|
٣٠\٨\٢٠١٠ گرتن و به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له لایه‌ن حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌رده‌وامه.
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به گوته‌ی یه‌کێک له په‌نابه‌ره‌کان که بلیتی فڕۆکه‌ی پێدراوه گوتی: '' ئه‌وه بۆ نزیکه‌ی سێ حه‌فته‌یه لێره ده‌ستبه‌سه‌ر کراوم و له باره‌کی ده‌روونی زۆر خراپ و له جێ و شوێنێکی زۆر ناخۆش ده‌ژین، له هه‌مان کاتدا حکومه‌تی به‌ریتانیا شاندێکی عێراقییان هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی تاک به تاک چاوپێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ بکه‌ن و بڕوامان پێ بکه‌ن و خۆمان واژۆ بکه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌مان ''. هه‌روه‌ها گوتی: '' ئێمه زیاتر له چل به‌نابه‌ر بووین ته‌نانه‌ت که‌سێکمان ئاماده نه‌بوو واژۆ بکا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش حکومه‌تی به‌ریتانیا بلیتی فڕۆکه‌ی به‌زۆر پێ داوین که بڕیاره چه‌ند رۆژێکی تر به زۆر سواری فڕۆکه‌مان بکه‌ن و بۆ پایته‌ختی عێراقمان ره‌وان بکه‌نه‌وه ''.
ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
|