٥\٩\٢٠١٣
گرووپی هانا بۆ
پشتیوانییکردن و به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌کانی سوریا به بێ له‌به‌رجاوگرتنی
ره‌گه‌ز و زمان.
ئازادیخوازان و مرۆڤ دۆستان..
ئێمه
لە سۆنگه‌ی په‌رپرسیاریتیمانه‌وه له شاری سلێمانی (گرووپی هانا)مان
له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تی ئازادیخواز‌و یه‌کسانیخواز و
گرووپی ژیان و لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی پێک هێنا. ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌و گرووپه پشتیوانییکردن و به‌هاناوه‌چوونی
ئاواره‌کانی سوریایه به بێ له‌به‌رجاوگرتنی ره‌گه‌ز و زمان. ژنان و
منداڵان که قوربانی سه‌ره‌کی دۆخی شه‌رو نائه‌منین، لەهەنگاوی یەکەمدا
جێگای به‌رجه‌سته‌ی گه‌یاندنی کۆمه‌ک و فریاگوزاری گرووپی هانا ده‌بێ.
به‌و پی یه‌ی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران به‌رنامه‌ی ئاراسته‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌ی په‌نابه‌ری و ئاواره‌ی وه هاوکات بۆ فریاگوزاریی و پێشکه‌شکردنی
خزمه‌تگوزاری به خه‌لکی په‌نابه‌رو ئاواره و به‌هره‌مه‌ندبونیان له
ماف و پیداویستیه‌کانی ژیان و ئیمکاناتی کۆمه‌لایه‌تی که هه‌ر
هاولاتیه‌ک پیویسته لێ به‌هره‌مه‌ن بێت، به‌ته‌وای توانا‌وه له‌گه‌ل
گرووپی هانا ده‌ستبه‌کار ده‌بیت له پێناو خزمه‌تگوزاری مرۆی به‌هه‌موو
ئه‌و ئاوارانه‌ی که به‌هۆی هه‌ڵومه‌رجی شه‌رونائه‌منیو پشیوی کۆمه‌لایه‌تو
رکبه‌ری ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ناچارکراون به به‌جێهێشتنی ژیانی
خۆیان.
گرووپی هانا له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌کاربوونی خۆیدا هه‌ستاوه به‌سه‌ردانی مه‌یدانی
که‌مپی ئاواره‌کانی سوریا له شاری عه‌ربه‌ت و کۆمه‌لێک کۆمه‌کی سه‌ره‌تای
گه‌یاندۆته منالانو ژنانی نیو ئه و‌که‌مپه و به‌رده‌وامه له کار‌و
چالاکی له پیناو گه‌یاندنی پیداویستیه‌کان که‌ژیانی رۆژانه‌ی ئاواره‌کان
پیویستی پێیه‌تی. به‌لام به‌رده‌وام بوونی گرۆپی هانا بۆ گه‌یاندنو
پیشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی وبژیوی ونیشته‌جێ بوون‌و هه‌روه‌ها
پیداویستیه‌کانی تر له خۆێندو و فیرکردن وبه‌هره‌مه‌ند ببون له هه‌موو
ئیمکاناتێک ، بێ‌شک پیویستی به‌هاوکاری وپشتیوانی مالی ئێوه‌یه.
بۆیه ئێوه‌ش مرۆڤ دۆستان وئازادیخوازان چاومان له‌وه‌یه بتوانن کۆمه‌کمان
پێبکه‌ن. گرووپی هانا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کى مالى و داهاتى نییه. هه‌رئاستیک
له‌کۆمه‌ک کردن به گرووپی هانا راسته‌وخۆ بۆ ئاواره‌کانی سوریا ده‌چێت
به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی راپۆرته‌که‌ی به وێنه و له پێگه‌ی گرووپی
هانا و ماڵپەری سەرەکی فیدراسیۆن بڵاوده‌کرێته‌وه.
هه‌موان ده‌توانیین به هەر شێوه‌یه‌ک پێمان دەکرێ کۆمه‌ک بکه‌ین بۆ
کەمکردنەوەی بارگرانی ماددی و دەروونی ئاوارەکان، سه‌دان ژن و منداڵی
ئاواره چاوی برێوه‌ته هه‌وڵه‌کانی ئێمه، هه‌ر کارێک له‌هه‌ر
ئاستێک‌دا به ئێوه ده‌کرێت دریغی مه‌که‌ن و ئه‌وه‌ى له‌تواناتاندایه
کۆمه‌ک ویارمه‌تى گرووپی هانا بکه‌ن.
پەیوەندیی:
بۆ پەیوەستبوون بە "گرووپی هانا"وە، یان بۆ گەیاندنی کۆمەک و
هاوکارییەکانتان، تکایە پەیوەندیی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی:
٠٧٧١٩٢١١٢٦٨.
شوێنی گرووپی هانا:
بنکەی کۆکردنەوەی هاوکاریەکانتان: بنکەی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی-
لقی کوردستان/ سلێمانی- لای باخچەی گشتی.
دەتوانن لە دەرەوە کۆمەکەکانتان بە رێگای ئەم
حیساب بانکە بنێرن و لەسەری بنووسن:
Coalition to stop Deportations to Iraq
Account name: Coalition to stop Deportations to Iraq
Account number: 20188083
Bank name: Unity Trust
Sort code: 08-60-01
یان بە رێگای پۆست‌دا چەکەکانتان بنیرن و لەسەری
بنووسن:
Coalition to stop Deportations to Iraq
PO BOX 1575
Ilford، London
IG1 3BZ
United Kingdom
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٣\٩\٢٠١٣

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax:
08715288651,
www.federationifir.com
|