٣\١٠\٢٠١٠
گیانم
پڕ عه‌شقی تۆیه ئاخر.
حه‌مید عه‌زیز
حه‌زم ده‌کرد ببمه
خاکی به‌رپێی مه‌حشه‌ر به‌س تۆ به‌ئاگر نه‌سوتێی شاگوڵی من
هه‌رچی خه‌ڵکی ئه‌وێ هه‌یه پێم لێبنێن باکم نی یه به‌س تۆم هه‌بی
ئاسمانی شاهانم ئه‌من
چی یه ئه‌و سۆزی بورکانه که دڵ هێنده‌ی مستێک ده‌بێ که‌چی ده‌ریایه‌که
بێ کۆتایی
ده‌بم به ڕوباری دنیا بۆت نامه‌وێ بسووتێی نابینم بێ تۆ ئه‌ی گلێنه‌و
چاوی من
ناوله‌پی ده‌ستم تینووه بۆ گرتنت چه‌ند دووری تۆ ده‌هێنده نزیکی له
ڕۆحمه‌وه
ئه‌و شیعره‌م ماره کرد که نووسیبووم دوێنێ له‌سه‌ر دڵم له جیاتی
ڕۆحی تۆ بۆ من
من دێوانه‌ی ڕووی شه‌رمنی ئه‌و ڕۆحه پاکه‌م که چۆن و به چ پێنووسێ
نه‌خشی کێشای
منێکی دێوانه‌ی تۆ گوناهم چی یه ئیتر دڵم ئه‌سیری ڕووی تۆیه که
مانگی چوارده‌یه بۆمن
گیانم پڕ عه‌شقی تۆیه ئاخر ڕووباری هه‌ست و ده‌نگی تاری (ئیفتیخاریت)
بۆ هه‌ستی بیستنم
ئه‌وه‌ی واتای سیمفۆنیای ئاوازی منه هه‌رتۆی که ئاوی ڕه‌حمه‌تیت بۆ
سینه‌ی برینداری من
حه‌زم ده‌کرد مه‌لێک ده‌بووم هێدی هێدی ده‌فڕیم بۆلات تا باسی غوربه‌ت
و عه‌شقت بۆ بکه‌م
هه‌رچوار وه‌رز بێ دڵ ئێشان واتای عه‌شقه ئیدی باوه‌شی تۆ ده‌بوو به‌هێلانه
بۆمن
دنیا گووڵ و به‌یبوونه له چاومدا بۆتۆ ده‌ژیم هه‌ناسه‌ت بینینی منه
له‌م زوڵمه‌ته
دنیا هه‌مووی باخ و گووڵ بێت لای من هیچه ته‌نیا عه‌شقی گووڵی خۆمم ئه‌من
شه‌وان دره‌نگانێ له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌ت تێکه‌ڵه هه‌ناسه‌م له‌گه‌ڵ باڵات
دۆست و هاوڕێم
له‌گه‌ڵ مۆسیقای ڕۆیشتنت من هه‌نگاوم له‌گه‌ڵ فرمێسک و گریانت فه‌رهادم
ئه‌من
عه‌زیزی من وشه‌م نی یه پێناست بێت به‌ڵام باوه‌شی گه‌رمی من ماڵی
تۆیه
شک نابه‌م له‌م کاروان سه‌رایه سه‌رمایه ژیان عه‌شقی پاکی تۆیه
بۆمن
بۆیه ئه‌مرم و نایه‌ڵم تۆ بسووتێی به‌و جه‌هه‌نه‌می هۆش و بیره چڵکنه
گیانم پڕ عه‌شقی تۆیه ئاخر ڕووناکیی ته‌نهایی و فریشته‌ی دڵی برینداری
بۆمن.
ماڵپه‌ڕی حه‌مید عه‌زیز
|