گروپه‌کانی ئاشتی
په‌که‌که
ره‌نگدانه‌وه‌ی گوشاره‌کانی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆچ‌ئالانه!

حه‌مه‌غه‌فور
پێشوازی گه‌رم‌و ده‌یانهه‌زاریی هاوڵاتیانی کوردی تورکیا له"گروپه‌کانی
ئاشتی" په‌که‌که له‌شارۆچکه‌ی سلۆپی، له‌ڕۆژی دووشه‌ممه19 ئه‌م مانگه،
که له‌سه‌ر داوا‌و پێشنیاری سه‌رۆکی په‌که‌که، عه‌بدوڵڵا ئۆچ ئالان له‌زیندانی
(ئیمراڵی)ه‌وه ئه‌نجام درابوو، په‌که‌که‌کۆمه‌ڵێک له‌ئه‌ندامانی خۆی
له‌شاخی قه‌ندیل‌و که‌مپی مه‌خمووره‌وه‌له‌سنووری زاخۆ- سلۆپیه‌وه‌ڕه‌وانه‌ی
تورکیا کرده‌وه وه‌کو نیشاندانی ڕازیبوون‌و نیازچاکی خۆی بۆ ڕووکردن
له‌پرۆسه‌ی دیموکراسی‌و چاره‌سه‌ری گوایا ئاشتیانه‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد
له‌تورکیا که‌له‌لایه‌ن (ئاکه‌په)و ئه‌ردۆگانه‌وه‌خراوه‌ته‌پێش،
جارێکی تریش نیشانی دا که‌ململانێ‌و یه‌کتربڕینه‌وه‌ی قه‌ومی بێئاکامه‌و
سه‌ره‌نجامه‌که‌ی به‌کاره‌سات‌و تراژیدیا‌و کابوس کۆتایی دێت، وه‌ئه‌گه‌ر
جووڵانه‌وه‌شۆڤێنی‌و ناسیونالیسته‌کانی قه‌ومه‌کان ده‌ستیان له‌یه‌خه‌ی
خه‌ڵکی سڤیل ببێته‌وه‌به‌خۆیان‌و به‌سیاسه‌ت‌و به‌فیکرو
ئایدیۆلۆژیاشیانه‌وه، وه‌ده‌لاقه‌یه‌کی هه‌رچه‌ند بچوکیش بۆ هه‌ڵبژاردنی
ئازادانه‌فه‌راهه‌م بکرێت، کۆمه‌ڵگا چۆن ئامێزی گه‌رمی بۆ ئاشتی‌و
ئارامی‌و ڕزگاری له‌خورافاتی قه‌ومی واڵائه‌کات! به‌ڵام ئایا پڕۆژه‌ی
ئه‌ردۆگان بۆ دیموکراسی‌و کرانه‌وه‌و گرووپه‌کانی ئاشتی په‌که‌که‌وێنا
واقعیه‌کانی ئه‌ودیوی ده‌لاقه‌که‌یه!؟ ئه‌مه‌پرسیارێکه‌و له‌تانوپۆی
ئه‌م مامه‌ڵه‌و سه‌ودایه‌ی نێوان په‌که‌که‌و ده‌وڵه‌تی تورکیادا هاتۆته‌پێشه‌وه‌و
ئه‌م ووتاره‌هه‌وڵ ئه‌دات وه‌ڵامی پێبداته‌وه.
به‌ر له‌هه‌ر ئه‌نجامگیرییه‌کی پێشوه‌خت‌و ساویلکانه‌له‌لایه‌ن ڕه‌وتی
پانکوردستانی‌یان شوێنکه‌وتووانی بیر‌و جووڵانه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆچ
ئالان‌و (په‌که‌که) له‌م ڕووداوه، سه‌ربه‌خۆ له نه‌شئه‌ی بێهووده‌ی
خورده‌ڕۆشنبیرانی جۆراوجۆری ناسیونالیستی کوردی‌و بازره‌قه‌ی به‌شێکیان
بۆ سازکردنی شایی‌و لۆغان له‌په‌یوه‌ند به‌م ڕووداوه‌وه، که‌گوایا ده‌روازه‌ی
کرانه‌وه‌به‌ڕووی کورد‌و کێشه‌ی میلله‌تێکی ژێرده‌سته‌و چه‌وساوه‌دا
واڵاکراوه له‌لایه‌ن ڕژێمی فاشیستی تورکیه‌وه، له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌کرێ
وه‌کو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گوشاری شۆڤێنیزمی تورکی‌و خودی ده‌وڵه‌تی تورکیا
له‌سه‌ر سه‌رۆکی زیندانی‌و ده‌سبه‌سه‌رکراوی په‌که‌ک(ئۆچ ئالان) بخه‌مڵێنرێ
بۆ ناچارکردنی په‌که‌که‌به‌چه‌ک دانان‌و ده‌سهه‌ڵگرتن له‌شاخ‌و ته‌سلیمبوونه‌وه
به‌تورکیا، وه‌له‌به‌رامبه‌ریشیدا گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی تحبیب‌و
نیشاندانی نه‌رم‌و نیانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیاوه‌به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵکی
کوردی ئه‌و ووڵاته، نه‌ک هیچ شتێکی دیکه.
به‌م پێیه ئه‌م پرۆسه‌و پڕۆژه‌یه‌به‌شێوه‌ی کوللی‌و له‌ڕیشه‌وه په‌یوه‌ندیه‌کی
نیه‌به‌چاره‌سه‌ری واقعی‌و عادلانه‌ی مه‌سه‌له‌ی کورده‌وه. ئه‌م وه‌رچه‌رخانه‌ی
ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕووکه‌ش‌و بێبه‌هایه، چونکه‌وه‌رچه‌رخانی بونیادی‌و
ڕیشه‌یی‌و ستراتیژی نیه‌له‌سیاسه‌تی شۆڤێنیانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیادا به‌رامبه‌ر
به‌مه‌سه‌له‌ی کورد له‌و ووڵاته، به‌ڵکو هه‌وڵێکه‌بۆ قانع کردن‌و ڕازی
کردنی خه‌ڵکی کوردستانی تورکیا به‌گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی تحبیبی کورد له‌هاوشانی
چه‌ککردنی په‌که‌که‌و ته‌سلیمبوونه‌وه‌یان‌دا. له‌هه‌مان کاتیش‌دا مامه‌ڵه‌یه‌که‌له‌هه‌ردوو
لاوه‌به‌سه‌ر کێشه‌ی کورد‌و زوڵم‌و سته‌می سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانی
تورکیاوه‌ده‌ستی بۆ براوه له‌پێناو ئامانجی تایبه‌تیدا.
نزیکه‌ی ده‌ساڵ پێش ئێستا، کاتێک دام‌و ده‌زگای جاسووسی‌و ئینساندزینی
نێوده‌وڵه‌تی له‌په‌یمان‌و پیلانێکی قێزه‌ون‌و نامرۆڤانه‌دا به‌سه‌رکردایه‌تی
ئه‌مریکاو هاوکاری ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوایی، له‌عه‌مه‌لیه‌یه‌کی
تیرۆریستی‌و مافیاییدا، به‌ئاشکراو به‌به‌رچاوی جیهانه‌وه‌عه‌بدوڵڵا
ئۆچ ئالانیان فڕاندو ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورکیایان کرده‌وه،
ئه‌ویش له‌کاتێکدا که‌حوکمی ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، ئیتر په‌روه‌نده‌ی
پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا به‌شێوه‌ی به‌رووی پێچرایه‌وه‌و ئۆچ
ئالانیش کرایه‌سیمبۆلێکی زیندووی بێمافی‌و ژێرده‌سته‌یی‌و هه‌ڵاواردن‌و
پله‌دوویی هاوڵاتیانی کوردزمانی کۆمه‌ڵگای تورکیا.
له‌وساوه‌و به‌دوای ته‌سلیمبوونه‌وه‌ی یه‌که‌م گرووپی ئاشتی په‌که‌که‌به‌ماوه‌یه‌ک
دوای فڕاندنی ئۆچ ئالان، ئه‌مریکاو ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌شوێن سیاسه‌تێکی
دووفاقییه‌وه‌ن بۆ مامه‌ڵه‌له‌به‌رامبه‌ر به‌مه‌سه‌له‌ی کورد‌و چۆنێتی‌و
شێوه‌ی لێدان‌و سه‌رکوتی (په‌که‌که)دا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێزی سه‌ربازی‌و
چه‌پۆکی ژه‌نده‌رمه‌ی تورکی تا ده‌گا به‌هێزی ئاسمانی‌و به‌کاربردنی هه‌موو
جۆره‌چه‌کێکی سه‌ربازی‌و هه‌موو سیاسه‌تێکی سه‌رکوت‌و تۆقاندن له‌به‌رامبه‌ر
خه‌ڵکی کوردستانی تورکیادا به‌کارهێنراوه‌و تاقیکراوه‌ته‌وه‌له‌ژێر
ناوی پاککردنه‌وه‌و له‌ناوبردنی چه‌کدارانی په‌که‌که‌دا. وه‌بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ده‌یان
جار سوپای تورکیا سنووره‌کانی کوردستانی عێراقی به‌زاندووه‌و ته‌نانه‌ت
زۆر ڕاشکاوانه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی ناسیونالیستی کوردی عێراق لاریان نه‌بووه‌له‌و
په‌لامارو هێرشه‌سه‌بازیانه.
ئێستا ئێمه‌ده‌بینین که‌نه‌ک هه‌ر سه‌رجه‌می هێزو حیزب‌و لایه‌نه‌کانی
سه‌ر ساحه‌ی سیاسی تورکیا، سه‌ره‌ڕای هه‌ر جۆره‌جیاوازیه‌ک له‌تێڕوانینیاندا
بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد، له‌خاڵێکدا هاوبه‌ش‌و کۆکن له‌و باره‌وه، ئه‌ویش
له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌سبه‌رداربوون له‌ئیعدامی عه‌بدوڵڵا ئۆچ ئالاندا،
ناچارکردنی ئه‌وه‌به‌بانگه‌وازکردنی په‌که‌که‌بۆ وازهێنان له‌شه‌ڕو خه‌باتی
چه‌کداری‌و ڕووهێنانیان بۆ پڕۆژه‌ی نه‌زۆکی ئاشتی‌و دیموکراسی. له‌م مه‌ودایه‌شیدا
جێبه‌جێکردنی بانگه‌وازه‌که‌ی ئۆچ ئالان له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه‌و ڕه‌وانه‌کردنه‌وه‌ی
گرووپه‌کانی ئاشتی بۆ تورکیا، هه‌م داتای بنبه‌ستی دیارده‌ی (په‌که‌که)یه‌و
هه‌م به‌ڵگه‌ی ڕه‌غبه‌و ئاره‌زووی په‌که‌که‌یه‌بۆ چه‌کدادانان‌و گه‌ڕانه‌وه‌بۆ
تورکیا‌و سه‌رقاڵبوونه‌به‌پرۆسه‌و سیاسه‌تی به‌ره‌به‌ره‌ی ده‌وڵه‌تی
تورکیا له‌په‌یوه‌ند به‌مه‌سه‌له‌ی کورده‌وه. ئه‌مانه‌ش جگه‌له‌قۆرت
درووست‌کردنی زیاتر بۆ کێشه‌ی کورد‌و ئاڵۆزتربوونی هیچی تری لێناکه‌وێته‌وه.
ئێمه‌شاهیدی لوتبه‌رزی شۆڤێنیزمی تورکی بووین‌و بینیمان تورکیا
ناتوانێت ته‌نانه‌ت هه‌ستی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵکی کوردی ووڵاته‌که‌ی بۆ ده‌ربڕینی
خۆشحاڵی به‌وه‌همی سیاسه‌تی دووفاقه‌ی ده‌وڵه‌ت خۆشی ببینێت! ئه‌مه‌ئیتر
لوتکه‌ی شۆڤێنیزمه‌و قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی ئێجگار گه‌وره‌ی له‌ڕاگرتنی
مه‌سه‌له‌ی کورددا هه‌یه‌به‌بێ چاره‌سه‌ریه‌کی ڕه‌واو عادیلانه.
تورکیا گه‌ره‌کیه‌تی سیاسه‌تی کرانه‌وه‌و مرونه‌ی سیاسی به‌ره‌به‌ره‌بکاته‌ئه‌ڵته‌رناتیڤی
ڕێگاچاره‌ی واقعی مه‌سه‌له‌ی کورد له‌تورکیادا، وه(په‌که‌که)ش خه‌ریکه‌خۆشباوه‌ڕی
خه‌ڵکی کوردزمانی تورکیای کردۆته‌ده‌سمایه‌ی سیاسی خۆی‌و به‌ناوی پرۆسه‌ی
دیموکراسی‌و کرانه‌وه‌وه‌که‌وتۆته‌سات‌و سه‌ودا به‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
کورده‌وه. هه‌یه‌جان‌و هه‌راوزه‌نای ڕووناکبیرانی ناسیونالیستی کوردی
به‌شێوه‌ی گشتی له‌پشتی ته‌پڵلێدان بۆ ئه‌م پڕۆژه‌ی "قاسیدی ئاشتیانه"وه،نیشانه‌ی
ئه‌وه‌یه‌که‌دیارده‌ی په‌که‌که‌و ئۆچ ئالان‌و فیکر‌و ئایدیۆلۆژیای
پانکوردستانی له‌چ بنبه‌ستێکی سیاسی‌و ئایدیۆلۆژیدا نوقم بووه!
تورکیا به‌شوێن سیاسه‌تێکی دووفاقیه‌وه‌یه‌بۆ مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ کێشه‌ی
کورددا. وه‌بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌شی دیاره‌که‌به‌هره‌به‌رداری ئه‌کات
له‌ده‌سبه‌سه‌ر بوونی ئۆچ ئالان له‌زیندانه‌کانیدا. ده‌وڵه‌تی تورکیا
نایه‌وێت، وه‌ناتوانێت مه‌سه‌له‌ی کورد له‌و ووڵاته‌چاره‌سه‌ر بکات، وه‌مه‌بده‌ئیه‌ن
یه‌کاڵابوونه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد به‌هیچ جۆرێک له‌به‌رژه‌وه‌ندی
سیاسه‌ت‌و ستراتیژ‌و ده‌وڵه‌تی تورکیادا نیه! چونکه‌خۆی ده‌وڵه‌تێکی
شۆڤێنیستییه‌و بناغه‌کانی ده‌سه‌ڵات‌و ده‌وڵه‌ت‌و ئایدیۆلۆژیاشی له‌سه‌ر
بنه‌مای بێمافی‌و ژێرده‌سته‌یی‌و هه‌ڵاواردنی میلله‌تی کورد دامه‌زراندووه.
ڕژێمی تورکیا به‌هره‌به‌رداری له‌ده‌سه‌به‌سه‌ربوونی ئۆچ ئالان ئه‌کات،
له‌ڕێگای خستنه‌ڕووی ڕێگای کرانه‌وه‌به‌ڕووی کورد‌و پرۆسه‌ی دیموکراسیه‌وه،
ئه‌یه‌وێ هه‌م چه‌ک به‌په‌که‌که‌دابنێ‌و ناچار به‌ئاشبه‌تاڵیان بکات،
وه‌هه‌م جۆرێک له‌سیاسه‌تی نه‌رم‌و نیانی‌و کرانه‌وه‌له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی
کوردستاندا په‌یڕه‌و بکات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی‌و به‌تایبه‌ت
له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاییه‌کاندا به‌گرتنه‌به‌ری پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسیانه‌گوایا
بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد‌خۆی نیشان بدات. به‌ڵام گرفتی ڕژێمی
تورکیا په‌که‌که‌نیه، به‌ڵکو گرفتی تورکیا شۆڤێنیزمی تورکیه‌که‌سه‌رچه‌شمه‌و
هۆکارو خولقێنه‌ری ئه‌سڵیی مه‌سه‌له‌ی کورده‌له‌تورکیادا. له‌وانه‌یه‌داتاو
کاراکته‌رو گۆڕانکاریه‌جیهانی‌و ناوچه‌ییه‌کانیش خۆیان گوشارێکی سیاسی
گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیا دانابێت، وه‌له‌ئاکامدا
ناچاربووبێت دان به‌بوونی مه‌سه‌له‌ی کورددا بنێت له‌و ووڵاته‌وه‌کو ئه‌مری
واقع. به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه، به‌تایبه‌ت بۆ که‌سانێک که‌ئه‌نگیزه‌یان
هاویشتۆته‌سه‌ر ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری عادلانه‌ی کێشه‌ی کورد له‌تورکیا
چاوه‌ڕوانیه‌کی وایان له‌شۆڤێنیزمی تورکی‌و ده‌وڵه‌تی تورکیا لا گه‌ڵاڵه‌ببێت
که‌به‌ڵێ؛ ده‌وڵه‌تی تورکیا نیازی وایه‌ده‌رگای کرانه‌وه‌بۆ چاره‌سه‌ری
مه‌سه‌له‌ی کورد واڵابکات. تێگه‌یشتن‌و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی له‌و جۆره‌ساویلکانه‌یه‌و
دووره‌له‌خوێندنه‌وه‌ی درووستی بارودۆخی دۆزی کورده‌وه‌له‌تورکیا.
هه‌ر جۆره‌هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ئۆبجه‌کتیڤی ئه‌م ڕووداوه‌و شاخ‌و باڵ لێ
په‌یداکردنی گروپه‌کانی ئاشتی په‌که‌که‌سه‌باره‌ت به‌کرانه‌وه‌ی ده‌رگای
چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کوردی تورکیا، وه‌همێکی ترسناکه‌و ته‌نها ئه‌چێته‌خزمه‌تی
سیاسه‌تی دووفاقه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیاوه‌له مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کێشه‌ی
کوردی ئه‌م ووڵاته‌دا. کاردانه‌وه‌تونده‌کانی مه‌قاماتی ده‌وڵه‌تی‌و سه‌ربازی‌و
ته‌نانه‌ت دادوه‌ریش له‌تورکیا سه‌باره‌ت به‌ئاپۆڕه‌ی پێشوازیکردن له‌گرووپه‌کانی
ئاشتی په‌که‌که، نیشانی ئه‌دات که‌ده‌مارگیری شۆڤێنیستیی له‌تورکیا تا
چ ڕاده‌یه‌ک ده‌ستی باڵای هه‌یه‌له سه‌رهه‌ڵدان‌و قووڵترکردنه‌وه‌ی
کێشه‌ی کورد له‌و ووڵاته‌و گه‌وره‌تر کردنی قه‌ڵشتی قه‌ومی نێوان نه‌ته‌وه‌ی
کورد‌و تورک تیایدا!
به‌هره‌به‌رداری ده‌سه‌ڵاتدارانی شۆڤێنیستی تورکی له‌پێشوازی گه‌رمی خه‌ڵکی
کوردزمانی تورکیا له‌و گرووپانه، بۆ ئاراسته‌کردنی مه‌یل‌و ده‌مارگیری
شۆڤێنیانه‌ی خۆیان له‌دژی خه‌ڵکی کوردی تورکیا‌و بزواندنی هه‌ستی
فاشیستی له‌ئاستی جه‌ماوه‌ری‌و له‌ئاستی کۆمه‌ڵگادا له‌دژی خه‌ڵکی
کوردزمان، ئه‌و ڕاستیه‌به‌هه‌موو عه‌قڵێک ئه‌سه‌لمێنێت که‌ڕێگای چاره‌سه‌ری
به‌کرده‌وه‌و عادیلانه‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه‌یه‌دایه.
هه‌نگاوی یه‌که‌می چاره‌سه‌ری واقعی‌و عادلانه‌ی کێشه‌ی کورد، کارکردنه‌بۆ
ڕه‌واندنه‌وه‌ی مه‌یلی شۆڤێنیزمی نه‌ته‌وه‌ی تورک‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستیی‌و
نه‌زعه‌ی ناسیونالیستانه‌ی کریستاڵیزه‌بوو له‌ستراکتووری په‌که‌که‌دا
وه‌کو خۆشباوه‌ڕیه‌کیش له‌نێو کوردی تورکیا. ڕێگاچاره‌ی ئه‌ساسی‌و یه‌کاڵاکه‌ره‌وه‌بۆ
کێشه‌ی کورد له‌ووڵاتی تورکیا، گه‌شه‌کردن‌و په‌ره‌سه‌ندنی سۆشیالیزم‌و
کۆمۆنیزمه‌له‌و ووڵاته‌وه‌به‌تایبه‌ت له‌کوردستانی تورکیادا.
ناوه‌رۆکی پرۆژه‌ی پرۆسه‌ی دیموکراسی‌و ئاشتی ئه‌ردۆگان‌و په‌که‌که‌و
ئۆچ ئالان، له‌م ئاسته‌هه‌ره‌پایینه‌یدایه‌بۆ کێشه‌ی کوردی تورکیا‌و له‌ڕاستیدا
هه‌وڵێکه‌بۆ ئینکارکردنیشی نه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌پێی. له‌کاتێکدا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌کۆسپێکی
هه‌ره‌گه‌وره‌ی به‌رده‌م مه‌یل‌و خواست‌و بزووتنه‌وه‌ی ئازادی‌و یه‌کسانی‌و
عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌له‌و ووڵاته‌داو هه‌موو دراو و کاراکته‌ره‌مێژوویی‌و
سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌نانه‌ت حقوقی‌و فه‌رهه‌نگیه‌کانیش بانگه‌وازی
مرۆڤایه‌تی‌و ئازادیخوازانی کورد‌و تورکی کۆمه‌ڵگای تورکیا ئه‌کات بۆ
هاتنه‌مه‌یدان‌و خستنه‌ڕووی ڕێگای چاره‌سه‌ری عادلانه‌ی خۆیان بۆ کێشه‌ی
کورد له‌و ووڵاته‌دا.
به‌ڵام مشکله‌و گرفتێکی مێژوویی خه‌ڵکی کوردستان له‌هه‌ر سێ ووڵاتی
عێراق، ئێران‌و تورکیادا ئه‌مه‌یه‌که‌ئاڵوگۆڕی سیاسی‌و حیزبی له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا
له‌ئاڵوگۆڕه‌فیکری‌و مه‌ده‌نیه‌کانی دواکه‌وتووتره. خه‌ڵکێکی مۆدێرن،
شارستانی‌و تێگه‌یشتوو ئه‌سیرو گیرۆده‌ی ده‌ستی ناسیونالیزمێکی عه‌شیره‌یین
که‌هه‌میشه‌چاوله‌به‌رو گوێله‌مستی ده‌وڵه‌تانی سه‌رکوتگه‌رو سته‌مگه‌ری
ئه‌م ناوچه‌یه‌ن، وه‌به‌شێوه‌یه‌کی توند بوونه‌ته‌کۆسپی به‌رده‌م گه‌شه‌و
پێشکه‌وتنی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌و به‌سه‌ختی له‌به‌رامبه‌ر به‌هاتنه‌کایه‌ی
بونیاده‌نوێیه‌کان‌و زه‌مینه‌شارستانیه‌کانی خه‌بات بۆ ئازادی‌و یه‌کسانیدا
ڕاوه‌ستاون‌و هه‌ر هه‌وڵێک له‌وباره‌وه به‌دڕندانه‌سه‌رکوت ده‌که‌ن.
جارێکی دیکه‌دووپاتی ئه‌که‌مه‌وه‌که‌ڕێگاچاره‌ی ئه‌م بارودۆخه‌گه‌شه‌سه‌ندن‌و
پێشڕه‌وی سۆشیالیزم‌و کۆمۆنیزمه‌له‌کوردستاندا، نه‌ک خۆشباوه‌ڕبوون به‌موزه‌خره‌فاتی
قه‌ومپه‌رستانه.
|