١٨\١٠\٢٠١٤
ئاگاداری بۆ ره‌وه‌ندی
کوردی له به‌ریتانیا:
گرووپی "گه‌نجانی
کورد" و "چیرۆکی جینۆساید" له له‌نده‌ن.
ئێواره‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه ١٩\١٠\٢٠١٤،
کاتژمێر ٦ تا ٣٠:١٠ شه‌و،
گرووپی " گه‌نجانی کورد"، به سپۆنسه‌ری
کۆمپانیای "شا پۆست"، "ئای که‌ی بی" و رێکخراوی ژنانی ئایکرۆ"، له
"پۆپ ئاپ سینه‌ما"ی پۆرتۆبیلۆ، له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا،
کۆمه‌ڵێک چالاکی پێشکه‌ش ده‌که‌ن به ناونیشانی"چیرۆکی جینۆساید"، که
تێیدا ئه‌م چالاکییانه‌ی خواره‌وه له خۆده‌گرێت:
- کۆڕێك له‌سه‌ر "جینۆساید و ئه‌نجامی ده‌روونیی و سایکۆلۆجیی له‌سه‌ر
مرۆڤ".
- نمایش‌کردنی فلیمی دۆکیومێنته‌ری به ناوی "زستانێکی کوردی".
- نمایش‌کردنی کاری هونه‌ریی د. عوسمان قادر به
ناونیشانی"دۆکیومه‌نتکردنی جینۆسایدی ئه‌نفالی کورد"، هه‌روه‌ها
نمایشکردن و فرۆشتنی کۆمه‌ڵێک کاری هونه‌ریی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی کورد.
- خوێندنه‌وه‌ی شیعر.
- پێشکه‌شکردنی گۆرانی و مۆسیقای کوردیی، به به‌شداریی
هونه‌رمه‌ندان: کاك په‌یمان حه‌یده‌ری، کاك مه‌نسوور ئیزه‌دپه‌نا، خاتوو
ئاڤان عه‌بدولا و خاتوو ئه‌مه‌ل سه‌عید.
شایانی باسه،ئه‌م بۆنه‌یه هونه‌رمه‌ندی کۆمیدیی و ناوداری کورد "که‌ی
کورد"، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌بات.
"که‌ی کورد" ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ، یه‌کێکه له‌و هونه‌رمه‌نده
به‌هره‌مه‌ندانه‌ی له بواری هونه‌ری کۆمیدیادا له‌سه‌ر ئاستی
به‌ریتانیا و ئه‌مەریکا و وڵاتانی تری جیهان ناسراوه و به‌شداریی
چه‌نده‌ها چالاکی کۆمیدیی کردووه له به‌ریتانیا و ئه‌مەریکا و وڵاتانی
تری ئه‌ورووپا.
سه‌رجه‌م داهاتی ئه‌م چالاکییانه ده‌ردرێته دوو رێکخراوی خێرخوازی،
"روانگا فاندئی" و"هه‌یڤی سووری کوردسستان".
ئاماده‌بوونتان و پشتگیریتان جیاگای رێز و پێزانینه.
سپۆنسه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م چالاکییه:
Sha Post, IKB, IKWRO
کات:
١٩\١٠\٢٠١٤،
کاتژمێر: ٦ی ئێواره تا
٣٠:١٠ی شه‌و
شوێن:
Pop Up Cinema
201 Portobello Rd, London W11 1LU
نزیکترین وێستگه‌ی ئه‌نده‌رگراوند: Ladbroke Grove
Station
بۆ زانیاریی پتر، تکایه پێوه‌ندیی بکه‌ن به‌م ژماره ته‌له‌فۆن و
ئیمه‌یڵه‌ی خواره‌وه:
00447507664918
talesofagenocide@gmail.com
|