١۴\٨\٢٠١٠
گۆنا سه‌عید:
هه‌ر ژنێک خۆی ئه‌سوتێنێ ماناى وایه له‌و
کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا به‌رگه‌ی ژیان ناگرێ!

گفتوگۆی: ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: سڵاو گۆنا، ئه‌م
کاته‌تان باش.. هه‌ر ئه‌وکاته‌ی بڕیاری ئه‌م گفتوگۆیه‌ماندا، پرسیارگه‌لێکی
زۆرم لادروست بوو، ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه هه‌ندێ له‌وان دووباره بن،
لێ ئێوه ده‌زانن خوێنه‌رگه‌لێکی نوێیش هه‌میشه له‌ئارادا هه‌ن....ئێستا
با بزانین مناڵی، گه‌وره‌بوون، ژیان، بیر و ماناکانی جوانی و حه‌قیقه‌ت،
لای گۆنا سه‌عید، چۆن باڵایانکرد و چیده‌گه‌یه‌نن؟، با له گه‌شتێکی
خێرا و هه‌مه‌ڕه‌نگی ئه‌م جیهانه تایبه‌تیه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین..
گۆنا
سه‌عید: سه‌ره‌تا سوپاس بۆ ئه‌م گفتوگۆیه، من له‌ساڵانی حه‌فتاکان
ته‌مه‌نی منداڵیم به‌سه‌ر بردوه و هه‌شتاکانیش ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری و
گه‌وره‌بوون و کرانه‌وه‌ی بیر و هۆشم بووه به‌روی دنیا و کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستاندا. له‌ته‌مه‌نی 13 ساڵییه‌وه ده‌ستم به‌خوێندنه‌وه‌ی کتێب و
گۆڤاری جۆراوجۆر کرد و ماوه‌یه‌کی زۆری برد تا بیر و رای خۆم
ساغکرده‌وه و رێگه‌ی خۆم دۆزیه‌وه.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ره‌نگه زۆرینه‌مان
له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکبین سه‌فه‌ر مرۆڤ فێر ده‌کات، ئێوه سه‌باره‌ت به‌و
باسه ده‌ڵێن چی؟، ئایا ئه‌و هۆکارانه‌ی ئافره‌تی کورد له ماڵ و
ژووره‌کانه‌وه ده‌هێننه ده‌ر کامانه‌ن؟..
گۆنا سه‌عید: وه‌سیله‌ی هاتنه ده‌ری ژن
له ماڵ، کارکردنه و پشت به‌خۆ به‌ستنه وه‌ک ئینسانێکی کامڵ و ئازاد،
هاتنه ده‌ره‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌لاتی پیاو به‌سه‌ر داهاتی
خێزان و موڵکایه‌تیکردنی بۆ هه‌موو شتێک، له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌ک
کوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ی ژن بتوانێ له‌کونجی ماڵ بێته ده‌ر پێویسی به‌پاڵپشتی
و دابینکردنی خزمه‌تگوزاری جۆراو جۆر هه‌یه، له‌وانه دایه‌نگه بۆ
منداڵ له‌شوێنی کارکردن و یه‌کسانی له‌کرێ له‌گه‌ڵ پیاوان و پاراستنی
مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی به‌قانون و پاراستنیه‌تی له‌ده‌ست توند‌و تیژی
نێو ماڵ و ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری .
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: وا باوه گه‌نجی
کورد به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که‌یه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی خوازیاری خۆشه‌وێستی
سێکسییه، ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ستی زانین و خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵا و خۆشه‌ویستی
به‌شداری نواندن و داهێنان نه‌بێ، گۆنا سه‌عید چی له‌و ره‌وشه ده‌خوێنێته‌وه؟
گۆنا سه‌عید: ئه‌مه کاردانه‌وه‌یه‌کی
سروشتییه له‌به‌رامبه‌ر دوو مه‌سه‌له‌دا، یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ناکۆکیه‌کی
گه‌وره هه‌یه له‌نێوان چوونه پێشی کۆمه‌ڵگه له‌روی زانست و ته‌کنه‌لۆجیاو
ئاستی ته‌وه‌قوعی گه‌نجان و ئه‌و وه‌سائیلانه‌ی ئێستا له‌به‌ر ده‌ستیاندایه
بۆ گه‌یشتن به‌دنیای ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که مه‌سه‌له‌ی سێکس و
هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کی تری شه‌خسی له‌نێوان ئینساندا ئه‌وه‌نده سه‌رکوتکراوه‌و
سانسۆری له‌سه‌ره له‌لایه‌ن خێزان، کۆمه‌ڵگه، دین و ده‌وڵه‌ته‌وه که
ده‌ستی ناوه‌ته بینی گه‌نجان و له‌ئه‌نجامدا هه‌ر فرسه‌تێک ده‌قۆزنه‌وه
دوور له‌و سانسۆرانه که خۆشی ببینن له‌شتێک که بۆ ئه‌وان هه‌میشه "
نه‌که‌ی بڤه‌یه" . مه‌سه‌له‌ی دووه‌م ئه‌وه‌یه که گه‌نج له‌م
کوردستانه فرسه‌تی گه‌شه‌و ده‌ست ئاوه‌ڵابوون و داهێنانی زۆر که‌مه‌و
هێشتا ده‌بێ رۆژانه ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵ بێ‌کاری و هه‌ژاری و نزمی
ئاستی خوێندن و کێشه‌ی حیزبایه‌تیکردن و بێکاره‌بایی و بێئاوی و بێبه‌نزینی
نه‌رم کات . ئیتر چۆن بتوانێ سه‌رگه‌رمی داهێنان و زانست بێت .
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: به‌بڕوای ئێوه
ئافره‌تانی کورد، ده‌نگ و ئه‌دای کارکردنی خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه؟..
گۆنا سه‌عید: من پێم وایه ژنانی کورد له‌مێژه‌وه
ده‌ورو کاریگه‌ری گرنگیان له‌کۆمه‌ڵگه‌دا نیشان داوه، له‌گه‌ڵ یه‌که‌مین
فرسه‌تدا به‌لێشاو به‌ره‌و پۆله‌کانی خوێندن که‌وتونه‌ته رێ و چوونه‌ته
مه‌یدانی کارکردنه‌وه، به‌ڵام هه‌میشه رێگری گه‌وره‌یان بۆ پێش
هێنراوه چ له‌لایه‌ن خێزانه‌وه بێت یان کۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌ت و هیچ
کات وه‌ک ئینسانی یه‌کسان له‌گه‌ڵ پیاوان له‌بواره جۆراوجۆره‌کانی
ژیاندا سه‌یر نه‌کراون، ئه‌و وه‌سائیل و پشتیوانیانه‌ی پێویستیانه بۆ
ده‌ور گێرانی کاریگه‌ر له‌کۆمه‌ڵگه‌دا دابیننه‌کراوه، بۆ نمونه کاتێ
ژنان داناڵێنن به‌ده‌ست کێشه‌کانی وه‌ک بێ مافی و هه‌ڵاواردن له‌نمونه‌ی
که‌شتنی ژنان له‌سه‌ر شه‌ره‌ف و توند‌و تیژی نێو ماڵ و بێمافی له‌قانونداو
ئیهانه پێکردن و سوکایه‌تی کۆمه‌ڵگه ئیتر چۆن ده‌توانن ئه‌دای
کارکردن و کاریگه‌ری خۆیان له‌کۆمه‌ڵگه‌دا بسه‌لمێنن . له‌گه‌ڵ هه‌موو
ئه‌مانه‌شدا ئه‌بینی که بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان به رێ که‌وتووه‌و
فراوانه‌و که‌سایه‌تیه‌کانی خۆی ناساندووه .
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: که‌وابێت، تێگه‌یشتن
و خوێندنه‌وه‌ی ئافره‌تی کورد له‌کوێی په‌یوه‌ست بوونه عاتیفیه‌کان و
وه‌رگرتنی ئامۆژگاریه باوه‌کاندایه، له‌کوێی کردار‌و ده‌رده‌شه‌کردنی
ڕه‌وشی ماف و خواسته‌کانی خۆیدایه، ئایا له‌ته‌ک ڕیشه کولتوری و مه‌هزه‌له
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، له‌گه‌ڵا بابه‌ته ئابووری و ڕێسا ئاینیه‌کان، ئه‌بێ
ستایش یان چجۆره شه‌ڕێک به‌رپا بکات؟..
گۆنا سه‌عید: به‌رای من ژنان ئه‌بێ له‌لێکدانه‌وه‌و
خوێندنه‌وه‌یان بۆ ریشه کولتوری و مه‌زهه‌ب و داب و نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
و ڕێسا ئاینیه‌کان و جۆری ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات، سه‌یری ده‌ورو کاریگه‌ری
ئه‌مانه بکه‌ن له‌ژیانی ژناندا. به‌مانایه‌کی تر ئایا هه‌ریه‌ک له‌وانه‌ی
سه‌رو له‌به‌رامبه‌ر" یه‌کسانی ژنان و پیاوان له‌مافه مه‌ده‌نی و که‌سایه‌تی
و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا، کۆتایی هێنان به‌توندو تیژی له‌به‌رامبه‌ر
ژناندا، ئازادی ته‌واوی ژنان له‌ژیانی شه‌خسی و هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رو
ئازادی راو بیر‌و بۆ چوون و ده‌ربرین و ئازادی رێکخراو بوون بۆ ژنان" چی
ده‌ڵێن، ئایا پاڵپشتی ئه‌م مانیفێستۆیه‌ی رزگاری ژنان ده‌که‌ن یا له‌دژی
راوه‌ستاون ، به‌پێ ی ئه‌مه ژنان شه‌ر یا ستایش له به‌رامبه‌ر ئه‌م
به‌شانه‌دا دیاری ده‌که‌ن .
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ئه‌وهۆکارانه‌ی مرۆڤ
به‌ره‌و خۆکوشتن و خۆسوتاندن ده‌به‌ن چین، دواجار بڵێی ئه‌و دوانه‌یه
ئافره‌تی کورد به‌ره‌و کوێ ده‌به‌ن، ئایا ئه‌وه‌جۆرێک له‌شێتی و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی
قه‌ده‌ر به‌هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانیه‌وه ناگه‌یه‌نێت؟..
گۆنا سه‌عید: نه‌خێر ئه‌وه شێتی نییه،
ئه‌وه په‌یامی ژنانه به‌م شێوه‌یه له‌ژیان که به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه‌و
که نایانه‌وێ قبوڵی بکه‌ن و له‌هه‌مان کاتدا هیچ چاره‌سه‌رێکیان نییه
بۆ رزگار بوون له‌ده‌ستی. هه‌ر ژنێک به‌هه‌ر هۆیه‌ک خۆی ئه‌سوتێنێ
مانای ئه‌وه‌یه شتێک نوقسانه له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا به راده‌یه‌ک که
ئینسانه‌کان تێیدا به‌رگه‌ی ژیان ناگرن. به رای من گیانی هه‌ر ژنێک که
ده‌سوتێ له‌که‌یه‌کی شه‌رم هێنه‌ر جێدێڵێ به‌ناوچه‌وانی سیسته‌می
دڕنده‌ی پیاوسالاری وه ئه‌وه‌ی که ده‌یهێڵێته‌وه‌و به‌رێوه‌ی ده‌بات
له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا که بریتین له‌سێ کوچکه‌ی ده‌سه‌لاتی دا ب و نه‌ریتی
عه‌شیره‌تی و ئایین و حیزبه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵاتی ئێستا .
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: به‌ڵام پێتان وانیه
خودی په‌رله‌مان، حیزب و حکومه‌ت درێژکراوه‌ی داب و نه‌رێت و کولتوری
کۆمه‌ڵگه نین؟
گۆنا سه‌عید: راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که
په‌رله‌مان و حیزب و حکومه‌ت نه‌ک ته‌نها درێژکراوه‌ی داب و نه‌رێت و
کولتوری کۆمه‌ڵگه‌ن به‌ڵکو ئه‌مانه بوونه‌ته پارێزه‌ران و پاسه‌وانی
ئه‌م داب و نه‌ریتانه‌و من به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی تۆ ده‌ڵێم که
مه‌سه‌له ئه‌وه نییه که توانای ته‌جاوز کردنیان نییه به‌ڵکو
نایانه‌وێ ته‌جاوزی بکه‌ن چونکه ئه‌مان له‌پێناو سه‌قامگیر کردنی ده‌سه‌ڵاتی
خۆیان پشتیان قایمه به‌سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و لایه‌نه دینییه‌کان. ئه‌وه‌تا
به‌واقعی قانون و پۆلیس و دام و ده‌زگاکانیان خستۆته خزمه‌ت پاراستنی
سیسته‌می عه‌شیره‌تی و ده‌سه‌ڵاتی دینیان زاڵکردووه له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌داو
خه‌ڵکی ئازادیخواز سه‌رکوت ئه‌که‌ن و له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵی رۆشنبیران و
یه‌کسانیخوازاندا ده‌وه‌ستنه‌وه بۆ هه‌ر گۆرانکاریه‌ک له‌م داب و نه‌ریته‌دا،
ئه‌وان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که پاراستنی گیانی ئینسانه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه
به ئه‌رکی خۆیان بزانن که ئه‌مه ساده‌ترین ئه‌رکی هه‌ر ده‌سه‌ڵات و
حکومه‌تێکه، هاتوون پاراستنی سیسته‌می عه‌شیره‌تی و داب و نه‌ریته
دواکه‌وتووه‌کانیان کردۆته ئه‌رکی خۆیان، بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسانه‌شم
ئه‌وه به‌سه ئه‌گه‌ر سه‌یری قانونه‌کانیان بکه‌یت که به‌رێوه‌ی ئه‌به‌ن
که چه‌نده له‌دژی ژنانه، سه‌یری ئه‌وه بکه که چۆن مه‌سه‌له‌ی
تیرۆری هه‌موو رۆژه‌ی ژنان مه‌سه‌له‌یان نییه‌و هیچ کارێکی جدی ناکه‌ن
بۆ نه‌هێشتنی .
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ئه‌و بزوتنه‌وه به‌رفراوانه
پشت ئه‌ستور به‌خه‌ڵک و په‌یداکردنی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیه‌یی له‌دیمانه‌یه‌کتا
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی ئافره‌تان باسی ده‌که‌یت چۆن دروست ده‌بێت، پێتان
وانیه هه‌موو لایه‌ک به‌تایبه‌ت نوسه‌ران پێویست ده‌کات به‌دیقه‌تر
قسه‌بکه‌ن؟..
گۆنا سه‌عید: به‌رپابوونی بزوتنه‌وه‌یه‌کی
فراوانی یه‌کسانیخواز که پشت ئه‌ستوور بێت به‌هێزی نارازی جه‌ماوه‌ر
له‌کوردستان و پشتیوانی هێزه ئینساندۆسته نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان ته‌نها
رێگه‌یه‌که بۆ فشار هێنان بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئێستای کوردستان تا گۆرانکاری
جدی بکات له‌وه‌زعی ژنانداو کۆتایی بهێنێت به‌تیرۆرو ره‌شه کوژی هه‌موو
رۆژه‌ی ژنان به‌به‌هانه‌ی شه‌ره‌ف . دروستبوونی ئه‌م بزووتنه‌وه
فراوانه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ده‌ستپێشخه‌ری له‌یه‌کخستنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی
که لێره‌و له‌وێ به‌هێزی بچوکه‌وه ده‌دریت ، بۆ نمونه هه‌ر ئێستا
ریزێکی به‌رفراوان له‌نوسه‌ران و رۆشنبیران هاتوونه‌ته مه‌یدان له‌دژی
کوشتنی ژنان ، چه‌ندین رێکخراوه‌ی ژنان به‌شێوه‌ی جۆراو جۆر کارده‌که‌ن
و پرۆژه‌یان هه‌یه بۆ خزمه‌ت به ژنان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی
کوردستان، میدیاکان له‌هه‌موو کات زیاتر سه‌رنجیان خستۆته سه‌ر ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه، من ئاگادارم که له‌سلێمانی کۆنفرانس و کۆبوونه‌وه‌ی
جۆراو جۆر گیراوه بۆ مه‌حکومکردنی کوشتنی ژنان، چه‌ند جار خۆپیشاندان
سازدرا بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، که‌مپینی نێو
ده‌وڵه‌تی راگه‌یه‌ندراوه له‌دژی تیرۆری ژنان، کۆی کاری هه‌موو ئه‌مانه
ئه‌و بزوتنه‌وه فراوانه پێک ده‌هێنێ به‌مه‌رجێ سه‌رێکی رابه‌ری بۆ
دروست بێت و رێکخراوه‌کان و که‌سایه‌تیه‌کان جیاوازییه ئایدۆلۆجی و
حیزبیه‌کانیان بخه‌نه لاوه‌و پێکه‌وه کاربکه‌ن به پێی پلاتفۆرمێکی
یه‌کگرتوو که ئامانجی سه‌ره‌کی کۆتایی هێنان بێت به تیرۆر و ره‌شه
کوژی ژنان له‌کوردستان و هه‌موو کار‌و چالاکیه‌کانی له‌پێناو به‌دیهاتنی
ئه‌و ئامانجه‌دا بێت .
من ئێستا به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی هه‌فتانه به‌رێوه‌ده‌به‌م له‌ته‌له‌فزیۆنی
سانای کوردی یه‌وه که تێیدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ر هه‌فته‌یه
رێکخراوێک بناسێنین به‌کۆمه‌ڵگه‌و رێکخراوه‌کانی تر تا فرسه‌تی په‌یوه‌ندی
کردن و کاری هاوبه‌شی نێو ئه‌مانه په‌ره پێبده‌ین و له‌راستای پێک
هێنانی نێتۆرکێکی فراوانی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان کاربکه‌ین،
هه‌تمه‌ن ئه‌مه ته‌نها یه‌ک سه‌ره‌تایه‌و من چاوه‌روانی شێوه‌ی تری
داهێنان وکاری هاوبه‌شم هه‌یه له‌رێکخراوه‌کانی تر‌و باقی هێزه‌کانی
تری نێو ئه‌م بزوتنه‌وه فراوانه .
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: کات و شوێن، ژینگه‌و
ڕه‌نگی وه‌رزه‌کان، جوڵه‌ی ماسولکه جه‌سته‌یی وتوانایی خانه هزریه‌کان،
کۆمه‌ڵێک جیاوازی و پێکهاته‌ی تایبه‌تمه‌ندنی هه‌رتاک و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کن،
خه‌باتی ئێوه، یان سه‌نته‌ره‌که‌ی ئێوه، له‌دووری دووره‌وه چی پێ
له‌بارودۆخی ئافره‌تی کورد ده‌گۆڕێت، هه‌ر به‌ڕاست ئه‌وه‌ی له‌پێشه‌وه‌ی
پرسیاره‌که باسمانکرد ده‌تانه‌وێت فۆتۆکۆپی بکه‌ن، ئایا ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی
نێوان ئه‌م دوومه‌ودایه پێکه‌وه گرێده‌دات چین و له‌سه‌ر چ ڕێنامه‌یه‌کن؟..
گۆنا سه‌عید: په‌یوه‌ندی نێوان کوردستان
و ده‌ره‌وه له‌مه‌سه‌له‌ی ژناندا زۆر په‌یوه‌ندیه‌کی توند‌و تۆڵ و
فراوانه له‌چه‌ند روه‌وه، یه‌که‌م ژنانی کورد له‌ده‌ره‌وه به‌ره‌و
رووی هه‌مان ئه‌و کێشانه ده‌بن به‌تایبه‌ت توند‌و تیژی و کوشتن له‌سه‌ر
شه‌ره‌ف که له‌کوردستان تووشی ده‌بن . تا ئێستا چه‌ندین تاوانی کوشتنی
شه‌ره‌ف له‌ئه‌وروپا رووی داوه . دووه‌م رێکخراوه‌کانی ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه
بۆ ئه‌وه دامه‌زراوه که پشتیوانی و یارمه‌تی پێشکه‌شی ئه‌و ژنانه
بکات که تووشی توندوتیژی ده‌بنه‌وه یان له‌ژێر خه‌ته‌ری کوشتنی شه‌ره‌فن
و هه‌ڵدێن، واته بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و ئامانج کار ده‌که‌ین که
رێکخراوه‌کانی ژنان له‌کوردستان کاری بۆ ده‌که‌ن . سێیه‌م ئێمه له‌وێ
هه‌وڵێکی زۆر ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ژن ده‌کوژن
بگیرێن و بدرێن به‌داداگاو سزای خۆیان وه‌رگرن تا ببن به‌عیبره‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی
تر که جورئه‌ت نه‌که‌ن به‌ڵام کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌مان ئه‌وه‌یه که
تاوانباران که له‌وێ ژن ده‌کوژن دێنه‌وه بۆ ژێر سه‌قفی سه‌لامه‌تی
حکومه‌تی هه‌رێم تا له‌ده‌ست پۆلیس و دادگا راکه‌ن وه ئێمه به‌شێ له‌کاره‌کانمان
له‌وێوه به‌ره رووی حکومه‌تی هه‌رێمه بۆ داڵده‌نه‌دانی تاوانباران .
دوا خاڵیشم ئه‌وه‌یه که ناساندنی مه‌سه‌له‌ی توندوتیژی له‌سه‌ر ژنان
وه دانانی فشاری نێو ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار یه‌کێکه
له وه‌سیله گرنگه‌کانی خه‌باتی ژنان بۆ کۆتایی هێنان به توندوتیژی
له‌کوردستان، چونکه ئه‌م دوو حیزبه له‌هه‌موو جێکایه‌کی دنیا خۆیان
به‌وه ده‌ناسێنن که دیموکراتین و مافی مرۆڤ ده‌پارێزن وه کاتێ ئێمه
له‌ده‌ره‌وه راستی کارکرد و بێده‌ربه‌ستی ئه‌مان ده‌رده‌خه‌ین بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی
نێو ده‌وڵه‌تی زۆرێک له‌رێکخراوه ئینسان دۆست و حیزبه چه‌پ و
رادیکاله‌کان نامه‌ی ناره‌زایه‌تی ده‌که‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌کوردستان
و داوایان لێ ده‌که‌ن که رێزی مافی مرۆڤ بگرن . له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش
زیاتر ئه‌گه‌ر له‌کوردستان مه‌سه‌له‌ی ره‌شه کوژی ژنان له‌سه‌ر شه‌ره‌ف
رێگه‌ی پێ بگیرێ و تاوانباران به توندی سزا بدرێن ئه‌وا مه‌سه‌له‌ی
کوشتنی شه‌ره‌ف له‌ده‌ره‌وه له‌نێو جالیه‌ی کوردی‌دا زۆر که‌م ده‌بێته‌وه‌و
ئه‌مه‌ش ئامانجێکی سه‌ره‌کی رێکخراوه‌کانی ئێمه‌یه له ده‌ره‌وه.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ئه‌و بوارانه چین
که‌سه‌نته‌ره‌که‌تان چالاکی تیادا ئه‌نجامداوه، خوێندنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیتان
به‌ڕێکخراوه‌کانی بواری ئافره‌تان له‌کوردستان، له‌چ ئاست و مه‌به‌ستێکدایه؟..
گۆنا سه‌عید: ئێمه زیاتر به‌رنامه‌کانمان
بریتین له‌هوشیارکردنه‌وه له‌سه‌ر دوو ئاستی جیاوازدا، یه‌کێکیان
هوشیار کردنه‌وه‌ی جالیه خۆرهه‌ڵاتیه‌کانه له‌سه‌ر مافه‌کانی ژنان وه
دووه‌میان هوشیارکرنه‌وه‌و مه‌شقپێکرنی پۆلیس و دام و ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌کان
بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی تێگه‌یشتنیان له‌وه‌زعی ژنانی خۆر هه‌ڵاتی و
موسڵمان وه ئه‌و جۆره توندوتیژیانه‌ی به‌ره‌و رووی ده‌بنه‌وه. به‌رنامه‌ی
هوشیار کردنه‌وه‌کانمان له‌رێگه‌ی مه‌شقکردن، به‌ستنی سیمنارو کۆنفرانس
و ۆرک شۆپ وه هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی وێب سایت و گۆڤارێکی مانگانه‌وه به‌ناوی
ئه‌لنیسا به‌زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی ده‌که‌ین وه هاوکاری گۆڤاری
ئاوێزه ده‌که‌ین به‌زمانی کوردی .
به‌رنامه‌کانی ترمان بریتین له‌که‌مپینکردن بۆ یه‌کسانی ژن و پیاو،
کارکردن بۆ قه‌ده‌غه کردنی حیجابی منداڵان و هه‌روه‌ها یارمه‌تی دانی
ئه‌و ژنانه‌ی که له‌ده‌ست توندوتیژی هه‌ڵ دێن له‌دۆزینه‌وه‌ی ماڵ و
دابین کردنی مووچه‌ی ده‌وڵه‌تی بۆی و پشتیوانی کردنی له‌حاڵه‌تی
جیابوونه‌وه‌و دادگادا ..
____________________________________
تێبینی: ئه‌م
گفنوگۆیه ماوه‌یه‌کی درێژی به‌ر له‌ئێستا ئه‌نجامداراوه، به‌و هۆیه‌ی
هێشتا ته‌وه‌ره‌کانی بایه‌خی تایبه‌تی خۆیان له‌ده‌ست نه‌داوه جارێکی
تر بڵاومانکرده‌وه.
ماڵپه‌ڕی گۆنا سه‌عید
|