١٨\٦\٢٠١٠ گروپى گیتارى سەنتەرى چالاکى گەنجانى رانیە و چنینەوەى هاوارەکانى قەندیل.
دەستپێکى چالاکیییهکه بە وتارى سەنتەرى چالاکى گەنجانى رانیە دەستى پێکرد کە لە لایەن (خالید قادر) بەرێوبەرى سەنتەرەوە خوێندرایەوە، پاشان لە لایەن قائمقامى قەزاى رانیە و نوێنەرى رێکخراوى cpt وتارێک خوێدرایەوە دواتر سێ پارچە مۆزیک و چوار گۆرانى پێشکەش کران کە جێگاى رەزامەندى ئامادەبوان بوو .
مەبەستیش لەو چالاکیە لە لایەک هاوسۆزیی و هاوخەمیی گەنجانە بۆ خەڵکى ئاوارەى بنارى قەدنیل کە بە هۆى تۆپبارانەوە ئاوارە بوون، کە خوازیارن بە زووترین کات تۆپبارانى سنوورەکانمان بوەستێنرێت و ئازار و خەمى ئەو خەڵکە ئاوارەیە کۆتایى بێت، هەروەها نیشاندانى تواناى هونەرى ئەو کۆمەڵە گەنجەیە کە لە سەنتەرى گەنجان پێگەیشتوون و دەیانەوێت وەک گروپێکى تایبەتى گیتار پەرە بە بەهرە و تواناکانیان بدەن.
|