١٥\٢\٢٠١١
گوایا
رۆژهه‌ڵات
-
تایمز هاک کرا؟!

جه‌لال محه‌مه‌د
تێبینی نووسه‌ر :- به‌ته‌مابووم ئه‌م بابه‌ته بۆ ماڵپه‌ڕی " ڕۆژهه‌ڵات
تایمز " بنێرم ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که له سه‌ره‌تای مانگی
یازده‌ی ساڵی ڕابردووه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کم له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی
ناوبراودا نه‌ماوه و ئیمهیلهکهمیان له‌لای خۆیانه‌وه بلۆک کردووه
بۆیه نه‌متوانی ڕاسته‌وخۆ بۆ " ڕۆژهه‌ڵات تایمز "ی بنێرم.
ماڵپه‌ڕی "ڕۆژهه‌ڵات تایمز" درێژه‌ده‌ری ماڵپه‌ڕی 4ڕۆژهه‌ڵات(بۆ
ڕۆژهه‌ڵات)ی ڕابردووه . ئه‌و ماڵپه‌ڕه له‌لایه‌ن باڵی جیابۆوه‌ی
حیزبی دیموکرات واته دیموکراته‌که‌ی مه‌لا عه‌بدوڵای حهسهنزادهوه
به‌ڕێوه ده‌چێت . گوایه که‌وته به‌ر هاک کردن ؟!!!!
ئه‌م ماڵپه‌ڕه جۆره‌ها بابه‌تی جیاواز بڵاو ده‌کاته‌وه . زیاتریش
جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه ده‌کاته‌وه که په‌یوه‌سته به
ڕه‌خنه‌کردن یاخود هێرشکردنه سه‌ر یه‌کێک له لایه‌نه کوردیه‌کانی
وه‌کو پ‌ک‌ک و پژاک و دیموکراته‌که‌ی کاک مسته‌فای هیجری ، به‌ڵام ئه‌م
بابه‌تانه مه‌رج نییه په‌یوه‌ست بێت به بیر‌و بۆچوونی ئه‌و که‌سانه‌ی
که ماڵپه‌ڕه‌که هه‌ڵده‌سوڕێنن به‌ڵکو په‌یوه‌سته به ئاستی
تێگه‌یشتویی و بیرکردنه‌وه‌ی نووسه‌ری بابه‌ته‌کان . له ژێر هه‌ر
بابه‌تێکیشدا به‌شی بۆچوون نووسین دانراوه و مه‌رجی بۆچوون نووسینیش
بریتییه له " بێڕێزی نه‌کردن به که‌س و لایه‌نه‌کان و خۆبواردن له
جنێودان و گوته‌ی ناشایسته به که‌س و لایه‌نه‌کان " واته به‌پێی
ئه‌م مه‌رجه به‌رپرسیارێتی به‌شی بۆچوون نووسین ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی
ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌رپه‌رشتی ماڵپه‌ڕه‌که ده‌که‌ن .
ئه‌و که‌سانه‌ی که له ژێر ناوی " بۆڕۆژهه‌ڵات "دا کاریان ده‌کرد ،
هه‌ندێک جار سانسۆری گوته ناشایستهکانیان ده‌کرد و هه‌ندێک جاریش
ته‌واوی ئه‌و گوته ناشایستهنهیان بڵاوده‌کرده‌وه که له‌سه‌ر ئه‌و
سێ لایه‌نه‌ی سه‌ره‌وه ده‌نوسران وه‌ک { خوێڕی ، بێ ئه‌خلاق ، گه‌مژه
، نه‌فام ، ئه‌ڵقه له گوێ ، به‌کرێگیراو ، تیرۆریست و ....هتد }
به‌ڵام هیچ کاتێکیش ماڵپه‌ڕه‌که دووچاری سانسۆر نه‌ده‌بوو .
لێ به‌ڵێ ، کاتێک ناوه‌که‌یان گۆڕدرا به " ڕۆژهه‌ڵات تایمز " هه‌ندێک
خۆیان بوارد له‌و گوته ناشایستانه و زیاتر بۆچوونی ڕه‌خنه‌ئامێزیان
بڵاوده‌کرده‌وه ، جگه له حه‌فته‌ی پێش هاک کردنی ماڵپه‌ڕه‌که ، که
سه‌رله‌نوێ درێژه‌یان دایه‌وه به‌و بۆچوونانه‌ی که به گوته‌ی
ناشایسته ڕازێندرابوونه‌وه و بگره کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی که وشه‌ی
زۆر خراپتریش بڵاو بکه‌نه‌وه و ته‌واوی ئه‌و گوته ناشایستانهش
ئاڕاسته‌ی پ‌ک‌ک و پژاک و به‌رپرسه‌کانیان ده‌کرا . ته‌نانه‌ت به‌شێکی
به‌رچاو له بۆچوونه‌کان به ناوێکی خوازراوه‌وه بوون که له
ڕابردوودا ئه‌و ناوه خوازراوانه به‌دی نه‌کرابوون . که ئه‌مه‌ش
سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه که به زانایی و به ئه‌نقه‌ست ئه‌و
بۆچوونانه‌یان داده‌نا تاوه‌کو به‌رنامه‌ی هاک کردن دابڕێژن و به‌سه‌ر
یه‌کێک له‌و لایه‌نانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ساغی بکه‌نه‌وه و خوێنه‌رانی پێ
چه‌واشه بکه‌ن.
کاتێک شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق به‌رپابوو ، کۆماری ئیسلامی ئێران
بڕیاری " جه‌نگ ، جه‌نگ تا سه‌رکه‌وتن "ی دا ، ئه‌و کات لایه‌نه‌کانی
باشووریش که‌وتنه کێبڕکێی ئه‌وه‌ی که له‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی کۆماری
ئیسلامی‌دا شتێکیان ده‌سگیر ببێت ، له هه‌مووشیان به په‌له‌تر پارتی
دیموکراتی کوردستانی عێراق بوو .
پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقیش که خاوه‌نی ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی ساڵی
1975 بوو و به‌و هۆیه‌شه‌وه له میلله‌ت دابڕابوو ، هه‌ر بۆیه
ده‌یانخواست کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌نه پشتیوانی خۆیان و بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش ده‌بوو شه‌ڕیان له دژی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
ڕابگه‌یاندایه که ئه‌و کات له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبی دیموکراتی
کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌دا بوو .
ماڵی بارزانیش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م ڕه‌وایه‌تی بده‌ن به‌و شه‌ڕه‌ی که دژ
به کوردانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و هه‌م جه‌ماوه‌ریش چه‌واشه
بکه‌ن به‌رنامه‌ی پێش وه‌ختان داڕشت ، که به‌رنامه‌که‌ش بریتی بوو له
ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا بارزانی و
تاوانبارکردنی حیزبی دیموکراتیش به‌و کاره .
له ڕاستیدا ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمی مه‌لا مسته‌فا هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی
به حیزبی دیموکراته‌وه نه‌بوو ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی
ئه‌نجام دا سه‌رانی پارتی و خودی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوون . که
ئه‌مه‌ش باشترین بیانوو بوو بۆ شه‌ڕکردنی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات و خۆشیرین
کردن له‌لای کۆماری ئیسلامی و ناشیرین کردنی حیزبی دیموکراتیش له پێش
چاوی ئه‌ندامه‌کانیان .
له ڕۆژگاری ئیمڕۆشدا که گه‌لانی ناوچه‌که له سه‌رهه‌ڵدان و
ڕاپه‌ڕیندان بۆ کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر و سته‌مکاران ،
ئه‌وا به‌رپرسه ئۆردوگانشینهکانیش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی که
ئێرانیش له‌م ڕووداوانه به دوور نابێت و که‌وتوونه‌ته کێبڕکێی
ئه‌وه‌ی که له ئه‌گه‌ری ڕوداوێکی له‌و جۆره‌دا له کاروان دوا
نه‌که‌ون و به‌شێکیان پێ ببڕێت ، له هه‌مووشیان به په‌له‌تر سه‌رانی
هه‌ردوو له‌ته حیزبه‌که‌ی دیموکراتن .
سه‌رانی ئه‌م دوو له‌ته دیموکراتهش که زیاتر له 20 ساڵه
ئاشبه‌تاڵیان کردووه و له جه‌ماوه‌ر دابڕاون ، ئه‌وا ده‌بێت
سیناریۆیه‌ک "شانۆگه‌رییه‌ک" ساز بکه‌ن (به خه‌یاڵی خۆیان) بۆ
شه‌ڕکردنی پ‌ک‌ک و پژاک تاوه‌کو هه‌م پشتیوانی تورکیا و
پانئێرانیسته‌کان به‌ده‌ست بهێنن و هه‌م جه‌ماوه‌ریش چه‌واشه بکه‌ن ،
به‌م شێوه‌یه :-
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (باڵی مسته‌فا هیجری):
به‌ر له 3 ساڵ واته له 30 - 8 – 1387ی هه‌تاوی( 2008ی زاینی ) ،
کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتیان ڕاپۆرتێکی نهێنی بڵاو ده‌کاته‌وه به‌سه‌ر
ئه‌ندامه‌کانیدا به ناونیشانی [ په‌ژاک له گه‌مه‌یه‌کی سیاسی‌دا؟! ].
له حه‌فته‌ی ڕابردووش‌دا هه‌مان ڕاپۆرت به گۆڕانکارییه‌کی زۆر
که‌مه‌وه بۆ جاری دووه‌م بڵاو ده‌که‌نه‌وه له ژێر ناوی " جه‌میل
کولاهی " و به ناونیشانی [ بۆچی په‌که‌که شه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
ده‌کات؟! ] . بڕوانه ڕاپۆرته‌که‌ی کۆمێسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی
دیموکراتی کوردستانی ئێران:
حیزبی دیموکراتی کوردستان ( باڵی عه‌بدوڵا
حه‌سه‌نزاده ):
ڕاپۆرته‌که‌ی کۆمێسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دیموکرات "حدکا " که له ژێر
ناوی "جه‌میل کولاهی"دا نووسراوه له ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات-تایمزدا بڵاو
ده‌که‌نه‌وه و ژماره‌یه‌ک بۆچوونی زۆریشی له ژێردا داده‌نێن به گوته‌ی
هێجگار ناشایسته‌وه که پێده‌چێت زۆربه‌ی بۆچوونه‌کان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی
ماڵپه‌ڕه‌که‌وه نووسرابێت ، چونکه به‌شێکی به‌رچاو له ناوه
خوازراوه‌کان بۆ یه‌که‌مین جار بووه که له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه
تاوه‌کو سیناریۆی هاک کردنی ماڵپه‌ڕه‌که بخه‌نه ڕۆژه‌ڤه‌وه ، که ئه‌م
سیناریۆیه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕه‌که
بۆ خۆیان کاری هاک کردنیان ئه‌نجام داوه بۆ ناشیرین نیشاندانی پ‌ک‌ک و
پژاک . که ئه‌م سیناریۆیه‌ش ته‌واو هاوشێوه‌ی سیناریۆی ده‌رهێنانه‌وه‌ی
ته‌رمی مه‌لا مسته‌فا بارزانییه بۆ ناشیرین نیشاندانی دیموکرات و کۆمه‌ڵه
. ئه‌ڵبه‌ت ئاماژه به‌وه پێویسته که : "ڕۆژهه‌ڵات تایمز" به پێچه‌وانه‌ی
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی که ڕاسته‌وخۆ و به ناو حیزبی دێێموکراتیان
تاوانبار به ده‌رهێنانی ته‌رمی مه‌لا مسته‌فا کرد ، ئه‌م ڕاسته‌وخۆ
ناوی که‌سی نه‌هێنا ، به‌ڵام له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا به هه‌زار هێما و
ئیشاره و دانانه‌وه‌ی هێندێک بابه‌تی دژ به پ.ک.ک و پژاک ئه‌و دوو
رێکخراوه وه‌ک ئه‌نجامده‌رانی هاک کردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌یان ده‌ناسێنن .
بۆ سه‌لماندنی ڕاستیی ئه‌و ئیدیعایه‌م سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی ناوبراوم کرد
و بێجگه له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ره
له جێگه‌ی خۆیاندان . ئه‌وه له‌کاتێکدایه گه‌ر ماڵپه‌رێک هاک بکرێت
، هه‌موو فایله‌کانی تێکده‌چێت و گه‌ر خاوه‌ن ماڵپه‌ڕ لای خۆی "به‌ک
ئاپ"ی نه‌بێت ، ئیتر گه‌ڕانه‌وه‌یان نامومکینه . له‌مباره‌وه خوێنه‌ران
ده‌توانن کرته بکه‌نه سه‌ر هه‌رکام له لینکه‌کانی خواره‌وه:
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1942
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1566
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1307
http://rojhelattimes.org/read.php?id=2233
http://rojhelattimes.org/read.php?id=2222
http://rojhelattimes.org/read.php?id=2234
http://rojhelattimes.org/read.php?id=2238
له کۆتایی ئه‌م بابه‌ته‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بکه‌م که هه‌ندێک
ماڵپه‌ڕ به گشتی و " ماڵپه‌ڕی به‌یان " به تایبه‌تی هه‌ندێک بۆچوونی
وه‌ها قێزه‌ونیان بڵاوکرده‌وه بۆ تۆمه‌تبارکردنی پ‌ک‌ک و پژاک و
ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان که له‌و باوه‌ڕه‌دام له هیچ کام له
ڕاگه‌یاندنی داگیرکه‌رانه‌وه بۆچوونی وه‌ها قێزه‌ون بڵاوناکرێته‌وه .
ئێستا له پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و لینکانه‌ی سه‌ره‌وه و
ئاشکرابوونی ئه‌وه‌ی که خودی به‌ڕێوه‌به‌رانی " ڕۆژهه‌ڵات تایمز " بۆ
خۆیان ئه‌و سیناریۆیه‌یان ساز کردووه ، ئایا به‌ڕێوه‌به‌رانی "ماڵپه‌ڕی
به‌یان" خاوه‌نی چ هه‌ڵوێستێکن هه‌م له‌سه‌ر " ڕۆژهه‌ڵات تایمز " و هه‌م
له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که به قه‌ولی خۆیان کاغه‌زی سپی ده‌خوێننه‌وه
و به کرده‌وه‌ش ئه‌و بۆچوونه قێزه‌ونانه‌یان نووسیوه ؟
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|