٢٢\٤\٢٠٢٢
گۆرانیی نەخۆش.

فه‌رهاد مازێ
ئاڵۆزه نێوانیان مه‌سته و خه‌واڵوو ژیان و مردن
نێوان ژیان و مردن دووره و نزیک، نزیکه و دوور
هه‌ندێ جار موو به نێوانیانەوە ناچێ
هه‌ندێ جاریش ده‌ریایه نێوانیان
سه‌رم له‌و په‌یوندییه قۆڕه ده‌رناچێ
با ده‌سکاریی ئه‌و په‌یوه‌ندییه که‌ین
ژیان ره‌نگ که‌ین و مردن ته‌نیا
مردن به ته‌نیایی نیگه‌ران له خۆی را‌ده‌کا و هه‌ڵده‌وه‌رێ
ژیان پێویستی به خۆشه‌ویستییه‌کی درێژتره له زمان
خه‌نده‌ی چرا به شه‌و و زه‌رده‌خه‌ندی گوڵ به رۆژ
با ژیان باشتر که‌ین به ئارامیی دوور له مردن
به‌و هه‌موو ده‌رزه‌وه له ناو مردن نه‌ڕووخێ
به‌و هه‌موو ژانی ناو ئازاره‌وه نه‌شکێ
به‌و هه‌موو تاڵییه‌وه شیرینیی نه‌ڕژێ
ژیان پێویستی به چاککردنه‌وه‌یه
خراپ بووه به وشه‌ی نه‌وتراو
رۆندک به خه‌نده‌یه‌وه دیاره
باوه‌ش به ژیان بکه و ماچ
وه‌ره ده‌ره‌وه له مردن
له ناو مردن نوستن
ژیانت ده‌با مردن
ته‌مه‌نێک له‌گه‌ڵ ژیان رۆیشتم و ته‌مه‌نێکیش نوستم له ناو مردن
جاره‌ک ژیام و مردنیش له ناو ژماردندا نوست
دڵم به‌وه خۆشه نازانم چه‌ند جار مردووم
په‌یوه‌ندیی ژیان و مردن به‌رده‌وامه
مردن له ژماردن سفره.. نازانێ تا یازده بژمێرێ
به ژماردن خه‌وی دێ.. له یازده‌دا ده‌مرێ
بۆیه هه‌میشه مردن لێره‌یه
گۆرانیی خه‌مناک بۆ ژیان ده‌ڵێ، تا خه‌وی لێنه‌که‌وێ و نه‌مرێ
مادام مردن گۆرانی ده‌ڵێ، که‌واته ژیان هه‌یه و لێره‌ین بۆ ژیان
مردن ژیان ته‌واوده‌کا و ژیان مردن
سه‌رم له‌و په‌یوه‌ندییه ده‌رناچێ، با واز له مردن بێنین بژین
گه‌ر ته‌مه‌ن کورتترە له که‌وتنی گه‌ڵا و بێ کۆتایە وه‌ک ژماردن
با بژین و رابردوو بنوێ، سبه‌ینێ نه‌بێ و ئێستا ژیان بێ
مردن به نوستنه‌وه جوانه.. با بنوێ مردن.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|