.گڕه‌که هه‌ڵیکردووه، خوای ده‌کرد سه‌دام ئاسا گهندهڵچیهکانیشی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌سوتاند
مه‌هدی کاوانی
به‌ڕێز کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی و چوار ئه‌ندامی تری مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان به‌ڕێزان: عومه‌ری سه‌ید عه‌لی وعوسمانی حاجی مهحمودو جه‌لال جهوههرو موسته‌فا قادر ،ڕاپۆرتێکیان پێشکه‌ش به‌جه‌لال تاله‌بانی کردووه‌و تیایدا هه‌ر یه‌که‌و به‌هۆکارێک و به‌زۆر شتی به‌یه‌ک .چوهوهوه، داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆیان له‌یه‌کیه‌تی کردووه.
- دوا به‌دوای قبوڵ کردنی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی کۆسره‌ت ره‌سوڵ و چوار که‌سه‌که‌ی تر بڕیار وایه هه‌شت، که‌سی تری قیادی یه‌کیه‌تی که‌له‌ناویاندا ناوی شێخ جه‌عفه‌ری تیا نوسرابو وهه‌مدیسان ڕاپۆرتی ده‌ست لهکێشانهوهی خۆیان و هۆکاره‌که‌ی پێشکه‌ش به‌به‌ڕێز جه‌ڵال تاله‌بانی ده‌که‌ن .
- هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی ناوبراوان بۆ ئهوهدهگێڕنهوهکهئهوان ڕازی نینهنهوشێروان مه‌سته‌فا له‌ڕیزه‌کانی یه‌کیه‌تی ده‌ربکرێ وه‌ک هه‌ندێ لهقیادهکانی نزیک له‌جه‌لال تاله‌بانی بانگێشه‌ی ده‌رکردنی بۆ ده‌که‌ن .
- هۆکاری تریش لهڕاپۆرتهکانیان له‌مه‌ڕ چاکسازی و که‌موکورتیه‌کانی ده‌سه‌ڵات و به‌ستن و نه‌به‌ستنی کۆنگره‌و...هاتووه.
- دیسان له‌په‌ڕه‌گرافی تردا هۆکاری دروست بوونی ئه‌و قهیڕانهبهو کوت و پڕیهو ئه‌و شێوهفراوانهکهبهخۆوهدهگرێ ، بۆ ئهوهدهگێڕنهوهکهبهڕێز نه‌وشێروان یه‌کێ لهقیادهبهرزهکانی یه‌کیه‌تی ، که‌دوا به‌دوای هه‌لبژاردنی مه‌لبه‌نده‌کان ده‌ستی له‌کاری حیزبی کێشابوه‌وه، ئێستاکهدهیهوێ به‌لیستێکی سه‌ربه‌خۆ و جیا له‌پارتی و یه‌کیه‌تی به‌شداری هه‌لبژاردنه‌کانی مانگی ئایاری داهاتوو بکات کهبههۆیهوهناکۆکی ده‌که‌وێته‌ناو ڕیزه‌کانی یه‌کیه‌تی و پارتی له‌مه‌ڕ ڕێکه‌وتنی ئیستراتیجیان و به‌شداری کردنیان به‌یه‌ک لیسته‌وه.
- له‌په‌ره‌گرافێکی تریش ئهوههاتووهکهوهختی خۆی به‌ڕێز کۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی، ڕازی نهبووهکهئهو چوار کادیره‌ی ڕه‌گ له‌له‌نده‌ن ده‌ربکرێن ، ئه‌و پێی وابوو کهسزادانی وا تونده‌و دهبوایهلهجیاتی کاری ده‌رکردنیان به‌رامبه‌ر بکرێ سزا دانهکهسووک تر کرابایه له‌بابه‌تی بانگکردنیان بۆ کوردستان. ده‌رکردنی ئه‌و چوار کادیرهش له‌تشرینی یه‌که‌می ٢٠٠٨ له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان که‌جه‌لال تاله‌بانی سه‌رۆکایه‌تی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ده‌کرد ، بهوهتاوانباریان کردن که‌ده‌یان ویست کوده‌تا له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی سه‌رکرده‌کانی یه‌کیه‌تی بکه‌ن کهبهههلبژاردنی ئازادانهلهکۆنگرهکانی یه‌کیه‌تی هه‌لبژێردراون.
- دیسان له‌په‌ڕه‌گرافی تر هۆکاری ناکۆکی به‌ڕێز نه‌وشێروان مه‌سته‌فا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌ڵال تاله‌بانی بۆ چه‌ند ساڵ به‌ر له‌ئێستا ده‌گێڕێته‌وه کهنهوشێروان داوای له‌یه‌کیه‌تی کردووهکهدهسهڵاتی مام جه‌لال که‌م بکرێته‌وه. هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌کات که‌نه‌وشیروان چه‌نده‌ها پڕۆژه‌ی حازر به‌ده‌ستی له‌مه‌ڕ چاکسازی پێشکه‌ش به‌حکومه‌تی هه‌رێم کردووه.
- بابهتهکهباس له‌وه‌ش ده‌کات که‌ڕۆژی یهکشهمه١٤/٢ به‌ڕێز مام جه‌لال بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌و ههوالدان بۆ په‌شێمان کردنه‌وه‌ی دهستلهکارکێشراوهکان و چاره‌سه‌رکردنی قه‌یڕانه‌که، سه‌ردانی سوله‌یمانی ده‌کات.
- سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش به‌ڕێز فواد حوسین و سه‌عدی پیره‌ش دوو لێدوانی جیایان له‌و بارهیهوهبۆ ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی داوه.یه‌که‌میان ده‌ڵێ کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ته‌نیا ده‌ستی له‌پۆستی حیزبی کێشاوهتهوهنهک پۆستی حکومی و ئه‌وه‌ی دووه‌میش ده‌ڵێ ئه‌و لێدوانانهلهمهڕ ته‌نگژه‌که، دوورهلهڕاستی.
به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی کهلێرهوهخۆی قیت ده‌کاته‌وه، به‌چ ڕیگا چاره‌سه‌ریه‌ک ده‌توانرێ یه‌کیه‌تی له‌و قهیڕانهدهرباز بکرێ . نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵات باشتر وایهبڵێین ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی که‌پشکی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تی ئێستاکهبهدهستهوهیهو بهوهتاوانباردهکرێن که‌ئه‌وان گه‌ندڵن و خۆیان له‌سه‌ر حیسابی یه‌کیه‌تی زۆر به‌فراوان ده‌وڵه‌مه‌ند کردووه، ئه‌وانیش چاکسازی قبوڵ ده‌که‌ن و پێشوازیش له‌پڕۆژه‌که‌ی مام جه‌لال له‌مه‌ڕ چاکسازی ده‌که‌ن ، به‌ڵام که‌سیان ئاماده‌ی ئهوهوهنینههیچ بڕیارێک له‌دژی ئه‌وان و که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان و لێکۆڵینهوهلهو سامانه‌ی کهپێکیان هێناوهبکرێ. کهواتهلیرهچاکسازی چ مانایه‌ک ده‌گه‌یه‌نێ . کێ به‌و چاکسازیهڕازی ده‌بیت که‌هه‌مان دیمهنهگهندهلهکان له‌ناو پڕۆژه‌ی چاکسازی به‌ده‌ر بکه‌ونه‌وه. باشه‌ئه‌گه‌ر ئهوهنهکرێ چ بکرێ. گروپی ڕه‌گ ته‌نیا قسه‌یه‌کی شارستانیانه‌و ئه‌وه‌ی له‌ئه‌وروپا به‌رقه‌رار ده‌کرێ له‌حاله‌تی دروست بوونی کێشه‌و قه‌یڕان کهگۆتیان کێشهکهلهسهرهوهیه، با سهرهوهدهست له‌کار بکێشنهوهخوارهوهدهتوانی خۆی چاک کاو بهدوایهوهبهچهند وشه‌یه‌کی بێ مانا‌و ناوه‌رۆک به‌بڕیارێکی سه‌رپێی ده‌ریان کردن . ئێ باشهکهکاک نه‌وشێروان نیازی لیستی جیای هه‌یه، چ نادیموکراتیهتێکی تێدابێت کهنوخبهی نزیکی مام جه‌لال پێی ته‌نگه‌تاو ببن و بڵێن ده‌بێ نه‌وشێروان له‌حیزب ده‌ربکرێ. گریمان ئه‌و به‌ڕێزه‌ش هه‌مان بڕیاری ڕهگو پێشینینیهکانی تر، بیگرێته‌وه، ئایا چ لهمهسهلهکهدهگۆڕێ، ئه‌و ڕهنگدانهوهنادیموکراتیانهلهناو یه‌کیه‌تی به‌رامبه‌ر بهکادیرهکانی خۆی تازه‌نیه به‌لکو مێژوویه‌کی دورو درێژی به‌خۆوه‌گرتووه‌و له‌میانه‌یدا هه‌ندێ جار چاره‌سه‌ری خوێناویشی لێکه‌وتۆته‌وه. بۆ ئێستاش له‌ترسی ئه‌و ڕهنگدانهوهدیموکراتیانهی کهخهریکهلهناوچهکهدروست ده‌بێ پاش هه‌لبژاردنه‌کانی عیڕاق و هه‌بوونی ئه‌مه‌ریکیه‌کان و گرنگیدانی جیهان بهپڕۆسیسی دیموکراتی له‌عیراق نه‌بوایه، نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تی له‌که‌سی پێشتری به‌ر له‌خۆیان قبوڵ نه‌کردووه کهببنههۆی مه‌ترسی دروست کردن له‌ده‌سه‌ڵاتیان ، هه‌تا لهنهوشێروان قبوڵ بکه‌ن. ئێستاش به‌بۆچوونی خۆمهوهباشترین ڕێگا که‌به‌بێ توند‌و تیژی کاره‌کان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ببات ئه‌وه‌یه‌که‌ئه‌و بهڕێزهواتهکاک نه‌وشێروان له‌قسه‌کانی خۆی په‌شێمان نه‌بێته‌وه‌و به‌لیستی جیا بچیته‌ناو هه‌لبژاردن . له‌حاله‌تی وه‌هادا ئه‌گه‌ر ئه‌و بهڕێزهنیوهی کورسیه‌کانی یه‌کیه‌تی بهزیادو کهمهوهلهگهڵ خۆی ببات ، شتی باشی لێده‌که‌وێته‌وه. لهلایهکهوهههمهڕهنگی له‌ناو په‌ڕله‌مان دروست ده‌بێ و خه‌لکی تریش چاویان لێ ده‌کا، یه‌کیه‌تیش به‌ره‌و ئاقاری خۆ چاککردن و لهباشهوهبۆ باشتر بوون ده‌با. مه‌لا به‌ختیاریش کهئێستاکهحهپهساوهو په‌لکێشی بۆ ئه‌ولاو ئه‌و لاده‌باو پێشتریش ده‌یگۆت به‌ری خۆر به‌بێژینگ ناگیرێ ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌کا با لێی گه‌ڕێ مادامه‌کینێ ئه‌و هه‌موو پڕوشکانهههلی کردووه، تێنی خۆرهکهئهوڕۆش نه‌بی سبه‌ی یه‌کێکیان ههردادهگیرسێنێ جا خوای ده‌کرد دوێنێ سه‌دام و داروده‌سته‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی سوتاند باسبهش نۆره‌ی گه‌نده‌لچیه‌کان بێت. به‌ری خۆر به‌بێژینگ ناگیرێ.
|