په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\١٠\٢٠١٤

گرووپی ١٧ی شوبات ئازاری کۆبانی لەگەل پەرلەمانی ئەورپا و وەزارەتی دەرەوە باس دەکا.

 


دوێنی ٧/١٠/٢٠١٤ شاندێکی گرووپی ١٧ی شوبات کەپێک هاتبوو لە (ئازاد غەریب، ڤیان کەریم، قادر نادر) سەردانی وەزارەتی دەرەوەی سوید بەشی سوریا کرد و دیداری لەگەل راوێژکاری کۆنسلەیەت، Benimain Escari Ås Hjält یەکێ لەسەرپەرشتیارانی بەشی سوریا وەفدەکەی گروپ داوایان کرد بەپەلە سوید هاریکار بێت لە هەلگرتنی ئەو ئابلۆقە ئەمنیەی کەوتۆتە سەر شەرڤانانی یەپەگە لەکۆبانی و ئیدانەی تورکیا بکەن کەهەندێ بەلگە بەرونی دیاردەخات کەلەگەل داعش پیلانی هەیە و بەلگەکانیان پێدان کەئامانج لێی تیکدانی دەستکەوتەکانی کورد لەرۆژاوا یە، هاوکات رەخنەگیرا لەوەی کەئەورپا و ئەمەریکا بەشێک لەجولانەوەی رزگاریخوازی کوردستانی بەتیرۆریست لەقەلەم دەدەن بەلام ئەوا بەرونی دیارکەوت کەکورد قوربانی و دژی هیزە تیر ۆریستەکانە و تورکیا بۆتە لانکە و بەهیزی تیرۆریستەکان، و داوامان کرد کەوەزارەتی دەرەوەی سوید رای فەرمی خۆی لەسەر کۆبانی دەرببرێ وە ئیستا هەلویست بنوینن نەوەک کاتی تاوانی کۆمەلکوژی رویدا ئەوکات ریسوای بکەن و باس لە تاوانەکە بکە.

 

نوێنەرانی وەزارەت هاوسۆزیی و نیگەرانیی خۆیان دەربری لەو بارەوە وتیان ئیمە پەروشی بارودۆخەکەین و بەردەوام لەپەیوەندی لەگەل پەرلەمانی ئەورپا و نەتەوەیەکگرتوەکانین تا رێگایەک بۆهاریکاری بدۆزریتەوە تاوانی تر رونەدات، هاوکات رایان گەیاند کەلەتویتەر وەزرەتی دەرەوەی سوید بەفەرمی رای خۆی لەسەر کۆبانی راگەیاندوە

هەمان رۆژ کاتژمێر ١٢ شاندێکی تری گرووپی ١٧ی شوبات (شەمال عەلی، ڤیان کەریم، قادر نادر) سەردانی پەرلەمانی ئەورپا نوسینگەی سویدیان کرد و لەلایەن بەرپرسی نوێنەرایەتی کۆمسیاری ئەورپا ی یەکگرتوو Parnila Barlt پێشوازی کرا و هەمان داخوازیەکانی وەزارەتی دەرەوەی سوید لەگەلی باسکرا، بەرپرسی نووسینگەی پەرلەمانی ئەورپا گوتی ناتوانم بەناوی پەرلەمانی ئەورپا هیچ لیدوان بدەم بەلام پەیمانتان پیدەدەم مەسەلەی کۆبانی گرنگی تایبەتی پیدەدەین و هەرجی داوایەکتان هەیە ئیستا بۆ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئەورپا کاترین ئاشتون بنیرم ووەلامەکەشی بۆتان بنیرمەوە و دەست خۆشیشی لیکردین کە ئیمە خەباتی دیبلۆماسیش گرنگی پیدەدەین و ئەودیدارانە ئەنجام دەدەین.
 


گرووپی ١٧ی شوبات - ستۆکهۆلم

٧\١٠\٢٠١٤
17_shubat@hotmail.se

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک