٢٣\٧\٢٠١٢
گردبوونەوەیەک بۆ
پشتگیریی لە کەبودوەند لە پاریس ساز کرا.
ئێوارەی
دوێنێ شەممە، لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، کوردەکانی دانیشتووی پاریس و
دەوروبەری و چەند چالاکێکی ئێرانی ھەڵسان بە سازدانی گردبوونەوەیەک بۆ
پشتگریی لە مافەکانی رۆژنامەوان و زیندانی سیاسی و چالاکی مافەکانی
مرۆڤ محەمەد سدیق کەبودوەند. لە گردبوونەوەکەدا چەندین داواکارییان
خستەڕوو و داوایان لە رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگەی
نێودەوڵەتی کرد کە لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی کەبودوەند بێنە دەنگ و
فشار بخەنە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ھەروەھا داوای ئازادکردنی کەبودوەندیان کرد. کە زیاتر لە ٥٠ رۆژە لە
زیندان مانی لە خواردن گرتووە و تووشی چەند نەخۆشییەکی سەخت بووە. ئەوە
جگە لەوەی کە منداڵێکیشی تووشی نەخۆشی خوێن بووە.
ھەر لە خۆپیشاندانەکەدا ئیمزا کۆکرایەوە بۆئەوەی داوا لە کەبودوەند
بکرێت کە مانەکەی پشکێنێ، چونکە ئەگەر بەردەوام بێت مەترسی زیاتر لەسەر
تەندروستی و ژیانی دروست دەکات.
گردبوونەوەکە کە لەلایەن رێکخراوی کوردانی دانیشتووی فەڕەنسا و کۆمیتەی
دژە سەرکوتی ھاوڵاتییانی ئێرانی سازکر کرابوو.
محەمەد سدیق کەبوودوەند، رۆژنامەوان و سەرۆکی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی
کوردستان. لە ١ ی تەمموزی ٢٠٠٧ لەلایەن ھێزەکانی تەناھی ئێرانییەوە
گیراوە و رەوانەی زیندانی ئێوین لە تاران کراوە. ساڵێک دوای گیرانەکەی
لەلایەن دادگەی شۆڕشی تارانەوە بە تاوانی ھەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی
نەتەوەیی ئێران سزای دەساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
وێبڕادیۆی کوردی - فەڕەنسی
RFK / پاریس
postmaster@radio-rfk.com
|