١٦\٦\٢٠١٧
گشت‌پرسیی بۆ
سه‌ربه‌خۆیی یان مانه‌وه له چوارچێوه‌ی عێراق؟

دەشتی جەمال
رۆژی چوارشه‌ممه ٧ی حوزه‌یران مه‌سعود
بارزانی نوێنه‌ری حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی، جگه له
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و کۆمه‌ڵ، سه‌باره‌ت به پرسی گشت‌پرسیی له پیرمام
کۆکرده‌وه و بڕیاردرا ڕۆژی ٢٥ی ئه‌یلول گشت‌پرسیی له هه‌رێمی کوردستان
و که‌رکوك و ناوچه کوردنشینه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی
کوردستان ئه‌نجامبدرێت. بەڵام هه‌ر به‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئاکامی ئه‌م
کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، حکومه‌تی عێراق و ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا هه‌ڵوێستی
نه‌رێنی خۆیان ڕاگەیاند و ئەم هەنگاوەیان به‌هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر یه‌کپارچه‌یی
خاکی عێراق ناوزەد کرد. لەلایەکی تریشەوە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاش
ئەنجامدانی گشتپرسییان لەئێستادا بەوە له‌قه‌ڵه‌مدا کە لە بەرژەوەندی
خەڵکی عێراق و کوردستان نیە. لەئاستی ناوخۆشدا هێزه ئیسلامییه شیعه‌کان
و سوننه‌کان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و کۆمەڵیش، هه‌ریه‌کەیان له زاویه‌ی
جۆراجۆرەوە هه‌ڵوێستی گوماناوی و مخاله‌فه‌تی خۆیان به‌پرسه‌که ڕاگه‌یاند.
لەبەرامبەر هەموو ئه‌م گۆشارانه‌دا هه‌ر زوو بارزانی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند
کە "ئه‌وان کار به ئه‌نجامی گشت‌پرسیی ناکه‌ن"، هاوکات سەرانێکی تری
پارتی و لایەنەکانیتر ئەوه‌یان وت کە "گشت‌پرسیی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و
جیابوونه‌وه نیه". بەمجۆرەش پارتی و لایەنەکانیتر نییه‌تی ڕاسته‌وخۆی
خۆیان لەمەڕ پرسی گشتپرسییان بۆ دڵنیا کردنەوەی دۆستان و لایه‌نگرانی
خۆیان ئاشکراکرد و ده‌ستی خۆیان که‌شفکرد که ئه‌وان ئه‌مجاره‌ش په‌نجه‌مۆری
خه‌ڵکیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و ساتوسه‌ودا لەگەڵ دەوڵەتی مەرکەزیدا
بەدەستەوە گرتووە و خەریکن ئەمجارەش یاری به‌کارتی گشت‌پرسیی دەکەن و گه‌ره‌کیانه
له‌چواچێوه‌ی ئاڵوگۆڕی ناوچه‌که و گۆڕینی هاوسه‌نگی هێز و نه‌مانی
داعشدا ده‌ستیان به پارووی چه‌ورتردا ڕابگات. به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان
نابێت ئه‌مجاره ڕێگا بدەن بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌یه‌کی هه‌ستیار
که پرسی گشت‌پرسیی و مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌ڵگا و داهاتووی کوردستانه،
بخرێتە ناو بازاڕی مامەڵە و کایەپێکردنەوە. پێویسته خەڵکی کوردستان
هەر لەئێستاوە پێداگری بکەن لەمافی خۆیان و دەسەڵاتداران ناچار بکەن
بەوەی کە ڕێز له ئاکامی به‌ڕێوه‌چوونی پرسی گشت‌پرسیی بۆ جیابوونه‌وه
یان مانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا بگرن.
ئاشکرایە سیاسەتی حیزبە ناسیونالیستەکان و هەوڵەکانی ئێستایان بۆ
سازدانی گشتپرسییێك لە هەرێمی کوردستان، پەیوەندی بە ئاڵوگۆڕه‌کانی
ئه‌م دواییانه‌وە هەیە کە لە پەیوەند بە جه‌نگێکی ماڵوێرانکاردا هاتۆته
پێشه‌وه که له شاری موسڵدا به‌ڕێوه ده‌برێت. له ده‌ورەیه‌کدایه
که دوای کۆتایی هاتنی جه‌نگی موسڵ و داعش بەم پێیەش گۆڕینی هاوسه‌نگی
هێز، ئه‌م حیزبانە بەگشتی و پارتی دیموکراتی کوردستان به‌تایبه‌تی،
هانداوە بۆ بەدەستهێنانی جێگاوڕێگایەکی تازە و گەیشتن بە ئاستێکی
فراوانتری قه‌ڵه‌مڕه‌وی سیاسی و ناوچەکانی نفوز و لێرەشەوە هەوڵدان بۆ
دەرچوون له‌و په‌رشوبڵاوی و دابه‌شبوونه‌ی کە هێزه‌کانی ناسیۆنالیستی
کورد گیرۆدەی بووە. بەتایبەتی بۆ پارتی وەك حیزبی یەکەمی دەسەڵاتدار،
مەسەلەی چارەسەرکردنی کێشه‌کانی ده‌و‌ره‌ی ڕابردوو، وە بەدیهێنانی یه‌کده‌ستەیی
لەنێو ڕیزی حیزبەکاندا پێویستییەکە بۆ ئارامکردنەوەی دۆخی قه‌یرانێکی
سیاسی و حکومەتی کە لە کوردستاندا لەئارادایە و بەهۆیەوە پەرلەمان و
حکومەتی ئیفلیج کردووە.
ئه‌م مشتومڕه له‌هه‌نگاو‌ی یه‌که‌مدا و باس له‌وه‌ی "شه‌رت نیه ئاکه‌مه‌که‌ی
جێبه‌جێ بکه‌ن" که‌هێشتا گشت‌پرسیی به‌رپا نه‌کراوه ده‌بێته سیناریۆیه‌کی
گاڵته‌جاڕانه‌ی پارتی و یه‌کێتی و لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه تەنها و
ته‌نها وەرگرتنی ئیمزای خەڵکە بۆئەوەی خۆیان وەکو نوێنەری ئەوان
لەپەیوەند بە دەوڵەتانی ناوچەکە و دەوڵەتی عێراق و هەروەها دەوڵەتانی
ئیمپریالیستییەوە هەڵسوکەوت و مامەڵە بکەن، به‌م هه‌نگاوه‌یان ته‌نها
ده‌یانه‌وێت بزووتنه‌وه‌ی خۆیان ده‌مه‌زه‌رد بکه‌نه‌وه و خه‌ڵك له‌ده‌وری
سیاسه‌تی خۆیان هه‌ڵخڕێنن، به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان ئه‌مجاره به‌چاوکراوه‌ییه‌وه
نابێت ڕێگا بده‌ن یاری به ئاکامه‌کانی پرسی گشت‌پرسیی بکرێت، ئاگاداری
سیاسەتی فریوکارانەیان بین که ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌کان
و خواسته‌کانیان که ڕۆژانه بەرۆکی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێ به‌لاڕێدا نه‌به‌ن.
بەڵام لەدەرەوەی نیەت و بەرژەوەندییەکانی پارتی و تەنانەت لەدەرەوەی
مشتومڕی نێوان لایەنگران و موخالیفانی پرسی گشت‌پرسیی خەڵکی کوردستان
نابێ دەستبەرداری مافی ڕەوای خۆیان ببن و ئەوە لەبیر بکەن کە گشت‌پرسیی
نەك هەر مافێکی ئەوانە، بگرە ڕێگەیەکی دروست و کارسازە بۆ
یەکلاکردنەوەی دۆخی هەڵواسراوی ئێستای کوردستان، هاوکات نابێ ڕێگا
بدرێت شکستی تەرحی فیدرالیزمی نێوان ناسیونالیزمی کورد و ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی
لەسەر حسابی خەڵکی کوردستان گیانی بەبەردابکرێتەوە و جارێکی‌تر داهاتووی
کوردستان بە پلەوپایە و پۆست و ئیمتیازات بگۆڕدرێتەوە. بەتایبەتی ئەو
واقعه دوو فاکتۆییەی ئێستای دۆخی کوردستان کە نە دەوڵەتێکی سەربەخۆی
بەڕەسمییەت ناسراوی نێودەوڵەتییە و نە لەباری عەمەلییەوە بەشێکه لە
عێراق، سازدانی گشتپرسییێکی کردۆتە یەك ڕێگاچارەی دروست و ئسوڵی.
بێگومان ئه‌م کەیسه تاڕادەیەکی زۆر هەستیاره، بەڵام پرسێکی ڕەوای خه‌ڵکی
کوردستانه بۆ چارەسەری کێشەی کورد و کۆتاییهێنان بەو گیژاوە سیاسییەی
کە کۆمەڵگای کوردستانی پێوە گیرۆدە بووە. هەربۆیە پێویسته خه‌ڵکی
کوردستان له ئاستێکی به‌رفراواندا بۆ ئەم مافەی خۆیان بێنه مه‌یدان و
له ده‌ره‌وه‌ش پشتیوانی گه‌وره‌ی بۆ ڕابکێشرێت.
پارتی و حیزبە میلیشایی و ناسیۆنالیستەکانی کورد گشتپرسییان بۆ هه‌ر مه‌به‌ست
و ئامانجێك بوێت ئه‌وه خه‌ڵکی کوردستانه ده‌توانێت له هه‌ر
سیناریۆیه‌کی ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه ڕێگه بگرێت، ئه‌وه خه‌ڵکی
کوردستانه که سه‌رچاوه‌ی بریاردانه له‌سه‌ر پرسه مه‌سیری و چاره‌نوسسازه‌کان
و ئیراده‌ی خۆی بێنێته مه‌یدان و به‌دەنگی به‌زر پێیان ڕاگه‌یەنێت "گشت‌پرسیی
بۆ مانه‌وه یان جیابوونه‌وه و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیه".
هەر له ئێستاوه ده‌سه‌ڵاتداران ناچار بکات ڕێگاکانی قانونی و به‌ڕه‌سمییەت
ناسینی ئاکامه‌کانی گشت‌پرسیی له‌ژێر چاودێری لایه‌ن و ده‌زگایه‌کی ڕه‌سمی
نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا به‌ڕێوه بچێت،
ناچاریان بکات که‌شوهه‌وایه‌کی ئارام و ئامن زامن بکرێ، تا خه‌ڵکی
کوردستان و دانیشتوانی به‌تایبه‌تی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان دوور له
هەر ترس و گومان و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به یه‌کسان به‌شداری بکه‌ن، هاوکات
ڕێگا بدرێت به یه‌کسان حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌ئێستاوە
پروپاگه‌نده‌ی خۆیان له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ئەو ده‌وڵه‌تەی کە دوای
بەڕێوەچوونی گشت‌پرسیی دادەمەزرێت ده‌رببڕن.
ئەزموونی ٢٦ ساڵ گه‌مه‌ی ئه‌م لایه‌نه قەومییانە له عێراقدا، چ بەوەی
داوای ئۆتۆنۆمییان کردبێت وەیا دواتریش فیدرالیزمیان کردە ڕیگای
لکاندنەوەی کوردستان بەعێراقی قەومی و ئیسلامییەوە، ئەوەی نیشانداوه،
کەئەم حیزبانە جگه له هەوڵدان بۆ به‌شداربوون له‌ده‌سه‌ڵات و گەیشتن
بەقازانج و به‌رژه‌وه‌ندییەکانی خۆیان شتێکی زیاتر نەبووە.
لەلایەکیتریشەوە ناسنامەی قەومی بوون و ئیسلامی بوونی دەوڵەتی عێراق و
دەستورێکی عروبی و ئیسلامی کە دایانسەپاند بەسەر خەڵکی عێراقدا، نەك
هەر ڕقەبەری و دابەشبوونی قەومی و دینی و تایەفەگەری پەرەپێداوە، بگرە
ئیمکانی پێکەوەژیانی هاوڵاتیانی عێراقی بەهەمان مافی هاوڵاتی یەکسانەوە،
لەبەین بردووە. بەمجۆرەش چانسی لەسەرکار بوونی دەوڵەتێکی غەیرە قەومی و
غەیرە دینی و سیکولاری لەبەردەم خەڵکی کوردستاندا نەهێشتۆتەوە. هەربۆیە
جیابوونەوەی کوردستان و پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ ڕێگایەکی دروستە و
گونجاوترین شێوازیش بۆ پێکهاتنی ئەو دەوڵەتە کە جەماوەری خەڵکی
کوردستان تێیدا بەشداربن و ئیرادەی سیاسی خۆیان جێبەجێ بکەن،
ئەنجامدانی گشتپرسییێکی ئازادانەیە بۆ سەرجەمی دانیشتوانی کوردستانی
عێراق. گشتپرسییێك کە هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ئەو ناوچانەی
دیکە کە بەناوچەی کوردنشین دەناسرێن بە شاری کەرکوکیشەوە بەجیا
لەناسنامەی قەومی و ئاینی بەشداری تێدابکەن. دوای تەوابوونی گشت‌پرسیی
و دەنگدان و دەرکەوتنی ئاکامەکەی، ئەگەر بڕیار لەسەر جیابوونەوەی
کوردستان درا، پێویستە دوای ئەوە گشتپرسییێکی دیکە لەو ناوچانەی
دەرەوەی هەرێم سازبکرێت بۆ دەنگدان لەسەر ئەوەی ئایا دەیانەوێ بێنە پاڵ
دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان یان دەیانەوێ لەگەڵ دەوڵەتی عێراقدا
بمێننەوە. ئەم سیناریۆیە باشترین و ئینسانیترین سیناریۆیە کە خەڵکی
کوردستان و کەرکوك و ناوچەکانی دیکەش بەوپەڕی ئازادییەوە دەتوانن تێیدا
دەنگی خۆیان بدەن بۆ یەکلاکردنەوەی پرسێکی زۆر هەستیار و پڕ گرێ و
گۆڵەی عێراق بەجۆرێك کە دەرگا لەبەردەم هەموو ئەگەرێکی نەخوازراو و
بەگژاکردنەوەی هاوڵاتیانی کورد‌و عەرەب و تورکمان دادەخات.
کاراترین ڕێگا بۆ سازدانی ریفراندۆم بۆ دیاریکردنی چارەنوسی کوردستان،
بڕیاردانه به سەربەخۆیی و هاوکاتیش دوای یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پرسی
گشت‌پرسیی کوردستان ئه‌وا گشتپرسییێکی دیکه بۆ یەکلاکردنەوەی ناوچە
کێشە لەسەرەکان و له دۆخێکی گونجاو‌دا فه‌راهه‌مبکرێت بۆ بڕیاردانی ئه‌وان
بۆ په‌یوه‌ستبوون به کوردستانی سه‌ربه‌خۆ یان مانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی
عێراق ئه‌مه ده‌توانێت ڕێگا بگرێت له‌هه‌ر سیناریۆیەكی چاوەڕوانکراوی
حیزبە دەسەڵاتدارەکان و لە هەموو ئەو پرانسیپ و بڕوا گشتیانەوه به‌دوور
بێت که سەرتاپای ناکۆکە لەگەڵ ئیراده نواندن و خواستی خه‌ڵکی
کوردستان بۆ گشتپرسییێك که ژیان و داهاتوو و چاره‌نوسیان دیاری بکات.
١٤\٦\٢٠١٧
ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال
|