|
٢\٤\٢٠٢٦
گرنگییەکانی چیڕۆکی بێدەنگ
بۆ منداڵان.

رەزا سـاڵح
"چیڕۆکی
بێدەنگ" یا "چیڕۆکی وێنەیی" کە بە "چیڕۆکی کێشوەربڕ" یان " چیرۆکی بێ
وشە" یان بە "چـیرۆکی کۆمیک" یش ناودەبرێت، بە زمانی ئینگلیزیش "سایلێنت
ستۆری" یە. هەموو ئەم دەستەواژانە بۆ یەک واتا بەکاردەهـێنرێن
گێڕانەوەی چیرۆکە بە وێنەکـێـشان بەبـێ نووسـین. چـیرۆکی وێنـەیی،
فـۆرمێکی هـونـەرییە، جـۆریـکە لە جـۆرەکـانی چیڕۆک بە گـشـتی و لـە
چیڕۆکی منـداڵان بـە تایبـەتی. چیڕۆکی بێـدەنگ، چیڕۆکـێکی وێنـەییـە،
هـیچ وشـە و رسـتە و سـیناریـۆ و دەقـێکی نـووسـیـنی لەگـەڵـدا نـیـیە.
پـشـت بـە کـۆمـەڵـێک وێـنەی رەنگاوڕەنکی یـەک لـە دوایـەک
دەبـەسـتـێـت، کە رووداوێـکی دیـاریکـراو دەگـێـڕێتـەوە.
وێنەکـان هەمیشە رێگایەک بـوون، بۆ گـێڕانەوەی چـیرۆک. لە تابلـۆکانی
سەر دیواری ئەشکەوتەکانەوە، تا دەگاتە کۆمێک و رۆمـانی گـرافـیکی
ئەمـڕۆ. وێنەکان چـیرۆکەکان بە شێوەیەک بەرجەستەدەکەن، کە هەمـوو کەسێک
لـێیان تێبگەن. دڵان داگـیردەکەن و خەیاڵ دەورووژێنن. زۆر جار بە خەڵکی
دەڵـێین، کردارەکان کارتێکەرترن لە قـسەکان. یان وێنەیەک بەهـای هـەزار
وشـەی هـەیە.
(نـۆری شولـۆیتـز) دەڵـێـت:"هـونەرمەنـدان بە وێنـە دەنـووسـن".
کە چیرۆکەکان لە رێگەی وێنەکردنەوە دەگـێڕدرێنەوە، یان بە شێوازێکی تر،
وێنەکان چـیرۆکەکان دەگـێڕنەوە، دەبێـت بە هـەمـان وردبیـنی هـەر
دەقـێک بخـوێنـرێنـەوە.
دەشکـرێـت لە جـیاتی وێنـەکـێـشانی چـیرۆکەکان بە دەسـت، لـە رێـگەی
زنجـیرەیەک وێنـەی فـۆتـۆگـرافـییەوە چـیرۆکـێک بگـێڕدێنـەوە.
چیڕۆکی بێـدەنگ، پێویستی بە زمـانێکی دیاریکـراو نییە، تا لێی
تێبگـەیـن. تەنیا وێنـە یەک لە دوای یەکەکانی بەسن بۆ تێگەیشتن لێی.
وێنەکان چیڕۆکەکەمان بۆ دەگـێڕنەوە.
ئەگەرچی تا ئەمڕۆشن نووسینی چیڕۆکی بێدەنگی وێنەیی بێ نووسین، لە چاو
چیڕۆکی نووسراوەوە، زۆر کەم و شەرمنانەیە. زۆر کەم لە چیڕۆکنووسان و
وێنەکێشانی بواری ئـەدەب و هـونەری منـداڵان ئاوڕیان لێـداوەتەوە.
بەڵام نکوڵی لەوە ناکرێت کە چیڕۆکی بێـدەنگ ژانـرێکە لە ژانـرەکانی
چیڕۆک بۆ منـداڵان. دەشێ هەنـدێ چیڕۆکی بێـدەنگ، کارتێکـردنێکی زیاتری
لە چیڕۆکی نووسراو، لەسەر هـۆش و دەروونی منـداڵان بکات.
رەسـەنی چیڕۆکی بێـدەنـگ، بـۆ ئاراسـتەی گوزارشـتی دەگەڕێتـەوە. کە لە
سـەرەتای سـەدەی بـیـستەمی رابـردوودا، ئـەم ژانـرە چیڕۆکە لـە
ئـەڵـمـانیـادا سـەری هـەڵـدا و بڵاوبووەوە. بە تایبەتش لە سییەکاندا،
گەشەی کرد و گەیشتە ئەوپـەڕی پێـشکەوتن و باوبـوون. لەو سەردەمـەدا تا
رادەیەک چیڕۆکە بێـدەنگان، لە شـێوازی خەیاڵـئامێـز و تەنـزدا بـوون.
بابەتەکانیـان گـۆزارشـتـیان لە گـرفـتە کۆمـەڵاییەتـییەکان و لە سـتەم
و لە خواسـت و لە هـێواکـانی خەڵکی و لە مـلمـلانێ لەگـەڵ
سـەرمایـەداریـدا دەکـردن.
هـونەرمەنـدی شێوەکاری ئەڵـمانی (ئـۆتـۆ نوکـێـل) هـونەرمەندێکی
ناسراوی چیڕۆکی بێدەنگ بوو. رۆڵـێکی بەرچاوی لە سەرهەڵـدان و لە
بڵاوکردنەوەی چیڕۆکی بێـدەنگ لە ئەڵـمانیـدا هـەبـوو.
هەر لەسەر شێوازی ئەم هـونەرمەندە ئەڵمانییە، نووسەری بەڵچیکی (فـرانس
مارسێڵ) لە ساڵی (١٩١٨) دا چیڕۆکێکی بە ناوی (پیاوە ئەویندارەکە)وە
نووسی و هونەرمەندی وێنەکـێشی ناسراویش (لـیـندوارد) بە (٢٥) وێنە
گوزارشتی لەم چیڕۆکەی فـرانس کرد. فرانس چیڕۆکی بێدەنگی دووەمی بە ناوی
(گەشتێکی سۆزدار) ەوە بەرهەمهـێنا. کە لە (١٦٧) وێنەی یەک لە دوای یەک
پێکهاتووە، چیڕۆکەکەی بەبێ نووسین دەگـێڕێتەوە.
(لیندوارد) لە ساڵی (١٩٢٩) دا، چیڕۆکێکی بێدەنگی وێنەیی بە ناوی (پیاوی
خواوەند) ەوە، کێشاو و بڵاوی کردەوە. هەر لە رێی هونەرمەند (لیندوارد)
ەوە، هونەری چیڕۆکی بێـدەنـگ گەیـشتە ئەمریکا. کۆمەڵێک نووسەر و
وێنەکێـش، هـۆگر و هـەواداری بوون.
هـونەرمەنـدی شـێوەکـاری پۆڵـۆنیـش (باڵـسوس) لە تەمـەنی (١٦) ساڵانـدا،
دەربـارەی پـشـیـلەکەی بە شـێوەی چیڕۆکی وێنـەیی، چـێرۆکـێکی کـێـشا و
بـڵاوی کـردەوە.
چیڕۆکنووسی ئیمـاراتی (سامیح ئەبـوبەکر عـیزەت) چیڕۆکی (سوور و شین و
زەرد)ی نووسی، هـونەرمەنـدی وێنەکێشیش (ئەمانی یوسف) بە کۆمەڵـێک وێنەی
رەنگاوڕەنگ ئەم چیڕۆکەی بۆ منداڵان کێشا. بیرۆکەی ئەم چیڕۆکە بۆ
کچۆڵەیەکی قوتابی دەگەڕێتەوە کە تەنیا سێ رەنگ بۆیەی هەبوو (سوور و شین
و زەرد) بەڵام هاوڕێیانی هاوپۆلەکەی هەریەکەیان، پاکەتێکی گەورەی (٢٤)
رەنگیان هەبـوو. ئەم کچـۆڵەیە بیردەکاتەوە و لە خەیاڵـیدا رەنگەکان
تێکەڵ دەکات بۆ پێکهـێـنانی رەنگەکانی تر. رەنگی سوور و زەردی
تێکەڵکـرد و رەنـگی پڕتـەقـاڵی پێکهـێـنا. زەرد و شـینی تـێکەڵکـرد و
رەنـگی سـەوزی پێکهـێنا. بەم جۆرە چەند رەنگێکی دیکەشی پێکهـێنان.
بەمەش زانیاری بە هاوڕێکانی گەیـانـد بـۆ کـەڵک وەرگـرتن لە
تـێکەڵکـردنی رەنگەکـان بۆ پـێکهـێـنانی رەنگی دیـکە.
رەنگەکان و تەکـنیکەکانی وێنەکـێـشان ئامـرازێکی گرنگـن لە دروستکـردنی
چـیرۆکی وێنەییدا. بە تایبەتیش لە وێنەکردنی هەستەکانـدا. دەتوانن
هەستی جیاواز بورووژێنن. رەنگەکان زۆر هـێمایین. واتایەکی زۆریان هـەیە.
رەنگە گەشەکان دەتوانن ئاماژە بە گەشبینی و هـیوا و بە خۆشی بکەن.
رەنگە تاریکەکان دەتـوانـن ئامـاژە بە خەمـۆکی بکـەن. بـۆ نمـوونە،
رەنـگی شـین ئامـاژەیە بـۆ ئـارامی، رەنـگی سـەوز بـۆ ئیـرەیی.
هەمووشمان چیڕۆکی (میکی ماوس) مان، بە شێوەی فیلمی کارتۆنی بـزوێنی
بێـدەنگ (ئەنیمەیـشن) بینـیوە. کە لە نووسـین و دەرهـێنانی دەرهـێنەری
سینەمایی ئەمریکی و جیهـانی واڵـت دیـزنی (١٩٠١ـ ١٩٦٦) یە. لە
نووسینێکـم دا، کە لە چەنـد سایتـێکـدا بڵاومکـردەوە، بە درێـژی باسـم
لـە ژیـانـنـامەی واڵـت دیـزنی کـردووە. بـە کـورتی کە (واڵـت دیـزنی)
کـریکارێک بـوو لە گەراجێکـدا، لە ژوورێکی ئەو گەراجەدا دەمایەوە.
چەنـد مشکـێک لەناو ژوورەکەیـدا بوون، بە دیوارەکانی ژوورەکەیدا
دەهاتنە خوارەوە و سەردەکەوتـن، لە واڵـت دیـزنی نەدەتـرسـان. مشکـێکی
سیسەڵەی بـزیـۆ، سەرنجی واڵـت دیـزنی راکـێشا. واڵـت دیـزنی چەنـدیـن
وێنەی جـووڵەکـانی ئـەو مشکەی کـێشا. کـردنی بە چیڕۆکێکی بێـدەنگی
وێنەیی. دواتـریش لەژێـر نـاوی (مـیکی مـاوس) واتـا (مشکی دەم بە
پێکەنین) کردی بە فـیلمێکی کارتۆنی بێدەنگی ئەنیـمەیشن بۆ منداڵان.
واڵـت دیـزنی لە رێی ئەو مشکەوە، ناوبانگی دەرکرد و بـوو دەرهـێنەرێکی
جیهانی و بە ملیـۆنـێرێک و بە خاوەنی کۆمپانیای بەرهـەمهـێنانی، فـیلمی
کارتـۆن و سینەمایی.
ئایا نووسینی چیڕۆکی بێـدەنگ ئاسانە؟
بێگومان نەخێر، کارێکی ئاسـان نییە. چۆنکە چیڕۆکنووسی چیڕۆکی بێدەنگ،
پێویستە بیرۆکەیەک بـدۆزێتەوە، کە پێویستی بە قسە و نووسین نەبێت.
نابێت بە وشە و رستە بیـرۆکە و ناوەڕۆکی چیڕۆکەکـانی روون بکاتـەوە.
تەنیا وێنەکـێش لە رێگـای زنجـیرە وێنەیەکی رەنگاوڕەنگەوە، گـۆزارشت لە
بیـرۆکە و لە مەبەستی چیڕۆکە بێـدەنگەکان دەکات. سـۆز و هەستەکـانیش
جـوانترین شـتن کە نووسـەر لەگەڵ منـداڵانی خوێنـەردا بیانگۆڕێتەوە.
بەڵام سوز و هەستەکان و چێژ و شیرینی وشە و رستەکان، لە چیڕۆکی
بێدەنگـدا دەرناکەون. هـونەمەنـدی وێنەكـێشی لێهـاتوو و داهـێنەر
دەتوانێـت لە میانەی وێنـەی رەنـگاوڕەنگی جـوانەوە، سـۆز و هەستەکـان،
لە رێی هـێـڵ و رەنگەکـانەوە بە منـداڵان بـگەیـەنێـت.
مێـژووش باسی ئەوەی بۆ کردووین، کە قـۆنـاغی یەکەمی نووسین، کە مرۆڤ
دایهـێنا. (نووسینی وێنەیی) بوو. واتا بە کـێشانی وێنـە گوزارشتیان لە
نـاوی شـتەکـان دەکـرد و لەسەر تاتـە قـوڕی تـەڕدا دەیانکـێـشا و شک
دەبـوونەوە و بـۆ یەکـتریان دەنـاردن، بـۆ نموونە وێنەی: خـۆر، شاخ،
گوڵ، ئەسـپ، دار، کەو،... هـتد، دەیانکـێشان. لە قۆناغی دووەمـدا، (نـووسینی
مـێخی) و (نـووسینی هـیرۆگـلێفی) یان داهـێنان، تا گـەیشـتین بە
داهـێنانی نووسینی ئەم پیتانـەی کە لە ئەمـڕۆدا بەکـاریان دەهـێنین و
پێیان دەنووسین.
منـداڵان بە سـروشتی هـۆگـری وێنـەی رەنگـاوڕەنـگ و وێنەکـێـشانن. بە
تایبەتیـش لە قۆناغی بەرایی منداڵیدا. کە هێشتا فـێری نووسین و
خوێندنەوە نەبوونە. بە وێنەکێشان گـوزارشت لە سـۆز و هـەسـت و لە هـیوا
و خەونـەکـانیـان و لە کـێـشەکـانیان دەکەەن. وێنـەش زمـانـێکی
جیهـانییە و پێـویـستی بە وەرگـێڕان نیـیە.
گـرنگییەکانی چیڕۆکی بێـدەنگ بۆ منـداڵان:
١ـ چیڕۆکی بێـدەنگ گەشە بە خەیاڵی منـداڵان دەکات: منـداڵان بە خەیاڵ و
بیرکردنەوە و لێکـدانـەوە و بۆچوونەکانیان، دەیانەوێـت بگەن بە مەبەست
و بە نـاوەڕۆکی چیڕۆکە بێدەنگەکان. ئاسایشە کە بیرکردنەوە و لێکدانەوەی
چیڕۆکی بێـدەنگـدا، لە منداڵـێکەوە بـۆ منـداڵـێکی تـر جیاوازی
هـەبـێـت.
٢ـ چیڕۆکی بێـدەنگ بۆ منداڵانی تەمـەن سێ ساڵان و باخچەی منداڵان، کە
بە قـۆنـاغی بەرایی منداڵی ناودەبرێت، زۆر گونجاوە. چونکە تا تەمەنی
شەش ساڵان منـداڵان فـێری نووسین و خوێندنەوە نەبوونە. هـۆگری وێنە و
وێنەکێشانن. پێویستە دادەکانی باخچەی منـداڵان ئـەم تامەزرۆییـەی
منـداڵان بـۆ چیڕۆکی وێنـەیی بقـۆزنـەوە. لە رێی چیڕۆکی بێـدەنگی
وێنەییـەوە، پەروەردەیـان بکەن و زۆر چەمک و شـتـیان فـێربـکەن.
٣ـ گەشەکردنی بیری لـۆژیکی لەلای منـداڵان: لە میانەی بەستنەوەی وێنـەی
رووداوە جیـاوازەکـانی چیڕۆکی بێـدەنگـەوە، پـاڵ بە منـداڵانـەوە دەنێت
بـۆ ئـەوەی کە پابـەنـدی بیـری لـۆژێکی بـن.
٤ـ هـانـدانی منـداڵان بـۆ دۆزینەوەی هـاوسەنگـییەک لە نێـوان
هـەستکـردن بە ژیـانی خۆیـان و بە راستیی پێکهـاتەکـانی ئەو وێنـانەی
کە لە بەردەستـیان دان.
٥ـ یارمەتی منـداڵان دەدات: بۆ رێکخـستنی بیرۆکەکانیان و پێشکەشکردنیان
بە رێکی.
٦ـ گەشەکردنی زمانی منداڵان: منداڵان بیر لە دۆزینەوەی وشە و رستەی
جوان دەکەن. بـۆ گـوزارشتکـردن لـە هـەنـدێک لـە رووداوەکـانی چیڕۆکـە
بێـدەنگە وێنـەییەکـان، کە چیڕۆکنووسەکان لە چیڕۆکە نووسـراوەکانیانـدا
باسیان لـێکـردوون.
٧ـ ئەگـەرچی چیڕۆکی بێـدەنگ، نە نـووسـین و نە سیـناریـۆی لەگـەڵـدایە.
بـەڵام وا لە منـداڵان دەکات کە بـدوێـن و چیڕۆکەکە بگـێڕنەوە. بەمـەش
سـۆزداری کومـەڵایـەتیان زیـاتـر گەشـە دەکـات.
ئایا لە ئـەدەبی منـداڵانی کورد دا، چیڕۆکی بێـدەنگـمان بـۆ منـداڵان
هـەیە؟
ئایا تا ئێستا چیڕۆکی بێدەنگ، نەبووە بە ژانرێک لە ژانرەکانی چیڕۆکی
منداڵانی کورد؟ تا ئەمڕۆش ئەم ژانرە چیڕۆکە هـونەرییە، لە ئەدەبی
منـداڵانی کورددا، زۆر بە دەگمەن لە لایـەن چیڕۆکـنووسان و شـێوەکارانی
کوردمانەوە، ئاوڕیـان لـێی داوەتـەوە. زۆر بە کەمی بەرچاومان کەوتوون.
ناڵێین نیمانە، بەڵام زۆر لە خوارەوەی هێڵی پێویست دایە.
هـونەرمەنـدی شێوەکار و کاریکاتێـرکـێشی پـۆرتۆری و دیزاینسازێ بەرگی
پەرتووک و گۆڤارەکانی منداڵان، هـونەرمەندی کوردمان کاک (عەلی
مەندەلاوی) کە لە کوردستان و عـێراق و جیهاندا وەک هـونەرمەنـدێکی
داهـێنەر ناسراوە و ناوبانگی هەیە. لە ئێستادا لە بەغـداد دەژی. بۆ
ماوەیـەکی زۆر لە گـۆڤـارە عـەرەبی و کوردییەکان کە بۆ منـداڵان
دەردەچـوون، وەک وێنەکـێشێک کـاری کـردووە. خـاوەنی ئەزمـوونـێکی
دوورودرێـژ و باشە لە وێنەکـێشان بۆ منـداڵان. مەنـدەلاوی ئەو کاتەی کە
وێنەکـێشێک بوو لە گۆڤاری (مجـلـتي ـ گـۆڤـارەکەم) کە خانـەی
رۆشـنبیریی منـداڵانی عـێراق بە زمـانی عـەرەبی بۆ منداڵانی عەرەب
دەریان دەکرد. لە چەنـد ژمارەیەکی ئەم گۆڤـارەدا، لە بەرگی دووەمیدا،
کاک عەلی مەندەلاوی چەند چیڕۆکی بێدەنگی وێنەیی بەبێ سیناریۆ، بە ناوی
(ناز)ەوە، بڵاودەکردنەوە. (ناز ناوێکی کوردییە بۆ کچان) ناز جـلی
کوردیشی لەبەردایە. وێنەکـان و بیرۆکەکانی ئـەو کورتـە چیڕۆکە
کوردییانەش، زادەی بیـری عـەلی مەندەلاوی خـۆین و ئیلهـامیشی لە چیڕۆکی
فـۆلکلـۆری رەسەنی کوردی وەرگرتوون. چیڕۆکەکانی (نـاز) زۆر کـورت و
سـادە و ئاسـانـن. لە شەش تا هـەشـت وێنـە پێکهاتـوون، گـوزارشـت لە
بیرۆکە جوانەکان دەکەن. نەک هـەر منـداڵانی کورد بەڵکو منداڵانی
عەرەبیش چـێژیان لـەو چیڕۆکە بێـدەگە وێنـەییـانەی مەنـدەلاوی
وەردەگـرتـن. گـەرچی ئـەو چیڕۆکانەی مەنـدەلاوی لە گۆڤـارێکی عەرەبیـدا
بڵاوکـراونەتەوە، بـەڵام مـن پێمـوایە بەشـێکـن لە چیڕۆکی بێـدەنگ بـۆ
منـداڵانی کـورد. مـۆرک و رەسـەنایەتی کـوردییـان پێـوە دیـارە.
لەوانەیە مەنـدەلاوی چـیرۆکی بێـدەنکی تـری هـەبێـت و بەرچـاوی مـن
نەکـەوتـوون. پـێـشـتر وتمـان، چیڕۆکی بێـدەنـگی وێنـەیی پێـویـستی بە
زمـانـێکی دیاریکـراو نـییە بـۆ تـێگـەیشـتن لـێـیان.
هەندێ لەو گۆڤارە کوردییانەی کە بۆ منداڵان لە باشووری کوردستاندا
دەدردەچوون یا دەردەچـن. کە من چاوم پێیان کەوتـووە. جار و بار لە
ژمارەکانیاندا، چیڕۆکی بێـدەنگی وێنـەیی رەنگـاوڕەنگـیان بەبێ نووسـین
و بێ سیناریـۆ، بڵاوکـردوونـەتـەوە، لەوانەش گۆڤاری (پەپـولە) و (دنیای
منداڵان) و (سڤـۆرە) و (مناڵانی باوەگوڕگوڕ) و (هەنـگ). لەوانەیە لە
گـۆڤـارەکانی تـریشدا، کە بە کوردی بۆ منـداڵانی کوردمان لە کوردستان
دا دەرچـوون یا دەردەچـن، زۆر یا کەم چیڕۆکی بێـدەنـگی وێـنـەییـان
بڵاوکـردووبێـتەوە. کە بەرچـاوی مـن نەکـەوتـوون. داوای لێـبووردنیـان
لێـدەکـەین کـە لـەم نـووسیـنەمـدا، ناوایانم نەهـێناون. هـیوادارم
گرنگی بەم ژانـرە چیڕۆکە بۆ منداڵانی کوردمان بدەیـن و فەرامۆشی
نەکەیـن. گەشەکـردن و بـڵابـوونەوەی بە هـەوڵ و هـاوکاری نووسـەران و
وێنەکێشانی دڵسۆزی کوردستان، لە بـواری ئـەدەب و هـونەری منـداڵان و
گۆڤارەکانی منداڵان بەرجەستە دەبێت و بڵاودەبێتەوە. بە تایبەتیش بە
دەستپێشخەریی هونەرمەندە وێنەکـێشە پسپـۆرەکانـمان لە بـواری هـونەری
وێنـەکـێـشان بـۆ منـداڵان.
لە ئەمڕۆدا لە بەشی منداڵان لە پەرتووکخانەکانی شار و شارۆچکەکانی
وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و ئوسترالیا و لە هەندێ لە وڵاتانی ئاسیا و
ئەفـریکاش، بە دەیان پەرتووکی چیڕۆکی بێدەنگی وێنەی رەنگاوڕەنگ بۆ
منداڵانی تەمەن سێ تا شەش ساڵان دانراون.
شایـەنی باسیشە ساڵانە مـەدالـیـای (کـاڵـدیکـۆت) دەدرێـت بە
وێنـەکـێـشیکی ئەمـریکی، لە بـواری هـونەری وێناکێـشان بـۆ پەرتـووکی
منـداڵان. دوو ساڵ جارێکیـش مەدالـیای زێڕی (هـانز کریـستیان ئەندەرسین)
دەرێت بە باشترین وێنەکـێشی پەرتووکی چیرۆکی وێنـەیی بـۆ منـداڵان لە
هـەر شـوێـنـێکی جیهـانـدا بـن. کە لە مـاوەی ساڵی پـێـشتردا،
پەرتـووکەکانیان چـاپکـردوون و بڵاویان کردوونـەتەوە. کە هـاوکاتـن
لەگەڵ بـراوەی خەڵاتکـردنی نووسـەرانی باشتریـن چـیرۆک بۆ منـداڵان.
ئەم دوو خەڵاتە، بەرزترین خـەڵاتی هـونـەریـن لە جیهانـدا، لە بـواری
هـونـەری منـداڵان.
لـەم مانگەدا، ناوی چـیرۆکنووسی باشترین چـیرۆک بۆ منـداڵان، وێنەکـێشی
باشترین پەرتـووکی چـیرۆکی وێنەیی بـۆ منـداڵان لە جیهانـدا، کە
پەرتـووکەکانیان لە ساڵی پار (٢٠٢٥) دا، چاپکـردوون و بڵاویـان
کردوونەتەوە. ناوەکانیان وەک بـراوەی خەڵاتی مەدالـیای زێـڕی (هـانـز
کـریـستـیان ئەنـدەرسـین) رادەگـەیەنـرێـن.
___________________________________________
● تا
رادەیەک سـوودم لە چەنـد سایـتـێکی ئیـنگـلیزی وەرگـرتـووە.
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|