چى بووبێت؟!. له‌کاتێکدا نالى بۆ
خۆى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حوکمێکى کوردی‌دا تا هه‌ڵهاتنى ژیاوه، که‌واته
به‌پێى بۆچوونى ئه‌و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حوکمێکى عه‌ره‌بیدا ژیاوه، له‌کاتێکدا
ئه‌گه‌ر فه‌رقیان نه‌بێت.
هه‌ر ئه‌م تێڕوانینه‌شه نووسه‌رێکى شۆڤێنى وه‌ک "ئه‌حمه‌د سووسه"
ئاماژه‌ى پآ ده‌دات و ئه‌سڵى کورد ده‌باته‌وه بۆ "ئیبن که‌ره‌د"
ناوێکى عه‌ره‌ب. من لێره‌دا نامه‌وێت ئه‌وداڵى ئه‌سلڕ و فه‌سڵى کورد بم
و پێشم ئاساییه هه‌رچییه‌ک بێت و بووبێت، دواجار سه‌ر به‌یه‌ک فه‌سیڵه‌ى
جیانه‌کراوه‌ى مرۆڤه و هیچ جیاوازییه‌کیش له‌مابه‌ینى نه‌ته‌وه‌و
میلله‌ت و گروپه ئیتنیکییه‌کاندا نابینمه‌وه، وه‌ک ره‌گه‌ز.. به‌ڵام
ئه‌م جۆره تێکه‌ڵکردنه‌ى نالى چى له‌گه‌لڕ ئه‌و بۆچوونه‌ى "ئه‌حمه‌د
سووسه" جیاوازه، ئه‌گه‌ر دواجار خزمه‌ت به‌ته‌سه‌ورێکى دیاریکراوى
باڵاده‌ستبوونى نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کى تردا بکات، له‌کاتێکدا
زۆر نزیکتر بوو بیگوتایه کورد و فارس یه‌کن، هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌و
زمانى فارسى زانیوه‌و هه‌ستى به‌و لێکچوونه به‌رچاوه‌ى زمانى کوردى و
فارسى کردووه، ئێمه لێره‌دا موحاسه‌به‌ى نالى ناکه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى
چى گوتووه‌و تێڕوانینى به‌رانبه‌ر به‌میلله‌ته‌که‌ى چى بووه، به‌ڵکو
مه‌به‌ستمانه سه‌رنجى خۆمان و که‌سانێک به‌ره‌و خاڵێکى زۆر گرنگ
رابکێشین که‌له‌وێوه ده‌کرێت خوێندنه‌وه بۆ ئه‌وه بکرێت که‌به‌سه‌ر
کوردا هاتووه‌و هێشتاکه‌ش به‌سه‌ریدا دێت، ئیسلام تورک و فارس و زۆرێک
له‌نه‌ته‌وه‌کانى دیکه‌ى نه‌کرد به‌عه‌ره‌ب، که‌چى به‌شێکى زۆرى کوردى
کرده عه‌ره‌ب ئه‌گه‌ر مه‌جازییش بێت، له‌ڕووى هه‌ستکردنى نالى و چه‌ندانى
تر سه‌باره‌ت به‌ئینتیماى نه‌ته‌وه‌ییان بۆ عه‌ره‌ب.
دانا فایق: باهه‌ر
له‌زاکیره‌ى منداڵى دوور نه‌که‌وینه‌وه‌و ئه‌و قۆناغه‌ى ته‌مه‌ن جآ نه‌هێڵین،
منداڵیى قۆناغێکه مرۆڤ زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانآ لێى دوورکه‌وێته‌وه‌و
لێى داببڕآ، به‌تایبه‌تیش ئه‌و دابڕانه بۆ که‌سى نووسه‌ر و رووناک‌بیر
زه‌حمه‌تتره، تۆ ئێستا‌و له‌م ته‌مه‌نه‌دا تا چه‌ند له‌گه‌لڕ ئه‌و
قۆناغه‌دا ده‌ژییت و تاچه‌ند له‌ناو کاره ئه‌ده‌بییه‌کانتدا ره‌نگى
داوه‌ته‌وه؟
یوسف عیزه‌دین: نووسه‌رێکى وه‌ک "هنرى
رینآ" ده‌ڵێت:
( له‌سه‌رمانه ئه‌وه‌ى که‌له‌ژێر پێستماندایه بیناسین )، که‌واته
ئێمه به‌ده‌ر له‌خۆمان هه‌ڵگرى بوونه‌وه‌رێکى ترین، بوونه‌وه‌رێک که‌پێویسته
بیناسین، تا بتوانین سه‌ره‌تا خۆمان بخوێنینه‌وه‌و دواتریش ئاوانه‌ى تر،
یان به‌چه‌شنێک له‌چه‌شنه‌کان خۆمان بنووسینه‌وه، به‌نووسینه‌وه‌ى
خۆشمان ئه‌وانه‌ى تر بنووسینه‌وه. له‌کاتێکدا "ئه‌ندرآ جید" ده‌ڵێت:
(ئه‌و ماده‌یه‌ى که‌ده‌ماغمى پآ پڕکراوه‌ته‌وه، ئه‌و ماده‌یه‌ى که‌تایبه‌ته
به‌ڕامکردنى زاکیره، چ سوودێکى هه‌یه؟!.. ئه‌گه‌ر به‌راوردى بکه‌م به‌ئه‌زموون؟
من به‌ڕاستى به‌فێربوون ده‌توانم گه‌نجینه‌یه‌ک کۆبکه‌مه‌وه،له‌کاتێکدا
جودا له‌بوونى خۆم ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌و ده‌مه‌ى که نامێنم)
ئه‌مه‌و چه‌ندین راوبۆچوونى جوداو جیاواز هه‌یه، سه‌باره‌ت به‌زاکیره‌و
ئه‌زموون و ئه‌و پانتاییه‌ى که‌نووسین ماته‌ریاله‌کانى لێوه هه‌ڵده‌هێنجێت.
ره‌نگه هه‌بن به‌هه‌ڵهێنجانى بابه‌ت و به‌سه‌رهات و ماته‌ریاڵه‌کانى
قۆناغێکى دیاریکراوى ته‌مه‌نیان، به‌تایبه‌ت قۆناغى منداڵى بنووسن، به‌ڵام
من له‌نووسیندا ناتوانم به‌ته‌واویى بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و زاکیره هه‌بووه‌ى
که‌په‌یوه‌سته به‌یاده‌وه‌رییه‌کانى قۆناغه‌کانى ته‌مه‌نمه‌وه ئه‌گه‌ر
له‌ڕاستیدا زاکیره‌یه‌کى وام هه‌بێت، بێگومان گومانم له‌بوونى هه‌یه.
نازانم من وه‌ک خۆم پێم وایه گه‌ڕانه‌وه بۆ پانتاییه‌کى تایبه‌ت، بۆ
هه‌ڵهێنجانى بابه‌ت شتێک له‌میکانیکییه‌ت و بگره نه‌رجسییه‌ت له‌خۆده‌گرێت،
که‌پێموانییه ئه‌و دووه له‌ئاست هێنانه بوونى تێکستێکێکى زیندوودا
بن.
ئه‌گه‌ر لێره‌دا مه‌به‌ست له‌باسکردنى زاکیره بێت، به‌گشتى یان به‌تایبه‌تى،
ئه‌وه ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ى که‌من پێوه‌ى په‌یوه‌ستم زاکیره‌یه‌کى
ونبووه، یان زۆرجارانیش نه‌بووه؟!.. ئه‌و زاکیره‌یه‌ى که‌ڕه‌نگه بکه‌وێته
پێش له‌دایک بوون و هاتنه دنیامه‌وه، یان ئه‌و زاکیره‌یه‌ى که‌ده‌که‌وێته
پاش مه‌رگمه‌وه!؟
هه‌رده‌م نامۆم به‌و بوونه‌وه‌ره‌ى که‌خۆمم، دیاره وه‌ک ته‌سه‌وور ده‌که‌م
خۆمم، ئه‌گینا ره‌نگه من نه‌بم، یان بۆ ده‌بێت من بم، ئه‌گه‌ر من نه‌بم
چى ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر من بم چى ده‌بێت؟َ!..
له‌ڕاستیدا نامۆم به‌و ساته‌وه‌خته‌ى که‌تێیدا هه‌م، چونکه هه‌بوونى
خۆم لاگرفته ئه‌گه‌ر هه‌بێتم، نامۆم به‌و زه‌مه‌ن و شوێنه‌ى که‌تێیدا
ده‌ژیم، که‌له‌ڕاستیدا گومانم هه‌یه تێیدا بژیم؟!.
"ئه‌میل سیۆران" سه‌باره‌ت به"گۆگۆلڕ" ده‌ڵێت:
( ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ى که له"پشکنه‌رى گشتى" و"ده‌روونه مردووه‌کان"دا
له‌به‌رچاوماندا به‌رجه‌سته ده‌بێت، هیچ نین؟!
که‌هیچیش نه‌بن که‌واته هه‌موو شتێکن؟!...).
ئه‌مه‌یه خوێندنه‌وه‌ى زیندوو که"سیۆران" بۆ تێکسته‌کانى" گۆگۆلڕ" ى
ده‌کات و هه‌موو ئه‌وه‌ى که‌پێشتر له‌باره‌یه‌وه نووسراوه‌و گوتراوه،
هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌مه‌ى که‌ڕووبه‌ڕووى
پرسیارێکیش ده‌بینه‌وه، ده‌بێت پێش وه‌خت خودى بونیادى پرسیاره‌که هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه،
ئه‌و پێوه‌ندییه‌ى که‌هیچ بوون و شت بوون پێکه‌وه گرێده‌دات، پێوه‌ندییه‌که
ئه‌قڵى ته‌قلیدى لێى حاڵى نابێت، چونکه تواناى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى
نییه، که‌واته تواناى ته‌ئویلیشى نییه، ئه‌و مانایه‌ى که ئه‌و جۆره
ئه‌قڵیه‌تانه له‌تێکستێکیدا ئه‌وداڵى دۆزینه‌وه‌ى ده‌بن و به‌ته‌سه‌وورى
خۆیان ده‌یدۆزنه‌وه، له‌راستیدا هه‌وڵدانه بۆ دۆزینه‌وه‌ى مانا؟!.
"سیۆران" سه‌باره‌ت به"گۆکۆلڕ" له‌درێژه‌ى باسێکیدا ده‌ڵێت:
( واقیعییه‌ته‌که‌ى هێنده گه‌وره‌یه تا ئه‌و راده‌یه‌ى ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ى
که‌هه‌ڵیان ده‌سووڕێنێت ده‌بنه نه‌بوو، به‌ڵکو ده‌بنه رموزاتى جووڵاو
که‌به‌ته‌واویى ئێمه‌ى تێداین، که‌سایه‌تییه‌کانى ئه‌و شکست ناهێنن و
ناکه‌ون، چونکه له‌سه‌ره‌تاوه شکستیان هێناوه‌و که‌وتوون... ئه‌وه‌ى
ئێمه له‌ودا خۆشمان ده‌وێت، ئه‌و رکه‌یه‌تى بۆ خه‌ڵکى، توند‌و تیژییه‌تى،
چه‌شنى بینینێتى بۆ دنیایه‌کى تاوانبار ).
دانا فایق: خوێن و
مه‌رگ پانتاییه‌کی زۆری له چیرۆکه‌کانتدا داگیرکردووه، بوونی ئه‌و هه‌موو
مه‌رگ و خوێنه تا چه‌ند په‌یوه‌ندیی به‌و سه‌رده‌م و واقیعه‌وه هه‌یه،
که تۆی تێدا ژیاویت و واقیع تا چه‌ند ره‌نگدانه‌وه‌و کاریگه‌ریی هه‌یه
له‌سه‌ر تێکست؟ یوسف عیزه‌دین: سه‌باره‌ت به‌وه‌ى واقیع چه‌ند کاریگه‌رى
له‌سه‌ر تێکست هه‌یه، سه‌ره‌تا ده‌بێت بپرسین واقیع چییه؟ یان تا چه‌ند
خه‌ڵک به‌گشتى ئه‌و واقیعه وه‌ک خۆى ده‌بینێت، یان مه‌به‌ستیه‌تى وه‌ک
خۆى بیبینێت؟!.
یوسف عیزه‌دین:
وه‌ره وه‌ک نمونه‌یه‌ک بڕوانه هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوه مێژووییانه‌ى که‌مێژووى
مه‌سیحیى بوونى ئیمپراتۆر کۆستانتین- ى گه‌وره، ده‌به‌نه‌وه بۆ ئه‌و
خاچه هه‌ڵواسراوه گه‌وره‌یه‌ى که‌له‌ئاسماندا بینیوێتى.. ره‌نگه هه‌بێت
بڵێت چۆن شتى واده‌بێت، ئیمکان نییه به‌ئاسمانه‌وه خاچێکى هه‌ڵواسراوى
بینیبآ، به‌ڵام به‌یه‌قینه‌وه هه‌ن که‌ده‌ڵێن بینیوویه‌تى، نه‌ک هه‌ر
خودى ئیمپراتۆر، به‌ڵکو هه‌موو ئه‌وه‌ى له‌و ده‌مه‌دا له‌گه‌ڵیدا بووه
ئه‌و خاچه‌ى بینیووه.
راستییه‌که‌ى ئه‌و ئیمپراتۆره پێش ئه‌وه‌ى که‌ببێته مه‌سیحى یه‌کێک
بووه له‌دوژمنه سه‌رسه‌خته‌کانى ئه‌و ئایینه، له‌ساڵى (312ز) که‌سانێک
به‌په‌له ده‌چنه لاى ئیمپراتۆر و داواى لێده‌که‌ن بچێته ده‌ر و سه‌یرى
ئاسمان بکات، وه‌ک ده‌ڵێن ئیمپراتۆر به‌چاوى خۆى خاچێکى گه‌وره‌ى له‌نوور
بینیووه که‌به‌ئاسمانه‌وه نه‌ک هه‌ڵواسراوه به‌ڵکو شوێن گۆڕکێى
کردووه‌و به‌چه‌شنى سه‌ماکارێک سه‌ماى کردووه، هه‌ر له‌مه‌شه‌وه ئه‌و
ئیمپراتۆره سه‌ربارى باوه‌ڕهێنانى به‌مه‌سیحییه‌ت، خاچیش ده‌کاته
هێماى مه‌سیحییه‌ت.
باشه هه‌موو ئه‌و باوه‌ڕداره مه‌سیحییانه‌ى که‌باوه‌ڕیان به‌مه‌سیحه
ئیدى هه‌ر کێیه‌ک بن و له‌چ ئاستێک‌دا بن، قبووڵى ده‌که‌ن تۆ بچیت و
پێیان بڵێیت ئه‌مه خورافاته، له‌کاتێکدا وه‌ک زاناکان بۆى ده‌چن له‌ڕووى
زانستیییه‌وه خورافات نییه‌و ئه‌وان ته‌فسیریان بۆ دۆزیوه‌ته‌وه‌و په‌یوه‌ستى
ده‌که‌ن به‌که‌ش و بارودۆخى ئاو و هه‌واو تیشک و گۆڕانکارییه سروشتییه‌کان،
به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ى وه‌ک راستییه‌ک وه‌رگرتووه‌و به‌موعجیزه‌یه‌کى
ئیلاهى ده‌زانێت، ئاماده نییه باوه‌ڕ به‌وه بهێنێت که‌دیارده‌یه‌که‌و
ته‌فسیرێکى عیلمى له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و پرسیاره ده‌مێنێت،
ئه‌گه‌ر دیارده‌یه‌کى وا ئیمکانى روودانى هه‌بێت، وه‌ک زاناکان ئاماژه‌ى
پێ ده‌ده‌ن، بۆ ده‌بێت له‌و ساته‌وه‌خته مێژووییه‌دا هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ى
بیه‌وێت فریاى مه‌سیحییه‌کان بکه‌وێت، که‌له‌و ده‌مه‌دا رووبه‌ڕووى
توندترین ئه‌شکه‌نجه و کوشت و کوشتار بوونه‌ته‌وه؟.. ئه‌گه‌ر رێکه‌وتیش
بێت رێکه‌وتێکى سه‌یره، وه‌ک ده‌رکه‌وتنى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ى که‌له‌کاتى
له‌دایک بوونى مه‌سیحدا ده‌رکه‌وتووه، له‌ئێستادا به‌حیساباتى زۆر ورد
و گه‌ڕانه‌وه بۆ کتێبه فه‌له‌کییه‌کانى ئه‌و ده‌مه و زۆر شێوازى
دیکه له‌ڕاستى ده‌رکه‌وتنى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه دڵنیابوون، هه‌رچه‌نده
ده‌رکه‌وتنى له‌و ئان و ساته‌دا له‌رێکه‌وت زیاتر هیچى تر نییه، به‌ڵام
جارێکى تر ئه‌و پرسیاره خۆى ده‌سه‌پێنێت، بۆ له‌و کاته‌دا؟
یان باوه‌ڕهێنانى خه‌ڵکێکى زۆرى ئیسلام که‌گوایه پاش مه‌رگى په‌یامبه‌ره‌که‌یان
دره‌ختێکى خورما به‌چه‌شنى مرۆڤێک گریاوه. له‌کاتێکدا کاتێک پێغه‌مبه‌رى
ئیسلام کوڕه تاقانه‌که‌ى ئیبراهیم ده‌مرێت و له‌کاتێکدا خۆى و سه‌حابه
و موسڵمانان خه‌ریکى ناشتنى ئیبراهیمن، خۆر ده‌گیرێت و به‌مه‌ش سه‌رجه‌م
ئاماده‌بووان به‌مه ده‌په‌شوکێن و له‌نێوان گریان و هه‌لهه‌له‌لێدان و
خۆشى ده‌ربڕیندا، له‌یه‌قینى ئه‌وه‌دان خۆر بۆ ده‌ربڕینى حوزن و خه‌فه‌تى
بۆ کوڕى تاقانه‌ى په‌یامبه‌ر گیراوه‌و ئه‌مه‌ش موعجیزه‌یه‌کى ئیلاهییه.
ده‌کرا په‌یامبه‌ر له‌و ساته‌دا بێده‌نگ بێت و هیچ نه‌ڵێت، یان شتێکى
وا بڵێت که‌ئه‌و رووداوه هێنده‌ى تر لاى موسڵمانان ببێته موعجیزه و
به‌مه‌ش ژماره‌ى باوه‌ڕدارانى زیاد بکات، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
له‌لایه‌ن باوه‌ڕدارانى و بێباوه‌ڕان پێى لێى داوا ده‌کرا، کردنى
موعجیزه‌یه‌ک بوو. که‌چى سه‌یر له‌وه‌دایه له‌نێو ئه‌و هه‌موو ئازاره
ده‌روونییه‌ى که‌تێیدا بووه، قسه‌یه‌کى کردووه که‌تائێستا جێگه‌ى سه‌رنجه‌و
زۆر قسه هه‌ڵده‌گرێت، گوتویه‌تى:
( خۆر و مانگ دوو ئایه‌تى خوداوه‌ندن له‌به‌ر خاترى مه‌رگ و ژیانى هیچ
که‌سێک ناگیرێن ).. که‌واته هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا ره‌تى ئه‌وه‌ى داوه‌ته‌وه
که‌مه‌رگى کوڕى ئه‌و و خۆر گیران هیچ پێوه‌ندییه‌کیان پێکه‌وه نییه،
بێگومان ئه‌مه کاریگه‌رییه‌کى زۆر ناخۆشى له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه ده‌بێت،
که‌به‌یه‌قینه‌وه پێیان وابووه خۆرگیرانه‌که پێوه‌ندى به‌مه‌رگى
کوڕى په‌یامبه‌رى ئیسلامه‌وه هه‌بووه.
حه‌زى مرۆڤ بۆ باوه‌ڕهێنان به‌ئه‌فسانه و خورافات بێسنووره‌و هیچ پێوه‌ندییه‌کیشى
به‌زه‌مه‌نێکى تایبه‌ته‌وه نییه، بگره له‌مڕۆیه‌کدا که‌زانست تێیدا
باڵاده‌سته گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕى؟!..
بێگومان ئه‌مانه هه‌مووى هۆکارى خۆیان هه‌یه، به‌ڵام باسکردنى لێره‌دا
جێى نابێته‌وه. به‌هه‌ر حالڕ ئه‌گه‌ر پێویست بکات هه‌ندێک نمونه
بهێنێنه‌وه.. یه‌کێک له که‌شیتییه‌وانه ئیتالییه‌کانى گه‌شته‌که‌ى "مه‌جه‌لان"
له‌ئۆقیانووسى هادى، له‌ده‌فته‌رى یاده‌وه‌رییه‌کانیدا ده‌نووسێت:
( زۆر جار قدیس ئیلمۆمان لێ ده‌رکه‌وت، له‌شه‌وێکى تاریک‌دا، به‌شێوه‌یه‌کى
ئاگرێکى داگیرساو له‌سه‌رووى که‌شتییه‌که‌مانه‌وه ده‌رکه‌وت، ئیدى
ئارام بووینه‌وه پاش ئه‌وه‌ى هه‌موومان ده‌گریاین بۆ ئه‌و چاره‌نووسه‌ى
که‌چاوه‌ڕێمان ده‌کات، به‌تایبه‌ت پاش گه‌رداو و گه‌رده‌لوولێکى بێوێنه..دیاره
هه‌ر کاتێک ئه‌و تیشک و وێنه‌یه بۆ هه‌ر که‌شتییه‌ک ده‌رکه‌وێت، ئه‌وه
نووقڵانه‌ى خێر و رزگاربوونه له‌نغرۆ بوون ).
ئه‌و تیشک و وێنه ئاگراوییه‌ى که‌باسکراوه به"ئاگرى قدیس ئیلمۆ"
ناسراوه، گوایه ئه‌م هاله‌یه له‌سه‌ر کڵێساکه‌شى له‌ئیتالیا ناو به‌ناو
ده‌رکه‌وتووه‌و بۆته بادیره‌ى خێر بۆ هه‌ر که‌سێک که‌بیبینێت!؟.
به‌ڵام ئه‌م جۆره تیشک و هاله‌یه که‌دواتر له‌وێنه‌کێشانیشدا ره‌نگى
داوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌وێنه‌کێشانى که‌سه ته‌قدیسکراوه‌کاندا، وه‌ک
ده‌ڵێن دیارده‌یه‌کى سروشتییه‌و له‌که‌ش و هه‌واى تایبه‌تدا ده‌رده‌که‌وێت،
به‌تایبه‌ت له‌شوێنه شاخاوییه‌کاندا، له‌کات وساتى تایبه‌تدا.. هه‌ربۆیه
ئه‌وانه‌ى که‌قه‌شه‌و که‌سه موته‌سه‌ویف و ره‌به‌نه دووره ده‌سته‌کانیان
له‌نزیک ئه‌شکه‌وتى چیاکان و نزیک لووتکه و له‌سات و کاتى تایبه‌تدا
بینیوون، ئه‌و هاله‌و تیشکه‌یان به‌ده‌وریانه‌وه بینیووه.
هه‌ر بۆیه ده‌ڵێن دیاره ئه‌و دره‌خته‌ى که مو‌سا بینیویه‌تى به‌سه‌ر
چیایه‌که‌وه‌و له‌به‌رچاویدا سووتاوه، به‌شێک بووبێت له‌و دیارده
سروشتییه‌ى که‌په‌یوه‌سته به‌تیشک و شکاندنه‌وه‌کانى.
"کۆلیکۆف" له‌کتێبێکیدا باس له‌وه ده‌کات که‌چۆن کۆمه‌ڵێک له‌وانه‌ى
که‌به‌چیاکاندا هه‌ڵده‌زنێن، ئه‌و ده‌مه‌ى به‌ره‌و لوتکه‌ى چیاى "تیین
شان" سه‌رکه‌وتوون، کاتێکیان زانیوه، له‌پڕ هه‌وره‌کان رووى خۆریان
داپۆشیوه‌و چه‌خماخه‌یان داوه‌و گرماندوویانه‌و دواتر یه‌کێکیان به‌هاوڕێیه‌که‌ى
گوتووه، ئاگاداربه له‌و ئاگره‌ى له‌سه‌ر سه‌رته، هه‌رچه‌نده له‌ئاگر
چووه، به‌ڵام ئاگر نه‌بووه‌و هاله‌یه‌ک بووه له‌تیشک، ئه‌مه جگه له‌و
تیشکه‌ى که‌دواتر له‌سه‌ر قامکه‌کانى هه‌ر یه‌کێکیانه‌وه هاتۆته ده‌رآ،
یان کۆمه‌ڵێکى تر له‌وانه‌ى به‌چیاکاندا هه‌ڵده‌گه‌ڕێن، به‌به‌رزى 3800
مه‌تره‌وه له‌ئاستى ده‌ریا، له‌پڕ بێجگه له‌بینینى ئه‌و تیشک و بریق
و باقه‌ى که‌بۆى هه‌یه له‌و شوێنانه‌دا په‌یدا بێت و په‌یوه‌سته به‌که‌ش
و هه‌وایه‌کى تایبه‌ته‌وه، هه‌ستیان کردووه، شتێک زۆر به‌تووندى
قژیان راده‌کێشێت و هێنده‌ى نه‌ماوه له‌بنڕا ده‌ریبهێنێت، پاش ئه‌وه‌ى
له‌گه‌شته‌که‌یان گه‌ڕانه‌وه لوتکه‌ى ئه‌و چیایانه‌یان ناو نا "ئه‌لیکترۆ".
جا که‌ده‌یان به‌سه‌رهاتى وا ده‌خوێنینه‌وه له‌ئێستاداو سه‌ربارى
دۆزینه‌وه‌ى هۆکاره راسته‌قینه‌که‌ى، که‌چى هێشتاکه پێى سه‌رسامین،
ئه‌ى باشه ده‌بێت "هانیبال" ێک که‌به‌درێژایى چیاکانى "ئاڵب" و ماوه‌یه‌کى
دوور و درێژ به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتنه رۆما رێى کردووه، ئه‌گه‌ر دیارده‌یه‌کى
واى هاتبێته پێش چاو، ده‌بێت چى گوتبێت، له‌کاتێکدا له‌مڕۆیه‌کدا که‌زۆربه‌ى
شته‌کان زانراوه، مرۆڤ خۆى لێ بێ‌ئاگا ده‌کات و تاپێى بکرێت ده‌چێته‌وه
باوه‌شى خورافات و ئه‌فسانه.
"مارکیز" له‌و باره‌یه‌وه قسه‌یه‌کى هه‌یه که‌ده‌ڵێت:
( ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیشت به‌خوا نه‌بێت، ئه‌وه ده‌بێت باوه‌ڕت به‌خورافاتێک
بێت؟! ).
ئیدى ئێمه له‌م ده‌رفه‌ته‌دا باس له‌ڕاست و دروستى ئه‌وه ناکه‌ین که‌له‌ده‌ره‌وه‌ى
ئێمه‌دا ده‌گوزه‌رێت، به‌ڵکو ئه‌و واقیعێکه‌و هه‌یه، واقیعێکى نغرۆ له‌خورافات
و ئه‌فسانه‌و سه‌دان شتى سه‌یر و سه‌مه‌ره، که‌زۆر سه‌یرتره له‌خودى
هه‌ندێک له‌و فه‌نتازیایانه‌ى که‌له‌نێو ئه‌ده‌بیاتدا ده‌گوزه‌رآ.
چى له‌وه سه‌یرتر هه‌یه، که‌هه‌زاران که‌سى نه‌خۆش لێره‌و له‌وێى
دنیا، به‌دکتۆره‌کانیشه‌وه سه‌فه‌ر بۆ فلیپین بکه‌ن، تا له‌سه‌ر ده‌ستى
که‌سانێکى به‌ناو رۆحانى، ئۆپه‌راسیونێکى رۆحییان بۆ بکرێت، ئیتر له‌م
ئۆپه‌راسیۆنه سه‌یر و سه‌مه‌رانه‌ى که ئه‌و جۆره که‌سانه به‌ئه‌نجامى
ده‌گه‌یه‌نن، هێنده شتى سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌که‌ونه‌ڕوو که‌نازانیت
به‌ئه‌قڵیه‌تى مرۆڤگه‌لێکى له‌و چه‌شنه پێبکه‌نیت، یان بۆیان بگریت.
به‌هه‌رحالڕ باسکردنى واقیع وه‌ک ئه‌وه‌ى که‌خۆى هه‌یه‌و وه‌ک ئه‌وه‌ى
که‌ده‌خرێته پێش چاومان و به‌ناوى واقیعه‌وه پیشانمان ده‌درێت، باس و
خواسێکى قووڵه‌و ناکرێت لێره‌دا له‌وه زیاترى له‌سه‌ر بڕۆین.
ئه‌گه‌ر لێره‌دا ئاماژه‌یه‌ک به گوته‌یه‌کى "گۆته" بده‌ین ره‌نگه
زۆر شتمان سه‌باره‌ت به‌و پێوه‌ندییه بۆ روونبێته‌وه، کاتێک ده‌ڵێت:
( هه‌ستى نزیکایه‌تیم له‌گه‌لڕ هه‌موو شتێکى ده‌وروبه‌ردا زانى،
هارمۆنیه‌تییه‌کى نوآ له‌نێوان من و سروشتدا هه‌یه، زۆر کامڵه.. به‌چه‌شنێک
کاریگه‌رییه‌کى قووڵى کرده سه‌ر هه‌موو گۆڕانێکى شوێن و وه‌رز و زه‌مه‌ن
).
دیاره مه‌به‌ستى گۆته له‌وه‌ى که‌ده‌یڵێت پێویست به‌ڕاڤه کردن ناکات
و پێم وایه مه‌به‌ستى روونه، به‌تایبه‌ت ئه‌و یه‌کێکه له‌وانه‌ى که‌به‌گۆڕینى
شوێنى جوگرافى هه‌ستى له‌دایک بوونه‌وه‌یه‌کى نوێى تێدا ده‌بزوآ، کاتێک
ده‌گاته رۆما ده‌ڵێت:
( دواجار له‌دایک بووم ).
ئیدى ئه‌مه‌یه پێوه‌ندى نووسه‌رێکى جیدى و به‌تواناى وه‌ک "گۆته" به‌واقیعه‌وه،
ده‌بینین واقیعێکى جوگرافى چه‌ند کاریگه‌رى له‌سه‌ر نووسه‌رێکى وه‌ک ئه‌و
هه‌یه، وه‌ک پێشتر به‌نموونه هێنامانه‌وه.
پێوه‌ندى ئه‌ده‌ب و واقیع جگه له‌قوتابخانه ئه‌ده‌بییه واقیعى و
ناچڕه‌ڵ و هاوچه‌شنه‌کانى که‌خۆى به‌به‌راورد له‌گه‌لڕ واقیع و له‌سه‌ر
بنه‌ماى ئه‌و بنیات ده‌نآ، ره‌نگه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاکانى نووسینه‌وه
تا ئێستا، تێکدانى پێوه‌ندى و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى چه‌مکه‌کان و هه‌ڵگێڕانه‌وه‌و
ئاڵوگۆڕ و ده‌ست له‌ریالیته‌ى ئه‌وه‌ى که‌هه‌یه و چوونه ئه‌ودیوى شته‌کان
و ده‌یان شتى له‌و چه‌شنه مه‌تره‌ح بووبێت، چونکه دواجار ئه‌ده‌بێک
به‌بآ خه‌یالڕ و ئه‌ندێشه ده‌بێت چى لێ دروست بێت و به‌چ ئاقارێکدا
بڕوات.
ئه‌ده‌بێک که‌لاى ئێمه مه‌تره‌حه ئه‌ده‌بێکه که‌تواناى گرتنه خۆى
فانتازیاى هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌بآ تێکدانى پێوه‌ندى واقیع و خه‌یالڕ یان
واقیع و خه‌ون، له‌ئاسته‌م و مه‌حالڕ نزیک ده‌بێته‌وه، به‌بآ تێکدانى
ئه‌وه‌ى که‌پێشتر ئاماژه‌مان پێدا، ئه‌ده‌ب ناتوانێت فانتازیا له‌خۆیدا
جآ بکاته‌وه، یان خۆى له‌نێو فانتازیادا جآ بکاته‌وه.
هه‌رچه‌نده زۆرێک له‌خوێنه‌ران زۆرجار خوێندنه‌وه‌ى تێکستێک ده‌که‌نه
ئامڕازێک بۆ خۆ دۆزینه‌وه‌یان، یان لانى که‌م وا تێى ده‌ڕوانن، له‌کاتێکدا
گرنکى تێکست له‌وه‌دایه که ونت بکات، من وه‌ک خۆم کاتێک شیعره‌کانى
حه‌للاج و زۆرێک له‌شاعیره مته‌سه‌ویفه‌کان ده‌خوێنمه‌وه هه‌ست به‌و
ونبوونه ده‌که‌م، ره‌نگه یه‌کێک له‌هۆکاره‌کانى هه‌ستکردن به‌و
ونبوونه‌ى که‌له‌نێو تێکسته زیندووه‌کاندا هه‌ستى پێده‌که‌یت، له‌وه‌وه
بێت که‌وه‌عز و ئیرشاد و ئامۆژگاریکردن له‌خۆ ناگرێت و تا کۆتایى
شتێکمان به‌سه‌ردا فه‌رز ناکات، به‌ڵکو ده‌مانباته نێو ئه‌زموونێکى
قووڵه‌وه، ره‌نگه به‌چه‌شنى نێو موسافیرى بیابانێک به‌ته‌واویى شه‌که‌ت
و ماندوو ببیت و له‌په‌لوپۆ بکه‌ویت و دڵنیا بیت له‌چنگ نه‌که‌وتنى ئاو
و له‌جێى ئه‌و سه‌راب ببینیت و ده‌ست له‌وه بشۆیت قوومه ئاوێکت چنگ
بکه‌وێت، به‌ڵام ئه‌و عه‌به‌سه‌ى که‌له‌و ده‌مه‌دا پێى ده‌گه‌یت،
راستییه‌که خۆت مه‌به‌ستت بووه پێى بگه‌یت، مردن له‌بیابانێکدا که‌به‌ویستى
خۆت بچیته نێوى مردنێکه خۆت هه‌ڵت بژاردووه، ره‌نگه موسافیر بوون
له‌و پانتاییانه‌ى گه‌ڕانه‌وه لێیان ئاسته‌مه چه‌شنێک بێت له‌شێتى،
هه‌ر وه‌ک چۆن خوێندنه‌وه‌ى زیندووش ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین به‌ته‌واویى
شێتییه، ئه‌وه ده‌توانین بڵێین به‌شێک له‌شێتى و سه‌ره‌ڕۆیى و موغامه‌ره
له‌خۆ ده‌گرێت.
هه‌ن ده‌یانه‌وێت له‌ئه‌نجامى خوێندنه‌وه‌ى تێکستێکى زیندووه‌وه، به‌و
په‌ڕى خۆشى و گه‌شبینییه‌وه بێنه ده‌رآ.. له‌کاتێکدا لاى من تێکستى
زیندوو که‌ده‌ر و حوزنێکى ئازار به‌خشم پآ ده‌به‌خشێت، ره‌نگه هیچ
شتێک هێنده‌ى خوێندنه‌وه‌ى تێکسته زیندووه‌کان مه‌رگت بیر نه‌خاته‌وه،
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌هه‌موو رووه‌کانیشه‌وه به‌لاى مه‌رگدا نه‌چووبێت،
هێنده به‌سه هه‌ست به‌ته‌وابوونى رسته‌و په‌راگراف و دواتر تێکسته‌که
بکه‌یت له‌ساته‌وه‌ختى کرده‌ى خوێندنه‌وه‌و ته‌واوبوونیدا، به‌مه‌ش ته‌وابوونى
شته‌کانت به‌ته‌واویى لا به‌رجه‌سته ده‌بێت و مه‌رگى ته‌واویى خۆتت
بیر ده‌که‌وێته‌وه.
ده‌بێت ئه‌وه‌یش بڵێین ئه‌و ته‌مه‌نه‌ى که‌مرۆڤ ده‌توانێت تێیدا
بخوێنێته‌وه، زۆر کورت و راگوزه‌ره‌و جێگه‌ى ئه‌سه‌فه؟!.
هه‌رچییه‌ک بکه‌یت فریاى خوێندنه‌وه‌ى نه‌ک هه‌موو شتێک به‌ڵکو فریاى
خوێندنه‌وه‌ى تێکسته زیندووه‌کانیش ناکه‌ویت.. ئه‌مه چ جاى ئه‌و
تێکسته له‌په‌راوێزدا که‌وتووانه‌ى که‌تێیاندا هه‌یه هیچ تێکستێکى
ناسراو و هاله بۆ دروستکراو پێى ناگاته‌وه، به‌ڕاستى هه‌رده‌م خیانه‌تێک
هه‌یه، هه‌رده‌م کارکردنێک هه‌یه بۆ سڕینه‌وه‌ى ئه‌وى تر، زۆرێک له‌و
تێکسته گریکییانه‌ى که‌له‌به‌ر ده‌ستدان و ده‌یانخوێنینه‌وه‌و له‌دنیادا
ریکلامیان بۆ ده‌کرێت، زۆر دوورن له‌و تێکسته زیندووانه‌ى که‌له‌سه‌رده‌مى
گریکه‌کاندا نووسراون، جا یا ماون و پشتگوآ خراون، یاخود هه‌ر له‌سه‌رده‌مى
نووسینیانه‌وه ونکراون، ئه‌مه جگه له‌و تێکستانه‌ى که‌به‌ڕاستى فه‌وتاون.
دانا فایق: (دزیی
ئه‌ده‌بی) یه‌کێکه له کێشه گه‌وره‌کانی ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌و تۆمه‌تبارکردنی
هه‌ندێک نووسه‌ر (به‌تایبه‌تی نووسه‌ره جددیی و داهێنه‌ره‌کان) به
دزی، بووه به پیشه‌ی هه‌ندێک نووسه‌ری تر‌و به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌ته‌یان
دوا ده‌خه‌ن، که زۆرجار به‌ڵگه‌کانیان ئه‌وه‌نده لاوازن، به ده‌گمه‌ن
خوێنه‌ر هه‌یه باوه‌ڕیان پێ‌بکات. تۆ له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانی ئه‌و چه‌مکه‌دایت
و ده‌کرێت به کام جۆری وه‌رگرتن و سوودلێوه‌رگرتن بگوترێ (دزیی ئه‌ده‌بی)؟
یوسف عیزه‌دین: هه‌رچه‌نده ئاگادارى ئه‌و
که‌ین و به‌ینه نیم، که‌تایبه‌ته به‌تاوانبارکردنى که‌سانێکى جدى به‌دزیى
ئه‌ده‌بى.. بۆ یه به‌ده‌ر له‌وه ئه‌گه‌ر بدوێم ئه‌وه ده‌بێت ئاماژه
به‌وه بده‌م، که‌به‌ڕاستى دزى ئه‌ده‌بى هه‌یه‌و کراوه‌و ده‌کرێت و
ناکرێت نکووڵى لێبکرێت، زۆر به‌ساده‌یش باشترین شێوه بۆ ناسینه‌وه‌یان
له‌پڕ ده‌رکه‌وتنى که‌سێک یان که‌سانێکه که‌تێکستێک یان چه‌ند تێکستێک
ده‌خه‌نه نێوه‌نده‌که‌وه‌و پاش که‌شف بوونیان پاشه‌کشه‌ده‌که‌ن و
نامێنن، ره‌نگه زۆر ئاسته‌م بێت، که‌سێک که‌دزییه‌کى له‌و چه‌شنه‌ى
کردبێت بتوانێت به‌رده‌وام بێت، به‌و پێیه‌ى له‌گه‌لڕ دزیى ئاسایدا
جیاوازه، دزێک چه‌ند جارێک ده‌توانێت بدزێت، ته‌نانه‌ت پاش که‌شف
بوونیشى، چونکه هیوایه‌کى هه‌یه به‌که‌شف نه‌بوون و نه‌گیران. به‌ڵام
نووسه‌رێکى دز چانسێکى واى نییه، چونکه ناوى خۆى خستۆته سه‌ر و
ئیدیعاى ئه‌وه ده‌کات که‌ئه‌و خاوه‌نى فڵانه نووسینه، ئه‌م که‌شفبوونه‌شى
ره‌نگه زیاتر په‌یوه‌ست بێت، به‌نێوه‌ندێکى تایبه‌تى و ئه‌وانه‌ى که‌تواناى
دۆزینه‌وه‌ى تێکستى دزراویان هه‌یه، له‌ڕێى خوێندنه‌وه‌و به‌دواداچوونه‌وه.
نمونه‌یه‌کت بۆ بگێڕمه‌وه که‌براده‌رێک بۆى گێڕاومه‌ته‌وه‌و له‌نێو
شارى سلێمانیدا روویداوه، سه‌باره‌ت به‌هونه‌رمه‌ندێکى شێوه‌کارى
بێ‌توانا، له‌کاتێکدا که‌به‌کۆمه‌ڵێک تابلۆى خۆى سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ى که‌له‌شوێنێکى
دیاریکراودا دانیشتوون سه‌رسام ده‌کات و زۆریان پآ سه‌یر ده‌بێت که‌له‌پڕ
ئه‌و که‌سه بآ ئه‌زموون و بێتوانایه توانیویه‌تى به‌و چه‌شنه کۆمه‌ڵێک
تابلۆى به‌حیساب هى خۆى بخاته به‌رده‌ستیان و جگه له‌داننان به‌تواناو
داهێنانى هیچى تریان بۆ نامێنێته‌وه، که‌چى یه‌کێک له‌ئاماده‌بووان
دوایان لێده‌کات که‌ماوه‌یه‌ک چاوه‌ڕێى بکه‌ن، تا ده‌چێته ماڵه‌وه‌و
دێته‌وه.. ئیدى به‌که‌سه شێوه‌کاره‌که‌شه‌وه به‌بآ ئه‌وه‌ى بزانن مه‌سه‌له
چییه چاوه‌ڕێى ئه‌و که‌سه ده‌که‌ن تا دێته‌وه، ده‌بینن کوراسی یه‌کێک
له‌هونه‌رمه‌نده جیهانییه‌کانى پێیه‌و هه‌موو ئه‌و تابلۆیانه‌ى تێدایه
که‌که‌سه شێوه‌کاره‌گه ئیدیعاى کردووه هى خۆیه‌تى.. ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێت
دزى که‌شف بکه‌یت، ده‌بێت ئاوا به‌به‌ڵگه‌وه که‌شفى بکه‌یت، ئه‌گینا
به‌مه‌زه‌نده‌و بگره‌و به‌رده‌و شێر و رێوى هێنانه‌وه مه‌به‌ست
ناپێکیت.
دانا فایق:
نه‌بوونی ده‌ریاو زه‌ریا له کوردستان وایکردووه
زمانی کوردی هه‌ژار بێ له ناوی ئه‌و زینده‌وه‌رو گیاندارانه‌ی له‌نێو
ده‌ریاو زه‌ریاکاندا ده‌ژین و چه‌ند گیاندارێکی که‌می لێ ده‌رچێ، زۆربه‌ی
گیانداره ئاوییه‌کان بێ ناون له زمانی کوردی‌دا. بۆ که‌سێکی وه‌ک تۆ
که له‌بواری وه‌رگێڕانیشدا کارده‌که‌یت، ئه‌مه تا چه‌ند بووه‌ته
گرفت و کێشه له‌به‌رده‌م کاره‌کانتداو له‌و حاڵه‌تانه‌دا وه‌رگێڕ چ
رێگه‌چاره‌یه‌کی هه‌یه؟
یوسف عیزه‌دین: "سۆسێر" ده‌ڵێت: ( هزر وه‌ک
خۆى به‌هه‌ورێکى بزۆز ده‌چێت هیچ شێوه‌یه‌کى دیاریکراوى تێدا نییه،
پێش وه‌خت هیچ بیرۆکه‌یه‌کى جێگیر له‌نێویدا بوونى نییه، شێوه‌کانیش
پێش چوونه نێو پێکهاته‌ى زمانه‌وه دیاری ناکرێن ). بۆیه له‌میانى
زمانه‌وه شێوه‌کان له‌به‌رچاوماندا به‌رجه‌سته ده‌بێت، کاتێکیش وشه
مانا له‌خۆ ده‌گرێت که‌جیاوازبێت له‌وشه‌یه‌کى دیکه، بۆ نمونه کاتێک
ده‌ڵێین"چیا" به‌جیاوازبوونى له‌گه‌لڕ وشه‌یه‌کى تر، ده‌بێته ئه‌و شته‌ى
که‌لاى ئێمه‌و له‌زمانێکى دیاریکراودا چیاى پێده‌ڵێن، له‌کاتێکدا به‌زمانێکى
دیکه شتێکى تر‌ى پێده‌ڵێن و مه‌حاڵیشه به‌بآ زانینى ئه‌و زمانه‌ى که‌شتێکى
تر و جیاواز له‌وه‌ى تۆ بۆ"چیا" به‌کارده‌هێنێت، بزانیت ئه‌و وشه‌یه‌ى
که‌ئه‌وان به‌کاریده‌هێنن، مه‌به‌ست له"چیا" یه. ره‌نگه زۆرێک له‌ئێمه
له‌کاتى فێربوونى زمانێکى تردا زۆرجار هه‌ست به‌ناڕه‌حه‌تى و نیگه‌رانییه‌کى
سه‌یر بکه‌ین، چونکه ده‌بێت ناوێکى دیکه لاى خۆت جێبکه‌یته‌وه که‌هه‌مان
ئه‌و شته ده‌گه‌یه‌نێت، که‌له‌ته‌مه‌نێکدا و پێش ئاشنا بوونت به‌هیچ
زمانێکى دیکه، ره‌نگه ته‌سه‌ورت نه‌کردبێت، ئه‌و وشه‌یه‌ى که‌تۆ بۆ
شتێکى دیاریکراوى به‌کارده‌هێنیت ته‌نها له‌نێو خۆتدا بڕده‌کات و له‌ده‌ره‌وه‌ى
هاوزمانه‌کانت بڕ ناکات و بوونى نییه. به‌واتایه‌کى دى که‌واته ئه‌و
"چیا"یه‌ى که‌لاى تۆ چیایه، وه‌ک وشه له‌شوێنێکى تر چیا نییه. ئه‌گه‌ر
"غه‌م و په‌ژاره" له‌ڕووى سایکۆلۆژییه‌وه گوزارشت له‌حاڵه‌تێکى تایبه‌ت
بکه‌ن، ئه‌وه له‌ڕووى زمانه جیاجیاکانه‌وه ده‌گۆڕێن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته
گرفت له‌ئاست وه‌رگێڕاندا، ته‌نانه‌ت فه‌رهه‌نگه‌کانیش له‌سه‌دا سه‌د و
به‌ته‌واویى توانایان به‌سه‌ر به‌رانبه‌ر دانانى ته‌واو و ره‌هاى دوو
وشه‌ى دوو زمانى جیاوازدا ناشکێت، بۆ نمونه هه‌ر زۆر دوور نه‌ڕۆین، (خودا)ى
کوردى، (ئیلاه و الله و رب ) ى عه‌ره‌بى نییه، چونکه ئه‌و شته‌ى که‌کورد
پێش هێرشه‌کانى عه‌ره‌به ئیسلامه‌کان بۆ ناوچه‌کانى و ئاشنابوونى به‌و
زاراوانه، خوداى به‌چه‌شنێکى دیکه ناسیوه، خودا لاى ئه‌و شتێکى تر
بووه، که‌له‌ئیسلامدا وانییه چونکه ئه‌وه‌ى ئه‌و خودا نییه به‌ڵکو
( ئیلاه و الله و رب)ه، تورک له‌جێى ئه‌و زاراوه عه‌ره‌بییانه‌ى که‌پێشتر
ئاماژه‌مان پێدا، وشه‌ى"tanri"ى هه‌یه، دیاره تورکه موسڵمانه‌کان
دژى به‌کارهێنانى ئه‌م وشه‌یه‌ن و له‌جێى ئه‌وه "الله" به‌کارده‌هێنن،
چونکه مێژووى ئه‌و وشه تورکییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ده‌مه‌ى که‌تورک
تێیدا "شامان" بووه‌و هه‌ڵگرى خه‌سڵه‌ته‌کانى ئه‌و زه‌مه‌نه‌یه، به‌ڵام
مه‌سیحى و موسه‌وییه‌کانى تورکیا له‌ناوبردنى ناوى خودا-دا "tanri" به‌کارده‌هێنن،
له‌کاتێکدا ئێزیدییه‌کان و کورده عه‌له‌وییه‌کان" خودا" به‌کارده‌هێنن،
ته‌نانه‌ت زۆر "هێڤییه خودآ" له‌ئاخافتندا به‌کارده‌هێنن، که‌واته ئه‌گه‌ر
ئه‌و خوایه‌ى ئه‌وان ده‌یناس و له‌مێژه‌وه‌و هێنده‌ى کۆنى ئایینه‌که‌یان
"خودآ-خودا"ى پێگوترابێت، ئه‌وه بێگومان ئه‌و "الله"ه نییه که‌دواتر
ئیسلام باسیلێوه‌کردووه، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌و "ئیلۆهیم" ه‌ش نییه که‌موسه‌وییه‌کان
باوه‌ڕیان پێى هه‌بووه‌و ئه‌گه‌ر شتێک زیاتر رۆبچینه نێو قووڵایى ئه‌و
هه‌ڵه سه‌یرانه‌ى که‌له‌نێو زماندا هه‌یه‌و له‌کاریگه‌ریه‌کانى
بکۆڵینه‌وه له‌زۆر شت حاڵى ده‌بین، بۆ نمونه وه‌ک گریمانێک له‌زه‌مه‌نێکدا
ئه‌گه‌ر یه‌کێک هاتبێت و به‌کوردێکى غه‌یره موسڵمانى گوتبێت خوداکه‌ى
ئێوه‌و ئیلۆهیمه‌که‌ى موسه‌وییه‌کان یه‌که‌و ئه‌وانیش باوه‌ڕیان کردبێت
ئه‌وه چ چه‌واشه‌ى کردوون و چ رێگه‌یه‌کى ئاسانیشى دۆزیوه‌ته‌وه بۆ
قه‌ناعه‌ت پێکردنیان بۆ باوه‌ڕهێنان به‌ئیلۆهیمه‌که‌ى ئه‌و. زمان زۆر
له‌وه زیاترى پێده‌کرێت که‌ئێمه ته‌سه‌ورى ده‌که‌ین. به‌ڵام نه‌ک هه‌ر
ئه‌و خه‌ڵکه‌ى که‌دووره له‌نووسین و خوێندنه‌وه به‌ڵکو به‌شێکى هه‌ره
زۆرى خوێنه‌ران و نووسه‌رانى کورد له‌خودى گێرمه‌و کێشه‌کان و گرفت و
له‌مپه‌ر و ئاسته‌نگه‌کانى زمان بێ‌ئاگان. ره‌نگه به‌شێکى به‌رچاوى
شکستى یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى خه‌بات و تێکۆشانه سیاسییه‌کانى کورد
په‌یوه‌ست بێت به‌به‌کارهێنانى زمانه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌ڕووى
سایکۆلۆژیشه‌وه کاتێک که‌سانێکى سیاسى هه‌میشه به‌خه‌ڵکى ژێر پانتایى
ده‌سه‌ڵاتیان و ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵیانن ده‌ڵێن:( خاکى ئێمه به‌شێکه له‌خاکى
ئه‌وان، جیابوونه‌وه مه‌حاڵه، له‌مه زیاتر ناکرێت ) و ده‌یان گوته‌ى
له‌و چه‌شنه، ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌کى میکانیکى تواناى ئه‌قلڕ بۆ هه‌ڵگرتنى
وشه سلبییه‌کان و دوا وشه‌ى دێڕه‌کان زیاتره، که‌واته ئه‌وه‌ى له‌ئه‌قڵى
گوێبیستى سه‌دان جاره‌ى ئه‌و جۆره قسه‌و گوتارانه‌دا ده‌مێنێته‌وه ئه‌م
وشانه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ى سه‌ره‌وه به‌نمونه وه‌رگرین: (
ئه‌وان، مه‌حاڵه، ناکرێت)، پێموایه ئیدى به‌شێکى کاره‌ساتى کورد له‌ئاست
نه‌بوونى پرۆژه‌یه‌کى زیندوو و خوێندنه‌وه‌ى دنیا‌و نه‌توانینى بۆ گۆڕین
و زۆر شتى تر گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کى نسبیش بێت په‌یوه‌سته به‌و نمونه‌یه‌ى
که‌پێشتر هێنامانه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌زمان ئه‌گه‌ر بڕوانینه ته‌فکیکییه‌کان ده‌بینین مانا
شتێک نییه جێگیر بکرێت، کاتێک رسته‌یه‌ک ده‌خوێنیته‌وه ماناکه‌ى به‌شێوه‌یه‌ک
له‌شێوه‌کان به‌هه‌ڵواسراوى ده‌مێنێته‌وه، دال ده‌مانباته‌وه سه‌ر
دالێکى تر و به‌م چه‌شنه ئیدامه‌ى ده‌بێت، "ژاک دریدا" به‌مه‌به‌ستى
ده‌ست خستنه نێو زمان و دروستکردنى وشه‌یه‌کى نوآ ئه‌م وشه‌یه‌ى
هێنایه کایه‌وه"differance " به‌تێکه‌لڕکردنى دوو وشه‌ى فه‌ڕه‌نسى که‌یه‌کێکیان
به‌واتاى جوداکارى دێت و ئه‌ویتریشیان به‌واتاى دواخستن.
"باختین"یش پێى وایه که‌زمان شتێکى جێگیر نییه‌و هه‌رده‌م له‌گۆڕان و
شکڵ وه‌رگرتندایه، به‌چه‌شنێک که چ خۆى کارده‌کاته سه‌ر کو‌لتوور و چ
کولتووریش کارى تێده‌کات.
" لۆسێرکلڕ" ئاماژه به‌وه ده‌دات که‌بارودۆخه مێژووییه‌کان زمان ده‌گۆڕن
و په‌ره‌ى پێده‌ده‌ن و شۆرشى کۆمۆنیسته‌کانى روسیا له‌ساڵى 1917دا به‌نمونه
ده‌هێنێته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌دات که‌ئه‌و دروشمانه‌ى که"لینین"
بۆ شۆرشه‌که‌ى داناوه، ته‌نها ره‌نگدانه‌وه یان دیاریکه‌رى رووداوێکى
مێژوویى نییه، به‌ڵکو بۆ خۆى رووداوێکى مێژووییه.
زمان چ به‌په‌یوه‌ست بوونى به‌گرامه‌ره‌وه یان به‌لادان لێى، راڤه‌و
شیکارى زۆرى ده‌وێت و قسه زۆر هه‌ڵده‌گرێت، هه‌ر بۆ نمونه"لۆسێرکلڕ"
له‌میانى شیکارکردنى ئه‌م دێڕه:
(Im not so young as I used)ى نێو رۆمانى((Cakes and Aleى "سۆمرست
مۆم"دا، ئاماژه به‌هه‌ڵه‌ى گرامه‌رى ئه‌و دێڕه ده‌دات، له‌کاتێکدا
باس له‌چێژبینینى ده‌کات له‌خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و دێڕه، هه‌رچه‌نده له‌گه‌لڕ
زمانى ئینگلیزی‌دا ناگونجێت و "مۆم" له‌زمانى کاراکته‌رێکى مێینه‌ى نێو
رۆمانه‌که‌یه‌وه خستویه‌تییه‌ڕوو.
"لۆسێرکلڕ" سه‌باره‌تى ده‌ڵێت:
( هه‌ڵه زیاتر چێژت پآ ده‌به‌خشێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى روونه و شتێکى
خۆشه له‌هه‌ڵه به‌کارهێنانى زماندا، ئه‌و خانمه کۆکنییه"مه‌به‌ستى
له‌کاراکته‌ره مێینه‌که‌یه"، شتێک ده‌ڵێت که‌منى رۆشنبیر ناتوانم
بیڵێم چونکه زمانى ئینگلیزى په‌تى به‌کارده‌هێنم، بۆیه ئێره‌یى پآ ده‌به‌م...
ئه‌م هه‌ڵه زمانه‌وانییه‌ش وه‌ک هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کى دیکه شیاوى راڤه‌کارییه‌و
راڤه‌کردنیشى ئاسانه، چونکه ناکرێت ئافره‌تێکى نه‌خوێنه‌وارى کۆکنى
وه‌ک گه‌نجێکى ده‌رچووى ئۆکسفۆرد بدوێت، به‌گوزارشتێکى دیکه هه‌ریه‌که‌یان
شێوه‌زارێکى تایبه‌ت و جوداترى له‌وه‌ى تر هه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌م
دوو شێوه‌زاره له‌ئاست کۆمه‌ڵایه‌تیدا یه‌ک نه‌بن، به‌ڵام سه‌باره‌ت
به‌لێتۆژه‌رێکى زمانه‌وانى له‌یه‌ک ئاستدان.. سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌و
رسته‌یه‌ى که‌ئاماژه‌مان پێدا چ لاى خوێنه‌ر مه‌فهومه‌و چ ئیشکالیشى که‌متره
له‌رسته"راست و دروسته" ئاڵۆزه‌کان....).
دیاره هه‌رچه‌نده ئه‌م جیاوازییه له‌نێوان زمانى نووسین و زمانى خه‌ڵکیدا
له‌زۆر زماندا به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو هه‌یه بۆ نمونه نه‌خوێنه‌وارێکى
مه‌غریبى ئه‌گه‌ر تێکستێکى عه‌ره‌بى نووسراوى به‌زمانى قورئان بۆ
بخوێنیته‌وه هیچى لێ تێناگات، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى که‌له‌شێوه‌زارى عه‌ره‌بى
شوێنه‌کانى تریش ناگات و دیاره پێچه‌وانه‌که‌شى راسته، له‌کاتێکدا
خوێنه‌واره عه‌ره‌بى زانه‌کانیان له‌زمانى نووسین و خوێندنه‌وه‌ى عه‌ره‌بى
ده‌گه‌ن و له‌و میانه‌شه‌وه له‌یه‌کترده‌گه‌ن، به‌ڵام له‌نێو شێوه‌زاره‌کانى
زمانى کوردی‌دا ئه‌و گرفته نییه‌و زمان ئه‌وه‌یه که‌هه‌یه، واته نه‌خوێنه‌وارى
هه‌ر شێوه‌زارێک گه‌ر تێکستێکى کوردى به‌شێوه‌زارى خۆى نووسراوى بۆ
بخوێنیته‌وه لێى حاڵى ده‌بێت و دووچارى گرفتێکى ئه‌و تۆ نابێته‌وه،
به‌واتایه‌کى دى له‌کوردیدا زمانى ئاخافتن و نووسین به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو
لێک نزیکن و مه‌گه‌ر له‌داهاتووداو پاش گۆڕانێکى زۆرى زمانى نووسین، که‌لێن
بکه‌وێته نێو زمانى ئاخافتن و زمانى نووسینه‌وه، به‌ڵام هه‌ر ناگاته
ئه‌وه‌ى بۆ نمونه له‌زمانى عه‌ره‌بیدا هه‌یه. به‌هه‌رحالڕ زمانى
کوردى فه‌رهه‌نگێکى ده‌وڵه‌مه‌ندى له‌بوونى زاراوه کشتکارى و ئاژه‌ڵدارییه‌کان
و ناساندنى سروشت و کرده سێکسییه‌کان و جوێندان و ته‌شهیرکردن و
ریسواکردن و زۆر شتى تردا هه‌یه، به‌واتاى ئه‌وه‌ى زمانى نزیکه له‌و
میرات و مێژووه‌ى که‌خۆى خاوه‌نیه‌تى و هه‌ڵقوڵاوى واقیعى ژیانییه‌تى،
به‌ڵام له‌وه بترازێت زمانى کوردى وه‌ک خۆى و به‌بآ په‌ره‌پێدان و
هێنانه‌ناوه‌و دۆزینه‌وه‌ى زاراوه‌و وشه‌ى نوآ و خستنه‌سه‌ر و جێى
کردنه‌وه‌ى، تواناى له‌ئاست گوزارشتى فه‌لسه‌فى و مه‌عریفى و زانستى و
زۆر کایه‌ى دیکه‌دا نییه، له‌کاتێکدا وه‌ک نمونه‌یه‌ک ره‌نگه که‌م
زمان هه‌بێت هێنده‌ى زمانى کوردى، هه‌مه‌چه‌شنه‌ى زاراوه‌و وشه‌ى
جوێندان بگرێته خۆى و هه‌رده‌م ئاماده‌باشى به‌ره‌وپێش بردنیشیانى هه‌بێت،
دیاره ئه‌مه ته‌وه‌رێکى سه‌ر زاره‌کى نییه، به‌ڵکو بابه‌تێکى زۆر
گرنگه بۆ ناساندن و که‌شفکردنى زۆر نهێنى و په‌نهانى نێو ناخى مرۆڤى
کورد‌و چۆنیه‌تى روانینى بۆ دنیا، کاڵنه‌بوونه‌وه‌ى زمانى جوێندان و به‌رده‌وامبوونى
له‌واقیعى به‌کاربردنیداو وه‌ک ئاماژه‌شمان پێدا هه‌میشه به‌ره‌وپێشچوونى
بابه‌تێکى جه‌نجالڕ و سه‌ربه‌خۆیه‌و مه‌ودایه‌کى به‌رفراوانتر و ده‌رفه‌تێکى
له‌مه‌ى ئێستا زیاترى ده‌وێت، تابتوانین زیاتر لێى وردبینه‌وه‌و راڤه‌ى
بکه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌پرسیاره‌که‌شتان که‌تایبه‌ته به‌نه‌بوونى ئه‌و وشه‌و
زاراوانه‌ى که‌تایبه‌تن به‌زینده‌وه‌ر و رووه‌که ئاوییه‌کان له‌زمانى
کوردی‌دا، دیاره راسته‌و ئه‌مه گرفتێکه له‌ئاست نووسین و وه‌رگێڕاندا
به‌زمانى کوردى هۆکاره‌که‌شى ته‌نها نه‌بوونى نییه، به‌ڵکو ئه‌و دژایه‌تییه‌یه
که‌که‌سانێک له‌ئاسته جیاجیاکانى ئه‌کادیمیى و زمانناسى و رۆژنامه‌گه‌رى
و بواره‌کانى تردا ده‌رحه‌ق به‌هێنانه ناوه‌وه‌ى زاراوه‌و وشه‌ى بیانى
ده‌که‌ن و وه‌ک "هه‌ژار" له‌پێشه‌کی "هه‌نبانه بۆرینه"دا ئاماژه‌یان
پێده‌داو ده‌ڵێت: ( به‌ناوى کوردایه‌تى تۆخ، له‌زمانه به‌سته‌زمانه‌که‌ى
وا لاواز و په‌ره‌وازه‌و بآ خودانمان بوونه میملڕ، قل به‌قل و چلڕ به‌چڵى
زۆر به‌وردى ده‌پشکنن و هه‌ر وشه‌یه‌ک بۆنى عاره‌بییه‌کى کۆنى یان
فارسییه‌کى مردووى هه‌زار ساڵه‌ى لێ بێت، ئه‌و زانا کوردپه‌روه‌رانه‌ى
پآ شێت ده‌بن. وه‌ک دزێکیان له‌ناو کادێن دا گرتببآ، دوژمنى راى ئیمانت
بآ، چه‌ى پآ ده‌که‌ن! هه‌روا چه‌قۆیه‌و لێى ده‌سوێن، ده‌یده‌نه به‌ر
پلار و جوێن، کارێکى به‌سه‌ردا ده‌هێنن دۆم به‌ژنى خۆى نه‌کردبآ.
ئاوڕوى وێژه‌رى وشه‌که‌ش به‌مه‌رده‌ى کاوڕاى پیوازفرۆش ئه‌وه‌ن! مه‌ڵآ
قه‌ڵه‌م! بێژه پێنوس. مه‌یژه کاغه‌ز! بوشه تێنوس. نه‌بێژ ده‌فته‌ر!
بڵآ په‌ڕاو ).
هه‌ر له‌هه‌مان پێشه‌کیدا"هه‌ژار" ئاماژه به‌قورئانیش ده‌دات له‌ڕووى
بوونى ده‌یان وشه‌ى بیانى و ده‌ڵێت:
( ته‌نانه‌ت قورعانى پیرۆز-که‌له‌پاکى ره‌وانى دا مۆجیزاته- ده‌یان
وشه‌ى نه‌ژاد رۆمى، سانسکریتى، په‌هله‌وى، یۆنانى، کوردى و ئارامى کۆنى
تیدایه).
ئیدى ئه‌وه‌ى سه‌ره‌وه نمونه‌یه‌کى ره‌وان و ئاشکرایه سه‌باره‌ت به‌ڕاى
که‌سێکى زمان زانى وه‌ک"هه‌ژار"، که‌پێم وایه به‌ته‌وایى درکى به‌و مه‌ترسییه
کردووه که‌که‌سانێک به‌ناوى بژارکردنى زمانى کوردییه‌وه به‌زمانى
کوردیان کردووه‌و له ئێستاشدا ئه‌و جۆره که‌سانه له‌مپه‌رن له‌ئاست
هه‌ر نووسینێکى نه‌وه‌ى نوێداو هێنده به‌زمانى نووسینه‌وه‌که ده‌یگرن،
له‌ڕووى کوردییه یان نا، په‌تییه یان هیمۆژین و تێکه‌لڕ و زۆر شتى
دیکه‌ى له‌و چه‌شنه، زۆرێک له‌وانه نه‌زانین و که‌م مه‌عریفه‌ى خۆیان
به‌داکۆکیکردن له‌زمانى کوردى په‌رده‌پۆش ده‌که‌ن. کاتێک تێکستێکى نوآ
ده‌بینن به‌وشه‌کانى تێکسته‌که‌وه ده‌یگرن و لێى نابنه‌وه، ئیدى ئه‌وه‌ى
به‌قسه‌ى ئه‌وانیش بکات، ئه‌وه ده‌بێت بۆ نمونه له‌وه‌سفى نووسه‌رێکى
باش‌دا به که‌ڵه نووسه‌ر و شۆڕه‌سوار ناوى ببات و دنیاى نووسین بکاته
گۆڕه‌پانى جلیت بازى و رم رمێن و حیله‌ى ئه‌سپى که‌حێل و ئاوزنگ و ره‌شمه
و یاڵ و ده‌یان وشه‌ى سه‌رده‌مى سوارچاکى و کشتکارى تێکه‌لڕ به‌نووسینه‌که‌ى
بکات و له‌جێى بڵآ لێکۆڵینه‌و راڤه‌کارى و شتى له‌و چه‌شنه به‌ڕاى ئه‌وان
واباشه بڵێت شه‌ن و که‌وى ده‌که‌م و زۆر زاراوه‌و وشه‌ى له‌و چه‌شنه
که‌ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت نووسین له‌نێویاندا بمێنێته‌وه‌و ته‌جاوزى نه‌کات،
دیاره به‌مه‌ش نووسین هێنده ته‌بسیت ده‌که‌نه‌وه، که‌هیچ ره‌هه‌ندێکى
بۆ ناهێڵنه‌وه‌و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که‌له‌گه‌لڕ ئه‌وجۆره ئه‌قڵیه‌تانه‌دا
ده‌نگونجێت، من لێره‌دا ناڵێم زمانى کوردى نابێت ئیزافاتى وشه‌ى به‌بنه‌چه
کوردى بۆ زیاد بکرێت، یان لێگه‌ڕێین چۆن ده‌نووسرێت بنوسرێت، به‌بآ ره‌چاوکردنى
گرامه‌ر و رێساکانى زمانى کوردى بنووسرێت، ببێته شتێک له‌هه‌موو شتێک
بچێت ته‌نها له‌زمانى کوردى نه‌بێت و که‌س لێى حاڵى نه‌بێت. نه‌خێر
ئیدیعایه‌کى وام نییه، به‌ڵام ناکرێت ئیش و کارى په‌نجا ساڵى دنیایه‌ک
به‌ناو رۆشنبیر و نووسه‌ر و خاوه‌ن بڕوانامه‌و مووچه‌خۆرى ده‌زگا
رۆشنبیرییه‌کان، ئه‌م بژارکردنه بآ سه‌رو به‌ره‌و له‌یه‌کتر جودایه
بێت و هه‌ریه‌که‌ى بۆخۆى شتێکى لێ لابه‌رێت و شتێکى بخاته سه‌ر و ببنه
مایه‌ى ئاشووب و سه‌رلێشێواوى، سه‌یر له‌وه‌دایه له‌گه‌رمه‌ى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى
به‌عس کوردى قڕ ده‌کرد، ئه‌م جۆره رۆشنبیرانه لێره‌و له‌وآ خۆیان به‌م
بژارکردنه‌ى زمانى کوردییه‌وه سه‌رقالڕ کردبوو، ئێستاش باسى خه‌باتى
ئه‌و رۆژگاره‌ت بۆ ده‌که‌ن، که‌چه‌ند ماندووى ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بوون،
به‌عسێک که‌ڕێگه‌ى به‌هیچ شتێکى باش نه‌ده‌دا بۆ کورد و دژ به‌میرات و
کو‌لتوور و رۆشنبیرییه‌که‌ى و هه‌موو شته‌کانى تر‌ى بوو، سه‌یر نییه
لاقه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى نه‌کردبێت و به‌ڵکو پشتگیریشى لێده‌کردن، به‌هه‌رحالڕ
با ئه‌مه وه‌ک پرسیارێک لێره‌دا جآ بهێڵین.
سه‌باره‌ت به بوونه‌وه‌ره ده‌ریاییه‌که‌ن، ده‌ڵێم ئاساییه له‌زمانى
کوردی‌دا ئه‌و زاراوه‌و وشه تایبه‌تانه چنگ ناکه‌وێن، زۆر به‌ئاسایى و
بآ گرآ و گۆلڕ و چه‌ندو چوون، وشه بیانییه‌که له‌جێیان به‌کارده‌هێنرێته‌وه،
ئه‌گه‌ر له‌زمانى کوردی‌دا نه‌بن، هه‌روه‌ک چۆن، ئه‌خته‌بووت به‌عه‌ره‌بى
و Octopus به‌ئینگلیزى و ته‌نانه‌ت له‌زمانى ئیتالى و ئیسپانی و پۆرته‌کێزى
و هه‌ندێک له‌زمانه‌کانى تریشدا بنه‌ڕه‌تى وشه‌که یه‌که‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ لاتینییه‌که‌ى و عه‌ره‌بیش به‌بآ هیچ گرفتێک وه‌رى گرتووه‌و به‌کارى
ده‌هێنێت، یان کآ ده‌ڵێت ره‌نگه له‌بنه‌ره‌تدا سه‌ر به‌زمانێکى دیکه
بێت، نازانم بۆ پۆرته‌کێزیه‌ک پێى ئاساییه، (ناعور و بئر) عه‌ره‌بى و
سه‌دان وشه‌ى عه‌ره‌بى به‌کاربهێنێت به‌بآ هیچ گرفتێک و به‌چه‌شنێک که‌به‌قه‌ولى
زمان زانه‌کانیان زمانى ئه‌وان و ئیسپانییه‌کان به‌حوکمى تێکه‌ڵبوونى
له‌گه‌لڕ زمانى عه‌ره‌بى بۆته زمانێگى گرنگتر و جیاوازتر له‌زمانه ئه‌وروپییه‌کانى
تر و شانازیشى پێوه ده‌که‌ن. که‌چى که‌سانێک لاى ئێمه ئه‌و ئه‌خته‌بووته‌ى
که ئه‌کته‌پس و ئۆکتاپۆس- و شتى له‌و بابه‌ته‌یه له‌زمانه
رۆژئاواییه‌کاندا، واته وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا یه‌ک بنه‌ڕه‌تیان هه‌یه
وه‌ک( پێنتا و پێنج) یان(دێتا و ده).. به‌هه‌رحالڕ ناوى ئه‌و زینده‌وه‌ر
هه‌ره گرنگه له‌میسۆلۆژیا کۆنه‌کاندا کراوه‌ته( هه‌شت پآ) له‌سه‌ر
وه‌زنى( چوار پآ )، ئیدى نازانین چى به‌ئه‌قڵیه‌تێکى ئاوا بڵێین، که‌پێى
قبوولڕ نییه ناوى زینده‌وه‌رێک به‌کاربهێنێت که‌خۆى نیه‌تى و وه‌ک
ناویش له‌زمانه‌کانى تره‌وه هاتۆته نێو زمانه‌که‌ى، هه‌ر بۆیه نابێت
پێشمان سه‌یر بێت سبه‌ینآ به‌ناوى ئه‌وه‌ى کۆمپیوته‌ر و شته ئه‌لکترۆنییه‌کان
و سه‌دان شتى تریش به‌وپێیه‌ى که کوردى نین، به‌ناوى کردنه کوردی‌یان
وشه‌یان بۆ داتاشرێت، ئه‌گه‌ر شتێکى باشیشیان بۆ دابنرێت یان بۆیان
بدۆزرێته‌وه به‌هه‌رحالڕ، به‌ڵام ره‌نگه زۆرێک له‌وه‌رگێڕانه‌کانى
وشه و زاره‌وه‌کان ببێته مایه‌ى پێکه‌نین.
دانا فایق: ته‌سه‌وف
و عیرفان کاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر گه‌لێک له گه‌وره ئه‌دیب و
نووسرانی دونیا‌و به‌شێک له ئه‌ده‌بیاتی جیهانیان داگیرکردووه. ئه‌ده‌بیاتی
کوردی تا چه‌ند توانیویه‌تی سوودیان لێ ببینێ و تا چه‌ند کاریگه‌رییان
هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی کوردی؟
یوسف عیزه‌دین: دیاره ره‌گ و ریشه‌ى ته‌سه‌وف
زۆر کۆنه‌و ره‌نگه زۆر له‌و مێژووه‌ى له‌ڕێى نووسراوه‌کانه‌وه گه‌یشتۆته
ده‌ستمان، زۆر له‌وه کۆنتر بێت و تائێستا که‌شف نه‌کرابێت.
تاوییه‌کان سه‌ربارى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تادا وه‌ک بیرۆکه‌یه‌کى فه‌لسه‌فى
هاتۆته ئاراوه یان هه‌ن پێیان وایه که‌سه‌ره‌تا فه‌لسه‌فه بووبێت و
دواتر بۆ په‌رچدانه‌وه‌ى کۆنفۆشیۆسییه‌کان وه‌ک ئایینێک خۆیان خستبێته‌ڕوو..
ئیدى ئه‌مه هه‌ر چۆنێک بووبێت ئه‌وه‌ى به‌لاى ئێمه‌وه گرنگه، بوونى
قووڵاییه‌کى ته‌سه‌وفییه لاى تاوییه‌کان، بگره له‌زۆر بۆچوون و خاڵ و
ته‌وه‌ردا جار هه‌یه ته‌سه‌وفیش تێپه‌ڕده‌کات، وه‌ک ئه‌وه‌ى که‌دواتر
له‌نێو دنیاى ئیسلامدا دێته کایه‌وه.
"چوانگ تز" "تاو" ده‌شوبهێنێت: ( به‌و شته‌ى که‌هه‌م بۆشاییه‌و هه‌م
نابۆشایى، ئه‌مه له‌کاتێکدا هیچیان نییه، ده‌یشووبهێنێت به‌و شته‌ى
که‌دروستکه‌رى ره‌گ و قه‌ده‌کانه، به‌بآ ئه‌وه‌ى خۆى ببێته ئه‌وان..
"تاو" جیاده‌کاته‌وه له‌هه‌مان کاتیشیدا کۆده‌کاته‌وه، به‌بآ ئه‌وه‌ى
خۆى جیابکرێته‌وه یان کۆبکرێته‌وه.. بوونه‌وه‌ره‌کان ده‌بزووێنێت و
جووڵه و سکونیان پآ ده‌به‌خشێت و پێش هه‌موو شتێک هه‌بووه به‌بآ ئه‌وه‌ى
کۆن ببێت، له‌سه‌ر و هه‌موو شتێکه‌وه‌یه به‌بآ ئه‌وه‌ى به‌رز بێت، له‌خوار
هه‌موو شتێکه‌وه‌یه به‌بآ ئه‌وه‌ى نزم بێت، ئه‌و هێزێکه شوێن و زه‌مانى
نییه ).
پێموایه هه‌ر که‌سێک که‌مێک شاره‌زایى له‌ئایینه‌کاندا هه‌بێت، له‌م
گوته‌یه‌ى تاوییه‌کان حاڵى ده‌بێت و ده‌زانێت "تاو" چییه‌و کێیه. ده‌ستپێکى
تاوییه‌کان له‌نێو سروشت و تێڕامانه‌وه، لێکچووه له‌ئه‌زموونى زۆرێک
له‌و سۆفیانه‌ى که‌وه‌ک خه‌ڵوه‌تگه شوێنى دووره ده‌ست و نێو سروشتیان
هه‌ڵبژاردووه، جگه له‌وه‌ى که‌خودى تێڕامان له‌سروشت و هه‌وڵدان بۆ
دۆزینه‌وه‌ى په‌نهان و نهێنییه‌کانى بابه‌تێکى سه‌ره‌کى "تاو"ییه‌کان
بووه.
ده‌کرێت به‌کورتى ئاماژه به‌یه‌ک دوو دێڕ له‌تێکستى "تاو"ییه‌کان بده‌ین:
( له‌وآ سه‌ره‌تایه‌ک هه‌بوو
له‌وآ سه‌ره‌تایه‌ک هه‌بوو ده‌که‌وته پێش ئه‌و سه‌ره‌تایه‌وه ).
( یه‌کانگیرى شته‌کان به‌ڵگه‌ى بوونیانه
هه‌موو شتێک هه‌ندێک شته
هیچ شتێکیش نییه نه‌بێته هه‌موو شتێک ).
( کاتێک ده‌ڵێین هه‌موو شتێک له‌ناوه‌وه ده‌ست پێده‌کات
که‌واته مه‌به‌ستمانه بڵێین له‌خودى خۆیه‌وه ده‌ست پێده‌کات ).
( ئه‌وه‌ى به‌سه‌رکه‌وتن شادمان بێت، شادمانه به‌کوشتن
ئه‌گه‌ر شادمانیش بیت به‌کوشتن نا‌توانیت ببیته ته‌واوکه‌رى خۆت ).
زۆر خاڵى لێکچوون له‌نێو ته‌سه‌وفى سه‌رجه‌م ئایینه‌کاندا، هه‌ر له"تاو"
ییه‌کانه‌وه-ئه‌گه‌ر وه‌ک ئایین تێى بڕوانین- تاده‌گاته موسه‌وییه‌ت
و مه‌سیحییه‌ت و ئیسلام. بانگه‌شه‌ى "تاو"ییه‌کان بۆ سانابوونه‌وه، جه‌وهه‌رى
زوهده، ده‌شکرێت بڵێین ته‌سه‌وف به‌پشت به‌ستن به‌بیرۆکه‌ى یه‌کێتى
بوون و هه‌ڵوێستى زاهیدانه‌ى به‌رانبه‌ر به‌دنیاو موماره‌سه کردنى
زوهد خۆى بنیات ده‌نآ و دێته بوون، سۆفیزم بۆشایى و مه‌وداى نێوان شته‌کان
و خوده‌کان نزیک ده‌کاته‌وه تاڕاده‌ى یه‌کانگیرى، به‌مه‌ش هه‌مووان به‌هه‌مووانه‌وه
گرێده‌دات.
"عه‌لى حه‌رب" سه‌باره‌ت به سۆفیزم ده‌ڵێت:
( سه‌ربارى هه‌ڵوێست و سۆزداریم سه‌باره‌ت به‌دنیاى سۆفیزم، ده‌ڵێم
گرنگ ئه‌مه نییه، مامه‌ڵه‌کردنم له‌گه‌لڕ سۆفیزیم گرنگ نییه، به‌ڵام
گرنگ کارکردنمه له‌سه‌ر هێنانه‌گۆو خوێندنه‌وه‌ى نه‌خوێنراوه‌کانى،
زانراوه که‌زۆر له‌لێتۆژه‌ره‌وه‌کان سۆفیزم به‌نائه‌قڵانى ناودێر ده‌که‌ن،
به‌ڵکو له‌وه زیاتریش ئه‌قڵانییه‌تى سۆفیستى به‌نوێنه‌رى ئه‌قڵییه‌تى
خورافى و تاریکیى له‌هزرى ئیسلامی‌دا ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م. به‌ڵام من وه‌ک
خۆم خوێندنه‌وه‌یه‌کى ته‌واو جوداو جیاوازم بۆ کرد، به‌سوود وه‌رگرتن
له‌ئاسۆ مه‌عریفییه نوێگه‌رییه‌کان... پاش موماره‌سه‌ى خوێندنه‌وه‌ى
تێکسته‌کانیان گه‌یشتمه ئه‌وه‌ى، که‌گوتارێکى ماقوولڕ و ئه‌قڵانییه،
که‌واته به‌رهه‌مى ئه‌قلڕ و لۆژیکه، ته‌نانه‌ت له‌ئه‌قڵانیه‌تیش
فراوانتر هاته پێشچاوم، ئه‌و ئه‌قڵانییه‌تى که‌دادگایى-سۆفیزم- ده‌کات،
مه‌به‌ستم له‌ئه‌قڵانییه‌تى کلاسیکى ئه‌رستۆتالیسی و....).
وه‌ک خۆم سه‌ربارى قووڵى ئه‌زموونى سۆفیزم به‌گشتى، ماجه‌را و
راوبۆچوونى هه‌ندێک له‌سۆفییه موغامیره‌کان سه‌رنجم راده‌کێشێت، بۆ
نمونه -حه‌للاج- ، که‌نه‌یتوانیوه نهێنییه‌کانى رێبازه‌که بپارێزێت،
یان ره‌نگه توانیبێتى و به‌مه‌به‌ستێک که‌هه‌ڵقووڵاوى ئه‌زموونى خۆى
بووه، که‌شفى کردووه، ئاشکرایه که‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نه‌یتوانیوه
بکه‌وێته ژێر کاریگه‌رى مامۆستاکانى له‌و رێبازه‌دا و هه‌میشه دژایه‌تى
کردوون و له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه دژایه‌تى کراوه، زۆرێک له‌مته‌سه‌ویفه‌کان
ئه‌زموون و ئیدیعاکانى -حه‌للاج-یان پآ ئاساییه به‌ڵام ئه‌وه‌ى که‌پێیان
ئاسایى نییه، که‌شفکردنى شاراوه‌و نه‌گوتراو و په‌نهانه‌کانه، دیاره
بۆ خۆشى له‌خۆڕا نه‌یگوتووه: ( له‌نێو دنیاى موسڵماناندا کارێکى
گرنگتر له‌کوشتنم بوونى نییه...). ته‌نانه‌ت ده‌ڵێت:( لاى من ئه‌وانه‌ى
به‌کافرم ده‌زانن خۆشه‌ویسترن له‌وانه‌ى وه‌ک وه‌لى سه‌یرم ده‌که‌ن) له‌وه‌ڵامى
پرسیارێکیشدا، که‌بۆ وا ده‌ڵێت؟ ده‌ڵێت: ( ئه‌وانه‌ى به‌کافرم ده‌زانن
که‌سانێکى ده‌مارگیرن بۆ ئایینه‌که‌یان، ئه‌وه‌ى ده‌مارگیریش بێت بۆ
ئایینه‌که‌ى لاى خوا خۆشه‌ویسته )، لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت -حه‌للاج-
گه‌یشتۆته چ ئاستێک.
مه‌به‌ستمان له‌هه‌موو ئه‌وه‌ى که‌پێشتر باسمان کرد، بۆ ئه‌وه بوو لاى
خوێنه‌ر قووڵایى ئه‌زموونى سۆفیگه‌رى روون بکه‌ینه‌وه، که‌واته پێش
ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێین به‌شوێن ئه‌و تێکسته ئه‌ده‌بییه کوردیانه‌ى ته‌سه‌وفیان
به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان ته‌وزیفکردووه ئه‌گه‌ر هه‌بن؟!.. ده‌بێت
بزانین خودى ئه‌زموونى کورد له‌سۆفییه‌تدا له‌چ ئاستێکدایه، له‌ڕووى
لێکچوون و جیاوازییه‌کانه‌وه له‌ڕووى ره‌گه‌زه‌که‌نییه‌وه له‌گه‌لڕ
سۆفیزمى شوێنانى ده‌ره‌وه‌ى کوردستان و دواتریش تا ئێستا کامانه‌ن ئه‌و
خوێندنه‌وه‌و نووسینه جیدیانه‌ى کورد له‌و باره‌یه‌وه نووسیونى و
پاشان ده‌کرێت خۆمان سه‌رقاڵى گه‌ڕان به‌شوێن تێکسته ئه‌ده‌بییه‌کاندا
بکه‌ین که‌له‌ڕوانگه‌یه‌کى ناته‌قلیدى و نامه‌ئلوفه‌وه خۆیان له‌قه‌ره‌ى
ئه‌و بابه‌ته داوه، ره‌نگه هه‌موو ئه‌مه‌ش له‌م ده‌رفه‌ته‌ى که‌ئێستا
له‌به‌رده‌ستماندایه نه‌کرێت!؟.
دانا فایق: ئه‌فسانه
به‌شێکی به‌رچاوی ئه‌ده‌بیاتی جیهانیی داگیرکردووه‌و گه‌لێک له نووسه‌رو
ئه‌دیبه‌کانی دونیا سوودێکی باشیان بینیوه له ئه‌فسانه‌ى میلله‌ته‌که‌یان.
ئایا ئه‌دیب و نووسه‌ری کورد توانیویه‌تی سوود له ئه‌فسانه ببینـێ و
به‌کاری بهێنێ له ئه‌ده‌بیاتدا؟
یوسف عیزه‌دین: وه‌ک "شتراوس" ئاماژه‌ى
بۆ ده‌کات، هه‌رچه‌نده ئه‌فسانه هه‌میشه ئاماژه به‌و رووداوانه ده‌دات
که‌گوایه له‌ڕابردوودا روویداوه، به‌ڵام راڤه‌ى رابردوو و ئێستا و
داهاتوو ده‌کات و ئه‌فسانه زمانێکه ده‌توانرێت به‌شێوه‌یه‌کى تایبه‌ت
له‌ئاستێکى به‌رزدا وه‌گه‌ڕبخرێت و به‌دواى یه‌کدا هاتنى ماناکانیش وا
ده‌کات بانکگراوندى زمانه‌که‌ى له‌جووڵه‌ى به‌رده‌وامدا بێت. ته‌نانه‌ت
لاى -شتراوس- هه‌وڵدانێک هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌کانى ئه‌قڵى
شارستانى و ئه‌قڵى کێوى له‌میانى راڤه‌کردنى ئه‌فسانه‌کان و
شیکارکارییانه‌وه.
ئه‌گه‌ر بڕوانینه"کۆمپلێکسى ئۆدیب" له‌ڕوانگه‌ى "فرۆید"ه‌وه، ده‌بینین
هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر گوتار و کۆده نه‌زانراوه‌کان و رایه‌ڵه‌کانى ده‌کات
که‌ده‌یباته‌وه بۆ نێو ئه‌فسانه. که‌واته "ئۆدیب" کاتێک پاشایه‌کى
مه‌زن و پیرۆزه، که‌کۆتاییه‌کى تراژیدى هه‌بێت و ببێته قوربانى و
پێوه‌ندى ئه‌مه‌ش به"کاسارسیس"ه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژوویه‌کى
کۆنى کرۆڤ.
ئه‌مڕۆ سه‌ربارى گۆڕ‌انى ماهییه‌ت و چۆنیه‌تى تێڕوانین بۆ خودى ئه‌فسانه،
به‌ڵام دیاره ئه‌وه نییه که‌له‌نێو دوو توێى کتێبه‌کاندا هه‌یه،
یان له‌ڕێى گێڕانه‌وه‌وه ده‌یبیستین، به‌ڵکو وه‌ک"لاریسا سنیوگینا"
ئاماژه‌ى پێده‌دات: ( ئێمه شایه‌تى ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ین که‌سه‌باره‌ت
به‌ئه‌فسانه رووده‌ده‌ن، سه‌ربارى ئاماده‌گى هه‌میشه‌ییان له‌بوارى
رۆشنبیری‌دا، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌دانه‌ران ئاماژه بۆ پێوه‌ندییه
توند و تۆڵه‌کانى بنه‌ماى جه‌نگ و خۆشه‌ویستى و ئایین ده‌که‌ن ).
"ڤیکتۆر شکلۆفسکى" پێى وایه ئه‌فسانه یه‌که‌مین شێوه‌یه‌کى شیعره،
ئاشکرایه لێکچوونى به‌رچاوى کۆدو شیفره‌کانى هه‌ردوو لایان سه‌رنج
راکێشه، ته‌نانه‌ت "کانت" باس له‌لێکچوونى ئه‌فسانه‌و زمان ده‌کات.
ئه‌فسانه شتێک نییه به‌سانایى لێى حاڵى ببین به‌تایبه‌ت گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ڕا
تێى بڕوانین، به‌ڵکو پێویستى به‌ڕۆچوون و قووڵبوونه‌وه‌یه، پێویستى به‌خوێندنه‌وه‌ى
فره ره‌هه‌نده.
ئه‌فسانه‌ى میلله‌تان سه‌ربارى خسوسیات و جیاوازییه‌کانیان، به‌ڵام له‌زۆر
رووه‌وه هاوشێوه‌بوون و لێکچوون و یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌کى سه‌یریشى تێدا
ده‌بینین له‌ڕووى بونیاد و چه‌شن و شێوه‌ى زمانه حیکایه‌ت ئامێزه‌که‌یه‌وه،
به‌چه‌شنێک که‌زۆرجار وا هه‌ست ده‌که‌یت هه‌ر هه‌مووى له‌یه‌ک سه‌رچاوه‌وه
سه‌رچاوه‌ى گرتووه. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر بڕوانینه ئه‌م چه‌ند نمونه‌یه‌ى
خواره‌وه هه‌ست به‌و لێکچوونه ده‌که‌ین، سه‌ربارى جیاوازى زه‌مه‌ن و
تۆبۆگرافیاى بوون و شوێنى جوگرافییان.
بۆ نموونه له‌ئه‌فسانه‌یه‌کى هیندیدا خوداوه‌ندى رووناکى"ڤریترۆ" له‌گه‌لڕ
"تریشه‌ر" ى خوداوه‌ندى تاریکیدا به‌شه‌ڕدێت..لاى بابلییه‌کان خوداوه‌ندى
خۆر"مه‌ردۆخ" خوداوه‌ندى تاریکى" تریمان" ده‌کوژێت.. لاى سۆمه‌رییه‌کان
"گلگامش" ململانآ له‌گه‌لڕ "همباب" ده‌کات.. لاى گریکییه‌کان "ئه‌پۆلۆ"
شه‌ڕ له‌گه‌لڕ "بلۆتۆن" ده‌کات و به‌م شێوه‌یه ئه‌م دوالیزمى خێر و شه‌ڕه‌و
جه‌نگى نێوان پاڵه‌وانه‌کانیان دووباره ده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که‌ئه‌فسانه چه‌ند له‌ئه‌ده‌بیاتى جیهانیدا یان
کوردی‌دا ره‌نگى داوه‌ته‌وه، ئه‌وه بابه‌تێکى قووڵ و فره ره‌هه‌نده‌و
ره‌نگه له‌م ده‌رفه‌تى گفتوگۆیه‌دا جێگه‌ى نه‌بێته‌وه‌و پێویستى به‌مه‌ودایه‌کى
به‌رفراوانتر بێت.
کۆتایى
|