گۆڕِانی
ئاووهه‌وا و كاریگه‌رییه ژینگه‌ییه‌كانی.
سۆران
حه‌مه ئه‌مین*
ئاووهه‌وا له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی مرۆڤایه‌تییه‌وه
كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ، په‌یوه‌ندی نیَوان
مرۆڤ و ئاووهه‌واش به‌زۆر قۆناغی میَژووییدا تیَپه‌رِبووه.
ئاووهه‌وا وه‌ك هۆكاریَك له‌دابینكردنی خۆراكی مرۆڤ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر
كرداره فسیۆلۆجییه‌كانی مرۆڤ، كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر
دابه‌شبوونی دانیشتوان و په‌یرِه‌وكردنی چالاكییه ئابوورییه‌كانی،
گۆرِانی ئاووهه‌وا وه‌ك گیروگرفتیَكی جیهانی بۆته جیَی گفتوگۆیه‌كی
زۆر له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو زیانه ئابووری و مرۆییه‌ی كه‌لیَیده‌كه‌ویَته‌وه
له‌گۆرِانی هه‌ریَمه‌كانی ئاووهه‌واو گۆرِانی هه‌ریَمه‌كانی به‌رهه‌مهیَنانی
خۆراك و سه‌ره‌رِای له‌ناوچوونی زۆر له‌ژیانی گیانله‌به‌ران و رووه‌ك و
كه‌مبوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی پاك و بلاَوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی. بیَگومان
گۆرِانی ئاووهه‌واش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمییه كه‌پیسبوونی
ژینگه هۆكاری سه‌ره‌كییه‌تی، كاریگه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی
له‌هه‌موو جیهاندا وه‌ك یه‌ك نییه، له‌هه‌ندیَ ناوچه ده‌بیَته‌هۆی
زیادبوونی برِی باران كه‌لافاو و هه‌ندیََ كاره‌ساتی سروشتی لیَده‌كه‌ویَته‌وه
له‌هه‌ندیَ ناوچه‌ی تریش ده‌بیَته‌هۆی كه‌مبوونی برِی باران و له‌هه‌ندیَََكیتریش
هۆكاری سه‌ره‌كی به‌بیابانبوونه.
به‌لاَم یه‌كیَكیتر له‌ئه‌نجامه‌كانی تری گۆرِانی ئاووهه‌وا، دیارده‌ی
دووباره‌بوونه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌شی ناله‌باره كه‌یه‌كیَكه له‌و
دیاردانه‌ی كه‌به‌هۆی گۆرِانی ئاووهه‌واوه تووشی هه‌ریَمه جیاجیاكانی
سه‌ررِووی زه‌وی ده‌بیَت له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی گه‌رده‌لووله‌كان و شه‌پۆله‌كانی
گه‌رمی و گه‌رده‌لووله خۆلاَوییه‌كان و هه‌ڵكردنی با تونده‌كان.
له‌هه‌ریَمی كوردستانیش له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا تیَبینی هه‌ندیَ
دیارده‌ی توندوتیژی ئاووهه‌واییمان كرد له‌وانه دیارده‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ی
خۆڵباربن كه‌ژماره‌ی جاره‌كانی دووباره‌بوونه‌وه‌ی به‌شیَوه‌یه‌كی به‌رچاو
زیادیكرد، به‌هۆی نزیكی هه‌ریَمی كوردستان له‌ناوچه‌ی بیابانی له‌باشووری
عیراق و نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌ب و باكووری ئه‌فریقا، كاریگه‌ری گه‌رده‌لووله
خۆلاَوییه‌كان له‌چه‌ند ماوه‌یه‌كی جیاواز ده‌گاته هه‌ریَم، به‌لاَم
دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا بۆته‌جیَی
نیگه‌رانی و لیَدانی زه‌نگی مه‌ترسی، هه‌رچه‌نده ئاستی گۆرِانكارییه‌كانی
ئاووهه‌واو جۆری گۆرِانه‌كان له‌جیهان و هه‌ریَمی كوردستان هیَشتا
رووننه‌بۆته‌وه، به‌لاَم ده‌توانین بڵیَین ئه‌م حاڵه‌ته مه‌ترسی به‌بیابانبوون
كشانی ناوچه‌ی بیابانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باشووری هه‌ریَم زیاد ده‌كات
ئه‌م بارودۆخانه كاریگه‌ری خراپیشی له‌سه‌ر ژینگه‌ی هه‌ریَم هه‌یه كه‌رِاسته‌وخۆ
په‌یوه‌ندی به‌ژیانی دانیشتوانه‌وه هه‌یه، وه‌ك بلاَوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی
به‌تایبه‌تی نه‌خۆشییه‌كانی سنگ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شتوگوزار له‌هه‌موو
ناوچه‌كانی هه‌ریَم سه‌ره‌رِای ئه‌و زیانه زۆره‌ی كه به‌رِووه‌ك و
سامانی كشتوكاڵی ده‌گه‌یه‌نیَت، له‌به‌ر ئه‌وه پیَویسته كه‌ئاماده‌كاری
پَویست بكریَ له‌مرِووه‌وه، چونكه له‌به‌ر ئه‌و كاریگه‌رییه خراپه‌ی
كه‌ئه‌م دیارده‌یه هه‌یه‌تی مه‌ترسی به‌بیابانبوون له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی
زۆر له‌هه‌ریَم دروستده‌بیَت كه‌زیانیَكی ئابووری زۆری به‌دواوه‌دیَت
كه‌ده‌بیَته‌هۆی چۆڵبوونی گونده‌كان و ئه‌گه‌ری په‌نابردنی په‌نابه‌رانی
ژینگه‌یی له‌ناوچه‌كانی باشووری عیراق بۆ هه‌ریَم، هه‌رچه‌نده چاره‌سه‌ری
ئه‌م بارودۆخانه گرانه، به‌لاَم ده‌توانین هه‌ندیَ هه‌نگاوبنیَین بۆ
كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی له‌وانه.
1- هه‌وڵدان بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پیَش وه‌ختی هاوولاَتیان له‌رِوودانی
ئه‌م بارودۆخه به‌خۆپاراستن لیَی له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه.
2- زیادكردنی ناوچه‌سه‌وزه‌كان به‌تایبه‌تی
له‌ده‌وری شاره‌كان كه‌رِۆڵی گرنگ ده‌بینیَ له‌پاككردنه‌وه‌ی هه‌وا.
3- دامه‌زراندنی پرِۆژه‌ی ئاودیَری و په‌یرِه‌وكردنی ریَگه‌ی نویَی
كشتوكاڵی وه‌ك كشتوكاڵی خانووی شوشه‌یی.
4- دروستكردنی به‌نداوی نویَ و پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی خواردن له‌ته‌پوتۆزو
خۆڵ.
*
مامۆستای به‌شی جوگرافیا له‌زانكۆی سلیَمانی.
|