٢٠\٨\٢٠٢٥
گـرنگـییەکانی
مـوزیک بـۆ منـداڵان.

رەزا سـاڵح
میوزیک
یان موزیک، بریتییە لە جۆرێک لە جۆرەکانی هـونەر. بەوە پێناسە کراوە،
کە هـونـەرێـکە گـرنـگی بە دانـان و بە دابـەشکـردنی ئـاوازەکـان و بە
شـێـوازی دروسـتی وتـنی گـۆرانیـیەکـان و بـە تـرپـەی هـەڵـپەڕکـێکـان
دەدات. مـوزیـک زمـانـێکی فـروانی گـشـتگـیریی جـیهـانی جـیاوازە.
مـوزیک زمـانی رۆحـە. زمـانـێکـە لەنێـوان مـێـشک و دڵەکـان دایـە.
زمـان و خـۆراکی خۆشەویستـیـیە. زمانـێکە کە جوانـتریـن و ناسکـترین
واتای لەخۆگرتـووە و هەمووان لـێی تێدەگەن. موزیک بەهـێزتریـن جۆری
ئەفـسوونە. گـوێگـرتن لە مـوزیک و لە فـێربـوونی مـوزیک تەنها بۆ خـۆشی
نیـیە. بەڵکو گەلـێک ئامـانجی کەسایـەتی و کـۆمەڵایـەتی و سـوودی
جەسـتەی و دەروونی دەهـێـنـێـتە دی.
(ئەفـلاتـون) دەڵێـت:"مـوزیک رۆح بە گـەردوون و بـاڵ بە ئەقـڵ و گوزەر
بە خەیـاڵ و ژیـانـیش بە هـەمـوو شـتـێک دەبـەخـشـێـت".
(کونجریـف) دەڵـێت:"مـوزیک دەتوانێت دڕنـدەکان رابهـێنـێـت و بەردیـش
نەرم بکات".
(لانـسی) دەڵـێـت:"خـەڵکی فـێری ئـەوە بکەن، کە گـوێ لـە مـوزیک بگـرن،
ئەو کـات پێـویـستـیمان بە زینـدانی نـابـێـت".
(کـارۆلـیـنا پـرۆتـیـسکـۆ) دەڵـێـت:"منـداڵـەکـانتـان فـێری مـوزیـک
بـکەن، ئـەوەی کەمانچـەیەک هـەڵـبگـرێـت، ناتـوانـێـت چـەکـێک
هـەڵـبگـرێـت".
(نـیـشـته) دەڵـێـت:"ئـەگـه‌ر ویـستـت بـڕیـار له‌سـه‌ر ئـاستی گـه‌لـێک
بـدەیـت. گـوێ له مـوزیکـیان بگـرە".
(کـۆنـفـۆشـیۆس) یـش دەڵـێـت:"مـوزیـک ئـاوێـنه‌ی شارسـتانی گـه‌لانـه".
مـوزیک زمـانێکه، له زمـانه‌کـانی جـوانی. له‌گـه‌ڵ زمـانه جـوانـه‌کـانی
کـه‌دا، پـێکه‌وە جـیهـانی منـداڵان پێکـدەهـێنن. زمانێکه له خـزمه‌تی
منداڵان دایه، هه‌مـوو لایه‌نه‌کانی گه‌شـه‌کـردنی منـداڵان
لەخـۆدەگـرێـت: کـۆمـه‌ڵایـه‌تی، سـۆزداری، هـزری، داهـێـنان،
زمانەوانی، که‌سایه‌تی، جـووڵـه‌یی دەگرێته‌وە. له هه‌مان کاتیش‌دا،
چـێژ و شارەزایی و کارامـەیی پێـویـست و هـێمـنی و ئاسـوودەیی و خـۆشی
بە منـداڵان دەبەخـشـێـت.
موزیک زمانی هـۆنراوە و گۆرانییه. موزیک هـۆنراوەیەکی دەنگـدارە، رۆح
و گیانێکی نه‌مـری به بـه‌ر هـۆنـراوەدا دەکات و تـێکەڵی یه‌کـتری
بـوونـه. هـۆنـراوە و مـوزیـک و گـۆرانی گیانێکـن له سێ جه‌سـته‌دان،
سیانه‌یه‌کـن ئاوێـته‌ی یه‌کتری بوونه و له یه‌کـتری دانابـڕێـن. هـه‌ریه‌که‌یـان
به ئه‌وەی تـرەوە به‌نـدە. هـه‌ماهـه‌نگی له بنیاتنانی که‌سایه‌تیـدا
دەکـه‌ن. پـێکه‌وە به‌شـداری له بنیاتـنانی رۆشـنبـیـری و
شارستانێتـیـدا دەکه‌ن. مـوزیک بووە به پێویستیـیه‌کی گرنگـمان.
کاریگه‌ریی له‌سـەر رۆشـنبـیریمان هـه‌یه. تا رادەیه‌کی زۆر تێـکه‌ڵ
به لایـه‌نـه‌کـانی ژیـانی رۆژانـه‌مـان بـووە.
موزیک رۆڵێکی گه‌ورە و کاریگه‌ری له په‌روەردەکردن و له
رۆشنبیریکردنی منـداڵانـدا هه‌یه. له زۆر شوێنی جیهانـدا، زۆر دامه‌زراوەی
کۆمه‌ڵایه‌تی هـه‌یه، له په‌روەردەکردنی کـۆرپه‌له‌ی نـاو سکی
دایکانـدا، پـشت به به‌کـارهـێنانی مـوزیک دەبه‌سـتن. بـۆ نمـوونه:
شارەوانی رۆمـا له ئیتاڵـیا، ساڵانه چه‌نـد جارێک له سه‌نتـه‌ری
شاری رۆما و له باخـچه گـشتییه‌کانیدا، ئاهـه‌نگی مـوزیک و گـۆرانی و
سەمـا بۆ ژنـانی دووگیـان سـازدەکه‌ن. به ئامانجی باشبوون و ئاسایی
بـوونی مـیزاج و خۆشی و شادی به‌خـشـین به کۆرپه‌له‌کانی نـاو سکی ئـه‌و
ژنـه دووگـیانـانه.
مـوزیک به شێوەیه‌ی گـشتی و تێکـڕا، له منـداڵییه‌وە له زۆر له
بـوارەکاندا کاریگه‌ریی له‌سـه‌ر گه‌شه‌کـردنی منـداڵان هـه‌یه.
هـۆگـربـوون بـه مـوزیـک له ته‌مه‌نـێکی بچـووکی منـداڵیـدا،
کارتێکـردنی له هـێنانەدی ژیـانێکی باشـدا هـه‌یه. رێـژەی ئه‌م
کارتێکـردنه‌ش له هه‌مـوو منـداڵانـدا وەک یه‌ک نییه، له منـداڵـێکه‌وە
بۆ منـداڵـێکی تر جیاوازیی هـه‌یه.
گوێگـرتنی منـداڵان لە موزیک زۆر پێویستە، بەڵام گـرنگـتر و بەهـێزتـر
لە فـێربـوونی ژەنـینی ئامـێرە مـوزیکـییەکـان و بەشـداریکـردنیـانە،
لە چـالاکـییە مـوزیکـییەکان و لە دەرخـستـنی توانـا و بەهـرە
هـونەرییەکـانیان.
بە کورتی گرنگی و سوودەکان موزیک بۆ منداڵان، لەم خاڵانەدا چـڕمان
کردوونەتەوە:
١ـ مـوزیـک گەشـەی مـێـشکی منـداڵان باشـتر دەکـات: لە سێ سـاڵی
یەکـەمی ژیـانـدا، پەیوەندییەکانی مێشک دروست دەبن. کە بناغەی ئەو
کارامەییانەی قسەکردن " زمان"، جـووڵە و زانستی پێکـدەهـێـنن. سەرنجی
ئەوەتـان داوە، کە منـداڵان گوێیان لە ئـاوازە دڵخـوازەکانیان دەبێـت،
چاوەکانیان روونـاک و گـەش دەبنـەوە. ئەمـەش تەنهـا خۆشی نیـیە؛
گەشەکـردنی راستەوخـۆی مێـشکە. مـوزیک سەرسـوڕهـێـنەرە بۆ گەشەکردنی
زانستی منـداڵان. خـۆراک بەو ناوچانەی مێشک دەدات، کە پەیوەنـدییان بە
یـادەوەری و هـەست و تەنـانەت بـە هـەنـگـاوە بچـووکەکانی
هـەڵـپەڕینـشەوە و هـەیە. چەنـدین توێـژینەوە و لـێکـۆڵـینەوە زانستی،
لەسـەر کاریگەرییەکانی موزیک لەسەر مێـشکی منداڵان کراون. دەرکەوتـووە
گوێگرتن لە موزیک، گەشەی مێشکی منداڵان باشـتر و خێراتر دەکات. توانا
جووڵـییه‌کانی منداڵان چالاکـتر دەدات. لە بیـرکاریـدا باشتر دەبـن.
٢ـ موزیک هـۆکارێکی گرنگه بۆ به کۆمه‌ڵایه‌تی بـوونی منـداڵان: کار
بۆ ئه‌وە دەکات، که په‌یـوەنـدییـه‌کی به‌هـێزی هـاوڕێـتی بخـاته
نێـوان منـداڵانی هـاوحه‌زی مـوزیـکه‌وە. به تایبه‌تیش ئه‌و منداڵانه‌ی
که پێکه‌وە له کۆرسێکی موزیکیدان، یا له تیپێکی موزیک و گۆرانی دان.
پێویستیان به هـاوڕێتی و هـاوکاری و یارمه‌تی و هه‌ماهـه‌نگی یه‌کتری
هـه‌یه. چـونـکه کـارێکی تـیـمی بە کـۆمـه‌ڵ ئه‌نجـام دەدەن. به‌بێ
هـاوکاری نایه‌تـه‌دی. مـوزیک پـه‌رە بە رێـز و بە خۆشـەویـستیی نێـوان
منـداڵان دەدات. لەسەر ئاخاوتنی سـفـت و بێ گـرێ و سـادە و زمـانی گـوڵ
و دوورکـه‌وتـنـه‌وە لـه زمـانی زبـر و لـە به‌کـارهـێنانی شـێوازی
رەقی رووشـکـێـن، منـداڵان رادەهـێـنـێـت.
٣ـ موزیک بەشدارە لە بیرکـردنەوەی داهـێنەرانەدا: مـوزیک خەیاڵ
فـراوانتر دەکات و ئاستی زیـرەکی بەرزتر دەکاتەوە. هـانـدەرێکی بەهـێزی
مـێشکە. توانای بیرکردنەوە و چارەسـەرکردنی کـێـشەکان بەرزدەکاتەوە.
پەیوەندییەکی روون لەنێوان سەرقاڵـبوونی منـداڵان لەگەڵ مـوزیک و
تـوانای داهـێـنان هـەیە. تـوێـژینـەوەکان ئاماژە بەوە دەدەن، کە ئـەو
منـداڵانـەی کە پـێـشیـنەیەکی مـوزیـکـیـیان هـەیە، زۆر جـار لە
داهـێـنان و لە چـارەسەرکـردنی گـرفـت و کـێـشەکـانـیانـدا
سەرکـەوتـوون.
٤ـ مـوزیـک گەشـه به هه‌سـت و نه‌سـتی منـداڵان دەکـات: تـوانـای
تـێـبینی و سه‌رنـج وردییان و رێکخستنی سۆزداریی لۆژیکییان زیـاتر
دەکات. هه‌ر له میانه‌ی مـوزیکه‌وە، توانایه‌کی زیـاتری گوێگـرتن و
فـێربـوون و وەرگـرتنیان دەبێـت. هـه‌میـشه‌ش مـوزیک به به‌شی ته‌وەری
کرداری فـێربوونی منـداڵان دادەنرێت. کرداری فـێربوونی بابه‌ته‌کانی
زانیاری و خـوێنـدنی قـوتابخـانه‌ش ئاسانـتر دەکات.
٥ـ مـوزیک گه‌شه به به‌هـرەکانی منـداڵان دەکات: زاخـاوی هـۆش و هـه‌ستیان
دەدات و تـوانـای داهـێنان و ئافـرانـدنیـان زیـاتـر دەبـێـت.
٦ـ مـوزیک هـێمنی و ئـارامی و ئاسوودەییـه‌کی زۆر دەخـاته دڵی
منـداڵان: هـه‌سـت و چـێژی خـۆشی و کامـه‌رانی و به‌خـته‌وەری به
دەروونـییـان دەبه‌خـشـێـت و ژیانیـان لا شـیرینـتر و گـوشادتـر دەکات.
ئارەزووی گـوێگـرتـن و وتـنی گـۆرانی له دەروونیانـدا دەڕوێـنێـت. له
سروشتی گـشتـیدا هه‌میشه له دۆخـێکی گونجـاو و هـاوسه‌نگـیدا دەبن.
ئەرێـنی و گەشبینی و هـیواداری و مـتمانە بەخۆبوونێکی زیاتـریشیان
پێـدەبەخـشـێت.
٧ـ مـوزیک رۆڵـێکی گـرنگ و کاریـگه‌ری له په‌روەردەکـردنی دروسـت و له
بنیاتنانی که‌سایه‌تی هـاوسه‌نگی منـداڵانـدا هـه‌یه: مـوزیک هه‌میشه‌ش
هـیوا و گه‌شبینی دەخاته دەروونی منـداڵانه‌وە. یارمـه‌تییان دەدات
بـۆ خـۆ ئامادەکـردن بـۆ ژیـانـێکی خـۆشـتر و بۆ داهـاتـوویه‌کی له‌بارتـر
و گه‌شـتـر. بۆ دەربـردن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی داهـاتوودا.
٨ـ به هـۆێ گـۆرانی و میلـۆدی و مـوزیکه‌وە، دەتوانین گوزارشت و
دربـڕینی ئه‌دەبی، له منـداڵاندا کاراتر و به‌هـێزتـر بکەیـن: هانیان
بدەیـن به‌بێ تـرس و شه‌رم، گوزارشت له هه‌ست و نه‌ست و سۆزدارییان
بکه‌ن و تواناکانی خۆیـان دەربخـه‌ن، چـییان له نـاخ و باریان دایـه،
هـه‌ڵیـان بـڕێـژن. مـوزیـک بـژەنـن و گـۆرانی بـڵـێـن و هـه‌ڵـپـه‌ڕن.
٩ـ مـوزیـک ئاسـتی ئـاکـادیـمی منـداڵان بـەرزتـر دەکـاتەوە: تا
ئـێـستا تـوێـژیـنه‌وە و لێکـۆڵـینه‌وەیه‌کی زۆر دەربارەی کاریگه‌ری
مـوزیک له‌سه‌ر مێشکی مـرۆڤ به گـشتی و مێشکی منـداڵان به تایبه‌تی
کراوە. زانـاکان گه‌یشتـنه ئه‌و ئه‌نجـامه‌ی، ئه‌و منـداڵانه‌ی که
هـۆگـری ژەنـیـنی ئامـێرێـکی مـوزیکـن یان گـوێگـرێـکی باشی مـوزیکـن،
له رووی ئاکـادیـمی و خوێـنـدنه‌وە، نمـرەکانیـان له وانه‌کـانی
خوێنـدنـدا، به‌رزتـرن له نمـرەکـانی ئه‌و قـوتابییانه‌ی هـۆگـری
مـوزیـک نـین و گـوێ لە مـوزیـک ناگـرن. لێکۆڵینه‌وە تازەکانیش، ئاماژە
به‌وە دەکه‌ن، کە موزیک تێکڕای زیرەکی منداڵان به‌رزتر دەکاته‌وە.
مـوزیک دەلاقـه‌یه‌کـیش بۆ خەیـاڵ فـراوانی و داهـێنان و ئافـرانـدن
دەکاته‌وە.
١٠ـ مـوزیک یارمه‌تی گه‌شه‌کـردن و دەوڵه‌مه‌نـدکردنی زمـانی منـداڵان
دەدات: منـداڵان له رێی موزیکه‌وە، بـڕێکی زیاتری وشه و زاراوە و
رسته و هـێـما فـێردەبـن. ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵێک وشه و رسته و نـاوی
ئامـێرە موزیکـییه‌کان، به زمانی ئـینگـلـیزی فـێردەبن.
١١ـ مـوزیک گوێیـه‌کانی منـداڵان له‌سـه‌ر گـوێگـرتـنی باشـتر
رادەهـێـنـت: تا شـارەزای هه‌موو دەنـگه جیـاوازەکـان بـبن. ئه‌و که‌سانه‌ی
گـوێـقـوڵـغـان و گـوێیه‌کی مـوزیکـییان هـه‌یه، زووتر و زۆتـر وشـه
و رســته‌کـانی زمـان وەردەگـرن.
هـونه‌رمه‌نـدی گۆرانیـبێژی مه‌زنی کوردمان (هـۆمه‌ر دزەیی) جارێکیان
له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فـزیـۆنیـدا وتی: له فـه‌رەنسا به‌شـداریـم له
کۆرسێکی زمانـدا کرد، هـه‌ر له یه‌کـه‌م رۆژدا، مامۆستاکه چـیی
بـوتـایه یه‌کـسه‌ر وەرمـدەگرت. بۆیـه مامۆستاکه سه‌رسام بوو و
لـێمی پرسی: تۆ هـونه‌رمه‌نـدێکی گورانیبـێژی؟ وتـم: به‌ڵێ. به چـییا
دەزانیت که من گـۆرانیبـێـژم؟ وتی: تـۆ گـوێیـه‌کی مـوزیکـت هـه‌یه،
یه‌کـسه‌ر قـسه‌کـانـم وەردەگـریـت.
١٢ـ مـوزیک و میلـۆدی و گـۆرانی و هـه‌ڵـپه‌ڕکێ، شـه‌رم و تـرسی
منـداڵان ناهـێـڵـن: مـوزیـک ئـازایـه‌تی ئـه‌دەبـی و مـتـمانه و
بـاوەڕ به خـۆبـوونـێکی زیـاتـر بـە منـداڵان دەبه‌خـشـێـت. تا بـه
راشـکاوی گـۆزارشـت لـه هـه‌سـت و لـه خـۆشــه‌ویـسـتی و له
سـۆزدارییان بـکه‌ن.
١٣ـ مـوزیـک چـارەسـەری هـەنـدێـک لە کـێـشە دەروونـیـیەکـانی منـداڵان
دەکـات: به‌شـێکی زۆری پزیـشکان و دەروونناسانی منداڵان، بۆ هـه‌ندێ
گرفـت و نه‌خـۆشی سایـکـۆلـۆژیـی منـداڵان، بـۆ چـارەسـه‌رکـردنیـان،
پهنـا بـۆ مـوزیـک دەبـه‌ن. وەکـو: دڵـتـه‌نـگی، خـه‌مـۆکی، دڵـەڕاوکێ،
بـێـزاری، تـرس، نـێـرگـزی، شـه‌رم،... هـتـد.
١٤ـ مـوزیک هـەسـت و چـێژی جـوانی بە منداڵان دەبـەخـشـێـت: رەوشـتیان
له خه‌وش و خار پـاک دەکـه‌نـه‌وە. (بێتهـۆڤـن) دەڵێـت:"مـیوزیک
جـوانیـیه‌کی بیـستراوە.. ئه‌ڵـقـه‌یـه‌کیشـه رۆح و هـه‌ست پێـکه‌وە
دەبه‌ستـێـت".
١٥ـ مـوزیک رۆڵـێکی گه‌ورەی له رۆشـنبیریکـردنی منـداڵانـدا هـه‌یه:
هـانی منـداڵانی موزیکـژەن یا گوێگـرانی مـوزیـک دەدات، بۆ خـوێنـدنه‌وەی
ئه‌و پەرتـووکە ئاسانانه‌ی که دەربـارەی میـلـۆدی و مـوزیـک و گـۆرانی
نـووسـراون. تا شارەزاییـه‌کی زیاتـریان له بـارەی مـوزیـک و
مـوزیـکـژەنـه ناسـراوە کـوردەکـان و جـیهـانیـیه‌کـان هـه‌بێـت.
شارەزاییان له شێوازی موزیک و له رۆشنبیریی موزیکی و له ئامێرە هه‌مه‌جـۆرەکانی
موزیـک و له داب و نه‌ریتی گه‌لانی جیاواز هه‌بێـت. به رووی
رۆشـنبیریی و موزیک و هـونه‌ری گـه‌لان و جـیهـانـدا بکـرێنـه‌وە.
١٦ـ موزیـک په‌یـوەنـدیی خـێزانیش به‌هـێز دەکات: رێـز و سـۆز و خۆشـه‌ویستی
نێوان دایکان و باوکان و منـداڵه‌کانیان به‌هـێزتـر و شـیرینـتر دەکات.
چـونکه منـداڵان له رێی مـوزیـکه‌وە، فـێری سـۆز و خـۆشـه‌ویـستی و
رێـز و دیـالـۆگی شـیرن و یاسـا دەبـن.
١٧ـ مـوزیـک هـه‌ست و نه‌سـت و چـێـژ و خـۆشـیی دەروونی و جـەستەیی بە
منـداڵان دەبەخـشـێـت: له هـۆش و لە دەروونیـانـدا دەڕوێـن و وایان
لـێـدەکـات، کە به درێـژایی ژیانیـان، هـۆگـری موزیک و میـلـۆدی و
گـۆرانی ببن و نەتـوانن پـشـت له مـوزیـک و گـۆرانی بـکه‌ن. مـوزیـک
واش لـه منـداڵان دەکـات، لـه رووی هـزری و کۆمه‌ڵایه‌تی و
سـۆزدارییـه‌وە، ئامـادەی ژیـانێکی خۆشـتر و داهـاتـوویـه‌کی باشـتربـن
و گەشـتربـن.
زۆرن ئه‌و منداڵانه‌ی که له ته‌مه‌نی چوار یا پێـنج ساڵاندا، فـێری
موزیک ژەنین بوون. بـوون به کـه‌ڵه موزیکـژەنی جـیهـانی. له‌وانـه‌ش
مـوزیکـژەن مـۆزارت. لە تەمەنێکی زۆر بچـووکـدا دەستی بە ژەنـینی
مـوزیک کـرد.
١٨ـ مـوزیـک منـداڵان لەسەر خـۆراگـری و کۆڵـنەدان رادەهـێـنێـت: بۆ
ئەوەی منـداڵان فـێری ژەنـینی ئامێرەکـانی مـۆزیک بـن، پێـویـستیـیان
بە ئـارامی و بە خـۆڕاگـری و بە کۆڵـنەدانە. ئەمەش لە دواتـردا لە
ژیانیانـدا، یارمەتییان دەدات، کاتێک کە رووبەڕووی سەغـڵەتی و
ئاستەنـگـییەکی قـورستر دەبنـەوە.
دایکان و باوکان، مامۆستایان، موزیکـژەنان، گۆرانیبـێژان، رێکخـراوە
خەمخـۆرەکانی منـداڵان، به‌ڕێـوەبـه‌رێتییە‌کـانی چـالاکـیـیه‌کانی
قـوتـابخانـه بنـەڕەتـییەکـانی کوردسـتان، به له‌به‌رچاوگـرتنی ئه‌و
سوودانـه‌ی سه‌رەوە و زیاتـریـش له‌و سوودانه‌ی مـوزیک، له گه‌شـه‌کـردن
و ئامـادەکـردنی منـداڵان بـۆ داهـاتـوویـه‌کی دڵخـواز و شـیاوتـر.
پێـویسـته پـلانی تۆکـمه و به‌رنامه‌ی ته‌سه‌لـتان بۆ منداڵه‌کانتان
هه‌بێـت بـۆ فـێربـوونی مـوزیک و گـوێگـرتن له مـوزیک. چـونکه پهروەردەی
مـوزیکی منـداڵان زۆر گرنگ و به‌سوودە. له زۆر کار و ره‌فـتاری نه‌خوازراو
و له خـووی ناشیرین، منداڵه‌کانتان دووردەخـاته‌وە.
له وڵاتـانی رۆژئـاوادا، بایـه‌خـێکی زۆر به پـه‌روەردەی مــوزیـکی
دەدەن. له زۆربـه‌ی ماڵـه‌کانـدا، پیانـۆیـه‌ک هـه‌یه، یا ئامـێرێکی
مـوزیکی هـه‌یه. گـه‌ورە و منـداڵان له کاتی پەرژاندا تاوێک پیانۆ
لێدەدەن. له قوتابخانه‌کانیشدا منـداڵانی ئارەزوومـه‌نـدی مـوزیک، له
لایه‌ن مامۆستای پسپۆری مـوزیکه‌وە، به پێی ئارەزوو و هـه‌ڵـبژاردنی
قـوتابییه‌کان، فـێری ژەنـینی ئامـێرێکی مـوزیکـییان دەکه‌ن. له هـه‌ر
شـار و گهڕەک و گونـدیکـدا، به دەیان تیپی موزیکی هـه‌یه. به
خۆڕایی له سه‌نته‌رەکانـدا ئاهـه‌نگی موزیکی سازدەکەن.
له کوردستانیشدا، بابه‌تی موزیک وەکو وانه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و
خـراوته پـرۆگـرامه‌کانی قـوتابخانه‌ی بنه‌ڕەتییه‌وە. من وام پێ
جـوان و دروسـته، که هـه‌ردوو وشه‌که (سروود) و (مـوزیک) بخرێنـه
پاڵ یه‌کـتری و ببـن به وانه‌ی (سـروود و مـوزیک). مامـۆسـتای پسـپۆر
و کارامه و شارەزای مـوزیک، له دەرچـوانی په‌یمانگای هـونـه‌رە
جـوانه‌کـان، به‌شی مـوزیک. بۆ وتنه‌وەی ئه‌م وانـه‌یه ته‌رخـان
بکـرێـن. نه‌شکـرێـت به وانـه‌یـه‌کی لاوەکی. پێـویـستە گـرنگی
پـێـبـدەن.
دەستخۆشییه‌کی زۆریش له‌و لایه‌ن و مامۆستا موزیکـژەنه دڵسۆزانه‌مان
دەکه‌م، که له پشـووەکانی هـاوینانـدا، کـۆرس و خـولی تایـبه‌ت بـۆ
فـێرکـردنی مــوزیک بۆ منـداڵانی کوردمان دەکه‌نه‌وە. خـزمه‌تی پیـرۆز
و ناوازەیـان، شایه‌نی ئه‌وپـه‌ڕی رێـز و پێـزانینه.
_________________________________________________
• بۆ ئەم
نووسیـنەم، سـوودم لەچـەنـدیـن سایتی ئینگـلیزی و عـەرەبی وەرگرتـووە.
٢٠٢٥ - نەرویـج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا
ساڵح
|