په‌خشان.


نههرۆَعاڵلایی
ئه‌ى پهمبهتر
له خه‌یاڵى رۆمانسیانهى ته‌نیایى . من كه كۆلانه‌كانى ئه‌ندێشه‌م ته‌یده‌كرد ، بۆ ئه‌وه‌بوو ئێواره‌یه‌ك له ده‌رگاى شیعرێکه‌وه سلاَو له گوڵهناسكهكانى ویستت
بكه‌م و هه‌موو وه‌رزه‌كانى ساڵى ته‌مه‌نت له نامه‌یه‌كى جوانى پڕ ِله
هه‌نگاو بنووسمه‌وه ... من چی له‌و رۆژه سووتێنهرانهى به‌یه‌كه‌وه‌بوون بكه‌م كه له
سیمات گه‌ردوونێک له هیوا و ئاوێزانبوون دهڕِژانه نێو نیگاكانهوه
. کچێ ئه‌ى شاره‌زا به هه‌موو ههنجهتهكانى گریانم ، خۆ تۆ له‌وه دڵنیاتر بووی منى وێرانبوو ناشێم سپیَدهیهك بێ رۆژباشى په‌پووله بژیم و به‌رگه‌ى ئه‌وه ناگرم به‌دیار وه‌رینى
گهلاَزهردهكانى دره‌ختێک بوه‌ستم ، ئیدى بۆچى نۆته‌ى غه‌ریبترین دابڕانت پێ نووسیمه‌وه ؟ بۆچى روحمت خسته نێو سه‌خترین جانتاى دۆڕِان و خوداحافیزیت له
لهتلهتبوونم كرد ؟ پپێم ووتى دڵى چاوگه‌ى ههمیشهییمت ماچ ده‌كه‌م مه‌هێڵه ته‌وژمى
ته‌رزه‌ى فیراق دابكاته کێڵگه‌ى دڵم ، نه‌بادا گوڵه گه‌نمه‌كانى تۆویستنم لاربێتهوه . پێم ووتى چاوى هه‌میشه پڕِ له جادووت رِادهمووسم له خه‌وه
ئهرخهوانیهكانى
پیَكهوهبوون
رِاممهچڵهكیَنه . پێم ووتى و هه‌ر پێم ووتى ، وهلىَ چیبکه‌م نه شهپۆَڵه سه‌ر
شێته‌كانى هاوارم توانى رێ به كۆچى نهویستت بگرێ ، نه تۆش توانیت ههلههلهكانى ساتى مه‌رگى لێکترازان كپ كه‌ى . ئاخر تۆ
نه
چركه‌ساتى
خه‌وێکی خۆش بووى ببڕێیتهوه ، نه به‌هارى خه‌وێکی خۆش بووى بڵێم رِهشهباى ناوه‌ختى هه‌ڵوه‌رینى
خه‌زان هاتوو
به‌به‌رچاومه‌وه گه‌ڵاكانى چه‌شنى عومرى بهههدهرچووم بردى . تۆ مژده‌ى ئایینێکی تازه بووى ، به‌ر له هه‌چ كه‌س من ئایهتهكانتم كرد به گۆرانییه‌كى جاویدان و بۆ
هه‌میشه بۆ كۆماره وێرانه‌كه‌ى دڵى خۆم ده‌م وته‌وه . به‌ڵام گۆرانییه‌كى بریندار .......
nehroallaey@yahoo.com
|