٢\١\٢٠١٣
گۆرانییەک
بۆ... ئەو.

گەشبیر ئەحمەد
زەریایەکی لە بۆنی
گوڵ کەس وەک تۆ نازی لێنایە
بە نەوڕەسێ قبوڵم کە تا لێو بدەم لەو گۆنایە
ئاورینگی چاوی ڕەشت وەک شەونمی گەڵ وایە
کە بەلامدا تێئەپەڕی جوانی باڵات بێ کۆتایە.
ئه‌گه‌رچی ئێستا لێره نیت له‌گه‌ڵ وێنه‌کانت ئه‌دوێم
به‌ڵام من شیعر و گۆرانیم بۆ کوێ بڕۆی منیش له‌وێم
وه‌کو ته‌می سپی ده‌ریا من ماڵێکی بێ شوێن و ڕێم
بۆ یادی من سه‌رهه‌ڵبڕه ئه‌ستێره‌ی شه‌وانی ئه‌وێم.
که ئه‌لبوومی یادگارێکان ئه‌که‌مه‌وه جار به جارێ
ئه‌و وێنانه‌ی به‌یه‌که‌وه‌ین به‌فری خه‌میان لێده‌بارێ
له گێژاوی ئه‌م خه‌مه‌دا چۆن بتوانم ئارام
بگرم
له‌م ته‌نیایی و غەریبیەدا هێند بێکەسم وا
گڕئەگرم.
ماڵپه‌ڕی گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
|