٢\٩\٢٠١٣
گرووپی
ژیان داوای به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریی و دۆزینه‌وه‌ی دۆسیه‌کانی
(شادی و شۆخان) ده‌کا.
بۆ/ سه‌رجه‌م لایه‌نه
په‌یوه‌ندییداره‌کان و رای گشتیی و راگه‌یاندنه‌کان.
تاوانی
کوشتنی دوو خوشک پێکه‌وه به‌ناوه‌کانی (شادی و شۆخان) له به‌رواری
٢\١\٢٠١١ له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ
هه‌موو ویژدانێکی زیندووی ئازاردا، دواتر به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ک که‌سێک
ده‌ستگیر کرا به تۆمه‌تی کوشتنی هه‌ردوو خوشکه‌که و دوای
ده‌ستگیرکردن و لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵیدا بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست وه‌ک
(به‌کارهێنانی هه‌مان چه‌کی تۆمه‌تبار له کوشتنی ئه‌م دوو کچه‌دا)،
له دادگای که‌لار سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام به هۆی
په‌یوه‌ندیی ئه‌م تۆمه‌تباره به لایه‌نێکی سیاسییه‌وه به بێ ره‌چاوکردنی
هیچ مافێکی مرۆیی و یاسایی دوای ماوه‌ی ساڵێک زیندانی ئه‌و
تۆمه‌تباره ئازاد کرا به بیانووی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر
تاوانه‌که.
وه‌ک گرووپی ژیان له دوای ئازادکردنی ئه‌و تۆمه‌تباره‌وه سه‌ردانی
چه‌ندین لایه‌نی به‌رپرسی تایبه‌ت به دۆسیه‌که‌مان کردووه، هه‌روه‌ها
سه‌ردانی سه‌رۆکی داواکاری گشتیی له هه‌ولێر و وه‌زیری ناوخۆ و
نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌کانی
مرۆڤمان کردوه و ئاگادارمان کردون له هه‌موو که‌موکورییه‌کان، ته‌نها
ئه‌نجومه‌نی باڵای کاروباری خانمان، هاوکار بووه له دابینکردنی
پارێزه‌ری تایبه‌ت له رێی گرووپی ژیانه‌وه بۆ که‌یسه‌که و
پاریزگاری له مافی خانه‌واده‌که‌یان، هیچ لایه‌نیکی تر هاوکار
نه‌بووه له به‌دواداچون بۆ ئه‌م دۆسیه‌یه، به‌ڵام دوای هه‌وڵێکی
زۆری پاریزه‌ره‌کانمان نه‌توانراوه په‌ڕاوه‌کانی ئه‌و که‌یسه له
دادگای که‌لار وه‌ربگرین و به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌که بکه‌ین تا
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و به‌لگانه‌ی هه‌یه بتوانین به‌ڵگه‌ی نوێمان ده‌ست
بکه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر تۆمه‌تبار بخه‌ینه‌وه به‌رده‌م دادگا
له ڕێگای ته‌میزکردنه‌وه‌ی دۆسیه‌که‌وه، به هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر
داوای داواکاری گشتیی دۆسیه‌که نیردراوه بۆ هه‌ولێر له ماوه‌ی
ته‌نها یه‌ک رۆژدا، به‌ڵام تا ئیستا نه‌گه‌راوه‌ته‌وه بۆ دادگای که‌لار
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ربوونی زیاتر له دوو مانگ!
هه‌ر بۆیه داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌کان و
داواکاری گشتیی و دادگای ته‌میز له هه‌ولێر ده‌که‌ین به زووترین
کات هه‌ولی دۆزینه‌وه‌ی دۆسیه ونبووه‌کانی که‌یسی (شادی و شۆخان)
بدرێت و به ئه‌رکی راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ستن تا بکوژی ئه‌م دوو
کچه بدۆزرێته‌وه، که ئه‌مه لانی که‌می مافی مرۆڤه له تاوانێکی وا
گه‌وره‌دا ئه‌گه‌ر نا هیچ به‌هایه‌ک بۆ سه‌روه‌ریی یاسا نامێنێته‌وه.
گرووپی ژیان
zhyangrop@gmail.com
|