په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١١\٢٠١٠

گشت دەنگ و رەنگەکان پشتیوانیی لە کەمپینی هەر ئێستا خوێندن بە کوردی دەکەن.

 


1- خانەقین - سلیمانی:

سبەی لە کاتژمێری 10ی بەیانی کەمپینەکەمان سەرەڕای رێگرتنی پارێزگای سلیمانی لە ناڕەزایەتی پیشاندان لەبەردەم قونسوڵگەری کۆماری ئەسلامی ئیران، بەڵام ئێمە لە کاتژمێری10ی بەیانی لە لای(تەلاری تەوار نزیکی سوپەرمارکێتی زارا) کۆدەبینەوە و لەوێوە بەرەو شوێنی مەبەست دەڕۆین.

2- پارێزگای کەرکوک:

ئیمڕۆ شێخ سدیق(سەرپەرشتیاری کەمپین لە پارێزگای کەرکوک) رایگەیاند کە لە دوو رۆژی رابردوو نزیکەی 500ئیمزا لە کۆلێجی یاسا و کۆلێجی پەروەرد، کۆمیتەی حزبی شوعی کوردستان لە کەرکوک، کارمەندانی رادیوی ئازادی و رۆژنامەنووسانی شارەکە بۆ پشتیوانی لە کەمپینی(ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی لە کوردستان)کۆکرایەوە هێشتا هەڵمەتەکەمان بەردەوامە.

3- بەریتانیا:

چالاکوانەکانی کەمپین لە بەریتانیا سەردانی ئەنجومەنی کۆمەڵی زەردشتیانی مادیان کردو ئەنجومەنەکە پشتیوانی خۆی بۆ کەمپینەکە راگەیاند. شایانی باسە زەردەشتیانی ماد نزیکەی23هەزار کەس دەین. هەروا چالاکوانەکە کە نەیویست جارێ ناوی ئاشکرا بکرێت، وتی: سبەی لە لەندەن کۆبوونەیەیەکمان هەیە و نزیکەی 70کەس تێدا بەشداری دەکەن. لە ئێستاوە پێشنیاری ئەوە کراوە کە مندالە کوردەکان لە هەموو قوتابخانەکان ئیمزا کۆبکەنەوەو پاشان بۆ بەردەم پەرلەمانی بەریتانیا بڕۆن و یاداشتێکیان پێشکەش بکەن.


4- قەڵادزێ:

سبەی لیژنەی سەرپەرشتیاری کەمپین لە قەڵادزی کۆدەبنەوەو هەڵدەستن بە چالاکی لە شارەکە و دەوروبەری.


5- کفری:

مامۆستا هیوا(سەرپەرشتیاری کەمپین لە شاری کفری)لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی وتی: ئیمڕۆ لە ناو شار، بەقاڵ، کەنجان، قوتابیان و حزبی شوعی پشتیوانی خۆیان بۆ هەوڵی کەمپینەکە راگەیاند بەڵام بەداخەوە لەبەر لاوازی هێڵی ئینترنێت لە شارەکە ناتوانین وینەکان بۆ بڵاوکردنەوە بنێرین.


6- کەلار:

بوک و زاوا، ژنان، هاژە سلیمان(ئەندام پەرلەمانی کوردستان)، بێستون ژاڵەیی(بەرپریس کەناڵی ئاسمانی سپیدە لە کەلار)، خاوەنی دوو کتێبخانە و خوێنەری رۆژنامەکان، رێکخراوە دیموکراتەکان، رۆژنامەنووس، مەحەلی حزبی شوعی کوردستان، پارتی چارەسەری دیموکراتی بە بەرزڕاگرتنی قەڵەم پشتیوانی خۆیان بۆ کوردستانیانی باکور، رۆژهەڵات و رۆژئاوا دووپاتکردەوە.

هەموو رەنگ و بۆچوونەکان بە بێ جیاوازی بە دەست و مەچەکیان قەڵەمیان بەرزڕاگرت و وەک بڵێی هەڵپەڕکێی سێ پێی دەکەن بۆ خوێندن بە زمانی دایک و توند توند بە قاچیان لە زەمین دەد تا حاکمە بێویژدان و بێ"ناموسەکان" بە ئاگا بێنەوەو سەرەتاییترین مافی مرۆڤ پێمان بە رەوا بزانن.

 

 

کەمپینی(هەر ئێستا قوتابخانەی کوردی لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان، بێتە دامەزراندن)