گۆران محه‌مه‌د دژ به ڕۆژنامه‌نووسان باشترین پاساو بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌هێنێته‌وه !!؟؟
قادر نادر
رۆژنامه‌ی میدیا ژماره 322 له‌لاپه‌ره‌ی 20 دا ، بابه‌تێکی ڕۆژنامه‌نوس گۆران محه‌مه‌دی به‌ناونیشانی هه‌لوێست و فشه‌که‌ری بلاو کردۆته‌وه . که‌به‌ڕای به‌نده پره له هه‌لسه‌نگاندنی هه‌ڵه‌و کورت بینیدا ، چونکه ستوونه‌که‌ی ئه‌م جاره‌ی ئه‌وه‌نده‌ی له‌هه‌ناسه‌ی به‌رپرسێکی سیاسی یان ئاسایشێکی ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌چێت ، له‌هه‌ناسه‌ی ڕۆژنامه‌نوسێک ناچیت !!؟؟ ئه‌وه‌نده‌ش له‌هه‌لسه‌نگاندنه‌کانی چووه‌ته سه‌ر ململانێ کردن له‌گه‌ل پککدا ، نه چۆته سه‌ر خاڵی سه‌ره‌کی داخوازی ڕۆژنامه‌نوسان ، که ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری نابێت هیچ سنوری کارکردنی بۆ دابنرێت ؟؟ . ئاخر زۆرێک له‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی که هه‌وڵی شکاندنی ئه‌م ئابلۆقه‌یاندا ، زۆر له‌و به‌ڕێزه،زیاتر ره‌خنه‌یان له پ‌ک‌ک هه‌یه ، به‌لام ئه‌و ئابلۆقه ڕاگه‌یاندنه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی به هاریکاری ئه‌مه‌ریکا ، ئه‌وه‌نده‌ی ئابلۆقه‌یه بۆسه‌ر ده‌نگی پ‌ک‌ک ، به‌هه‌مان ئاستیش ئابلۆقه و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریه بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ی هه‌ستی رۆژنامه‌گه‌ریان تیا یه ؟
ئه‌و نوسینه‌ی گۆران محه‌مه‌د باشترین پاساوی بۆ ئه‌و ئابلۆقه راگه‌یاندنه‌ی ده‌سه‌ڵات هێناوه‌ته‌وه ، وه‌ته‌نیا ، داوای له‌ده‌سه‌لاتی کوردی نه‌کردووه ، هه‌له‌ده‌که‌یت ئه‌گه‌ر به ئاگرو ئاسنیش له پ‌ک‌ک نه‌ده‌یت چونکه پ‌ک‌ک تورکیای کردۆته دوژمنی سه‌رسه‌ختی کورد !!؟؟ . ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هه‌رله‌مانشیته‌که‌یه‌وه تابه‌شێک له‌وشه‌ی ناونوسینه‌که‌ی، ئه‌وه‌نده‌ی سوکایه‌تی و ئیستفزازیه ، ناچێته خانه‌ی نوسینی رۆژنامه‌نوسێکی پرۆفشنال ، وه‌ک خۆی زۆر جار ره‌خنه له‌و زمانه نوسینه‌ی هه‌ندێ مالپه‌ر ده‌گرێت .
ئه‌گه‌ر به پێی هه‌لسه‌نگاندنی ئه‌م به‌رێزه بێت ئه‌وا سه‌دام و داروده‌سته‌که‌ی ده‌یان به‌هانه‌ی زۆر به‌هێزتری له‌به‌رده‌ست بوو له دانانی ئابلۆقه‌ی خۆراک ،سوته‌مه‌نی، گرتن و کوشتنی خه‌لکی کوردستاندا . ئاخر ئه‌گه‌ر کێشه‌ی پ‌ک‌ک و ده‌سه‌لاتی کوردی جیاوازی هه‌لسوکه‌وتی سیاسی بێت ،ئه‌وا کێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ل سه‌دام له‌نێوان داگیرکه‌رو گه‌لیکی بنده‌ستیش بووه؟؟؟
دواتر ئه‌مه به‌رێزه زۆر بوێرانه ده‌لێت مادام پێویستمان به‌هاریکاری تورکیایه و تاکه هه‌ناسه‌یه‌ک له‌و شوینه‌وه دێت ، پێویسته ده‌سه‌لاتی کوردی وه‌ک عه‌باس پاشای سه‌فه‌وه‌ی ئابلۆقه ئاسای قه‌لای دمدمانی بخاته سه‌ر ئه‌و کچ و کورانه‌ی له‌نێو دنیایه‌ک خؤشی هه‌نده‌ران و نێو خیزانه‌کانیان، شویان به قه‌ندیلی سه‌ربه‌رز کردوه !!!؟؟
ده‌بیت ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌مه‌ریکاو حکومه‌تی ئه‌فغانستان ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی تالیبان و قاعیده وه‌ک مه‌ترسیدارترین گروپی توندره‌وی ئیسلامی و تیرۆریست له‌جیهان ده‌ناسێنن ، که‌چی رۆژانه دیداری هه‌ندێ که‌نالی ئاسمانی ده‌بیننین له‌گه‌ل تاڵیباندا ، وه‌ئه‌گه‌ر له‌به‌ر بواری ئه‌منی قاعیده‌ی تیرۆریست نه‌بێت ، دلنیام له‌جاران زیاتر دێنه سه‌ر شاشه‌ی که‌ناله ئاسمانیه‌کاندا ، که‌چی ده‌سه‌لاتی کوردی له‌مه‌شا به هیچ ولات و سیسته‌مێک ناچیت ؟؟؟
ئاخر نازانم یه‌کێک هه‌ستی مرۆڤ بونی تیا بێت چۆن ئه‌م وشانه ده‌خاته سه‌ر لاپه‌ره‌کانی ڕۆژنامه و شه‌رعیه‌ت ده‌دات به ئابلۆقه‌ی راگه‌یاندن له‌کاتێکدا رۆژنامه‌نوس بۆی هه‌یه له‌هه‌ر شوێنیک شه‌ر هه‌بوو کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری خۆی بکات ؟
دواتر هه‌مومان له‌یادمانه له 80کانی سه‌ده‌ی رابردودا به‌هۆی له‌بارنه‌بونی بارودۆخی ده‌ره‌کی له‌سه‌ر کوردستانی باشووردا ، که‌چی کیمیاباران و ئه‌نفال ده‌کراین تاکه ولاتێک هاریکاری و باسیشی نه‌ده‌کردین . پێم وایه خودی پ‌ک‌ک ش ئێستا له‌نێو هه‌مان بارودۆخی ده‌ره‌کی ده‌ژیت ، بۆیه‌شه بچوکترین داخوازی نه‌ته‌وه‌یی و خۆیان ده‌که‌ن ، که‌چی زۆری‌نه‌ی ولاتان به تیرۆریست ده یان ناسێنن ؟؟؟ دیاره ئه‌مه‌به‌و مانایه‌ش ناێێت پ‌ک‌ک به‌ده‌ره له‌هه‌له‌و که‌م وکورتیدا.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه به‌ڕێزه کۆمه‌لێک ووشه‌ڕێز ده‌کات ، که گوایه جولانه‌وه‌ی باشوور له 20 سالی رابردودا به‌رده‌وام هه‌لوێستی شه ڕافه‌تمه‌ندانه تریان له‌به‌رامبه‌ر پککدا هه‌بووه ..دیاره کاری من نیه ببمه گوته‌بێژی ئه‌و پارته ئه‌وان دنیایه‌ک کادیری خۆیان هه‌یه ..به‌لام ئه‌گه‌ر مڕۆڤ ره‌خنه گرێكی بێلایه‌ن بێت ، ده‌بێت ڕاشکاوانه قسه له‌سه‌ر که‌م و کورتی هه‌موولایه‌نه سیاسیه‌کان بکات . بۆیه هیوادارم کاک گۆران که ره‌خنه له ئاپۆ ده‌گرێت به‌و هیوایه‌ی هه‌مان ره‌خنه‌ش له‌سه‌ر هه‌لوێستی سه‌رۆکه‌کانی ، هه‌رێم و حکومه‌ت وپه‌رله‌مانی کوردستاندا بگرێت ؟
به‌نده‌ش له‌گه‌لیدایه ئاپۆ زۆر جار هه‌ستی تاکی کورد برێندارده‌کات ، به‌لام به‌ریزم ئه‌ی به‌رپرسانی کورد که‌میان ژه‌هری وا بۆ هه‌لڕشتین ، له ئاخافتن و هه‌لوێسته‌کانیاندا، که‌سیش وشه‌یه‌کی له‌سه‌ر نه‌نوسی ؟؟ وه ئه‌گه‌ر ئاپۆ به‌قسه برینداری کردوین ، ئه‌وا سه‌رکره‌دکانی باشوور قسه‌کانیان بردۆته بواری مه‌یدانی . زۆرجار بیرکردنه‌وه‌م بۆ مێژووی 100 ساله‌ی گه‌له‌که‌مان ده‌روات ، له‌و هاوكێشه‌یه زیاتر شک نابه‌م ، که به‌رده‌وام کوردی هه‌ر سێ به‌شه‌که‌ی تری کوردستان گه‌وره‌ترین پالپشتی جولانه‌وه‌ی باشوور بوونه ، به‌ڵام به‌رپرسانی باشووری کوردستان تاپێێان کرا، بوونه قوتابخانه‌یه‌ک بۆ به پێش که‌وتنی سوپای داگیرکه‌ر ، تیرۆرکردنی کوردی به‌شه‌کانی تر ، به‌دیلگرتنیان و ته‌سلیم کردنه‌وه‌یان به داگیرکه‌راندا .، بابوێر بین ئه‌و راستیه بڵیین له‌کۆچ ره‌وی 91 کوردی ڕۆژهه‌لات و باکور وه‌ک ئیسلامیه‌کانی سه‌رده‌می مه‌دینه ، مال و ئازوقه‌یان له‌گه‌لا دابه‌ش کردین ، که‌چی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان سوپای پاسدارانیان بۆ هێنان . پارتی دیموکراتی کوردستانیش ده‌یان جار به‌رچاوی من و تۆوه ، به‌رله‌شکری سوپای داگیرکه‌ری که‌وتووه ، 70 کادیری پککه‌ی له‌نێو شاری هه‌ولێر ساڵی 2007 به‌دیل گرت که‌تائێستاش که‌س نازانێت ته‌رمه‌کانیان له‌کام شوێندا نێژراون ئه‌نقه‌ره یان هه‌ولێر ، سه‌رباری ئه‌وه‌ش کۆمه‌لیک کوردی باکور له ئوردوگای ئه‌تروشی لایان بوو ، زۆر بێشه‌رمانه ته‌سلیمی به‌عسیان کردن .
پێم وایه ئه‌م هه‌لمه‌ته‌ی ڕۆژنامه‌نوسان بۆ شکاندنی ئابلۆقه‌ی قه‌ندیل گه‌وره‌ترین گه‌رانه‌وه‌ی که‌رامه‌تی پێشێلکراوی ڕۆژنامه‌نوسانه ، وه بۆیه‌که‌م جاریشه ڕۆژنامه‌نوسانی کوردستان جگه‌له‌ووشه نوسین ، ڕێچکه‌ی ناره‌زایه‌تی ده‌گرنه‌به‌ر وهه‌ست ده‌که‌ن که وشه‌ده‌ربرین له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتی کوردی چاره‌سه‌ری هه‌موو ئازاره‌کانیان ناکات . وه ئه‌م ده‌سه‌لاته‌شیان شه‌رمه‌زار کرد که‌له‌سه‌ر که‌لتوری سیاسیانه‌ی به‌عسیه‌کاندا ده‌روات .ئه‌گه‌ر ئه‌م رۆژنامه‌نوسانه‌س فشه‌که‌رن فه‌رموو قه‌له‌م به‌ده‌ستی بوێر تۆ و خۆت و هاوبیره‌کانت کار بۆ گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک بکه‌ن کێ ده‌ستی گرتویت ؟؟.
هاوڕێیه‌کم دیرێکی جوانی به گوێما چرپاند ، که زۆر که‌س هه‌یه 4 دیوانه شیعر ده‌نوسێت که‌چی نابێت به شاعیر به‌ڵام هه‌یه به یه‌ک کۆپله شیعر ده‌بێته شاعیر . هه‌رله‌م روانگه‌وه به شیوه‌یه‌کی تر ده‌بێت ئه‌وه‌مان له یاد نه‌چیت که نووسه‌رانیش به‌یه‌ک دێر نوسینیا سه‌نگی نوسین و که‌سێتیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر ئاگایان له ووشه‌کانی نوسینی خۆیان نه‌بێت .
|