گۆڕانی سروشت
بەهۆی بەرزبوونەوەى پلەى گەرما .
سیروان حهمهخان
چاوەڕوان دەکرێت کە ڕێکخراوی نەتەوە
یەکگرتوەکان ڕاپۆرتێک ئاشکرا بکات کەوا بەڕاستی گۆڕانکاریەکانی(المناخ)
(ژینگە) بە تەواوی کاریگەری لەسەر سروشتی جیهان دروست کردوە.ئەم
ڕاپۆرتە کە لە لایەن (منتدی گۆڕانی ژینگەوە) کە تایبتە بەگۆڕانی ژینگە
جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە پەیوەندی نێوان وڵاتان خۆش بکرێت و
بەهێز بکرێت بۆ کەم کردنەوەى کاریگەری لە سەر ژینگە.ئەم ڕاپۆرتە کە
سایتی(بی بی سی) بڵاوی کردەوە گرنگترین ئەو گۆڕانی پەیوەست بە ژینگەوە
کە چاوەڕوان دەکرێت ڕووبدات. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بەرزبەنەوەى پلەی گەرمی
لە هەندێک لە هەسارەکان بۆ ماوەى(1.5) دەرەجەلەماوەى ساڵەکانی 1990 بە
پێە (1/3) واتەیەک لەسەر سێ،کە دواجار گیانلەبەران وڕووەک وگیاندارە
بچوکەکان ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە،وە هەروەها بە ملیارکەس لە
سەرانسەری دنیادا ڕووبوڕووی کەم کاری دەبنەوە،وەدەبێتە هۆی نەمانی
بەستەڵەک و شاخەبەفرینەکان،بەمەش ئاوی ێر زەوی زۆر زیاد دەکات، وە
زۆربەى وڵاتەزل هێزەکان لە کۆبونەوەى چڕ و پڕدان بۆ گفتگۆ کردن لەم
بارەیەوە لە (بۆکسل) وە بەشداریکردنی ولایەتەیەکگرتوەکان ،چین،هیندستان،
ڕۆڵی گرنگیان هەی لە یەکلای کردنەوەى ئەم یاسایەی ڕێکخراوی
نەتەوەیەکگرتوەگکان.لەبەرئەوە ئەم وڵاتانە خاوەنى چەکی ئەتۆمین و
پاشماوەکەی کاریگەری لەسەر مرۆڤ هەیە،بۆیە لێرەدا پیویستە گرنگی زیاتر
بە بەرزبونەوەی پلەی گەرما بدرێت.کە ئێستا کێشەى کێشەیەکی گەورەیە لە
سەرئاستی جیهان، وەکو غازەکان (گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن) کە بەهۆی
پاشماوەى کارگەکان لە دەوڵەتەکان و بە هەموو شێوەکان، ئەم ڕاپۆرتەو
زیاتر لە 29 هەزار بەیاننامەی زانستی لە خۆگرتوەلە بارەى شێوەکانی
گۆڕان(سروشت) بەشێوەیەک گۆڕانی ژینگەی(فیزڤایی،بایۆلۆجی)،وە ئەم
ڕاپۆرتە 85%ی ئاماژە بەبەرزبەنەوەى پلەی گەرمی لە هەسارەکان دەکەن.
مەترسی چاوەڕوانکراو.
بۆدیاری کردنی ئەو مادەیە سەرەکیانەى کە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لە
سەر ژیانی ڕووەک و گەشەکردنیان،تاوەکو ساڵی(2000) ڕاپۆرتێکی جیهانی لە
بەردەستە کە بەرزبونەوەى پلەی کەرما ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیاد بوندایە،
لێپرسراوی منتدی جیهانی(گۆڕانی سروشت) (ڕاجند بالتشوى) ڕایگەیاند کەزۆر
ترین باجی ئەم گۆڕانە سروشتیە خەڵکە فەقیرەکە دەیدات ،ئەویش بەکەم
بونەوەى ئاو کە کاریگەری لە سەر ئاستی جیهان هەیە، وە توانەوەى
بەستەڵکەکان وەکو شاخی(هیمالایا،ڕوکی،لاندریز،ولالب)، کە ئەمانە
سەرچاوەى هەڵگرتنی ئاوی ژێر زەوین بە شێوەى سروشتی،وە ئەم ڕێژەیە
ساڵانە کە دەکات وەکو شاخی(الالب) لە75% بەفری تواوەى ئەم شاخە لە
کۆتایی ئەم سەدەیە کۆتایی دێت و کاریگەری لەسەر ئاوی ژێر زەوی هەیە، کە
ئاو کەمبۆیەوە بێگومان بەهاری تەڕمان نابێت وە پایزی تەڕمان نابێت ،بەڵکو
بە پێچەوەانەوە توشی وشکە ساڵی دەبین، وە ئەمەش ژیانی خەڵک قورس
دەکات،وە بەدوی خۆیدا ڕوداو ڕودەدەن،وە دەبێتە هۆی کەمبونەوەى کشتوکاڵ
و بەرهەمی کشتوکاڵی لە سەرانسەری زەوی
بەرزبونەوەى پلەى گەرمی .
بەرزبونەوەى پلەی گەرما ئیستا بۆتە جێگەی بایەخی سەرجەم ناوەندە
ئەکادیمی و زانستی یەکان کەوا لەم چەند ساڵەی دوایدا پلەى گەرمی
بەشێوەیەکی ڕاستەخۆ زیادی کردوە،ئە زیاد بونەش زیاتر (نیوزلەند،باشوری
ئاسیا، ڕوسیا،ئەمریکا،) وەلە دجواجاردا کاریگەر لەسەر گشت جیهان هەیە (ئیڤۆ
دوبۆیر) سەرۆکی کۆنگرەى دۆسییەى سەر بەنەتەوە یەکگرتوزەکان ڕایگەباند
کە بەرزبونەوەى پلەى گەرمی کاریگەر لە سەر ژیانی چەندین ملێون کەس لە
جیهاندا ڕووبوڕووی مەترسی گەوزرە دەبنەوە،وە ئە گۆڕانە دەبێتە هۆی
ئاوارە بونی هاوڵاتیانی هەردوو کیشوەر ئاسیا و ئەفریقا، بە پێی سەرجەم
تویژیتەوەکان دەرکەوتوە کە بەرزبونەوەى پلەی گەرما وڵاتە ئاست بەرزەکان
لێی بەرپرسیارن بە تایبەت وڵاتانی (خاوەن نەوەوی و پیشەسازی)، وە
دەرکەوتوە کە زیانی ئەم بەرز بونەوەیە ساڵانە دەکاتە(2) ملێار دۆلار بۆ
هەرساڵێک، بۆیە پێویست هەمو لایەک ڕێگەى لێبگرین بۆ ئەوەى ئەم دیاردەیە
زیاتر تەشەنە نەسێنێت
سەرچاوەکان:
* سایتی بی بی سی
*سیمیناری د.تارق حمەکەریم /زانکۆی ێلاح
الدین/کۆبیژی کشتوکاڵ
*نەخۆشیە فیسۆلۆجیەکانی ڕووەک/ئامادەکردنی
ڕیکخراوی (فاو)
|