
| ٥\٣\٢٠١٠ گۆڕان چی ده‌گۆڕێ ؟! 
			 مه‌حمود ئه‌حمه‌د 
			 
			 
			  
			 
 
			دوژمنه‌کانی ئه‌مڕۆ هه‌رئه‌و پایه‌به‌رزو ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی 
			دوێنێ ی ناو ڕیزه‌کانی ئه‌وان بوون که ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسی هه‌موو ئه‌و 
			پێشێل کاری و نان بڕین و گرتن و کوشتنه یه‌ک له‌دوا یه‌کانه بوون که 
			به ئاشکراو په‌نهانی ئه‌نجامیان داوه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا 
			.. حیکمه‌تی ئه‌م تیشکی مه‌عریفه و 
			مرۆدۆستیه به‌مه‌به‌ستی ئاڵ و گۆڕ به قازانجی خه‌ڵکی کوردستان 
			بۆچی چه‌ندین ساڵه دیارنه‌بوو ، وه هۆی چی بوو کار‌و کرده‌وه‌ی زاته 
			گه‌وره‌و بچوکه‌کانی ناو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستانیان که‌شف 
			نه‌ئه‌کرد و ، خه‌ڵکیان له هه‌ڵوێست و کاروکرده‌وه‌ی نامرۆییان 
			ئاگادار نه‌ئه‌کرده‌وه ؟! ئه‌گه‌ر ئه‌وان شه‌ریکه تاوان نه‌بوون  
			ئه‌ی که‌واته کێ ده‌ستی گرتبوون بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری و که‌نار 
			خستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های ئه‌م حیزبانه 
			و ، هه‌ر ئه‌مه‌ی ئێستا که ئه‌یکه‌ن ئه‌وکات بیان کردباو ڕوویه‌کی 
			سپیان بۆ خۆیشیان تۆمار بکردبایه ...  
 
			ئه‌وه‌ی که سه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 
			نامرۆیی و ناعه‌داله‌تی و دزی و فزیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ئه‌خه‌نه 
			ژێر پرسیاری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ، زۆر له‌مێژه خه‌ڵک په‌ییان به‌و هه‌ڵوێسه 
			دژی مرۆییانه بردووه‌و به ئێسک و پرووسکه‌وه هه‌ستیان پێ کردووه و 
			باجی نه‌هامه‌تیه‌کانیان له‌ژێر سایه‌ی ئه‌واندا به‌هه‌زارو یه‌ک ڕه‌نگ 
			داوه‌ته‌وه.....  
			هات و هاواری سه‌رانی گۆڕان بۆ جیابوونه‌وه‌ی 
			کوردستان نیه له عێراق و بۆ کۆتایی هێنان نیه به وه‌زعی مه‌ینه‌ت 
			بار‌و دیاری کردنی چاره‌نووسی خه‌ڵکی کورد ؛.. که ئاشکرایه له‌پێناوی 
			جێگیر کردنی ده‌سه‌ڵات و چه‌ند کورسی یه‌کی تر مافی میلله‌تێک بۆ دیاری 
			کردنی چاره‌نووس هه‌روا ئاسان گرێ ئه‌ده‌نه‌وه به ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی 
			و ته‌سلیمی حکومه‌تی جڕوجانه‌وه‌رانی ئیسلامی شۆڤێنیه‌کانی ئه‌که‌نه‌وه 
			...لۆژیکی ئه‌م مه‌سخه‌ره‌یه په‌رده پۆش 
			کردن و ڕوو سپی نیشاندانه بۆ جه‌ماوه‌ری کوردستان و ، خۆ بێ به‌ری 
			کردنه له هه‌موو ئه‌و ڕوداوو کاره‌ساته نامرۆییانه‌ی دۆست و دوژمنی 
			دوێنێ و ئه‌مڕۆ که ده‌رهه‌ق به نه‌یاران و به خه‌ڵکی ئازادی خوازی 
			کوردستانیان کردووه به‌درێژایی سێ ده‌ی ڕابردوو ..بۆ ئه‌م نه‌به‌رده‌شیان 
			له جیاتی تیپی هه‌ڵبژارده‌ی فراکسیۆنی کورد" که یاری چی یه‌کانیان ئه‌دایان 
			باش نه‌بووه ، گوایه نه‌یان توانیوه گۆڵ ی به‌رامبه‌ر تۆمار بکه‌ن له 
			گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراقدا ، ئه‌مجاره له‌ڕێ 
			ی جه‌ماوه‌ری توڕه‌ی دژ به ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له یاری یه‌کانی 
			داهاتوودا له‌ڕێ ی زیاد بوونی کورسیه‌کانیانه‌وه له منتخبی عێراقدا 
			ئه‌دای باش و گۆڵی زیاتر تۆمار بکه‌ن و ، خۆشیان ته‌یارو ئاماده بکه‌ن 
			بۆ یاری کردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی 
			کوردستاندا و له به‌غداده‌وه کوردستانیش بگۆڕن...ئه‌بێت خه‌ڵکی 
			کوردستان ڕاستیه‌کان له‌ناو ئه‌م ته‌پ و تۆزی ڕیکلام 
			و قه‌ره‌باڵغیانه‌دا ده‌ربکێشێته ده‌وه‌وه‌و گومانی نه‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر 
			شێخه ووردو درشته‌کانی خێزان و بنه‌ماڵه‌ی ناسیونالیزمی کورد به‌ده‌سه‌ڵاتدارو 
			بێ ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه.. 
			 halat-60@hotmail.com 
			 
 
 
 |