گله‌ییکردن له که‌میی
وه‌زاره‌ت بۆ ژنان!

تاهیر حاجی‌حه‌سه‌ن
ژنان کاتێک نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا پێک دێنن و به‌شدارن له ڕێڕه‌وی درێژه‌دان
به‌ژیان، یانی تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌م نیوه‌ی کۆمه‌ڵگایه نه‌گات به سه‌رجه‌م
مافه ڕه‌واکانی خۆی، ناتوانین بڵێین کۆمه‌ڵگا ڕوو له هه‌ڵکشانه به‌ره‌و
پێناسه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی. به‌دوور له‌و ڕاسته‌ڕێیه‌ی ئێستا له نێو
ده‌سه‌ڵاته چینایه‌تیه‌کانی ئه‌مڕۆدا جێگا‌و ڕێگایان بۆ دیاری کردون و،
گرێدراوی ئه‌و چۆنایه‌تیه‌ن که یاسا و ده‌ستوره‌کان بۆیانی دیاری
کردوه. له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی تا ئێستا له‌ژێر ته‌سه‌وراتی دینی و
ڕۆشنگه‌ری چینایه‌تی قۆناغه تێپه‌ڕنه‌کراوه‌کانی ده‌ره‌به‌گایه‌تیدان،
هێشتا ژنان وه‌ک نیوه‌ی کۆمه‌ڵگاش نابینرێن و به‌ڵکو وه‌ک به‌خێوکه‌ری
منداڵ و خواردن دروست کردن تا ده‌گات به پڕکردنه‌وه‌ی ئاره‌زوه‌کانی
پیاوان، ته‌عبیریان لێده‌که‌ن. با ژنانێکی زۆریش ببینین که له نێو
دائیره‌و دام‌و ده‌زگاکاندا بونیان هه‌یه یان ده‌رچوی نێو زانکۆکانن و
پله‌ی باشی زانستیشیان به‌ده‌ست هێناوه، ئیمکانێتی مادییان هه‌یه. به‌ڵام
تا ئێستا ئه‌م نیوه‌ی کۆمه‌ڵگایه وه‌ک که‌م عه‌قڵ و کۆیله لێیان ده‌ڕوانرێت
له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پیاوه‌وه.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پیاو سالاریه هه‌رچه‌ند پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه
بکات که ئه‌و خوازیاری ئازادی ژنانه، ڕاستیه‌که‌ی وانیه و له باری
عه‌مه‌لی و یاساییه‌وه ژنان ئه‌و جێگا‌و ڕێگایه‌یان نیه وه‌ک ئه‌وه‌ی
پێویستیه‌کی مێژووی بێت بۆ گه‌شتن به هه‌قی ئازادی و سه‌ربه‌ستی ته‌واوی
خۆیان. که‌م نین ئه‌و وڵاتانه‌ی کاتێک پڕوپاگه‌نده‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان
و دادپه‌روه‌ر ده‌که‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا، کاتێکیش له باری
پراکتیکه‌وه جێگا‌و ڕێگای ژنان وه‌ک خۆی ببینرێت، زۆر دووره له‌و چه‌مکگه‌له‌وه
که خودی ده‌سه‌ڵات ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات.
یاسا‌و ده‌ستوره‌کان سه‌رجه‌میان هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و خه‌ته چینایه‌تیه
دواکه‌وتو خوازه‌یه که زۆرترین پێگه‌کانی ژنانی له نێو شه‌ریعه‌ت و
یاساکانی ئیسلامه‌وه، پێناسه کردوه. لێره‌دا ئه‌وه‌ی ڕوون و دیاره
ئه‌و به‌که‌م سه‌یر کردنه‌یه بۆ ژنان له دیدگای ده‌سه‌ڵات و خودی مه‌زهه‌بیشه‌وه.
بۆ وه‌ڵام نه‌بونی مانه‌وه‌ی تا ئیستای ئه‌م جۆره یاسایانه له نێو
ده‌ستور گه‌لی ئه‌م زۆرینه له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا تا ده‌گات به‌و
وڵاتانه‌ی به پێی چه‌مکه‌کانی دینی ئیسلام کار ده‌که‌ن به‌یاساکانیان،
به شێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و توێژه له ژنان خۆشیان که‌وا تا
ئێستا ئومێد و خه‌ونه‌کانی خۆیان گرێداوه به جۆری ئه‌و پێناسانه‌ی که
ده‌سه‌ڵاتی پیاو له‌گه‌ڵ ئایندا بۆیانی داڕشتوه. له کاتێکی ئاوادا
عێراق و کوردستانیش بێبه‌ش نین له‌و هه‌لومه‌رجه چه‌قبه‌ستوه بۆ ماوه‌یه‌یه‌ی
تا ئێستا بره‌و به‌و که‌لێنه پڕنه‌کراوه‌یه ده‌دات که ژنان ته‌نها
وه‌ک کۆیله‌یه‌ک ئاماژه‌یان پێده‌کرێت.
ئیستا لای زۆرێک له که‌سایه‌تی و ڕۆشنبیرانی نێو هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که،
گله‌یی ئه‌وه ده‌کرێت بۆچی کابینه‌ی شه‌شه‌م نه‌یتوانی وه‌زاره‌تی
زیاتر بۆ ژنان دابین بکات؟ دیاره بونی ئه‌م جۆره گله‌ییانه له‌و
خاڵه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که ئه‌وه خودی ئه‌و که‌مته‌رخه‌میه
ڕاسته‌وخۆیه‌ی خه‌باتی یه‌ک ڕیزی ژنانه که ئاماده‌ییه‌کی به‌ده‌ر له‌و
تێگه‌یشتنه باوه‌ی پیاوسالاری بۆی دیاری کردوه، خۆی ڕزگار نه‌کردوه
و هێشتا چاوه‌ڕێی ده‌ستی پیاوانه جێگای شێاوتری پێبدات. کاتێک چه‌وسانه‌وه‌ی
ژنان ده‌بینین له نێو ئه‌و مێژووه ڕابردوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا، که
وه‌زاره‌تی ژنانیش بوونی هه‌بوو، له کاتێکدا به حیساب له سه‌دا 25
کورسیه‌کانی په‌رله‌مان بۆ ژنانه. ده‌بینین ئه‌و ئاسته له‌سته‌م و چه‌وساندنه‌وه
به‌سه‌ر ژنانه‌وه نه‌ک هه‌نگاوێک به‌ره‌و چاره‌سه‌ری نه‌ڕۆشت، به‌ڵکو
ده‌توانین بڵێین کوشتنی ئه‌و هه‌زاران ژنانه بۆ خۆی خاڵێکی ته‌واو شه‌رمه‌زاریه
به نێو چاوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه تا ده‌گات به خودی ئه‌و ژنانه‌یش که
عه‌قڵیه‌تی گه‌شتن به ئازادی خوازی گرێداوه به عه‌قڵیه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
حیزبیه‌ی که نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ن.
ئاخۆ ئه‌و ژنانه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق و کوردستاندان تا ئێستا
توانیویانه خه‌باتی ڕزگاری به‌خشی ژنان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رن؟ یان
ئه‌وانیش هه‌ر وه‌ک ده‌سه‌ڵات بیریان له کێشه‌ی ژنان کردۆته‌وه؟ ده‌کرا
له جیاتی ئه‌و گله‌یی و گازندانه دژی کابینه‌ی شه‌شه‌م، ئه‌و ژنه
ئازادی خوازه نوسه‌ر و ڕۆشنبیرانه‌ی بگه‌یاندایه‌ته ئه‌و وشیاریه‌ی
که ئه‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نیه مه‌ینه‌تیه‌کانی ژنان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری
ببات، به‌ڵکو خودی هاتنه مه‌یدانی خه‌باتی ڕاسته‌وخۆی ژنان خۆیانه به
پێکه‌وه بوون له گه‌ڵ ئه‌و ڕێکخراوه ئازادی خوازانه‌ی ئێستا له مه‌یداندان
دژی سه‌رجه‌م ئه‌و سته‌م و زوڵمه‌ی چ له ژنان ده‌کرێت تا ده‌گات به
ئه‌و چینه‌ی که هه‌موو مه‌ینه‌تیه‌کانی ژیانی له‌سه‌رشان دانراوه.
ڕه‌نگه وا تێبگه‌ن بڵێن ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مڕۆ له عێراقدا هه‌یه
ده‌توانێت به‌شێک له خواسته‌کانی ژنان به‌دی بێنێت، واقعه‌ن ڕێک به
پێچه‌وانه‌وه‌یه، تا ئه‌و کاته‌ی بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه ئازادی
خوازه‌کان هه‌نگاوی خه‌بات کارانه‌ی خۆیان به عه‌مه‌لی له ڕێکخراو
بوونی خۆیاندا نه‌هێننه سه‌رجاده، ناکرێت خۆشخه‌یاڵانه له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی
ئێستا هه‌یه، ئومێده‌کان به‌دی بهێنێت؟ کاتێک سه‌یرێکی وڵاتانی ڕۆژ
ئاواش بکرێت، که بڵێین ژنان لێره به‌شێک له خواسته‌کانی خۆیان به‌ده‌ست
هێناوه له نێو ده‌ستور و یاساکاندا، ڕاستینه‌ی ئاوا گه‌شتن به سه‌پاندی
جۆرێک له یاسای دیموکراتیانه له شێوازێکی پێشکه‌وتوخوازانه‌دا، په‌یوه‌سته
به ڕێکخراو بوونی ئه‌و هێزه جه‌ماوه‌ریه ملیۆنیه‌ی که هه‌رده‌م له
خه‌باتدا بووه- دژی کۆیه‌ک له‌و تێگه‌یشتنانه‌ی که ژنانیان وه‌ک به‌رهه‌مهێنه‌رێکی
ماڵه‌وه ده‌ناسی. له کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی کوردستاندا هێنده‌ی بارستایی
سه‌دان ساڵی ڕابردوو له‌م 18 ساڵه‌ی ڕابردودا کوشتن و سوکایه‌تی
پێکردنی ژنان چوته سه‌ره‌وه و، تا دێت ئه‌و ژمارانه زیاد ده‌بن که
قوربانیه‌کی داهاتوی ژنێکی چه‌وساوه‌ی غه‌در لێکراو ده‌یخاته سه‌ر
ژماره‌ی دادێت. ئه‌رکی ژنانی په‌رله‌مانتار و پیاوانی نێو ئه‌و په‌رله‌مانه
حیزبیه تا ئێستا توانیویانه چی بکه‌ن! بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و باره
قێزه‌ونه‌ی- کاتێک باسی کوردستان ده‌کرێت، ڕاسته‌وخۆ دیمه‌نی که‌ڵه‌که
بووی بێهوده‌یی کوشتنی ژنان ده‌رده‌که‌ون؟ ئاخۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به
خۆی و مزگه‌وت و په‌رله‌مانه‌که‌شیه‌وه به‌شێک نین له په‌ره‌سه‌ندنی
ئه‌و دیارده ته‌واو نامرۆڤانه‌یه؟ ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه هۆکار چیه
ئاوا ژنان ڕاپێچی هه‌لومه‌رجێک ده‌که‌ن که ته‌نها چاره‌سه‌ر- ڕێگای
خۆکوشتنێکی بێهوده‌ییانه ده‌دات به خۆی؟ بۆ تا ئێستا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته-
بیرێکی نه‌کردۆته‌وه له چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م کێشه، مه‌زنه‌دا؟
ئاخۆ نای په‌رژێت ئاوڕێکی لێبداته‌وه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و کێشانه‌ی
دیکه که بوون به تێکچونی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی؟ یان سه‌رجه‌م گرێ
کوێره‌کان له ژێر سه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دایه‌و، لاوازی ڕێکخراو نه‌بونی
ژنایش له ڕێکخراوی ئازادانه‌ی خۆیاندا به‌شێکن له‌و ده‌ست بۆنه‌بردنه؟
بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌یپه‌رژێته سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یان که‌ناڵی سه‌ته‌لایت
بکڕێت بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیاکه‌ی خۆی، گرێبه‌ست بکات له گه‌ڵ
سه‌دان کۆمپانیادا، به‌ڵام ئاماده نیه ئه‌و ڕێچکه ڕزیوه‌ی په‌روه‌رده‌ی
کۆمه‌ڵگای چه‌ق به‌ستوی نێو دیاره‌ده‌ی خێڵایه‌تی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی
له نێو زهنی کۆمه‌ڵگادا بگۆڕێت؟ بۆ ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی ده‌سه‌ڵات
به ئاره‌زوی خۆی یاری پێده‌کات به‌رهه‌می سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتیانه
نین که له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌ژین؟ بۆ کۆمه‌ڵگایان به‌و ئه‌ندازه‌یه
چاوشۆڕ کردوه که ئاماده بێت ، له پێناو بڕێک پاره‌دا واز له
کاراکته‌ری که‌سایه‌تی خۆی بهێنێت؟ ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک په‌تای کوشنده‌ن.
به‌بێ ڕزگار بوون له ئاوا فه‌رهه‌نگێک و که‌لتورێک نا کرێت بیر له
ئازادی ژنان بکرێته‌وه؟ بۆ ڕزگار بوون له‌و هه‌لومه‌رجه نا ئینسانیه‌ی
ئێستا له نێو چه‌وساندنه‌وه‌ی ژناندا ده‌بینرێت، ته‌نها هاتنه مه‌یدان
و خه‌بات کردنه له ڕیزی ئازادی خوازانی کۆمه‌ڵگه‌دا. به‌بێ ئه‌و
هاتنه مه‌یدانه ناکرێت له چاوه‌ڕوانی کابینه‌ی ئێستا‌و ئاینده‌ی ئه‌م
حکومه‌تدا بن که جێگای زیاتر به ژنان بدات؟ یان ئه‌گه‌ر جێگای
زیاتریشی پێدان ته‌نها بۆ توێژێکه که نوێنه‌رایه‌تی حیزبه حاکمه‌کان
ده‌که‌ن و دوورن له نوێنه‌رایه‌تی کردنی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌باتی یه‌کسانی
خوازانه‌ی نێوان ژنان و پیاوان، بۆ گه‌شتن به ڕزگاری یه‌کجاری له ده‌ست
سته‌م و چه‌وساندنه‌وه!
هۆڵه‌ندا
13/11/2009
|