په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\٦\٢٠١٣

گردبوونەوەیەک لە لایەن قوتابیانی قوتابخانەی (بێری)،

بە بۆنەی کوشتنی قوتابی (دیمەن ئەبوبەکر).

 


بۆ: تەلەفزیۆن و رادیۆ و رۆژنامە و گۆڤار و میدیا ئەلیکتڕۆنییەکان..
بۆ: سەرجەم رێکخراوەکانی قوتابیان و خوێندکاران و ژنان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی..


چالاکوانان و مرۆڤدۆستانی بەڕێز...


رۆژی شەممە ٢٢\٦\٢٠١٣ لە ناحیەی (رزگاری) سنووری قەزای (خەبات)ی پارێزگای ھەولێر، گردبوونەوەیەک لە لایەن قوتابیانی قوتابخانەی (بێری) کچان، بە بۆنەی کوشتنی کچە قوتابی (دیمەن ئەبوبەکر) لە لایەن گەنجێکەوە.. رێکدەخرێت و تێیدا ئەو تاوانە نامرۆڤانەیە شەرمەزار دەکرێت، بۆیە تکا لە ھەموو ئەوانە دەکەین کە بەرانبەر بە کوشتنی کچێکی تەمەن ١٩ ساڵ ھەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن، بەشداریی لەو گردبوونەوەیەدا بکەن، تا بتوانن گوشاری پتر لە سەر دادگا دروست بکەن، بۆ سزادانی تاوانبارەکە.


بەرواری گردبوونەوەکە: ٢٢\٦\٢٠١٣.

کات: ١١ی پێش نیوەڕۆ.
شوێن: ناحیەی رزگاری سنووری قەزای خەبات لە پارێزگای ھەولێر، بەردەم قوتابخانەی بێری.

 

 

قوتابیانی قوتابخانەی (بێری) کچان

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک