په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٣\٢٠١٣

 گرانیی بۆ پارێزەران نییە!

پارێزەری خانەنشین: کامیل ژیر

نامەیەکی کراوە بۆ:
١- پەرلەمانی کوردستان
٢- ئەنجومەنی وەزیران
٣- سەندیگای پارێزەران
٤- سەرجەم پارێزەران


ھەڵبەت ئەو خەڵکە لەخۆڕانیە سکاڵا لەدەس ناداتپەروەری ئەکەن! بەتایبەتی لەدەس جیاوازیی مووچە.ئاخر دوو ھەڵگری بەکەلۆریۆس لەیاسدا، یەکیان ئەبێتە دادوەرو ئەویدی بە پارێزەر،کەچی دوای ٣٠ سال خزمەت، یەکەم ٤ تا ٦ ملیۆن دینارو دوەم تەنیا ٧٥٠ ھەزار دینار مووچەی خانەنشینی وەرئەگرێ !! لەوەش سەیرتر:ئەگەر پارێزەرێک مووچەیەکی خانەنشینی وەزیفەو مووچەیەکی خانەنشینی پارێزەری ھەبێ، ئەوا دیسان نابێ بە ھەردوو مووچەکە لە ٧٥٠ ھەزار دینار تێپەرێ لەھەموو بارێکدا! بۆ نموونە : ئەگەر مووچەی وەزیفەکەی ٣٠٠ ھەزارو مووچەی پارێزەریەکەی ٧٠٠ھەزار بێ ، ئەوا ئەبێ ئەمەی دواییان کەمکرێتەوە بۆ ٤٥٠ ھەزار بۆئەوەی بە ھەردووکیان لە ٧٥٠ ھەزار دینار تێپەڕنەکات ! لەوەش سەیرتر ئەگەر مووچەی وەزیفەکەی ١٠٠ھەزار زیادیکرد بەھۆی گرانیی بازارەوە ، ئەوا ئەبێ ١٠٠ ھەزار لە مووچەی پارێزەریەکەی کەمکرێتەوە بۆئەوەی دیسان بەھەردووکیان لە ٧٥٠ھەزارەکە تێپەڕنەکات !! ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێ کە لەم وڵاتەی ئێمەدا گرانیی بۆ پارێزەری خانەنشین نەبێ!


ماوەی ٣ ساڵ زیاترە پرۆژەی یا سایەک لە پەرلەمانی کوردستان بۆ ھەموارکردنی مووچەی خانەنشینی پارێزەران لەبەردەستیاندایەو ناجووڵێنرێ، بەڵکو لەبیرچۆتەوە! جابۆئەوەی ئەم ناداتپەروەرییە نەمێنێ و بۆئەوەی پارێزەرانیش ماننەگرن و نەڕژێنە سەر شەقام ، با ئەو کێشەیە بە ئاسایی چارەسەر بکرێ وەک مافێکی رەواو دروست.


لەگەڵ رێزمدا.

 

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک