گرفته ناوخۆیه‌کانی حزبی زه‌حمه‌ت کێشان و
دیارده‌ی دووبه‌ره‌کی و پێوه‌ری سیاسی ئه‌مڕۆی پارته
کوردیه‌کان.
هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق
پارت وه‌ک ڕێکخه‌رێکی سیاسی له چوارچێوه‌ی
ڕێکخستنه‌کانی دا به په‌یڕه‌و پڕۆگرامه سیاسی و ئابووری و یاسایی و
مرۆیی و خزمه‌ت گوزاری و ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واوی لایه‌نه‌کانی
ژیانی کۆمه‌ڵگا و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و هه‌وڵه‌کان بۆ به ئاکام گه‌یشتنی ئه‌و ئامانجانه
ڕێک ده‌خات .. بێ گومان کاری ڕێکخراوه‌ی له‌عێراق و ته‌واوی ناوچه‌که
شێوازێکی جیاواز‌و شێوه دووباره‌بووی تاڕاده‌یه‌ک له‌کار که‌وتوو به
به‌راورد کردنی به‌سیاسه‌ت و شێوازی ڕێکخراوه‌یی و ئامانجه‌کانی ئه‌و
پارته سیاسیانه‌ی وڵاتانی پێشکه‌وتوو .. ڕه‌نگه تائاستێک بارودۆخه‌کان
و پێکهاته‌ی که‌سایه‌تیه‌کان له‌م ناوچه‌یه کاریگه‌ر بن له ئاست ئه‌و
جیاوازیانه ، گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی وورد له ژیانی سیاسی کورد بدوێن و
به‌درێژای مێژوو لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکرێت ، کورد به‌هۆیی داگیرکردنیه‌وه
له لایه‌ن دوژمنه‌کانیه‌وه هه‌میشه شۆڕشه‌کانی به‌شێوازێکی خێڵایه‌تی
و حوکمڕانی ناوچه‌گه‌ریه‌وه به‌رپابوون و نه‌توانراوه سه‌رتاپایی
کورد له‌و شۆڕشانه‌دا کۆبکرێنه‌وه .. ئه‌مه‌ش به‌خۆیی زۆر هۆکاریان هه‌بووه
.. به‌ڵام به‌رپابوونی شۆڕشی ئه‌یلول توانی سه‌ره‌ڕای که‌م و کوڕیه‌کانی
ئه‌و ئاسته‌نگه بشکێنێت و له‌و چوار چێوه شۆڕشگێڕیه نه‌ته‌وه‌یه‌دا
کورد کۆبکاته‌وه ، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌خایاند دووبه‌ره‌کی و لێک
جیابوونه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد ، تائێستاش به‌رپرسانی ئێمه به‌شه‌رمه‌وه
باس له‌و ساتانه ده‌که‌ن و هه‌ندێ جاریش باس ناکرێت .. بێ گومان باس
کردن و لێکدانه‌وه‌ی و داننان به هه‌ڵه‌کاندا به‌خۆیی ده‌ره‌نجامی نیه‌ت
پاکی و هه‌ست کردن به به‌رپرسیاریه‌ته و سود وه‌رگرتن له‌و هه‌ڵانه‌یه
تابتوانرێت ئاینده‌یه‌کی ڕاست و دروست بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو ده‌سته‌به‌ربکرێت
..
دوای نسکۆیی شۆڕشی ئه‌یلول ده‌یان ڕه‌خنه‌و گازه‌نده له سه‌رکردایه‌تی
شۆڕش گیرا و چه‌ندین لایه‌ن و بزوتنه‌وه‌ی پێشکه‌وتن خواز خۆیان
هاویشته نێوگۆڕه‌پانی سیاسیه‌وه بۆ دژایه‌تی کردنی دوژمنانی کورد و
پاراستنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و به‌ده‌ست هێنانی خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای باس لێکردنه که هه‌مان ئه‌و هه‌ڵانه‌ی
باسیان لێوه‌ده‌کرا و به‌ناویانه‌وه ده‌یان پارت و لایه‌ن دروست بوون
دووباره‌کرانه‌وه و شه‌ڕی خۆکوژی به‌شێوازێکی دی به‌رۆکی گرتینه‌وه
... تا ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی و ڕاپه‌ڕێنی جه‌ماوه‌ری به‌هاری 1991 و
دواتر دروست بوونی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
و پاشان ڕوخانی ڕژێمی به‌عس و ئازادی عێراق ڕزگاربوونی کورد و هاتنه
ئارایی شێوازێکی دی له‌سیاسه‌ت وئه‌رکه نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا ..
بارودۆخه‌کان و هه‌ڵوێسته‌کان ئه‌و گۆڕانه‌یان له‌ئاست خاوسته‌کاندا نه‌بوون
.
لێره‌دا دێمه‌وه سه‌ر مه‌به‌ستی باسه‌که‌مان که ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی
به‌و ڕوداوانه‌وه هه‌بوو .. ویستم که‌سایه‌تی سیاسی کورد له‌م ڕێچکه‌یه‌وه
نیشان بده‌م که هه‌میشه ئێمه‌ی کورد له گۆڕان ده‌ترسین .. حزبی زه‌حمه‌ت
کێشان نمونه‌یه‌که بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کانی دی ده‌کرێ لێره‌وه په‌یامێک
بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاراسته بکرێت .. چونکه هه‌میشه په‌رته‌وازه‌بوون
، نیشانه‌ی لاوازیه و نیشانه‌ی سکشتی سیاسیه بۆیه وورد بینی و هێمنی
له‌کاره‌کاندا و پێش چاوخستنی به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌یه‌کان و
پاراستنیان و هه‌نگاوه ئاینده‌یه‌کان له‌و ڕوانگه‌یه‌وو بۆ ئه‌مڕۆی
کورد پێویستن ..
حزب لای ئێمه‌ی کورد و ده‌توانم بڵێم ته‌واوی ناوچه‌که به‌چاوی موڵکیه‌ته‌وه
سه‌یرده‌کرێت.. چونکه ئه‌م شێوه سیاسه‌ته له فه‌رهه‌نگی کوردی دا
نه‌بووه ئێمه‌ش له‌ده‌وروبه‌ره‌که‌مانه‌وه بۆمان جێماوه ، وه‌ک
زۆربه‌ی شته‌کانی دیمان که ته‌نها لاسایی ده‌که‌ینه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی
بزانین ئه‌و لاسایی کردنه‌وه‌یه چه‌ند زیانمان پێده‌گه‌ێنێت .. بۆیه
موڵکی بوونی حزب و موڵکیه‌تی به‌رپرسیاریه‌تی له ئه‌مڕۆیی سیاسه‌تی
کوردی پێش بینی ئاینده‌ی گه‌شی سیاسی لێناکرێت ..
ده‌بینین چه‌ندین پارتی سیاسی ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستاندا
چه‌ندی ساڵه خه‌بات ده‌که‌ن به‌رپسه‌کانیان و سه‌رکردایه‌تیان بێ
گۆڕان و سیاسه‌ت و ئامانج و شێوازی کارکردن و پڕۆژه ئاینده‌یه‌کان
پێشکه‌وتنیان به‌خۆوه نه‌دیوه .. ئاستی جه‌ماوه‌ری نه‌ک به‌ره‌و
زیادبوون نه‌چوه بکره لای هه‌ندێکیان به‌ره‌و که‌م بوونه‌وه وبه‌ره‌و
پارچه پارچه‌بوون هه‌نگاویان ناوه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌ی
پێشوو به‌سه‌ر حزبی زه‌حمه‌ت کێشان داهات ، بێ گومان زیان گه‌یشتن به
هه‌ر پارت و لایه‌نێک زیانه به‌ڕێڕه‌وی سیاسی و نائومێدیه‌که بۆ
ئاینده ..
ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی که‌سایه‌تی کورد بۆ خۆیی و ڕیگانه‌دان به‌وه‌ی که
که‌سانێکی دی ڕۆڵبگێڕن و ده‌رگای کارکردن بێ سانسۆر و موڵکیه‌ت
واڵابکرێت و هه‌موو کورد په‌روه‌رێک و گه‌نجێک که دڵی به‌و نیشتمانه
ده‌سوتێ ماوه‌ی کارکردنی پێبدرێت و سیاسه‌تی ئه‌و پارتانه‌ی که خۆیان
له‌سه‌نگه‌ری به‌رهه‌ڵستکاری ناوه کار بۆ به‌رفراوانی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان
بکه‌ن و بیر له‌وه‌بکه‌نه‌وه ڕۆژێک له‌ڕۆژان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست و
فه‌رمان ڕه‌وایی بکه‌ن ، به‌ڵام وادیاره ئه‌و پارتانه‌ی ئه‌مڕۆی گۆڕه‌پانی
سیاسی ئه‌و حه‌قه به‌خۆیان ناده‌ن و به‌گرفت و کێشه ناوخۆییه‌کانه‌وه
سه‌رقاڵن و خه‌ریکی خۆبه‌خێوکردنن و ئاگایان له پێوه‌ره‌سیاسیه‌کان نه‌ماوه
و بوونه‌ته شه‌ریکه فه‌رمان ڕه‌وا و ئاینده‌ی گۆڕان و نوێ بوونه‌وه
تاریکه و ئه‌م هۆکارانه‌شن که جه‌ماوه‌ری کورد بڕوای به‌وه نه‌ماوه
که ئه‌و پارتانه‌ی ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانه‌که‌دا بێ له هه‌ر دوو پارتی
ده‌سه‌ڵاتدار بتوانن له ئاینده گۆڕانی سیاسی نێنه ئاراوه یا
هۆکارێک بن بۆ ئه‌و گۆڕانانه .. چونکه ئه‌مڕۆ کورد له ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ شۆڤێنیه‌تی عه‌ره‌بی و کۆمه‌ڵ بوونی کێشه‌کان و مانه‌وه‌یان به‌هه‌ڵواستراوی
و ئاڵۆتربوونیان و زیادبوونی گازه‌نده‌ی جه‌ماوه‌رو دابڕان له سیاسه‌ت
و دوور که‌وتنه‌وه له هه‌سته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و زیادبوونی ده‌سته
ده‌ره‌کیه‌کان و شێواندنی باری ناوخۆ هۆکار گه‌لێکن ده‌بێ له‌به‌رچاوبگیرێن
و ئه‌و پارتانه‌ش له پڕۆگرام و شێوازی کارکردن و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
بارودۆخه‌کانی ئه‌مڕۆدا له‌ئاست به‌رپرسیاریه‌ت دابن و ئه‌و ئاینده‌ی
که که‌سایه‌تی کورد ده‌یه‌وێ و پێویستی پێیه‌تی کاری بۆبکرێت ...
ده‌کرێ خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئاینده‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌گه‌ر له‌ڕووی
ئیداریشه‌وه بێت بکرێت .. بزانین ئێمه‌ی کوردیش وه‌ک وڵاتانی دی هه‌میشه
له هه‌ڵبژاردنه‌کانماندا چه‌ند پارت و لایه‌نێک کێبڕکێ له سه‌ر ده‌سه‌ڵات
گرتنه ده‌ست و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆیان له ڕوانگه‌ی کاره خزمه‌تگوزاریه‌کانیان
و پاراستنی به‌رژه‌وه‌نده‌یه نه‌ته‌وه‌یه‌کان کاری له‌سه‌ر بکرێت ..
تاکه‌ی له سیاسه‌تی ته‌وافق و ڕێکه‌وتن کاربکرێت ...؟ بۆ چی دی له‌سستی
و لاوازی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه حزبیه‌کان خۆمان لانه‌ده‌ین ..؟
تاکه‌ی سیاسه‌ت وگرفته سیاسیه‌کان و ژیانی ئاسایی خه‌ڵک و پێداویستیه
ساناکانی تێکه‌ڵ بکه‌ین ..؟ تاکه‌ی نه‌توانین چه‌ندی پارتی سیاسی نوێ و
به‌هێز دروست بکه‌ین ..؟ تا له ڕێگای ململانێی سیاسیه‌وه پێشکه‌وتن و
ئاینده‌و گۆڕان به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه پێشکه‌ش به‌کۆمه‌ڵگای
کوردی بکه‌ین ...
|