گفتوگۆی تایبهت لهگهڵ '' نهجیبه مهحموود ''.
ئامادهکردنی: ئاسۆ گۆران پهیامنێری سایتی بۆ پێشهوه نهجیبه مهحموود یهکێکه له ههڵسوڕاوه دیارهکانی بزووتنهوهی ژنان له ئهمڕۆی کوردستاندا. بهرپرسی پڕۆژهکانی ژنانه له ڕێکخراوی گهشهپێدانی مهدهنیهت. به پێویستمان زانی وهک سایتی بۆ پیشهوه بهسهری بکهینهوهو لهسهر مهسهلهی ژنان له کوردستاندا .بزانین له سهر ڕهوشی ژنان له کوردستاندا چی دهڵیت. وه بۆ ئاشناکردنی زیاتری خۆینهران به ههڵسوڕاوانی ژنان له کوردستاندا به چهند پرسیارێک بهسهرمان کردهوه. فهرموون ئێوهو گفتووگۆیهکی تایبهت لهگهڵ نهجیبه محموود.
پ1/ ژنان له کوردستاندا ڕۆژانه ڕووبهڕوی توندووتیژی دهبنهوه.ئهم مهوجه تووندوتیژیه ڕۆژبهڕۆژ له زیادبووندایه. تۆ هۆکاری ئهم زیادبوونی توندوتیژیه دهگهڕێنیتهوه بۆ چی؟
و1/ڕۆشنبیرى تاک و کۆمەڵگە: نزمى ئاستى ڕۆشنبیرى چ لەسەر ئاستى تاک چ لەسەر ئاستى کۆمەڵگا ، ئاستێک کە نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەى کە ژن وەک مرۆڤێک سەیر بکات. پەروەردە: پەروەردە لە خێزان یاخود لە قوتابخانە و لەکۆمەڵگا بەگشتى کاریگەرى گەورەى هەبوە لە بەرهەمهێنانى کەسێتیەک یاخود بونەوەرێکى لاواز ، نەبونى بڕوا بەخود، بڕوابون بە جیاوازى ڕەگەزى داب و نەریت: زاڵبونى عەقڵیەتى عەشایەرى ،بەکەم سەیرکردن و سوکایەتى بە ژن، مامەڵەکردن بە ژن بۆ چارەسەرى کێشە، سەیرکردنى ژن وەک شەرەفى بنەماڵە و پاراستنى ئابڕوى بنەماڵە. ئابورى: بەشداریى کردنى ژن لە بوارى ئابورى لاوازە بۆیە هەژارى ژن لە ڕوى ئابوریەوە ڕۆڵى هەبوە. یاسا: یاسا یەکێک لە بنەما هەرە سەرەکیەکانە کە فاکتەرێک بوە بۆ دروستکردنى ئەو جیاکاری و لاوازیەى ژن لە کۆمەڵگا ، هەر ئەمەشە بۆتە هۆى ئەوەى کە ژن وهک کاڵایەک سەیر بکرێت و نەتوانێت داکۆکى لە مافەکانى خۆى بکات.
پ2/دهتوانن چۆن کار بۆ چارهسهری مهسهلهی ژنان بکهن له کوردستاندا خاڵه بنهڕهتیهکانی ئهم چارهسهره چییه؟
و2/* گۆڕینى هەمو ئەو یاسایانەى ژن بە پلە دوو دادەنێ. * دانانى یاساى سزادان تایبەت بە توندوتیژى و کوشتنى ژن. * سازدانى کۆڕوکۆبونەوەى فراوان لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان و گەڕەکه شەعبیەکان. * کۆبونەوەى فراوانو بەردەوام لە نێوان ڕێکخراوەکان،دەزگاکانى حکومەت بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى رۆشنبیرىو دانانى سنور. * دروستکردنى کەمپینى ڕاگەیاندن و بونى کۆبونەوەى بەردەوام لە نێوانیان لە پێناو هەڵمەتێکى ڕۆشنبیرى ، لەسەرجەم کەناڵەکانى ڕاگەیاندنەکان ، تەلەفزیۆن، رادیۆ، رۆژنامەکان ، گۆڤارەکان، بونى تەنسیق و دانانى پلانى درێژخایەن . * دروستکردنى تیمێکى گەڕۆک ، تیمى شانۆگەرى ، بڵاوکردنەوەى پۆستەر و نامیلکە . * دانانى بەرنامەیەکى تایبەت لە قوتابخانەکان . * زیادکردن و خوێندنى مەنهەجى مافى مرۆڤ لە قوتابخانەکان بۆ ئاستێکى باشتر و فراوانتر .
پ3/ ده کرێت بزووتنهوهی ژنان بکهین به هێزێکی تۆکمه و بهرهیهکی یهکگرتوو به بیروڕای جیاوازیشهوه، بۆ بهرگرتن به ڕهشه کوژی ژنان؟
و3/بەڵێ بزوتنەى ژنان و رێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى ئەتوانێ وەک هێزێک تۆکمە و بەرەیهکی یەکگرتو کاربکەن و کردوشیانە بۆ ڕووبەڕووبونەوەى هەر جۆرە دیاردەیەکى دور لە مرۆڤایەتى و شارستانى ، بەتایبەتى پێشێلکردنى مافەکانى ژنان ، نمونەش لەو بارانەوه زۆرن هەر وەک ( پێکهێنانى ناوەندى هاوبەش لەساڵى 1998_2004) پێکهێنانى گروپى هەڵوێست2006 و پێکهێنانى کەمپینى داکۆکى لە مافە مەدەنى و یاسایەکانى ژنان 2007 و هەروەها تۆڕى هاوبەشى ژنان و چەندین کارى تر بەڵام هەموو ئەمانە ئەگەر پاڵپشتى نەکرێن لەڕوى مادى و مەعنەوییهوه هەر ناتوانن لە 100% سەرکەوتو بن بەڵام ئەتوانن تا ڕادەیەک کاریگەرى دابنێ لە ناچارکردنى دەسەڵات بۆ بەرگرتن، هەر فشار ى ئەم ڕێکخراو کەمپینانە بوە هۆى ئەوەى کە دەسەڵات ناچاربکات بەڕێوەیەرایەتیەک بۆ بەدواداچونى کێشەکانى ژنان و توندوتیژى دروست بکات. هەرچەندە دانانى شوێنەکان و کەسەکان تا ڕادەیەک بەپێى خواستى ڕێکخراوەکان نییە ، بوونى بڕوا و ئینتیما بەمافەکانى مرۆف و بەتایبەتى مافەکانى ژنان لە لایەن ئەو کەسانەى دائەنرێن لە و بەڕێوەبەرایەتیانه لە جۆر و شێوازى کار کردنیان ئەگۆریت ، ئەتوانین بڵێن ئەمە سەرەتایە کە و ئەتوانرێ ئەم بەڕیوەبەرایەتیە بە هەوڵ و بەشدارى هەموو ئەو کەمپین و گروپانە بەهێز بکرێت و پلانى هەبێت لە بەدواچون بۆ هەموو جۆرە پێشێل کارییەکى مافەکانى ژنان جا لە هەر کۆییەک بێت .
پ4/ههڵسوڕاوانی کۆنفرانسی دژی توندوو تیژی ژنان له سلێمانی کێبوون ؟ قسهکهرانی ئهم کۆنفرانسه کێبوون ؟ ئامادهبوون چۆن بوو؟تۆ چۆنی ههڵدهسهنگێنێ؟
و4/هەڵسوڕاوانى کۆنفرانسی دژى توندوتیژى دژى ژنان لە سلێمانى کەمپینى داکۆکى لە مافە مەدەنى و یاساییەکانى ژنان و تۆڕى دوعا بون . قسەکەرانیش هەر نوێنەرایەتى ئەو دوو شوێنە بون کە کاک ئاسۆ نوێنەری تۆڕى دوعا ، منیش وەک کەمپینى داکۆکى لە مافە مەدەنى و یاساییەکانى ژنان . ئەوەى مایەى خۆشحاڵى بوو ئامادەبونى نوێنەرو ئەندامانى کۆنفرانس کە بەڕاستى کەسانێکى دیار و شارەزا لە بوارە جیاجیاکانى پەیوەست بە مەسەلەکانى ژنان و لەسەر ئاستێکى باش گفتوگۆ کرا لە گروپ و ۆرک شۆپەکان کەبەسەر (3) بەش دابەش کرابوون وەک (یاسایی، شێڵتەرەکان ، ڕاگەیاندنەکان) دواتریش تا ئێستا بە دواچوون لەسەر بڕیارەکانى کۆنفرانس ئەکرێت ، وەک کەمپینى ڕاگەیاندن،کە ئەم کەمپینە بە هاوکارى کەناڵەکانى ڕاگەیاندن و چەندین کەسایتى دیار، بۆ ماوەى یەک هەفتە لە سەرجەم کەناڵەکانى ڕاگەیاندن وەک ڕۆژنامە و گۆڤار و تەلەفزیۆن ورادیۆکان هەڵمەتێکى باش کرا لەسەر توندو تیژى دژى ژنان سیمینار و مێزگرد و چاوپێکەوتنى جۆراوجۆر یان سازدا ، وە ئێستا کەمپینى یاسایی ژنان کەهەر سەر بەکەمپینى داکۆکى لە مافە مەدەنى و یاساییەکانى ژنانە و بەردەوامە لە بەدواچون بۆ دانانى یاسایەکى مەدەنى کە مافەکانى ژنانى تیا پارێزراوبێت و ببێتە ڕێگر لەبەردەم ئەو بێ مافى و بەکەم سەیرکردن و توندوتیژییهیی دژى ژنان دهکرێت.
نەجیبە مەحموود بەرپرسى پرۆژەکانى ژنان لە ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت . 9-10-2007 - سلێمانى
|