۴\٨\٢٠١٠
گروپه‌کانی فشار و
کاریگه‌رییان له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی حکومه‌ت.

شێرزاد عومه‌ر مه‌حمود
چوونه نێو تاقیگه‌کانی دروستکردنی بریار ڕێگایه‌که پڕ له سه‌ختی و
ترس، زۆر جاریش ته‌ژیه له نهێنی له دوایدا ده‌رده‌که‌وێت و چاره‌نووسی
خه‌ڵکێکی زۆر ئاراسته ده‌کات، زۆر جاریش واتێده‌گه‌ین ئه‌و بڕیاره له
لایه‌ن که‌سانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه دراوه،به‌ڵام له پڕێکه‌وه
بۆمان ده‌رکه‌وێت زۆر له‌و بڕیارانه که‌سانێک ده‌ریان کردووه که‌هیچ
په‌یوه‌ندیه‌کیان به‌نێوه‌نده سیاسی و ئیداری و کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابووریه‌وه نیه، ته‌نیا و ته‌نیا په‌یوه‌ندیان به‌و که‌سانه‌وه هه‌یه
که بڕیار دروست ده‌که‌ن،تاقیگه‌کانی بریار که خۆیان به نهێنیه‌کی
زۆر ده‌ور داوه له کاتی ده‌رکردنی بڕیارێک تا بڕیاره‌که پێگه‌ییووه
و گه‌نج بووه و دواتر پیر بووه،کاتێک سندوقه‌کانی تاقیگه‌ی دروست
کردنی بڕیاره‌کان بوونه‌ته‌وه بۆمان ده‌رکه‌وتووه ئه‌و خاوه‌ن شکۆو
سه‌رکرده به‌ڕێزانه له‌م جومگه‌ی و سه‌روی هه‌ره‌می حکومه‌ت وئه‌م
بڕیارانه‌یان ده‌رنه‌که‌وتووه،به‌ڵکو بڕیاری که‌سانی تربوو یان
ڕاستربڵێین له ژێر فشاری که‌سانی تربووه و ئه‌وان ته‌نیا ئیمزایان
کردووه.
(گروپه‌کانی فشار)به‌و توێژه له کۆمه‌ڵگا ده‌گوترێت که هه‌وڵده‌دات
کاریگه‌ری بنوێنێ له سه‌ر چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی
هۆیه‌کانی نفوز و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و کۆکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و
سامان و بێ گوێدان به سروشتی ئه‌و ڕژێمه‌ی له‌سه‌ر حوکم و ده‌سه‌ڵاته
،ده‌بینین (گروپه‌کانی فشار) زۆر له ده‌سه‌ڵاته‌وه نزیکه به جۆرێک
که کاریگه‌ری راسته‌وخۆ و ناراسته‌و خۆیی -له‌سه‌ر ره‌وتی روداوه‌کان
و ده‌رکردنی بریاره سیاسی و ئابوریه‌کان ده‌بێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی
ناره‌سمی و نافه‌رمی و رانه‌گه‌یاندرا و به جۆرێک ئه‌ندامی ئه‌و
گروپانه په‌یوه‌ستن و به به‌رپرسان له به‌رزترین ئاستی ده‌سه‌ڵات و
په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندخوازانه و ئاڵوگۆڕی سوودو
قازانجیان له نێواندا هه‌یه که هه‌ندێک جار کاریگه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندیه
زۆر به‌هێزتره له ئه‌رکه ڕه‌سمیه‌کان که کار‌و باره‌کانیانی ده‌سه‌ڵاتی
پێ ئاراسته‌ده‌کرێت، به‌تایبه‌تی کاتێک ئه‌و په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندیانه
په‌یوه‌ندیان هه‌یه به وڵاتانی تره‌وه ، ئه‌و گروپانه گروپی کاریگه‌ریشیان
پێده‌گوترێت کاتێک ئه‌و گروپانه به‌کاری سیاسی گرنگ هه‌ڵده‌ستن له
کۆمه‌ڵگا مۆدێرنه‌کان ،به‌رژوه‌وه‌ندی ئه‌و گروپانه سوود به‌خشه یان
زیان به‌خشه .به‌پێی گونجان و یه‌گرتنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م
گروپانه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کۆمه‌ڵگا، له سیسته‌مێکی جێگیر‌و
پێشکه‌وتووی ده‌وڵه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی گروپه‌کانی کاریگه‌ری ده‌بێته
فاکته‌رێکی یارمه‌تیده‌ر بۆ زیاتر جێگیری و زیاتر بوونی په‌یوه‌ندی له
نێوان حکومه‌ت و بیر‌و ڕای گشتی له سۆنگه‌ی گوزارشت کردنی له خۆی و به‌دیار
خستنی ئامانجه‌کانی که زانیاری و ئاماری زیاتر به ئیداره‌ی حکومه‌ت
ده‌دات له باره‌ی ئاراسته‌و ئاوات و ئامانجه‌کانی تاکه‌کان ،هه‌روه‌ها
چالاکی گروپه‌کانی کاریگه‌ری زیان به‌خش ده‌بێت له کۆمه‌ڵگایه‌ک که
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لاواز و له‌رزۆکه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری ئه‌و
گروپانه زۆر زیاتر ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه له ئه‌کتیڤی حکومه‌ت ده‌کات ئه‌گه‌ر
ئاراسته‌که‌ی به دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وان بێت،به‌مه‌ش کاریگه‌ری
له فه‌ره‌نسا دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی روویدا،گروپه‌کانی فشار ئه‌ندامه‌کانی
زۆر زیره‌کن و توانایان هه‌یه له هه‌مووشوێنێک بزاوت بکه‌ن و له هه‌موو
بۆنه‌یه‌کدا ده‌رکه‌ون له ڕێگای په‌یوه‌ست کردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی و
ئیمکاناتی مادی خۆی و به‌کارهێنانی کاریگه‌ری پاره‌و پول که کاریگه‌ری
هه‌یه له‌سه‌ر رای گشتی لێره‌وه گروپه‌کانی فشار به مه‌ترسی ده‌ژمێردرێن
له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی
تایبه‌تی خۆی مه‌به‌سته له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ،هه‌روه‌ها
نه‌بوونی شێوازی دیموکراسی له مامه‌ڵه‌کردنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر په‌نابردنه
به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و هێز بۆ به‌ده‌ست هێنانی سوودو به‌رژه‌وه‌ندی یه تایبه‌تیه‌کانی
خۆی، لێکۆله‌ری فه‌ره‌نسی(جان مین‌و)به‌شێکی زۆری لێکۆڵینه‌وه‌کانی له‌سه‌ر
گروپه‌کانی فشار ته‌رخان کرد ناوبڕاو له لێکۆڵینه‌وه‌کانیدا باس له
ره‌گ و سه‌رچاوه‌کانی ده‌کات و پێی وایه خێزان ره‌گی یه‌که‌می گروپی
فشاره، ره‌گه‌کانی تر ئاسۆیین یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن په‌راوێزه‌کان
وه‌ک له رێخراوه‌کانی پیشه‌یی و سه‌ندیکایی به‌دیار ده‌که‌ون ،ئه‌و
گروپانه توێژی له یه‌کتر نزیکی کۆمه‌ڵگا ده‌گرێته خۆی که به‌رژه‌وه‌ندی
له‌یه‌ک نزیکیان هه‌یه و به‌رگری لێده‌کات وکێشه‌کانیان چاره‌سه‌رده‌که‌ن
،ئه‌و گروپانه‌ش نزیکن له چالاکی حکومی. هه‌روه‌ها گروپی وا هه‌ن
دوورن له چالاکی حکومه‌ت وه‌ک گروپه ئاینییه‌کان و گروپه‌کانی مافه‌کانی
مرۆڤ .هه‌روه‌ها گروپی واهه‌ن راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه
هه‌یه وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌گه‌رانی بچووک و کۆمه‌ڵه‌ی بازرگانان.،
ناونانی گروپی فشار یان گروپی کاریکه‌ر بۆ ئه‌و کاریگه‌رییه‌یان ده‌گه‌رێته‌وه
که‌له‌سه‌ر ڕای گشتی و سیاسه‌تی گشتی داده‌نێن. جۆری فشاری کۆمه‌ڵه‌کان
له‌سه‌ر چالاکی حکومه‌ت جیاوازه، هه‌ندێکیان کاریگه‌ریان به‌رده‌وامه،
هه‌ندێکی تریان کاریگه‌ریان پچڕ پچڕه، یان له‌کاتێکی کت‌وپڕ و په‌شێویدا،
جان مینۆ ئاماژه‌ی به‌و کۆمه‌ڵانه‌کردووه و ناوی ناون کۆمه‌ڵی به‌رژه‌وه‌ندی
و هه‌ر له‌و کاته‌دا فشار ده‌خاته سه‌ر ده‌زگای حکومه‌ت که‌به‌رپرسیاره‌تی
ئه‌و ده‌زگایه کار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن، ناوبراو
کۆمه‌ڵه‌کانی فشار به‌پێی ئامانجه‌کانیان دابه‌شده‌کات له‌وانه:
1-رێکخراوه پیشه‌ییه‌کان که ئه‌و کۆمه‌ڵه پیشه‌ییانه ده‌گرێته خۆ
که گرنگی ده‌دات به‌به‌ده‌ست هێنانی سوودی ماددی بۆ ئه‌ندامه‌کانی،
یان کۆمه‌ڵێک ده‌ست که‌وتی گرنگ که پاڵپشتی له خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵه‌که
ده‌کات.
2-ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که ئاراسته‌یه‌کی ئلیدۆلۆژیان هه‌یه، ئه‌و جۆره
کۆمه‌ڵه هه‌وڵده‌دات به‌رژه‌وه‌ندی مه‌عنه‌وی و پارێزگاری له‌و به‌رژه‌وه‌ندیه
فکری و ئه‌خلاقی و هتد به‌ده‌ست بێنێ، وه‌ک کۆمه‌ڵه ئایینیه‌کان،
پارێزگاری له ژینگه، کۆمه‌ڵه‌کانی پاریچگاری له مافه‌کانی مرۆڤ.
کۆمه‌ڵه‌کانی فشار چه‌ند جۆرێکن له رووی کاریگه‌ریانه‌وه له‌وانه:
1-کۆمه‌ڵه‌کانی فشاری سیاسی: چالاکی ئه‌و کۆمه‌ڵانه په‌یوه‌سته به
کاریگه‌ری سیاسی له نێو ده‌وڵه‌تدا و پێیان ده‌گوترێت (لۆبی) وه‌ک
لۆبی (جوله‌که‌کان) له نێو ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
2-کۆمه‌ڵه‌کانی فشاری نیمچه سیاسی: ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ش وه‌ک رێکخراوه‌کانی
سه‌ندیکای کرێکاران و یه‌کێتیه‌کانیان، ئه‌وکۆمه‌ڵانه په‌یوه‌ست نین
به‌سیاسه‌ته‌وه، به‌ڵام ناتوانن ئامانجه‌کانی جێ به‌جێ بکات به‌بێ به‌کارهێنانی
فشاری سیاسی.
3-کۆمه‌ڵه‌کانی که یه‌ک ئامانجیان هه‌یه: ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن
ئامانجی نه‌ته‌وایه‌تی به‌ده‌ست بێنێ، وه‌ک یه‌کێتی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌مانه‌ش
بۆ دوو جۆردابه‌ش ده‌که‌ین، که کۆمه‌ڵی پره‌نسیپ(المبادی) و کۆمه‌ڵی
به‌رنامه‌کانیان پێ ده‌ڵێن.
4-کۆمه‌ڵه‌کانی فشار که داکۆکی له مافه‌کانی بیانیه‌کان ده‌کات له
وڵاتێکی تر: ئه‌و کۆمه‌ڵانه وا ده‌زانن که به‌هۆی سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ت
و کاریگه‌ری هه‌ندێ له سیاسه‌تمه‌داران له مافه‌کانیان بێ به‌شده‌کرێن
که‌له وڵاتێکی تردا ده‌ژین، وه‌ک ئه‌فریقیه ره‌ش پێسته‌کان که‌له
بنه‌چه‌دا ئه‌فریقین و له ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ژین،
هه‌روه‌ها ره‌وه‌ندی ئیسلامیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا. شێوازی کۆمه‌ڵه‌کانی
فشار بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌کانی به‌م شێوه‌یه‌یه:
1-په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێکار له‌حکومه‌تدا
بۆ ده‌رکردنی بڕیارێک له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، یان ره‌تکردنه‌وه و هه‌موارکردنی
بڕیارێک که‌له دژ به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵه‌که دراوه.
2-په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ به ده‌سه‌ڵاتی یاسادانه‌ر بۆ ده‌رکردنی یاسایه‌ک
که ئامانجه‌کانی جێبه‌جێ ده‌کات له‌رێگای داوه‌ت وداوه‌تکاری و ئاهه‌نگ
گێران و دیاری پێشکه‌ش کردن.
3-هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که‌له ئامانجه‌کانیه‌وه
نزیکن بۆ ئه‌وی به‌یه‌که‌وه کاریگه‌ری له‌ده‌سه‌ڵاته‌کانی جێبه‌جێکار
و یاسادانان بکه‌ن بۆ به‌جێهێنانی ئامانجی هاوبه‌شیان له‌رێگای هاندانی
بیروڕای گشتی و به‌کارهێنانی هۆکاره‌کانی فشاری جه‌ماوه‌ری.
کۆمه‌ڵه‌کانی فشار دابه‌ش ده‌بن بۆ کۆمه‌ڵه‌کانی فشاری فیکری و کۆمه‌ڵه‌کانی
خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی، هه‌ندێ جار ئه‌م کۆمه‌ڵانه تێکه‌ڵ به‌یه‌کتر ده‌بن
و ناتوانرێت له‌یه‌کتر جیابکرێنه‌وه و یان بناسرێنه‌وه. کۆمه‌ڵه‌کانی
فشار پارتی سیاسی نین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی سیاسی گرنگی به ده‌سه‌ڵات
و وه‌زیفه سیاسیه‌کان ده‌دات و له کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتووه‌کان سه‌رهه‌ڵدات،
که‌چی کۆمه‌ڵی فشار ئه‌و توێژه‌ن له کۆمه‌ڵگا که هه‌وڵده‌ده‌ن کاریگه‌ری
له‌سه‌ر چینی ده‌سه‌ڵاتدار بنوێنن و هه‌وڵده‌ده‌ن له‌و که‌سانه نزیک
ببنه‌وه که‌له پله و پایه‌ی هه‌ستیار و ستراتیژین، هه‌روه‌ها له‌و
که‌سانه‌ش که‌له کۆمه‌ڵگا کاریگه‌ریان هه‌یه، جاری وا هه‌یه رۆڵی
کۆمه‌ڵی فشار ده‌چێته ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی، وه‌ک پشتیوانی هه‌ندێک ده‌وڵه‌ت
و لایه‌ن یان کۆمه‌ڵه‌ی دیاریکراو، هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵی فشار کۆمپانیای
بازرگانی نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمپانیای بازرگانی ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی
قازانجی ماددیه و هه‌وڵده‌دات کۆنترۆڵی بازاڕبکات، له‌کاتێکدا کۆمه‌ڵی
فشار له‌بنه‌ڕه‌تدا داکۆکی له‌به‌رژه‌وه‌ندی و لایه‌نی مه‌عنه‌وی ده‌کات
ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک جار له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکان په‌یوه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندی
ماددی له‌نێوانیاندا دروست ده‌بێت.کۆمه‌ڵه‌کانی فشار به‌هێز ده‌بێت ئه‌گه‌ر
توانی ئه‌م چه‌ند فاکته‌ره‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت. سه‌رکردایه‌تی به‌هێز
له‌که‌ڵ رێکخراوێکی توندوتۆڵ هه‌روه‌ها پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی دیار
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانایه‌کی پوڵ و پاره که زۆرجار پشت به‌ئابوونه‌ی
ئه‌ندامانی ده‌به‌ستێت، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌ندامان و چۆنایه‌تیان
رۆڵێکی به‌رچاویان هه‌یه، زۆر جار واده‌بێت ئه‌ندامێکی به‌هێز له نێو
کۆمه‌ڵێک هه‌ڵده‌که‌وێت و ئه‌وانیتر له‌نێو که‌سایه‌تی ئه‌و ئه‌ندامه
ده‌توێنه‌وه، هه‌روه‌ها هۆکاره‌کان و شێوازه‌کانی فشاری ئه‌و کۆمه‌ڵانه
بریتین له‌کارایی راگه‌یاندنه‌کانیان و کاریگه‌ری له هاندانی رای گشتی
و هه‌روه‌ها کاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌زگاکانی حکومه‌ت سه‌رباری توانای
پاره و پولیان وا ده‌کات ئه‌و کۆمه‌ڵه هه‌ندێک جار بتوانێت هه‌ڕه‌شه‌ی
به‌کارهێنانی هێز بکه‌ن بۆ تێکشکاندنی هه‌وڵی لایه‌نه‌کانی تر که‌له
دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کار ده‌کان. ئه‌وه‌ی گرنگه له‌لامان رۆڵی
کۆمه‌ڵه‌کانی فشاره له‌کاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر رای گشتی و ئه‌و
توانایه‌ی که ئاسان کاری بۆ ده‌که‌ن له به‌کار هێنانی هۆیه‌کانی راگه‌یاندن
بۆ ته‌رح کردنی پرسه‌کانی له هه‌موو کاتێکدا، به‌مه‌ش هاوسۆزی رای
گشتی به‌ده‌ست دێنی، سه‌رباری ئه‌مه‌ش به‌هۆی نزیکیه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات
هه‌ندێک نهێنی ده‌وڵه‌ت ده‌زانێ و وه‌ک چه‌کێکی فشار له‌سه‌ر حکومه‌ت
به‌کاری ده‌هێنێ، به‌مه‌ش حکومه‌ت ناچار ده‌کات گوێ له‌بیرو راکانی
بگرێت و جێ به‌جێیان بکات، کۆمه‌ڵه‌کانی فشار له‌کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
جومگه‌یه‌کی زیندوون کاریگه‌ریه‌کی ئاشکرایان هه‌یه له‌دروست کردنی
بڕیار، ئه‌گه‌رچی خزمه‌ت به ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی
ده‌کات، به‌ڵام ئه‌م بڕیارانه‌ش به‌بێ گومان کاریگه‌ری زۆریان هه‌یه
له‌رێکخستنی بزاوتی کۆمه‌ڵگا.
ئێمه له عێراق له به‌رامبه‌ر دووباره
دروست کردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێکی دیموکراتین که‌له داهاتوو گۆڕانکاری
ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی زۆری به‌دوا دادێت پێویسته زانیاریمان هه‌بێت
له‌سه‌ر ماهیه‌تی کۆمه‌ڵه‌کانی فشار که‌ئێستا ده‌ستیان کردووه به
دروست بوون و سه‌رهه‌ڵدان له کۆمه‌ڵگاکه‌مان، جێ په‌نجه‌ی به‌ڕوونی به‌سه‌ر
زۆر له‌بڕیاره سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌کانه‌وه دیاره، ئه‌وه
بێجگه له بزاوتی کۆمه‌ڵه ئایینیه‌کان و کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ که‌به
ئاراسته‌ی مه‌عنه‌وی و ئه‌خلاقی له کۆمه‌ڵگا رۆڵی خۆیان ده‌بینن.
|