په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

گفتوگۆ لەگەل هاینز دیتریش.


(کۆمەڵناس، بیرمەندی چەپ و راوێژکاری حکومەتە چەپەکانی ئەمریکای لاتین و دۆزەری سۆسیالیزمی سەددەی 21ە)

و. سه‌لام عه‌بدوڵا

 

پرسیار: ئێوە جێی متمانەی سەرۆکی فەنزەویلان و دۆزەری(سۆسیالیزمی سەدەی 21)ن کە ماوەی10ساڵە هەوڵدەدەن جێبەجێی بکەن. گومان هەیە لە نیازی دیموکراسی شافیزو بە ئەوتۆکرات تۆمەتباردەکرێت.
وەڵام: ئەوە کلیشەی پرۆپاگەندەیە کە هیچ پەیوەندی بە راستییەوە نییەو مرۆڤ بۆ نموونە هیچ لەبارەی سەعودیای عەرەبی نابیستێ. تاقە دەستور لە ئەمریکای لاتین کە رێدەدا سەرۆک لەدەسەڵات لاببرێت، دەستووری فەنزەویلایە. سەرۆکی هیچ حکومەتێک لە جیهان بەو شێوەیە ئەوەندە پڕۆژەی زۆر بۆ دەنگدانی دانیشتوان پێشکەش نەکردووە. لە فەنزەویلا زیندانی سیاسی و ئەشکەنجەدان نییە؛ میدیای کەرتی تایبەت و بەرهەلًَستکار هەیە. فەنزەویلا لەگەل کۆستاریکا دیموکراتیترین وەڵاتانی ئەمریکای لاتینن.

پرسیار: شافیز لە فەنزەویلا، نیولیبڕالیزمی خنکاند...
وەڵام: شافیز تا ئێستا فەنزەویلای بەرەو سۆسیال دیموکراتی دەوڵەتی خۆشگوزەرانی بە نموونەی کینیزیانیزم بردووە. دووبارە بنیاتنانەوەی ئابووری بازاڕی فەنزەویلای وێرانکراو لایەن نیولیبڕالیزەکانەوە، لە 10ساڵی رابردوو 85%ی هێزەکەی بۆ تەرخانکرا. ئێستا ئیدی دەبێ هەنگاوی داهاتووی بەرەو دامەزراندنی ئابووری سۆسیالیستی دابنێن.

پرسیار: بۆیە شافیزی دەیەوێ10ساڵی تر حوکمڕانی بکات...
وەڵام: پاش ریفەرەندومەکە دەبێ بڕیار بدا، داخوا دەیەوێ درێژە بە بنیاتنانی دەوڵەتەکەی بدا، بەڵام شافیز دوایدەخات، چونکە لە دامەزراندنی پڕۆژەی زەبەلاحی هەرەوەزی تووشی نوشوستی بوو. لەراستیدا مەرجەکانی دامەزراندنی لەبەردەستدا بوون: فێربوونی پیشەکان، بنبڕکردنی هەژاری، پێشکەوتن وەک خۆگونجاندنی ئەمریکای لاتین، رۆیشتنی حکومەتی بوش و قەیرانی کۆلۆمبیاش چارەسەرکرا. ئیمڕۆ بەڵگەی تر بەدەستەوە نەماوە بۆ هەنگاونەنان بەرەو سۆسیالیزم.


پرسیار: جا دیمەنەکە بە چ شێوەیەکە؟
وەڵام: لە سۆسیالیزمی سەدەی21دا هاندەر لە ئابووری، دەسکەوتنی قازانج نییە، بەڵکو پڕکردنی پێداویستییەکانە. فۆرمی موڵکایەتی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان بەڕێگای پرەنسیپی هاوسەنگی، واتە گۆڕینەوە لەسەر بەهای یەکسان بێبایەخدەکرێ و هەروا ژمێریاری و قەپڵاندن شوێنی میکانیزمی نرخی بازاڕ بۆ بەها، دەگرێتەوە. لەسەر ئاستی سیاسیشدا توخمەکانی عەوامەتی گەورەتر دەبێ.

پرسیار: کەواتە کەناسێک و مامۆستایەکی زانکۆ بەقەت یەک موچەوەردەگرن...
وەڵام: وەک پرەنسیپ بەڵێ، بەڵام دەبێ لە قۆناغی گواستنەوەدا بەشێوەیەکی نەرم لەگەلیدا رەفتار بکرێ....

پرسیار: ئابووری فەنزەویلا بەتەواوەتی پشت بە بەرهەمهێنانی نەوت کە بەرهەمەکەیشی ئەوەندە نییە، دەبەستێ. چەندە نرخی نەوت دادەبەزێت، ئەوەندە هەڵاوساندن بەرزدەبێتەوە. چ جۆرە هەڵەیەک کراوە؟
وەڵام: کاتێ شافیز دەسەڵاتی بەدەستەوە گرت، پێویستی بە قەرەبووکردنی سەردەمەکەی پێشی هەبوو: بەرزبوونی نرخ بەهۆی بەرفراوانبوونی بەرنامە کۆمەڵایەتییەکان و سەرمایەگوزاری لە کەرتە گشتییەکان و بەرزکردنی موچەکان بە بەزاندنی قەبارەی بەرهەمهێنان دەناسینەوە. کێشەکە ئەوەندە گەوەیە کە شافیز ئیمساڵ سیاسەتێکی رادیکالانە دژ بە هەڵاوسان بەڕێدەکات، ئەگەر بیەوێ رێگری لە هەڵاوسانی(هایپەر)بکات. هەروا مەزەنەیەکی درامی هەبوو سەبارەت بەوەی کەداخۆ دەوڵەت چەندە دەتوانێ بەر بە هەڵاوسان لە هەندێ کاری دیاریکراوی سیستێمی ئابووری بازاڕ بگرێتەوە. ئەگەر بەسەر هەڵاوسانەکە سەرنەکەوێت، ناتوانێ لە2013وەک سەرۆکی وەڵاتەکە بمێنێتەوە.

پرسیار: چەندی تر شافیز دەتوانێ لەکاتی نزمبوونی نرخی نەوت، بە نیوەی نرخەکەی لە بازاڕ بە هاوپەیمانەکانی لە ئەمریکای لاتین بدا؟
وەڵام: سەخاوەتی فەنزەویلا لەچوارچێوەی هاوپەیمانی ئابووری بۆلیڤاری(Alba) بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو، کەم دەبێتەوە. هەروا چیتر ناتوانی خەرجی پڕۆژە گەورەکان بدا بۆ کێشانی بۆری نەوت و گاز لە وەڵاتانی ئەمریکای باشوور و دامەزراندنی هێڵی شەمەندنەفەر تا ئەرژەنتین.

ئەم گفتوگۆیە لەلایەن(کلاوس ئیرینگ فێڵدە)وە بۆ رۆژنامەی تاتس سازداوە.