گله‌ییه‌ك له‌دانیمارك-ه‌وه!

زانا گه‌ڵاڵی
گله‌یی؛
که له‌ئاوازو هۆنراوه‌و دابه‌شکردنی ئه‌رسه‌لان
ده‌شتی-ه‌و کاری موزیک و ده‌نگی له ستۆدیۆی
میلۆدی له‌شارى هه‌ولێر بۆکراوه، دیمه‌نه‌کانی کلیپه‌که له‌وڵاتی
دانیمارک و له‌لایه‌ن سه‌میر ساڵح-ه‌وه
وێنه‌گیراوه، نوێترین کلیپی ژیلیا-ی کچه
گۆرانیبێژه.
ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه ژیلیا-ی کچه
گۆرانیبێژ وتی: ئه‌م کلیپه‌م له‌گه‌ڵ کلیپی پێشووترم جیاوازی هه‌یه،
چونکه له‌م کاره‌مدا به‌ستایلێکی تره‌وه‌و به‌ڕای من توانای ده‌نگیشی
به‌رزتره.
وتیشی: جگه له‌م به‌رهه‌مه ئێستا کارێکیتری ئینگلیزیم له‌به‌ر ده‌ستدایه،
که کاری ده‌نگی ته‌واو بووه‌و ماوه‌ته‌وه کلیپکردنی، هیوادارم به‌مزووانه
کاری کلیپی ته‌واو بێت. که ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش له‌ئاوازو هۆنراوه‌ی خۆمه‌و
به‌هه‌مانشێوه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش کاری وێنه‌گرتنی
سه‌میر ساڵح ده‌بێت، که هه‌ردوو کلیپه‌که
باس له‌خۆشه‌ویستی ده‌که‌ن.
|