په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٢\٢٠١٦

گردبوونەوەی نارەزایەتی دژ بە حکومەتی ھەرێم.
 


دروستکردنی قەیران و شکانەوەی بەردەوامی بەسەر خەلکی ستەمدیدەو بەشمەینەتی کوردستاندا بووتە نەریتێکی باو بەردەم، بەجۆریک کە بەتەواوی مانا تەنگی بە ژیان وگوزەرانی خەلک ھەلچنیوە. نەبوونی کارو فراوانبوونەوەی ھەژاری و کەمکردنەوەو نەدانی موچەو خزمەتگوزاریەکان بووتە شیوازیکی بەردەوامی ستەمکارانەی حکومەتی ھەریم دژ بەخەلکی کوردستان. ئەو بارودۆخە بەشێوەیەک ئەو خەلکەی نائومیدو بێھیواکردوە کە ناچار بەنرخی یاریکردن بە ژیان وچارەنووسی خۆیان ریگەی ھەندەران دەگرنەبەرو پۆل پۆل لەئاو ڕوبارەکاندا دەخنکێن ودەبنە قوربانی سیاسیەتیک کە ئەم حکومەتە دژ بە خەلکەکەی گرتوویەتە بەرو دریژەی پیدەدات.

ئەمە لەکاتیکدا کە شەپۆلی نارەزایەتیەکانی خەلکی کوردستان بەردەوام لە زیادبوون و فراوانبوونەوەدایە. بۆیە جێگەی خۆیەتی ھەر ئینسانیکی ئازادیخوازو بەدەربەست سەبارەت بەژیان وگوزەرانی ئەو خەلکە ھەلویستی خۆی نیشان بدات و دەنگی خۆی بخاتە پاڵ دەنگی خەڵکی کوردستان لەپێناو پشگیریکردن لەماف و ئازادیەکانیاندا، لە پیناو دەستەبەرکردن خواستی موچەو بژێوی ژیانیکی شاسیتەو خزمەتگوزاریەکانیان. لە پییناو شانخالیکردنەوەی ئەو دەستەلاتە سەبارەت بە شەپولی ئاوارەبوون وگیان لەدەستدانی سەدان ئینساندا لە روبارو دەریاکاندا تەنیا لە دوو مانگی رابردودا.

بۆیە فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە فینلاند بانگەوازتان دەکات بۆ نارەزی دەربرین دژ بەو حکومەتە نابەرپرس وناشایستەی ھەرێم کەیاری بەژیان وکەرامەتی خەلکی کوردستان دەکات، بینە دەنگ و نارەزایەتی و بیزاری خۆمان دەربرین و دەنگی خۆمان بگەیەنین بە حکومەتی فینلاند دووپاتی ئەوە بکەینەوە کە ئیمە ھاولاتیانی ئەو ولاتە لەبەر ئەو ھەموو ستەم و ناعەدالی و نابەرابەریە ناچار بە رووکردنە ئەم ولاتانەبووین، بۆیە ھاوکات لەگەل ئەوەی کە پێ لەسەر مافی پەنابەریمان دادەگرین داواکاریشین کە بیدەنگ نەبن دژ بەو بارودۆخەو ھەلویستیک بنووین لە ‌بەرامبەر حکومەتیک کە لەھیچ ئاستیکدا بەرپرسیاریەتی نەخستووەتە سەرشانی خۆی لەبەرامبەر بە چارەنووسی ھاولاتیانیدا!

شادمانین بە بەشداربوونتان لەم گردبوونەوەیەدا کە رۆژی ھەینی بەرواری ١٩\٢\٢٠١٦، کاتژمیر چواری پاش نیوەرۆ لە تەنییشت پەرلەمان، بەرامبەر ( Mannerheiminaukio) ڕووبەڕووی سۆکۆس (Sokos).

بۆ زانیاریی پتر دەتوانن پەیوەندیی بکەن بەم ژمارە تەلفونانەوە ٠٤٤٠٤٦٤٩٠٥ - ٠٤٠٧٦٣٨٨٩٢.

 

 

فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە فینلاند
 

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک